سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مــــــانگی صه‌فاى دلآنه
یاوه‌ر هه‌ورامی...... یاران ره‌مه‌زانه!
مانگی صه‌فاى دلآنه
خولی په‌روه‌رده‌ى رۆحه و
خه‌رمانى توێشوودارانه
کوان ئه‌وانه‌ى
توێشووى رێ‌یان پێ نییه
خه‌له‌ى خه‌رمانى ره‌مه‌زان
سوور و جوان و له‌جێیه
کاتی که‌وى هاتووه و
چاوه‌ڕێی من و تۆیه
* * *
دۆستان ره‌مه‌زانه !
هه‌وارى خاسی دڵه و
نشینگاى شه‌وبێدارانه
کوان ئه‌وینداران ..
مژده‌بێ یار
ده‌مێکه چاوه‌ڕوانه
له نه‌رمه بارانی وردى پایزی
بشۆن تۆزی سه‌ر روومه‌تى
ئه‌و دلآنه ..
* * *
ره‌فیقان ره‌مه‌زانه !
مه‌دره‌سه‌ى ویصاڵی عاشقانه
خه‌ڵوه‌تگه‌ى میهر و سۆزه و
جێگه‌ى رازی عاریفانه ..
* * *
ره‌مه‌زانه .. محرابی نزایه ..
گومه‌گومی کۆتره‌کانى
ده‌م به‌یانی ماڵی خوایه
سه‌داى ته‌لیله‌ى
مامه صۆفی ردێن سپی و
مامه ده‌روێشی شه‌یدایه ..
ده‌نگی چرپه‌ى
مامه حاجی ده‌م رێگایه
ته‌په و ترپه‌ى ئه‌سرینانی ئه‌ویندارانی خودایه ..
هاژه و ناڵه‌ى
به‌نگاى خوڕی بێ به‌ربه‌سی
دڵی سه‌رکه‌شی تازه ئاگایه ..
ئه‌زیزان ره‌مه‌زانه !
خه‌زانى چه‌م زه‌ردى
چه‌م و دۆڵی ده‌ربه‌ندی دڵه و
هه‌ڵوه‌رینى گوناهانه ..
مانگی په‌روه‌دگارى به‌سۆزه و
لێبوردنى وه‌ک بارانه
هه‌موو زه‌وى ده‌شواته‌وه
که دێته خوار له‌و ئاسمانه..
چ جاى که‌سێک
ئه‌شکی چاوى
له‌سه‌ر گۆناى روومه‌تى
هه‌موو بشوات ..
* * *
ساده‌ى دڵسۆزان ره‌مه‌زانه !
مانگی ره‌حمتى ره‌حمانه
مانگی لێبوردنى په‌روه‌ردگاری
گشت جیهانه ..
مانگی خودا شوناسانه
لرفه‌ى دڵی ده‌وڵه‌مه‌نده و
کانی سۆزى هه‌ژارانه..
هه‌ستن ژه‌نگی دڵ لابه‌ن
به هاتنی ئه‌م میوانه
باچیتر دڵ خه‌زان نه‌کات
له‌م به‌هاره سه‌وزه جوانه
سه‌رله‌نوێ هه‌وارى دڵ
ئاوه‌دان که‌ن
به‌شه‌ونوێژ له‌م شه‌وانه
بڕێژن ئه‌سرینى ئه‌شکی چاوان
وه‌ک بارانی به‌هارانه ..
فریاکه‌وه، فرسه‌ته، هه‌له
له‌ده‌ستى خۆتى مه‌ده
کۆماى خه‌می ناو خه‌رمانت
ورد و خاش که وه‌با بده ..
ته‌مه‌ن که‌وتۆته رێ
هاکا گه‌شته هه‌وارى خۆى
توێشووى سه‌فه‌رت هه‌ڵگره
ئه‌مڕۆ ئه‌وه.. دوو سبه‌ى تۆى
فریاى ئه‌م میوانه‌مان نه‌که‌وین
دادی چییه په‌شیمانى
ئێمه له‌ناو سکی زه‌وین..

