سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی چۆنیەتی مەسح كردن...فيقه
له سونهنى فهرموودهكانى ابوداودى ئهسهجهستانى ///عَنْ الْمُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَكَانَ يَمْسَحُ عَلَى الْخُفَّيْنِ. وَقَالَ غَيْرُ مُحَمَّدٍ: عَلَى ظَهْڕ الْخُفَّيْنِ/(حسن صحيح)واتە: لە موغیرەی كوڕی شوعبەوە هاتووە, كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەستی تەڕی هێناوە بەسەر خوفەكانیدا.
هەروەها جگە لە موحەممەدیش وتویەتی: دەستی تەڕی هێناوە بەسەر پشتی خوفەكانیدا.///عَنْ عَلِىٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ, قَالَ: لَوْ كَانَ الدِّينُ بِالرَّأْىِ لَكَانَ أَسْفَلُ الْخُفِّ أَوْلَى بِالْمَسْحِ مِنْ أَعْلاَهُ, وَقَدْ رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَيَمْسَحُ عَلَى ظَاهِڕ خُفَّيْهِ(صحيح)/ واتە: لە عەلیەوە رەزای خوای لێ بێ هاتووە, كە وتویەتی: ئەگەر دین بە راو بۆچوون بێ دەبێت مەسحی ژێر خوف بكرێت نەوەك سەر پشتی, بەڵام من بەچاوی خۆم دیومە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم مەسحی سەر پشتی خوفەكانی خۆی دەكرد.///عَنْ الأَعْمَشِ, بِإِسْنَادِهِ بِهَذَا الْحَدِيثِ, قَالَ: مَا كُنْتُ أُرَى بَاطِنَ الْقَدَمَيْنِ إِلاَّ أَحَقَّ بِالْغَسْلِ, حَتَّى رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَيَمْسَحُ عَلَى ظَهْڕ خُفَّيْهِ(صحيح)/ واتە: لە ئەعمەشەوە ئەم فەرمودە بە هەمان سەنەد هاتووە, كە وتویەتی: پێشەوا عەلی رەزای خوای لێ بێ وتویەتی: من وام دەزانی كە مەسحی ژێر خوف شایستەترە نەوەك سەر پشتی هەتا بەچاوی خۆم دیم پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم مەسحی سەر پشتی خوفەكانی خۆی كرد.///عَنْ الأَعْمَشِ بِهَذَا الْحَدِيثِ, قَالَ: لَوْ كَانَ الدِّينُ بِالرَّأْىِ لَكَانَ بَاطِنُ الْقَدَمَيْنِ أَحَقَّ بِالْمَسْحِ مِنْ ظَاهِڕهِمَا, وَقَدْ مَسَحَ النَّبِىُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَعَلَى ظَهْڕ خُفَّيْهِ(صحيح)واتە: لە ئەعمەشەوە ئەم فەرمودە هاتووە, كە وتویەتی: ئەگەر دین بە راو بۆچوون بێ ئەوا مەسحی ژێر پێكان شایستەتر بوو لە سەر پشتیان, بەڕاستی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم مەسحی سەر پشتی خوفەكانی خۆی دەكرد///عَنْ ابْنِ عَبْدِ خَيْرٍ, عَنْ أَبِيهِ, قَالَ: رَأَيْتُ عَلِيًّا تَوَضَّأَ, فَغَسَلَ ظَاهِرَ قَدَمَيْهِ وَقَالَ: لَوْلاَ أَنِّى رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَيَفْعَلُهُ. وَسَاقَ الْحَدِيثَ.(صحيح)واتە: لە ئیبنو عەبدی خەیرەوە, لە باوكیەوە هاتووە, كە وتویەتی: پێشەوا عەلیم بینی دەستنوێژی گرت سەر پشتی پێكانی شت و وتی: ئەگەر بە چاوی خۆم نەمدیایە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم بەم شێوەیەی دەكرد, ئەوا وام دەزانی كە مەسحی ژێر خوف شایستەترە. جا فەرمودەكەی گێڕایەوە///عَنْ الْمُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ , قَالَ: وَضَّأْتُ النَّبِىَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَفِى غَزْوَةِ تَبُوكَ فَمَسَحَ أَعْلَى الْخُفَّيْنِ وَأَسْفَلَهُمَا(ضعيف) واتە: لە موغیرەی كوڕی شوعبەوە هاتووە, كە وتویەتی: لە غەزای تەبوك دەستنوێژم بە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم گرت واتە ئاوم كرد بەدەستیدا و لە خزمەتیا بووم, مەسحی سەر و ژێری خوفەكانی خۆی كرد

