سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سوده زۆره‌کانى ڕۆژوو بزانن
رۆژنامه‌ى یه‌کگرتوو......چه‌ند توێژه‌رێکى ئه‌مریکى و ئیتاڵى له توێژینه‌وه‌کانیاندا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که:
١- به‌ڕۆژوو بوون هۆکاره بۆ چاکبوونه‌وه‌ى مرۆڤ له چه‌ند نه‌خۆشییه‌ک وه‌ک (دڵ, فشارى خوێن, شێرپه‌نجه ,شه‌کره, گه‌ده و قۆڵۆن)، کاریگه‌ریى به‌ڕۆژوو بوون له دواى ١٢ ڕۆژ له به‌ڕۆژووبونه‌وه‌که‌وه ڕووده‌دات، وه ئه‌و توێژه‌رانه ئه‌وه‌یان ئاشکراکردووه که یه‌ک ڕۆژ
به‌ڕۆژوو بوون له مانگێکدا مه‌ترسى توشبوون به نه‌خۆشى شه‌کره که‌مده‌کاته‌وه به ڕێژه‌ى ٤٠% , هه‌روه‌ها به‌ڕۆژووبوون بۆ ماوه‌ى ١٠ ڕۆژ ده‌بێته هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى ئازارى هه‌وکردنى جومگه‌کان و زۆر جار ده‌بێته هۆى نه‌مانى ئه‌و هه‌وکردنه .
٢- له‌و ماوه‌یه‌دا که به‌ڕۆژوو ده‌بین, له‌شى مرۆڤ ڕێستێک وه‌رده‌گرێت له خواردن و خواردنه‌وه و سود له‌و شه‌کر و چه‌ورییه وه‌رده‌گریت که ماونه‌ته‌وه له خانه‌کانه کۆنه‌کانى له‌شدا, پاش ڕۆژوو شکاندن خانه‌کان دووباره نوێده‌بنه‌وه .
٣- گرنگه که به دوو ده‌نکه خورما و کوپێک ئاو ڕۆژوو بشکێنین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جه‌سته له‌ماوه‌ى به‌ڕۆژووبوندا رووبه‌ڕووى ووشکبوونه‌وه و دابه‌زینى ڕێژه‌ى شه‌کر له خوێندا ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش واده‌کات هه‌ست به خاوبوونه‌وه و ته‌مبه‌ڵى و بێهێزى بکرێت, چونکه ئه‌و جۆره شه‌کره‌ى له‌ناو خورمادایه پێویستى به هه‌رسکردن نیه و ده‌وڵه‌مه‌نده به (ئاسن و مه‌گنیسیۆم و زنک و پۆتاسیۆم و بڕێک له فۆسفۆڕ)، دوو ده‌نکه خورما ده‌کاته ٦٠ کالۆرى، که خواردنى وه‌ک خواردنى پڕته‌قاڵێک یان سێوێک یان نیو مۆزه.
٤- به‌ڕۆژووبوون بۆ ماوه‌ى ٢ تا ٤ ڕۆژ له هه‌ر شه‌ش مانگێکدا سیسته‌مى به‌رگرى له‌شى مرۆڤ به‌هێزده‌کات و خانه‌کانى له‌ش به‌شێک له ووزه پاشه‌که‌وت ده‌کات له ماوه‌ى به‌ڕۆژوو بووندا و له‌دواى به‌ربانگ سه‌رله‌نوێ ئه‌و ووزه‌یه بۆ دروستکردنى خانه نوێیه‌کانى به‌کارى ده‌هێنێته‌وه و به‌وه‌ش خانه کۆنه‌کان نامێنێت و خانه‌ى نوێ جیگه‌یان ده‌گرێته‌وه .
٥- به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌کیش که ئه‌نجام دراوه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى ٧٢ کاتژمێر پێش ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى کیمیاییان بۆ بکرێت به‌ڕۆژوو بوون ڕێژه‌یه‌کى زۆر که‌متر له خڕۆکه سپیه‌کانیان له‌ده‌ست داوه له‌کاتى چاره‌سه‌ره کیمیاییه‌که‌دا .
٦- له توێژینه‌وه‌یه‌کى تردا هاتووه که له زانکۆى کالیفۆڕنیاى باشور ئه‌نجامدراوه, ده‌رکه‌وتووه که له‌دواى چاره‌سه‌ى کیمیایى به‌شێکى زۆرى ئه‌و خانانه‌ى که زیانیان به‌رکه‌وتووه به‌تایبه‌تى خانه‌کانى سیسته‌مى به‌رگرى, ڕۆژووگرتن هۆکار بووه بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى ئه‌و خانانه .
٧- ڕۆژووگرتن چه‌ندین سودى ده‌روونیشى هه‌یه له‌وانه (به‌خشنى هێمنى و خۆڕ‌اگرى , هۆکاره‌که‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌قامگیربوونى ڕێژه‌ى شه‌کرى ناو خوێن، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌هێزکردنى بیره‌وه‌رى و ڕێگرتن له له‌بیرچوونه‌وه .

