سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فه‌لسه‌فه‌ی ره‌مه‌زان
ڕۆژنامه‌ى یه‌کگرتوو....محه‌مه‌د حوسێن پیرۆت.....مانگی ره‌مه‌زان وێستگه‌یه‌کی رۆحیه بۆ گشت موسڵمانه‌کان، مانگێکه له‌گه‌ڵ مانگه‌کانی تر جیاوازی زۆر هه‌یه، زۆرێک له زانایانی ئیسلامی وه‌ک (قةرةزاوي) ئه‌م مانگه‌یان به به‌هاری ئیسلام وه‌سف کردووه، چونکه وه‌رزی به‌هارى هه‌موو ساڵێک سه‌ره‌تایه‌که بۆ ژیانه‌وه‌ی سروشت و، ره‌مه‌زانیش به هه‌مان شێوه سه‌ره‌تای ژیانه‌وه‌ی رۆحی ئینسانه!
پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت (له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زان هه‌موو ده‌رگاکانی جه‌هه‌نه‌م داده‌خرێن و ده‌رگاکانی به‌هه‌شتیش ده‌کرێنه‌وه).
له هیچ مانگێکی تردا ئه‌م حاڵه‌ته روونادات، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه مانگی ره‌مه‌زان لای خوای گه‌وره جێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه.
مانگێکه دڵه‌کان پڕ ده‌بن له نوری ئیمان و زاڵبوون به‌سه‌ر حه‌ز و ئاره‌زووکاندا، بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (هه‌موو کرده‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م بۆ خۆیه‌تی ته‌نها رۆژوو نه‌بێت، که بۆ منه و منیش خۆم پاداشتیان ده‌ده‌مه‌وه).
به‌رۆژوو بوون زه‌لیل کردن نه‌فسه و ئاره‌زووه بۆ ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار، ئه‌م دیارده‌یه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو میلله‌تێک نووسراوه و واجیب کراوه و نابێت فه‌رامۆش بکرێت.
له‌به‌ر پیرۆزی ئه‌م مانگه خوای گه‌وره ده‌رگایه‌کی به‌هه‌شتی بۆ رۆژووگران ئاماده کردووه و ناوی ناوه (رةيان)، ئه‌مه‌ش هه‌م دیس مانای فه‌زڵی رۆژووگر نیشان ده‌دات، ئینشاڵلآ موسڵمانه‌کان له‌و ده‌رگایه ده‌چنه به‌هه‌شت و ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار به‌ده‌ست ده‌هێنن.
ئیمامی (غةزالي) پێیوایه دوو جۆری سه‌ره‌کی هه‌یه له رۆژووگرتن، وه‌ک ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
١ـ رۆژووگرتنی گشتی: که غه‌زالی لێره‌دا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه موسڵمانه‌کان ته‌نها خۆی تێنوو و برسی ده‌کات، به‌لآم به‌ته‌واوه‌تی ئه‌رکانه‌کانی ره‌مه‌زان به‌جێ ناگه‌یه‌نێت و ته‌نها به شکڵی به رۆژووه!
٢ـ رۆژووگرتنی تایبه‌تیانه: لێره‌دا مه‌به‌ستی له‌وه‌یه کۆمه‌ڵێک له موسڵمانه‌کان که ته‌قوایان هه‌یه هه‌وڵیان داوه له‌گه‌ڵ برسی بوونیان هه‌موو ئه‌رکانه‌کانی تریش جێبه‌جێ بکه‌ن و ئامانجی سه‌ره‌کیشیان له‌م کاره ته‌نها ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه و هیچی تر.
ئه‌وه‌ی جێگای تێبینییه، ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی موسڵمانه‌کان له فه‌لسه‌فه‌ی ره‌مه‌زان نه‌گه‌یشتوون، چونکه ره‌مه‌زان له‌ناو ئیسلامدا فه‌لسه‌فه‌ی خۆی هه‌یه و ده‌توانین له چه‌ند خاڵێکدا کۆیان بکه‌ینه‌وه، وه‌ک:
١ـ ره‌مه‌زان ده‌بێته هۆی بلآوبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی له‌ناو ئه‌ندامانی خێزاندا و ئێواران و پارشێوان هه‌ر هه‌موویان له‌سه‌ر خوانێکدا کۆده‌بنه‌وه و، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ندامانی خێزان.
٢ـ ئه‌م مانگه وێستگه‌یه‌که بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کاری چاک، که له رۆژی دواییدا رزگارمان ده‌کات له ئاگری دۆزه‌خ، بۆیه هه‌ر کردوه‌یه‌کی چاک له‌وانه‌یه سه‌دان جار به‌قه‌د خۆی بۆمان زیاده بکرێت.
٣ـ به‌رۆژوو بوون هه‌وڵدانێکی راسته‌قینه‌یه بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له هه‌موو کارێکی خراپ و قێزه‌وه‌ن، که هه‌م له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه ناشیرینه و هه‌م خوای گه‌وره‌ش لێ رازی نییه.
٤ـ ره‌مه‌زان مانگی چاکسازییه له‌سه‌ر ئاستی تاک و کۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت، چاکسازی ئاینی و چاکسازی دونیایی بۆ گشت موسڵمانه‌کان.
٥ـ فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تری ره‌مه‌زان بریتییه له هاوکاری کردنی چینی هه‌ژاره‌کان له لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانه‌وه، ئه‌م یارمه‌تیه‌ش ئامانجی سه‌ره‌کی بلآوبوونه‌وه‌ی بیری یه‌کسانییه له‌ناو مرۆڤه‌کاندا، چونکه له ئیسلامدا مرۆڤه‌کان هه‌موویان یه‌کسانن، جا ده‌وڵه‌مه‌ندبن یان هه‌ژار.
٦ـ مانگێکه مرۆڤه‌کان ئاماده ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ببنه خاوه‌ن ته‌قوا و رێزى گشت توێژه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه بگرن.
٧ـ فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تری ئه‌م مانگه ته‌زکیه‌ی ده‌روون و جه‌سته‌یه له رووی مادی و مه‌عنه‌وییه، واتا خاوێن کردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌رون و جه‌سته‌یه، ره‌مه‌زان له هه‌موو روویه‌که‌وه به‌ره‌که‌ته بۆ مرۆڤ.
٨ـ پاراستنی مافی جه‌سته‌یه، چونکه پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت (وَلِجَسَدِكَ عَلَيكَ حَقٌ) جه‌سته‌ش له‌م مانگه‌دا ئارام ده‌بێت و ئیسراحه‌ت ده‌کات.
٩ـ ره‌مه‌زان تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی ره‌بانییه، بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بزانێت کێ سه‌رپێچی ده‌کات و کێش سه‌رپێچی ناکات له‌م بانگه‌وازه موباره‌که.
که‌واته ده‌توانین بڵێین ره‌مه‌زان ته‌نها بریتی نییه له خۆگرتن له خواردن و خواردنه‌وه، به‌ڵکو فه‌لسه‌فه‌یه‌که بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له گه‌نده‌ڵی رۆح و جه‌سته و، رزگارکردنی مرۆڤه له نه‌هامه‌تییه‌کان و، هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به به‌ها پیرۆزه‌کان و ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره..

