سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى مـــــانگى ڕه‌مـــــه‌زان
ئاره‌زوو عوسمان.....مانگى ڕه‌مه‌زان، مانگى ڕه‌حمه‌ت و لێخۆشبون و نور و به‌ره‌که‌ت، سونبولی ساڵ و مانگى قورئان و خێر و عیباده‌ت، مانگى زیکر و ته‌هلیله و ته‌سبیحات و شه‌ونوێژ و ته‌راویح، مانگى پاکبوونه‌وه‌ى ڕۆح و نزیکبوونه‌وه له خواى گه‌وره، ئه‌م مانگه جیاواز له مانگه‌کانى تر، تایبه‌تمه‌ندیى خۆی هه‌یه و پڕ له ڕووداوى گرنگ و خێر و چاکه‌یه. بۆ ئاشنابوون به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى ئه‌م مانگه، هه‌ندێکیان ده‌خه‌ینه ڕوو:
١- له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى مانگى ڕه‌مه‌زان: خواى گه‌وره له‌م مانگه‌دا قورئانى دابه‌زاندووه، هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنْ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ) البقره/ ١٨٥
که قورئان به‌رنامه‌ى ئه‌م ئومه‌ته‌یه و نوورێکه بۆ ئه‌وانه‌ى کاری پێ ده‌که‌ن، جیاوازیى نێوان ڕاستى و درۆ ده‌رده‌خات، پێویسته که کۆمه‌ڵی موسڵمانان گرنگى بده‌ن به جێبه‌جێکردنى و خوێندنه‌وه و له‌به‌رکردن و ڕاڤه‌کردن و وردبوونه‌وه.
٢- له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى مانگى ڕه‌مه‌زان: ده‌رگاکانى به‌هه‌شت ده‌کرێنه‌وه و ده‌رگاکانى دۆزه‌خ داده‌خرێن، شه‌یتانه‌کان زنجیر ده‌کرێن. پێغه‌مبه‌ر( ) ده‌فه‌رموێت :(اذا دخل رمضان فتحت ابواب السما‌ء و وغلقت ابواب جهنم، وسلسلت الشياطين) رواه بخاری .
٣- له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى مانگى ڕه‌مه‌زان: پاداشتى کاره‌کان و کرده‌وه چاکه‌کان چه‌ندان ئه‌وه‌نده‌ى خۆی ده‌بێته‌وه: (فلما سئل "ص" اي الصدقة افضل قال: صدقة في رمضان) رواه الترمژی والبیهقی.
٤- له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى مانگى ڕه‌مه‌زان: ئه‌گه‌ر که‌سێک خوانى ڕۆژوه‌وانێک ئاماده بکات، پاداشتى ڕۆژوه‌وانه‌که‌ى هه‌یه به بێ که‌مبوونه‌وه‌ى پاداشتى ڕۆژوه‌وانه‌که: پێغه‌مبه‌ر ( ) ده‌فه‌رموێت:(من فطر صائما فله مثل اجره من غير ان ينقص من اجر الصائم شي و) رواه الترمژى.
٥- له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى مانگى ڕه‌مه‌زان، شه‌وى قه‌در: که ئه‌م شه‌وه خێری هه‌زار مانگى هه‌یه. پێغه‌مبه‌ر ( ) ده‌فه‌رموێت:(من قام ليلة القدر ايمانا واحتسابا غفر له ماتقدم من ذنبه) متفق علیه .
٦- له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى مانگى ڕه‌مه‌زان: دابه‌زینى ژماره‌یه‌کى زۆری فریشته‌یه:(تنزل الملائكة والروح فيها) قدر/٤.
٧- له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى مانگى ڕه‌مه‌زان، پارشێوکردنه: که یه‌کێکه له جیاوازى ڕۆژووى موسڵمانان و ڕۆژووى ئوممه‌ته‌کانى تر، که خێرێکى زۆری تێدایه، پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت:(فصل ما بين صيامنا وصيام اهل الكتاب اكله السحر) "رواه مسلم". هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :(تسحروا فان في السحور بركة) متفق علیه.
٨- له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى مانگى ڕه‌مه‌زان: ڕوودانى جه‌نگى به‌دری گه‌وره‌یه: که ئه‌و جه‌نگه فریشته‌ى خوا دابه‌زین و له‌گه‌ڵ موسڵمانان جه‌نگان دژى بێ باوه‌ڕان.
٩- له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى مانگى ڕه‌مه‌زان: ئازادکردنى شاری مه‌ککه‌یه: که ئازادکردنى بوو له هه‌موو بتپه‌رستى و هاوبه‌شی دانانێک بۆ خواى گه‌وره، هه‌ڵکردنى چراى ئیسلام تیایدا و به‌رده‌وامبوونى ئه‌و ڕووناکییه و بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌جیهانى ئیسلامی‌دا.
١٠- له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى مانگى ڕه‌مه‌زان: ڕه‌مه‌زان هۆیه‌که بۆ سڕینه‌وه‌ى گوناه و تاوان: پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت :(الصلوات الخمس، الجمعة الى الجمعة، و رمضان الى رمضان، مكفرات لما بينهن اذا اجتنبت الكبائر) "رواه مسلم".
١١- له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى مانگى ڕه‌مه‌زان: بوونى نوێژى ته‌راویحه: که موسڵمانان له پیاوان و ئافره‌تان له ماڵه‌کانى خوادا کۆ ده‌بنه‌وه، بۆ به‌جێهێنانى ئه‌م نوێژه، جگه له ڕه‌مه‌زان له مانگه‌کانى تردا کۆ نابنه‌وه بۆ به‌جێهێنانى ئه‌و نوێژه.
* له کۆتاییدا ده‌ڵێم : مانگى ڕه‌مه‌زان هه‌لێکه بۆ هه‌موو که‌سێک و ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت خۆیان له گوناه و تاوان پاک بکه‌نه‌وه و، دڵ و ده‌روونیان به زیکر و یادى خوا پاراو بکه‌ن و ئیراده‌یان به‌هێز بێت، ئارامگر و خۆڕاگر بن له به‌رامبه‌ر ناڕه‌حه‌تییه‌کانى تینوێتى و برسێتى و ماندوێتى ڕۆژووه‌که‌یاندا، بۆئه‌وه‌ى بتوانن ڕه‌زامه‌ندیی خوا به‌ده‌ست بهێنن.

