سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بیلالی كوڕی ڕه‌باح ... بێ باك له‌سه‌ختی و نه‌هامه‌تی (به‌شى یه‌که‌م)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر/ نوسینى :خالد محمد خالد/ وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى(عومه‌رى کوڕى ختاب)، کاتێ باسى (ئه‌بوبه‌کر) له‌لاى بکرایه ده‌یگوت:(ئه‌بوبه‌کر) سه‌روه‌رمانه و، سه‌روه‌ریشمانى ئازاد کرد.مه‌به‌ستى له‌وه –بیلال- بوو...
جا پیاوێک که (عومه‌ر) ناز ناوى سه‌روه‌رمان ى لێ بنێت، به‌ڕاستى پیاوێکى مه‌زن و خۆشبه‌خته...
به‌لآم ئه‌م پیاوه ڕه‌شتاڵه، له‌ڕ و لاوازه، بالآبه‌رزه، قژ لول و چڕه، برۆ ته‌نکه، هه‌روه‌ک سه‌ربرده گێڕه‌وان باسیان کردوه که گوێى له وشه‌ى پیا هه‌ڵدان و باسکردنى ده‌بوو که ئاراسته‌ى ده‌کرا و، به‌سه‌ریدا ده‌ووترا، سه‌رى داده‌خست و چاوه‌کانى ده‌نوقاند، له کاتێکدا ئاره‌ق به نێوچاوانیدا ده‌هاته خوارێ ده‌یگوت:
به‌ڵکو من حه‌به‌شیم. و.. تا دوێنێش کۆیله بووم...!!
جا ده‌بێت ئه‌و حه‌به‌شیه کێ بێت، که تا دوێنێ کۆیله بووه....؟؟
ئه‌وه (بیلال ى کوڕى ڕه‌باح )ى بانگده‌رى ئیسلام و، نابوتکه‌رى بته‌کانه…
یه‌کێکه له موعجیزه‌کانى ئیمان و راستگۆیى..
یه‌کێکه له موعجیزه‌کانى ئیسلامى مه‌زن...
له‌وه‌ته‌ى ئیسلام هاتوه و تا ئه‌مڕۆ و، هه‌تا ئه‌و کاته‌ى خوا ویستى له‌سه‌ریه‌تى، له نێو هه‌ر ده که‌سى موسڵماندا –لاى که‌م- حه‌وتیان (بیلال) ده‌ناسێت..
واته له سه‌ده و سه‌رده‌مه‌کانى پێشوه‌وه تا ئه‌مڕۆ به سه‌ده‌ها ملیۆن مرۆڤ (بيلال)یان ناسیوه و، ناویان له‌به‌ر کردوه و، ئاشناى رۆڵى ئه‌و بوون، هه‌روه‌ک چۆن شاره‌زاى ژیانى هه‌ردوو مه‌زنترین خه‌لیفه‌ى ئیسلام (ئه‌بوبه‌کر) و (عومه‌ر) بوون..!!
گه‌ر بێت و له هه‌ر منداڵێک بپرسیت که هێشتا له سه‌ره‌تاى ساڵه‌کانى خوێندنیدا بێت له میسر یا له پاکستان ، له مه‌لایو، یا له چین...
له هه‌ردوو ئه‌مریکاکه و، له ئه‌وروپا و، له روسیا..
له عێراق و، سوریا و، تورکیا و، ئێران و، سودان..
له تونس و، جه‌زائیر و، مه‌غریب..
له قوولآیى ئه‌فریقیا، له‌سه‌ر ده‌شتاییه‌کانى ئاسیا و.. له هه‌ر جێگایه‌ک که موسڵمانى تێدا نیشته‌جێ بێت، ده‌توانیت لێى بپرسیت، بچکۆل بیلال کێ‌بوو؟
وه‌لآمت ده‌داته‌وه که بانگده‌رى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بوو.. ئه‌و کۆیله‌یه بوو که سه‌رگه‌وره‌که‌ى به به‌ردى گه‌رم و قورس سزاى ده‌دا هه‌تا له ئاینه‌که‌ى پاشگه‌زى بکاته‌وه، ئه‌ویش ده‌یگوت:
(أحَدٌ ، احَد..) خوا تاک و ته‌نهایه..
کاتێکیش ئه‌م جاویدانیه ده‌بینیت که ئیسلام به‌خشیویه‌تى به (بیلال).. ئه‌وا چاک بزانه که بیلال به‌ر له موسڵمان بوونى ته‌نها کۆیله‌یه‌کى ده‌ست به‌سه‌ر بوو و حوشترى خاوه‌نه‌که‌ى به چه‌ند چنگه خورمایه‌ک ده‌له‌وه‌ڕاند، له‌چاره‌ى نووسرابوو–گه‌ر ئیسلام نه‌بوایه- کۆیله‌یه‌کى سه‌ر لێشێواو بێ و له‌و قه‌ره‌باڵغیه‌دا بێت، تا مردن ده‌یپێچێته‌وه و به‌ره‌و قولآیى له‌بیر چونه‌وه‌ى ده‌بات...
به‌لآم ڕاستى ئیمانه‌که‌ى و، مه‌زنى ئه‌و ئاینه‌ى بڕواى پێ هێنا له ژیانیدا و، له مێژووشدا جێگایه‌کى به‌رزیان له‌نێو گه‌وره پیاوانى ئیسلام و پیاوساڵحانیدا پێ به‌خشى..!!
زۆرێک له که‌سانى خاوه‌ن پله و پایه و، ده‌سته‌لآت و سامان و جێ، ده‌یه‌کى ئه‌و جاویدانیه‌ى (بيلال)ى کۆیله‌ى حه‌به‌شىیان ده‌ست نه‌که‌وت...!!
به‌ڵکو زۆرێک له پاڵه‌وانانى مێژوو هێنده‌ى (بیلال) له مێژوودا نه‌ناسران..
له راستیدا، ره‌شى پێسته‌که‌ى و، که‌مى ره‌گ و ره‌چه‌ڵه‌کى و، به‌که‌م زانینى لاى خه‌ڵک وه‌کو کۆیله‌یه‌کى به‌نده، کاتێک که ئیسلامى هه‌ڵبژارد، بێبه‌شى نه‌کرد له‌وه‌ى که جێگایه‌کى بڵند به‌ده‌ست بهێنێت که شایسته‌ى راستگۆیى و، دڵنیایى و، بێگه‌ردى و، لێبڕانه‌که‌ى بێت..
هه‌موو ئه‌وانه، له پێودانگى هه‌ڵسه‌نگاندن و رێز لێناندا لاى هیچ سه‌نگێکى نه‌بوو، ته‌نها ئه‌وکاته مایه‌ى سه‌رسوڕمان بوو که مه‌زنییه‌تى له‌که‌سێکدا ده‌بینرێ که‌س گومانى مه‌زنیى پێ نه‌بردبێ..
خه‌ڵکى پێشتر وایان ده‌زانى، که کۆیله‌یه‌کى وه‌کو (بیلال)، خاوه‌ن بنه‌چه‌یه‌کى عه‌ره‌بى و، بێ که‌س و، بێ ده‌سه‌لآت... له ژیانیدا خاوه‌نى هیچ نیه و، موڵکى گه‌وره‌که‌یه‌تى که به پاره‌ى خۆى کڕیویه‌تى و.. له نێو ته‌ویله‌ى ولآخ و حوشتره‌کانى گه‌وره‌که‌یدا دێت و ده‌چێت..
وایان ده‌زانى که ئه‌و جۆره که‌سانه، توانایان به‌سه‌ر هیچ کارێک‌دا ناشکێت و ناتوانن ببنه هیچ..
دواى ئه‌وه ئه‌و هه‌موو گومانه‌کانى ره‌وانده‌وه و، تواناى به‌سه‌ر ئیمان هێناندا شکا، ئاى له‌و که‌سه‌ى وه‌ک ئه‌وى پێ بکرێت... پاشان ده‌بێته یه‌که‌مین بانگده‌رى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و ئیسلام، ئه‌و کاره‌ى هه‌موو سه‌ردار و گه‌وره‌کانى قوڕه‌یش که موسڵمان بووبوون و شوێنى پێغه‌مبه‌ر (د.خ)که‌وتبوون به ئاواتیه‌وه بوون..!!
به‌ڵێ...(بیلالى کوڕى ره‌باح)!
چ پاڵه‌وانێتیه‌که.. چ مه‌زنییه‌کى گه‌وره‌یه، ئه‌م سێ وشه گوزارشتى لێ ده‌که‌ن (بیلالى کوڕى ڕه‌باح)..؟!!
به‌ڵێ ئه‌و حه‌به‌شى بوو له نه‌ته‌وه‌یه‌کى ڕه‌ش، رۆژگار کردبوویه کۆیله‌ى کابرایه‌کى نه‌وه‌ى (بنی جومه‌ح) له (مه‌کكه)، دایکیشى یه‌کێک بوو له که‌نیزه‌ک و خزمه‌تکاره‌کانیان..
ژیانێکى کۆیلانه‌ى ده‌گوزه‌راند، رۆژه‌کانى سه‌خت و هاوشێوه‌ى یه‌کدى به‌سه‌ر ده‌چوون، به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌مڕۆیدا هیچ مافێکى هه‌بێ و، هیچ ئومێدێکى به سبه‌ینێ هه‌بێت..!!
ورده ورده گوێبیستى ده‌نگوباسه‌کانى (محمد)(د.خ) ده‌بوو، له کاتێکدا خه‌ڵکى مه‌ککه قسه‌کانیان ده‌گوێزایه‌وه و ئه‌و کاتانه‌ى که گوێى له قسه و باسى گه‌وره‌که‌ى و میوانه‌کانى ده‌گرت، به‌تایبه‌ت (ئومه‌یه‌ى کوڕى خه‌له‌ف)، یه‌کێک له گه‌وره پیاوانى به‌نى جومه‌ح، ئه‌و هۆزه‌ى که (بیلال) یه‌کێک بوو له کۆیله‌کانى..
گوێى لێ ده‌بوو ئومه‌یه هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیدا له باره‌ى پێغه‌مبه‌ره‌وه s قسه‌ى ده‌کرد، زۆرجاریش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى هۆزه‌که‌یدا، قسه‌کانى به شێوه‌یه‌کى پڕ له بوغز و کینه و غه‌م و خراپه‌کارى بوو..
گوێیه‌کانى (بیلال) له نێو ئه‌و وشه رقاویه شێتانه‌دا ئه‌و بنه‌مایانه‌ى ده‌بیست که ئه‌م ئاینه نوێیه هێناویه‌تى و.. هه‌ستى ده‌کرد که ئه‌وانه بنه‌ما گه‌لێکى نوێن بۆ ئه‌م ژینگه‌یه‌ى که ئه‌مى تیادا ده‌ژى... هه‌روه‌ها له قسه و باسه توند و تیژه‌کانیاندا دانپیانانى به‌ڕێزى و راستگۆیى و ده‌ست پاکى (محمد)ى (د.خ)گوێَى لێده‌بوو..!!
به‌ڵێ.. ئه‌و لێیانى ده‌بیست سه‌ریان لێى سوڕده‌ما و، سه‌رسام ده‌بوون، به‌وه‌ى که (محمد)(د.خ) هێناویه‌تى..!!!
هه‌ندێک به هه‌ندێکى دیکه‌ى ده‌ووت: (محمد)(د.خ) رۆژێک له رۆژان درۆزن نه‌بووه، جادوگه‌ر نه‌بوه و، شێت نه‌بووه.. هه‌تا ئه‌مڕۆ بێین به‌وانه عه‌یبدارى بکه‌ین و، رێگرى له‌وانه بکه‌ین که خێرا به‌ره‌و ئاینه‌که‌ى ده‌ڕۆن..!!
گوێى لێ بوو ده‌رباره‌ى ده‌ستپاکیه‌که‌ى ده‌دوان..
باسى ئه‌مه‌ک..و
مه‌ردایه‌تى و.. خوڕه‌وشت..و
پاک و بێگه‌ردى و عاقڵمه‌ندیان ده‌کرد..
هه‌روه‌ها ده‌یبیست ئه‌و هۆکارانه‌یان به گوێى یه‌کتردا ده‌چرپاند که وایان لێده‌کات رووبه‌ڕووى ببنه‌وه و دوژمنایه‌تى بکه‌ن، ئه‌وه‌ش: یه‌که‌م پشتیوانى و خۆشویستنى ئاینى باو باپیرانه.. دووه‌م مه‌ترسیان له شکۆمه‌ندى قوڕه‌یش –ئه‌و شکۆیه‌ى که مه‌ڵبه‌نده ئاینیه‌که‌ى، وه‌ک پایته‌ختێکى په‌رستش و قوربانى کردن له هه‌موو دوورگه‌ى عه‌ره‌بیدا، پێى به‌خشیبوو پاشان رق و کینه‌یان به‌رانبه‌ر (به‌نى هاشم)، که له‌نێو ئه‌واندا پێغه‌مبه‌ر و نێردراوێک ده‌رکه‌وێت و له‌مان نه‌بێت..!
رۆژێکیان (بیلالى کوڕى ڕه‌باح) روناکى خواى به‌دى کرد و، له قولآیى ده‌روونه چاکه‌که‌یدا گوێبیستى له‌رینه‌وه‌ى ده‌بێت و، به‌ره‌و لاى پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) ده‌چێت و موسڵمان ده‌بێت...
زۆرى پێ ناچێت هه‌واڵى موسڵمان بوونه‌که‌ى بلآو ده‌بێته‌وه... زه‌وى له‌به‌ر چاوى سه‌رگه‌وره‌کانى له به‌نى جه‌موح سوڕ ده‌خوات.. ئه‌و سه‌رانه‌ى که لوت به‌رزى فووى تێکردبوون و له‌خۆبایى بوون قورسى کردبوون...!! شه‌یتانه‌کانى سه‌ر زه‌وى له‌سه‌ر سینگى (ئومه‌یه‌ى کوڕى خه‌له‌ف) کۆبوونه‌وه، که موسڵمان بوونى کۆیله‌یه‌ک له کۆیله‌کانیان به زلله‌یه‌ک ده‌زانێت که مایه‌ى سه‌رشۆڕى و شوره‌یىیه بۆ هه‌موویان..
کۆیله حه‌به‌شیه‌که‌یان موسڵمان بێت و، بکه‌وێته شوێن (محمد) (د.خ)..؟!!
ئومه‌یه به‌خۆى ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌یناکه… خۆرى ئه‌مڕۆ به‌مانه‌وه‌ى ئه‌م کۆیله بێ گوێیه له‌سه‌ر ئیسلام ئاوا نابێت..!!
به‌لآم خۆر هه‌ر گیز به موسڵمان بوونى (بیلال) ئاوا نه‌بوو، به‌ڵکو به له‌ناوچوونى هه‌موو بته‌کانى قوڕه‌یش و، پارێزه‌رانى بتپه‌رستى ئاوابوو..! ........ کۆتایى به‌شى یه‌که‌م...

