سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بیلالی كوڕی ڕه‌باح ... بێ باك له‌سه‌ختی و نه‌هامه‌تی ... ( به‌شى ٢ )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر / نوسینى : خالد محمد خالد / وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى .. .... له‌و لاشه‌وه (بيلال) هه‌ڵوێستێکى وه‌هاى هه‌بوو نه‌ک هه‌ر جێى شانازى و رێزه بۆ ئیسلام و به‌س -ئه‌گه‌ریش ئیسلام له هه‌موان شایسته‌تر بێت- به‌ڵکو ریز و شانازیه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تى..
ئه‌و له‌به‌رده‌م سه‌خترین جۆره‌کانى سزادا خۆڕاگر بوو وه‌ک خۆ ڕاگرتنى که‌سانى مه‌زن و چاکه‌کار.
وه‌ک ئه‌وه‌ى که خواى گه‌وره کردبێتیه نموونه بۆ خه‌ڵکى تابزانن که ره‌ش پێستێتى و کۆیله‌یه‌تى کار له مه‌زنى رۆح ناکه‌ن گه‌ر ئیمانى تێدا بێت و، ده‌ستى به‌خوداى خۆیه‌وه گرتبێت و په‌یوه‌ستى مافه‌کانى بێت..
به‌ڕاستى (بيلال) وانه‌یه‌کى ره‌وانى به‌خه‌ڵکى سه‌رده‌مه‌که‌ى و
، هه‌مو سه‌رده‌مه‌کانى دیکه پێشکه‌ش کرد، بۆ ئه‌وانه‌ى که له‌سه‌ر ئاینه‌که‌ى ئه‌ون و، له‌سه‌ر هه‌ر ئاینێکى دیکه‌ن، وانه‌یه‌ک کرۆکه‌که‌ى ئه‌وه بوو که‌ئازادى ویژدان و سه‌روه‌ریه‌که‌ى نافرۆشرێن به پڕى زه‌وى زێڕ، یان به پڕى زه‌وى له سزادان..
ئه‌و به رووت و بێ پۆشاکى خرابووه سه‌ر پشکۆ، تا له ئاینه‌که‌ى پاشگه‌ز بێته‌وه، یان بیر‌و بۆچونه‌که‌ى بگۆڕێت، به‌لآم رازى نه‌بوو..
له راستیدا پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و، ئیسلام، ئه‌م کۆیله حه‌به‌شیه بێ ده‌سه‌لآته‌یان کردبووه مامۆستاى هه‌موو مرۆڤایه‌تى له هونه‌رى رێزگرتنى ویژدان و، به‌رگریکردن له ئازادى و سه‌روه‌ریه‌که‌ى..
ئه‌وان له قرچه‌ى گه‌رماى نیوه‌ڕواندا، کاتێ بیابان ده‌بوویه دۆزه‌خێکى بکوژ.. ده‌یانبرده ده‌ره‌وه و به رووتى فڕێیان ده‌دایه سه‌ر چه‌وه بڵێسه‌داره‌کانى، دواى ئه‌وه به‌چه‌ند پیاوێک به‌ردێکى زۆر گه‌رمیان ده‌هێنا و ده‌یانخسته سه‌ر جه‌سته و سنگى...
ئه‌و سزا دڕندانه‌یه هه‌موو رۆژێک دووباره ده‌بووه‌وه، هه‌تاوه‌کو له‌به‌ر سه‌ختى سزاکه‌ى دڵى هه‌ندێک له جه‌لاده‌کانى بۆى نه‌رم بوو، دواجار رازى بوون که وازى لێ بهێنن، به‌و مه‌رجه‌ى به‌چاکه ناوى خواوه‌نده‌کانیان بهێنێت، با به‌ته‌نها وشه‌یه‌کیش بێت –به‌س و زیاتر نه‌بێت- تا لوت به‌رزى ئه‌وان بپارێزێ، قوره‌یش باسى ئه‌وه نه‌که‌ن که ئه‌وان رووخاون و له به‌رامبه‌ر خۆڕ‌اگرى و سووربوونى کۆیله‌که‌یاندا چۆکیان داداوه...
به‌لآم ئه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و تاکه وشه‌ى که ده‌یتوانى به نابه‌دڵى بیڵێت و، ژیانى خۆى پێ بکڕێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئیمانه‌که‌ى له‌ده‌ست بدات و، واز له بیروبۆچونى بهێنێت..
ته‌نانه‌ت ئه‌و تاکه وشه سه‌ر زاره‌کیه‌ش (بيلال) رازى نه‌بوو بیڵێت..!
به‌ڵێ.. ره‌تى کرده‌وه که بیڵێت.. له جێگاى ئه‌وه سروده نه‌مره‌که‌ى دووباره ده‌کرده‌وه:
(أحدٌ.. أحدٌ..) خودا تاک و ته‌نهایه..
که جه‌لاده‌کانى هاواریان لێ ده‌کرد، به‌ڵکو لێى ده‌پاڕانه‌وه و ده‌یان وت:
ناوى لات و عوزا بهێنه.
ئه‌ویش وه‌لآمى ده‌دانه‌وه: (اَحَدٌ.. أَحَد..)
پێیان ده‌وت: ئێمه چى ده‌ڵێین ئه‌وه بڵێ..
به گاڵته‌جاڕییه‌کى سه‌ر سوڕهێنه‌ر و، گاڵته‌پێکردنێکى جنێو ئامێزه‌وه وه‌لآمى ده‌دانه‌وه:
زمانم ئه‌وه‌ى پێ ناوترێت...!!
(بيلال) له به‌ر گه‌رما و له‌ژێر به‌رده‌که ده‌مایه‌وه، هه‌تا کاتى ئێواره هه‌ڵیانده‌ستانده‌وه و، گوریسێکیان ده‌کرده ملى، پاشان فه‌رمانیان به منداڵه‌کانیان ده‌دا که به ده‌ورى شاخه‌کانى (مه‌ککه) و شه‌قامه‌کانیدا بیگێڕن.. (بيلال)یش ته‌نها زارى به سروده پیرۆزه‌که‌ى هه‌ڵده‌هێنا و به‌س، ((احدٌ.. احد..))
وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵیاندابم ده‌زانم که شه‌و داده‌هات سازشیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرد:
سبه‌ینێ چه‌ند وشه‌یه‌کى چاک له باره‌ى خواوه‌نده‌کانمان بڵێ، بڵێ: په‌روه‌ردگارم لات و عوزایه، تا وازت لێ بێنین بڕۆیت به‌رێى خۆته‌وه، به‌ڕاستى له سزادانت ماندوو بوین، واى لێهاتوه ده‌ڵێى ئێمه سزا ده‌درێین!
(بيلال)یش سه‌رى ده‌جولاند و ده‌یوت: (أحدٌ.. أحد)
ئه‌مجا (ئومه‌یه‌ى کوڕى خه‌له‌ف) بوغز و توڕه‌ییه‌که‌ى ده‌ته‌قێته‌وه و زلله‌یه‌کى لێ ده‌دات و، هاوار ده‌کات:
ئه‌ى کۆیله‌ى ڕه‌ش، چ شومى و به‌لآیه‌ک بووى تووشمان بوویت..؟ سوێند به لات و عوزا ده‌تکه‌مه په‌ند بۆ هه‌موو کۆیله و گه‌وره پیاوان..
(بيلال)یش به‌و په‌ڕى دڵنیایى بڕوادارانه و مه‌زنى خواناسانه‌وه دێته وه‌لآم و ده‌ڵێت: (احدٌ.. احدٌ..)خودا تاک ته‌نهایه..
هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ى رۆڵى که‌سێکى خاوه‌ن به‌زه‌یى پێدراوه، ده‌ست ده‌کاته‌وه به گفتوگۆ‌و سازش و ده‌ڵێت:
-وازى لێ بێنه (ئومه‌یه).. سوێند به‌لات له ئه‌مڕۆوه ئیدى سزا نادرێت.. (بيلال) له ئێمه‌یه... دایکیشى که‌نیزه‌کمانه، به‌ڕاستى ئه‌ویش رازى نابێت که به‌هۆى ئیسلام بوونى ئه‌مه‌وه ببینه قسه و باسى سه‌رزارى و گاڵته‌جارى قوڕه‌یش...
(بيلال) چاوى کرده‌وه و سه‌رنجێکى روخسارى ته‌ڵه‌که‌باز و درۆزنیانى دا‌و، به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کى وه‌ک گزنگى به‌یان ده‌مى کرده‌وه و به ئارامییه‌کى وه‌ک بومه‌له‌رزه‌ى هه‌ژێنه‌ر وتى:
(احدٌ.. احدٌ..)
سبه‌ینێ هات و کاتى نیوه‌ڕۆ نزیک بوویه‌وه، (بيلال) به‌ره‌و ئه‌و گه‌رمایه برا، به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئارامگرى و خۆڕاگرییه‌که‌ى.
له کاتێکدا که سزایان ده‌دا، (ئه‌بوبه‌کرى صدیق) ده‌چێت بۆ لایان و، هاواریان لێ ده‌کات:
ئایا پیاوێک ده‌کوژن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که ده‌ڵێت (الله) په‌روه‌ردگارمه...؟؟
پاشان هاوارى له (ئومه‌ى کوڕى خه‌له‌ف) کرد: ها له نرخه‌که‌ى خۆى زیاتر وه‌ربگره و ئازادى بکه
(ئومه‌یه)ش وه‌ک ئه‌وه‌ى له نغرۆبووندا بێت و که‌شتى ده‌ربازبوونى پێ گه‌یشتبێت وا بوو...
ده‌روونى ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر بوو کاتێ گوێى له (ئه‌بوبه‌کر) بوو ئاماده‌یه نرخى ئازادکردنى بدات، چونکه بێ ئومێد بوونى له ملکه‌چکردنى بیلال گه‌یشتبووه ئه‌وپه‌ڕى.
هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که ئه‌وان بازرگان بوون و، چاک ده‌یانزانى که فرۆشتنى قازانجتره بۆیان له مردنى..
فرۆشتیان به (ئه‌بوبه‌کر) و ئه‌ویش ده‌ست به‌جێ ئازادى کرد و، ئیدى (بيلال) له نێو پیاوانى ئازاد دا شوێنى خۆى گرت...
له‌و ده‌مه‌شدا که (ئه‌بوبه‌کر) باڵه به‌ستراوه‌کانى (بيلال) ى ده‌کرده‌وه و به‌ره‌و ئازادکردنى ده‌برد، (ئومه‌یه) پێى وت:
-بیبه، سوێند به لات و عوزا، گه‌ر به ئوقیه‌یه‌کیش رازى بوویتایه بیکڕیت هه‌ر پێم ده‌فرۆشتیت..
(ئه‌بوبه‌کر)ى زرنگ تێگه‌یشت که ئه‌و وشانه چ بێ ئومێدى و بێزارییه‌کیان له‌خۆ گرتووه و، شایسته‌ى وه‌لآم دانه‌وه نه‌بوو...
به‌لآم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که هێرشى بۆسه‌ر ئابڕو و رێزى ئه‌و که‌سه تێدایه که بوو به‌براى و، هاوپشتى، له وه‌لآمى (ئومه‌یه)دا وتى:
-سوێند به‌خوا گه‌ر ئێوه به‌سه‌د ئۆقیه‌ش رازى بوونایه بیفرۆشن هه‌ر ده‌مکڕى..!!
له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌یدا به‌ره‌و لاى پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) که‌وته ڕێ تا مژده‌ى ئازادکردنى بداتێ.. له ڕاستیدا ئه‌وه‌ش خۆشى و جه‌ژنێکى مه‌زن بوو!
پاش کۆچکردنى پێغه‌مبه‌ر (د.خ)و موسڵمانان بۆ (مه‌دینه) و، نیشته‌جێ بوونیان له‌وێ، پێغه‌مبه‌ر(د.خ) رێساى بانگدان بۆ نوێژ داده‌نێت...
باشه ده‌بێ کێ رۆژانه پێنج جار ببێته بانگده‌ر بۆ نوێژ...؟ ده‌نگى (الله اكبر) و (لا الة الا الله)ى به‌رزى تێکه‌ڵ به ئاسۆیه‌کان بکات...
ئه‌و که‌سه (بيلال) بوو.. که پێش سیازده ساڵ ئازار هه‌ڕه‌شه‌ى لێ ده‌کرد و، ده‌یبرژاند و، ئه‌ویش هاوارى ده‌کرد:(الله احدٌ.. احدٌ..) خودا تاک و ته‌نهایه.
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌وى هه‌ڵبژارد تا ببێته یه‌که‌م بانگده‌ر له ئیسلامدا.
به ده‌نگه خۆش و پاراو و، غه‌مگینه‌که‌ى، به‌رده‌وام دڵه‌کانى پڕ له ئیمان و، گوێیه‌کانى پڕ له شادى ده‌کرد، له کاتێکدا که بانگى ده‌دا:
الله اکبر.. الله اکبر.. الله اکبر.. الله اکبر..
اشهد الا اله الا الله.. اشهد الا اله الا الله..
اشهد ان محمدا رسول الله.. اشهد ان محمدا رسول الله..
حی على الصلاه.. حی على الصلاه..
حی على الفلاح.. حی على الفلاح..
الله اکبر.. الله اکبر.. لا اله الا الله.
جه‌نگ و کوشتار له نێوان موسڵمانان و، سوپاى قوره‌یشدا به‌رپا بوو، که مه‌به‌ستیان بوو (مه‌دینه) داگیر بکه‌ن..
شه‌ڕێکى سه‌خت و ناڕه‌حه‌تى پڕ زیان... له یه‌که‌م غه‌زادا که ئیسلام ده‌یکات (بيلال) ده‌هات و ده‌چوو، غه‌زاى به‌در... ئه‌و غه‌زایه‌ى که پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمانى ده‌رکرد دروشمه‌که‌ى (احدٌ... احدٌ) بێت.
* * *
له‌م جه‌نگه‌دا قوڕه‌یش پێى نا به‌جه‌رگى خۆیدا و، هه‌موو گه‌وره پیاوانى به‌ره‌و مه‌رگى خۆیان ده‌رچوون..!!
(ئومه‌یه‌ى کوڕى خه‌له‌ف) ویستى نه‌یه‌ته ده‌رێ و به‌شدارى نه‌کات.. ئه‌و (ئومه‌یه)یه‌ى که گه‌وره‌ى (بيلال) بوو و، به‌دڕندانه‌ترین شێوه سزاى ده‌دا...
بیرى له نه‌هاتنه ده‌ره‌وه کردبوه‌وه، گه‌ر (عوقبه‌ى کوڕى أبی معیط) ى هاوڕێى نه‌هاتایه لاى، که زانیبووى نیازى دانیشتن و ده‌رنه‌چوونى هه‌یه، بوخوردانێکى به‌ده‌سته‌وه بوو، به‌ره‌و لاى رۆشت و، بینى له ناو هۆزه‌کیدا دانیشتوه، بوخوردانه‌که‌ى خسته به‌رده‌مى و پێى وت: ئه‌ى باوکى عه‌لى، خۆتى پێ بۆن خۆش بکه، چونکه تۆ له پێڕى ئافره‌تانى..!!!!
(ئومه‌یه) هاوارى لێ کرد وتى: خوا رووڕه‌شت کات و ئه‌وه‌یش ناشیرین کات که هێناوته..
دواى ئه‌و هیچ رێگایه‌کى ده‌رنه‌چوونى به‌دى نه‌کرد و له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌راندا چووه ده‌ره‌وه..
چ نهێنیه‌کى قه‌ده‌ره، ده‌یپێچێته‌وه و ده‌یکاته‌وه..؟
پێشتر (عوقبه‌ى کوڕى ئه‌بى موعیط) گه‌وره‌ترین هانده‌رى (ئومه‌یه) بوو بۆ سزادانى (بیلال) و، موسڵمانه بێ ده‌سته‌لآته‌کانى دیکه
ئه‌مڕۆش، هه‌ر ئه‌و هانى ده‌دات که به‌ره‌و جه‌نگى به‌در بکه‌وێته رێ، که تیاچوونى ئه‌وى تێدا ده‌بێت..!! هه‌روه‌ک تیاچونى (عوقبه) شى تێدا ده‌بێت!
له راستیدا (ئومه‌یه) له‌و که‌سانه بوو که دانیشتبوو.. گه‌ر سه‌رزه‌نشتى (عوقبه) نه‌بوایه به‌و جۆره‌ى که بینیمان ده‌رنه‌ده‌چوو بۆ شه‌ڕ..!!
به‌لآم خواى گه‌وره فه‌رمانى خۆى به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت (ئومه‌یه) ده‌ربچێت، چونکه حسابێکى کۆن له نێوان ئه‌و و یه‌کێک له‌به‌نده‌کانى خوادا هه‌یه و، کاتى پاکتاوکردنى هاتووه و، قه‌رز کۆن ده‌بێت به‌لآم نافه‌وتێت، وه‌ک چۆن قه‌رز ده‌که‌ن، ده‌بێت ئاوه‌هاش بیده‌نه‌وه!!!
قه‌ده‌ر بۆى ده‌ره‌خسێ که گاڵته به سته‌مکاران بکات.. ئه‌وه‌تانێ ئه‌و (عوقبه‌یه)ى که (ئومه‌یه) گوێى له هاندانى ده‌گرت و، ئاره‌زووه‌کانى له‌سزادانى بڕوادارانى بێ گوناهدا به‌جێ ده‌هێنا، هه‌ر ئه‌و (ئومه‌یه) به‌ره‌و تیاچوون ده‌بات..
به‌ده‌ستى کێ...؟
به‌ده‌ستى خودى (بيلال).. ته‌نیا (بيلال)و به‌س!!
هه‌مان ئه‌و ده‌سته‌ى که (ئومه‌یه) به‌زنجیر ده‌یبه‌سته‌وه و، خاوه‌نه‌که‌ى ئه‌شکه‌نجه و ئازار ده‌دا..
هه‌ر ئه‌و ده‌سته ئه‌مڕۆ و، له غه‌زاى به‌دردا، واده و ژوانى هه‌یه که قه‌ده‌ر چاکترین کاتى بۆ دیارى کردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌لاده‌ى قوڕه‌یشدا که به‌سته‌م و دوژمنایه‌تى موسڵمانانى سه‌ر کز کردبوو...
ئه‌وه به ته‌واوى ڕوویدا...
کاتێک شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوو لادا به‌رپا بوو و، لاى موسڵمانه‌کان به دروشمه‌که‌یان (أحدٌ..أحدٌ) له‌رییه‌وه، (ئومه‌یه) دڵى داخورپا و، ترسى لێ نیشت...
ئه‌و وشه‌یه‌ى که دوێنێ کۆیله‌که‌ى له‌ژێر سزا و ئه‌شکه‌نجه‌دا ده‌یوته‌وه، ئه‌مڕۆ بۆته دروشمى ئاینێک به‌تێکڕا و بۆته دروشمى هه‌موو ئوممه‌تى نوێ...!!
(أحدٌ..أحد.)
ئا به‌مجۆره ..؟ به‌و خێراییه و.. ئه‌و گه‌شه‌کردنه مه‌زنه..؟؟ ....... ( کۆتایى به‌شى دووه‌م )

