سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بیلال ی کوڕی ڕه‌باح .. بێ باک له‌سه‌ختی و نه‌هامه‌تی (کۆتایى)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر / نوسینى : خالد محمد خالد / وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى ... شمشێره‌کان به‌یه‌کدا چوون و، شه‌ڕ گه‌رم بوو له‌کاتێکدا که جه‌نگ له کۆتایى نزیک ده‌بووه‌وه، ئومه‌یه‌ى کوڕى خه‌له‌ف عبدولڕه‌حمانى کوڕى عه‌وف ى هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌رى (د.خ) به‌دى کرد، هاناى بۆ برد و، داواى لێکرد که لاى ئه‌و دیل بێت به‌ڵکو ژیانى رزگار بکات..
(عبدالرحمن)یش به داواکه‌ى رازى بوو و، په‌ناى دا، پاشان به نێوه‌ندى گۆڕه‌پانى جه‌نگدا به‌ره‌و جێگاى دیله‌کانى برد.
له‌ریگادا (بيلال) چاوى پێکه‌وت و، هاوارى لێ کرد:
سه‌رى کوفر..ئومه‌یه‌ى کوڕى خه‌له‌ف...
رزگارم نه‌بێت گه‌ر ئه‌و رزگار بێت..
شمشێره‌که‌ى به‌رزکرده‌وه تا ئه‌و سه‌ره‌ى پێ بقرتێنێ که له خۆبایى بوون و لوت به‌رزى قورسى کردبوو، عبدالرحمنى کوڕى عه‌وف هاوارى لێ کرد:
نا... بیلال.. ئه‌وه دیلى منه
دیلى چى.. که هیشتا جه‌نگه‌که گه‌رم و به‌رده‌وامه..؟؟
دیلى چى هێشتا شمشێره‌که‌ى خوێنى جه‌سته‌ى ئه‌و موسڵمانانه‌ى لێده‌چۆڕێت که پێش که‌مێک له‌گه‌ڵیان ده‌جه‌نگا..؟
نه‌خێر.. ئه‌وه لاى (بيلال) پێکه‌نین و گاڵته‌جارى بوو به‌عه‌قڵه‌کان.. (ئومه‌یه)ش به‌پێى پێویست پێکه‌نیوه و گاڵته‌ى کردوه..
هێنده‌ى گاڵته کردوه که هیچى نه‌هێشتۆته‌وه بۆ رۆژێکى وه‌ک ئه‌مڕۆ و، بۆ ئه‌م ته‌نگانه‌یه و، ئه‌م سه‌ر ئه‌نجامه...!!
(بيلال) که بینى خۆى به ته‌نها تواناى به‌زاندنى په‌نادانى (عبدالرحمنى کوڕى عه‌وف) ى براى ئایینى نیه، به‌وپه‌ڕى ده‌نگ به‌رزییه‌وه هاوارى له موسڵمانان کرد:
ئه‌ى پشتیوانانى خوا.. سه‌رى کوفر ئومه‌یه‌ى کوڕى خه‌له‌ف ئه‌وه‌تا، رزگارم نه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و رزگارى بێت...!
ده‌سته‌یه‌ک له موسڵمانان که شمشێره‌کانیان مه‌رگى لێده‌چۆڕا، به‌ره‌و لاى هاتن و، ده‌ورى ئومه‌یه و کوڕه‌که‌یان دا -که له‌گه‌ڵ قوڕه‌یشدا به‌شدارى شه‌رى کردبوو-، (عبدالرحمن) نه‌یتوانى هیچ بکات.. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو له‌به‌ر جه‌نجاڵى تواناى پاراستنى زرێپۆشه‌که‌ى خۆیشى نه‌بوو..
(بيلال) به قوڵى له لاشه‌ى (ئومه‌یه) راما که له ژێر شالآوى شمشێره‌کاندا که‌وتبوو، پاشان به‌خێرایى لێى دوورکه‌وته‌وه و به‌ده‌نگه خۆشه به‌رزه‌که‌ى هاوارى ده‌کرد: (أحدٌ..احد).
* * *
به مافى خۆمانى نازانم که ئا له‌و شوێن و جێیه‌دا بۆ چاکى لێبوورده‌یى لاى (بيلال) بگه‌ڕێین...
خۆ ئه‌گه‌ر به‌یه‌کگه‌یشتنى (بيلال) و ئومه‌یه له ره‌وشێکى دیکه‌دا بوایه، ئه‌وا بۆمان هه‌بوو که پرسیارى مافى لێبوورده‌یى له (بيلال) بکه‌ین و، بۆ که‌سێکى وه‌ک ئه‌و ئیماندار و خاوه‌ن ته‌قوا نه‌بوو که رژدى تێدا بکات.
به‌لآم ئه‌و دیداره‌ى که بوو، له‌شه‌ڕدا بوو، هه‌ر لایه‌و بۆ ئه‌وه هاتبوو که دوژمنه‌که‌ى له‌ناو به‌رێت...
شمشێره‌کان گڕیان ده‌سه‌ند و.. کوژراوان ده‌که‌وتنه سه‌ر زه‌وى. و.. مه‌رگ به‌دواى یه‌کدا ده‌هات، پاش ئه‌وه بیلال چاوى به (ئومه‌یه)بکه‌وێت، ئه‌و (ئومه‌ییه)یه‌ى که شوێن سه‌ره‌په‌نجه‌یه‌ک له جه‌سته‌ى نه‌هێشتوه شوێنه‌وارى ئه‌شکه‌نجه‌ى ئه‌وى پێوه نه‌بێت.
له کوێ ده‌یبینێت و چۆن..؟
له گۆڕه‌پانى جه‌نگ و کوشتاردا ده‌یبینێ، که به شمشێره‌که‌ى سه‌رى هه‌ر موسڵمانێکى بکه‌وێته به‌رده‌ست دروێنه‌ى ده‌کات، خۆ گه‌ر به سه‌رى (بيلال)یش بگه‌یشتایه ئه‌وا ده‌یپه‌ڕاند..
ئا له‌و ره‌وشه‌دا ئه‌و دوو پیاوه به‌یه‌ک ده‌گه‌ن، هیچ دادگه‌رییه‌کى تێدا نیه له (بيلال) بپرسین: بۆچى به جوانى لێى نه‌بورا؟؟
* * *
رۆژان ده‌گوزه‌رێ، (مه‌ککه) رزگار ده‌کرێت
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به‌سوپاسگوزارى و به‌ده‌م –الله اکبر-ه‌وه، له پێش ده‌هه‌زار موسڵمانه‌وه ده‌چێته ناوى... خێرا به‌ره‌و (که‌عبه) ده‌چێت.. ئه‌و جێگا پیرۆزه‌ى که قوڕه‌یش به‌قه‌د ژماره‌ى رۆژه‌کانى ساڵ بتیان تێدا دانابوو، جه‌نجاڵیان کردبوو..!!
به‌راستى حه‌ق هات و، ناحه‌ق له ناو چوو..
له‌مڕۆ به‌دواش نه عوزا و.. نه لات و.. نه هوبه‌ل ده‌مێنێت.. له ئێسته به‌دواوه هیچ مرۆڤێ له‌به‌رده‌م به‌ردێکدا یان بۆ بتێک خۆى ناچه‌مێنێته‌وه و.. خه‌ڵکى پڕ به ویژدانیان جگه له‌و خودایه‌ى که هاوشێوه‌ى نیه و، تاک و ته‌نیا و بێهاوه‌ڵه و، گه‌وره و پایه به‌رزه، هیچى دى ناپه‌رستن..
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌چێته که‌عبه‌وه و، (بيلال)یش له‌گه‌ڵ خۆى ده‌بات....!
هه‌ر که ده‌چێته ژوورێ رووبه‌ڕووى په‌یکه‌رێکى داتاشراو ده‌بێته‌وه، که وێنه‌ى (ئيبراهيم)(د.خ) ده‌خاته روو که به‌خت ده‌گرێته‌وه، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) توڕه بوو فه‌رمووى:
خوا بیانکوژێت.. سه‌روه‌رمان ئیبراهیم(د.خ) به‌خت گره‌وه نه‌بوو... {مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيًّا وَلاَ نَصْرَانِيًّا وَلَكِنْ كَانَ حَنِيفًا مُسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنْ الْمُشْڕكِينَ}: ئیبراهیم نه جوله‌که بوو نه گاور، به‌لآم یه‌کتاپه‌رستێک بوو خۆى به خوا سپاردبوو، هیچ هاوه‌ڵى بۆ خودا په‌یدا نه‌ده‌کرد.ال عمران/٦٧.
دواى ئه‌وه فه‌رمانى به (بيلال) کرد که بچێته سه‌ر مزگه‌وته‌که و، بانگ بدات.
بیلال بانگ ده‌دات.. ئاى له جوانى و شادى و خۆشى ئه‌و سات و، شوێن و، بۆنه‌یه..!!
ژیان له (مه‌ککه)دا له جوڵه وه‌ستا و، هه‌زاره‌ها موسڵمانیش وه‌ک شنه‌بایه‌کى وه‌ستاو راوه‌ستان و، به ملکه‌چى و له‌به‌ر خۆوه به‌نزمى له دواى (بيلال)ه‌وه وشه‌کانى بانگیان ده‌وته‌وه.
هاوه‌ڵپه‌رستان له نێو ماڵه‌کانى خۆیاندا بوون، خه‌ریک بوو باوه‌ڕ نه‌که‌ن:
ئه‌وه (محمد)(د.خ) و ئه‌و هه‌ژارانه‌یه که دوێنى لێره ده‌ر کران..؟؟
ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وه ده هه‌زار موسڵمانى له‌گه‌ڵدایه..؟؟
به راستى ئه‌مه ئه‌و که‌سه‌یه که ده‌رمان کرد و، له دژى جه‌نگاین، خۆشه‌ویستترین خزم و نزیکترین که‌سیمان کوشت..؟؟
ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وه، که پێش چه‌ند ساتێ بۆمان دوا و، ملمان له‌به‌ر ده‌ستیدا بوو، پێمانى وت:
بڕۆن.. ئێوه ئازادن..!!
به‌لآم ئه‌و ساته سیان له گه‌وره‌پیاوانى قوڕه‌یش، له سێبه‌رى که‌عبه‌دا دانیشتبوون، وه‌ک ئه‌وه‌ى دیمه‌نى (بيلال) بێزارى کردبن، که بته‌کانیان ده‌خاته ژێر پێى و، به‌سه‌ر خۆڵه که‌ڵه‌که‌بووه‌که‌یه‌وه ده‌نگى بانگه‌که‌ى وه‌ک بۆن و به‌رامه‌ى به‌هار له ئاسۆى (مه‌ککه) بلآو ده‌کاته‌وه..
ئه‌و سێ که‌سه‌ش ئه‌بو سوفیانى کوڕى حه‌رب-که پێش چه‌ند ساتێ موسڵمان بوو و عه‌تابى کوڕى ئوسه‌ید و، حارسى کوڕى هیشام بوون- که ئه‌و دوانه‌یان هێشتا موسڵمان نه‌بوو بوون..
عه‌تاب سه‌یرى (بيلال)ى ده‌کرد که بانگى ده‌دا، وتى:
-خوا رێزى له ئوسه‌ید گرت که گوێى له‌مه نه‌بوو، که پێى ناڕه‌حه‌ت ده‌بوو.
(حارس)یش وتى:
-سوێند به‌خوا.. گه‌ر بمزانیایه (محمد)(د.خ) حه‌قه شوێنى ده‌که‌وتم...!!
ئه‌بو سوفیان ى زۆرزانیش له باره‌ى قسه‌کانیانه‌وه وتى:
-من هیچ ناڵێم، چونکه گه‌ر قسه بکه‌م ئه‌وا ئه‌م به‌ردانه خه‌به‌رم لێ ده‌ده‌ن!!
کاتێ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) که‌عبه‌ى به‌جێ هێشت چاوى پێیان که‌وت، له چرکه ساتێکدا نێو چاوانى خوێندنه‌وه، له کاتێکدا که چاوه‌کانى به رووناکى خودا و، شادى سه‌رکه‌وتن ده‌دره‌وشانه‌وه فه‌رمووى:
-زانیم که چیتان ده‌وت...!!!!
ئه‌وه‌ى که وتبوویان بۆى باس کردن..
(حارس) و عه‌تاب هاواریان لێ هه‌ستا:
شاهێدى ده‌ده‌ین که تۆ پێغه‌مبه‌رى خودایت، سوێند به‌خوا که‌س گوێى لێمان نه‌بوو تا بڵێین ئه‌و هه‌واڵى پێداویت..!!
ئه‌مجا به دڵێکى نوێوه پێشوازیان له (بيلال) کرد.. که له دڵیان‌دا ئه‌و وشانه ده‌نگى ده‌دایه‌وه که له پێغه‌مبه‌ریان (د.خ) بیست له وتارى سه‌ره‌تاى هاتنه نێو مه‌ککه‌دا:
ئه‌ى خه‌ڵکى قوڕه‌یش!!! خواى گه‌وره خۆ هه‌ڵکێشانى نه‌فامى و خۆ هه‌ڵنان به باو و باپیرنى له نێودا نه‌هێشتن، خه‌ڵکى له ئاده‌من و.. ئاده‌میش له خۆڵه..
* * *
به‌و جۆره (بيلال) له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) ژیا و هه‌موو دیمه‌نه‌کانى له‌گه‌ڵدا بینى و، بۆ نوێژ بانگى ده‌دا و، دروشمه‌کانى ئه‌م ئاینه مه‌زنه‌ى ده‌بوژانده‌وه و ده‌پاراست، که‌له تاریکى ده‌ربازى کردبوو به‌ره‌و رووناکى، له کۆیله‌یه‌تیه‌وه ده‌ربازى کرد به‌ره‌و ئازاد بوون...
رێزى ئیسلام به‌رزبووه‌وه‌و، له‌گه‌ڵیشیدا موسڵمانان رێزدارتر بوون، (بيلال)یش رۆژ له‌دواى رۆژ له‌دڵى پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ) نزیکتر ده‌بووه‌وه، پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌باره‌یه‌وه ده‌یفه‌رموو: پیاوێکى ئه‌هلى به‌هه‌شت..
له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا بیلال هه‌ر به‌چاکى و خاکه‌ڕایى مایه‌وه‌و، ته‌نها خۆى وا ده‌هاته پێش چاو که حه‌به‌شییه‌که تا دوێنآ کۆیله بوو..!!
رۆژێکیان رۆشت دوو ئافره‌ت بۆ خۆى و براکه‌ى بخوازێت، به باوکیانى وت:
من بیلالم.. ئه‌مه‌ش برامه، دوو کۆیله‌ى حه‌به‌شین.. گومڕا بووین خوا رێنوێنى کردین.. دوو کۆیله بووین خوا ئازادى کردین.. گه‌ر ئه‌و دوو ئافره‌ته‌تان پێداین، ئه‌وا سوپاس بۆ خوا و... ئه‌گه‌ر رازیش نه‌بوون، ئه‌وا خوا گه‌وره‌تره..!!
* * *
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) وه‌فاتى کرد و به ره‌زامه‌ندى و رازیکراوى گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى په‌روه‌ردگارى بالآده‌ست و، له‌دواى ئه‌و (ئه‌بوبه‌کر) خه‌لیفه‌ى کاروبارى موسڵمانانى گرته ده‌ست..
(بیلال) چوویه خزمه‌ت خه‌لیفه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا‌و(د.خ) پێى وت:
ئه‌ى جێنشینى پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ)...
گوێم له پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ) بوو ده‌یفه‌رموو: باشترین کرده‌وه‌ى بڕوادار، جیهادکردنه له‌پێناوى خوا..
(ئه‌بوبه‌کر) پێى وت: باشه چیت ده‌وێ ئه‌ى (بیلال)..؟
وتى: ده‌مه‌وێت که خۆم ببه‌ستم له پێناوى خوادا هه‌تا ده‌مرم..؟
(ئه‌بوبه‌کر) پێى وت: ئه‌ى کێ بانگمان بۆ بدات..؟؟
(بيلال) چاوه‌کانى پڕ له فرمێسک بوون و، وتى: له‌دواى پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ) بۆ هیچ که‌س بانگ ناده‌م.
(ئه‌بوبه‌کر) پێى وت: نا بیلال... بمێنه‌ره‌وه‌و بانگمان بۆ بده..
(بيلال) وتى: گه‌ر ئازادت کردووم بۆ ئه‌وه‌ى که بۆ تۆ بم، ئه‌وا با چۆنت ده‌وێ وابکه‌م، گه‌ر له‌پێناوى خواشدا ئازادت کردوم ئه‌وا وازم لێبێنه بۆ ئه‌وه‌ى که ئازادت کردم له‌به‌ر ئه‌و..
(ئه‌بوبه‌کر) وتى: له‌به‌ر خوا ئازادم کردیت ئه‌ى (بيلال)..
سه‌ربرده‌گێڕه‌وان جیاوازییان هه‌یه، هى وایان هه‌یه ده‌گێڕێته‌وه که بۆ شام چووه، له‌وێ به موجاهیدى و، ئاماده‌یى ماوه‌ته‌وه.
هه‌ندێکى دیکه‌یان ده‌گێڕنه‌وه که داخوازییه‌که‌ى (ئه‌بوبه‌کر)ى قبول کردووه که له (مه‌دینه) بمێنێته‌وه، کاتێک که مرد و، (عومه‌ر) بویه جێنشینى، مۆڵه‌تى لێ خواست و به‌ره‌و شام رۆشت.
به‌هه‌ر حال، (بيلال) ئه‌وه‌ى مابووى له ژیان و ته‌مه‌نى کردیه نه‌زرى خۆبه‌ستن و ئاماده‌بوون بۆ جیهاد له‌و شوێنانه‌ى که مه‌ترسى هه‌بوو له‌سه‌ر ئیسلام، سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که له‌سه‌ر چاکترین کارێک بێت که خوا و پێغه‌مبه‌ر(د.خ) لایان خۆشه‌ویسته تا شاد ده‌بێته‌وه به دیداریان.
ئیدى له‌وه به‌دواوه به ده‌نگه‌خۆشه غه‌مگینه سامداره‌که‌ى بانگى نه‌دا، چونکه نه‌یده‌توانى که به‌زمان بڵێت: (أشهد أن محمداً رسول الله) له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یاده‌وه‌رییه‌کانى هێرشیان بۆ ده‌هێنا و ده‌نگى له‌ژێر خه‌مه‌کانیاندا ون ده‌بوو و، به فرمێسک وشه‌و په‌نده‌کانى ده‌رده‌بڕى.
دوا بانگیشى ئه‌وجاره‌بوو که ئه‌میرى بڕواداران (عومه‌ر) سه‌ردانى شامى کرد و، موسڵمانان لێى پاڕانه‌وه که داوا له (بيلال) بکات که ته‌نها جارێک بانگیان بۆ بدات.
ئه‌میرى بڕواداران (بيلال)ى بانگ کرد، له‌کاتى بانگدا داواى لێکرد که بانگى بۆ بدات.. (بيلال) چووه سه‌ر و بانگى دا.. هه‌موو ئه‌و هاوه‌لآنه‌ى که پێغه‌مبه‌ریان(د.خ) بینیبوو بیلال بانگى بۆ ده‌دا ده‌ستیان کرد به گریان.. به‌جۆرێک گریان که پێشتر هه‌رگیز وا نه‌گریاون.. (عومه‌ر) له‌هه‌موویان زیاتر ده‌گریا..!!
* * *
بیلال هه‌روه‌ک ده‌یویست به جه‌نگاوه‌رى له‌شام کۆچى دوایى کرد..
ئه‌مڕۆش له‌ژێر خاکى دیمه‌شقدا ئێسکى پیاوێک شاردراوه‌ته‌وه که له مه‌زنترین پیاوانى مرۆڤایه‌تییه له خۆڕأگرى و دامه‌زراویى له‌سه‌ر عه‌قیده و باوه‌ڕ..

