سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چه‌ند زانیاریی و ئامۆژگارییه‌کی ته‌ندروستی بۆ رۆژووه‌وانانی خۆشه‌ویست
ڕێژوان عه‌لى......رۆژوگرتن له‌دیدی زانستی پزیشکی کۆن‌و نوێیه‌وه، ده‌بێته‌مایه‌ی چاره‌سه‌ری ژه‌هراویبوون و پشوودان به‌گه‌ده‌و ریخۆڵه، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کێشی له‌ش‌و دابه‌زاندنی چه‌وری‌و شه‌کری ناو خوێنیش سودمه‌نده.
د.مونیره ده‌وڵه‌تی پسپۆڕ له‌نه‌خۆشییه‌کانی گه‌ده له‌تاران له‌ئامۆژگارییه‌کدا بۆ رۆژووه‌وانان رایگه‌یاند: له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، پێویسته رۆژووه‌وان به‌بێ پارشێو رۆژوو نه‌گرێت، له‌کاتی خواردنی نانی پارشێویشدا، خۆی له‌خواردنی پڕ له‌چه‌وری‌و سارده‌مه‌نییه‌کانی کۆکاکۆلا بپارێزێت، به‌ڵکو زیاتر بایه‌خ به‌خواردنی خۆراکی سوک‌و میوه‌و سه‌وزه بدات تا گه‌ده‌ی له‌کاتی رۆژوودا پشووبدات‌و پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌شی هاوسه‌نگی خۆی بپارێزێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌نانی ئێوارانیش وتی: رۆژوه‌وان له‌کاتی شکاندنی رۆژووه‌که‌یدا، ده‌بێ که‌مترین شیرینی بخوات‌و خۆی له‌خواردنی زۆر بپارێزێت تا گه‌ده‌ی دووچاری تێکچوون‌و ناهاوسه‌نگی نه‌بێت. به‌ر له‌رۆژوو شکاندن، سه‌ره‌تا سوپ‌و سه‌وزه‌و پاشان خواردنه سه‌ره‌کییه‌که بخوات. ئه‌و که‌سانه‌ش که نه‌خۆشیان له‌گه‌ڵدایه، پێویسته به‌ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ پزیشکدا، رۆژوو بگرن.
رۆژووگرتن نه‌خۆشییه‌کانی دڵ‌و مێشک که‌مده‌کاته‌وه:
چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ریده‌خه‌ن که رۆژووگرتن، ڕێژه‌ی تووشبوون به‌نه‌خۆشییه‌کانی دڵ‌و مێشک که‌مده‌کاته‌وه.
پزیشکانی زانکۆی نیوده‌لهی له‌هیندستان له‌سه‌ر سووده‌کانی رۆژووگرتن رایانگه‌یاند: دوای شه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی ساڵانه رۆژوو ده‌گرن، ده‌رکه‌وتووه که رۆژوو پشوو به‌گه‌ده ده‌کات، ده‌بێته‌مایه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی پڕۆتینی C له‌جه‌سته‌دا که هۆکاری سه‌ره‌کی ته‌سکبوونه‌وه‌و گیرانی بۆڕییه‌کانی خوێنه، ئه‌و که‌سانه‌ش که رۆژوو ده‌گرن ئه‌وا دووچاری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی دڵ نابن.
ده‌کرێ به‌هۆی ئه‌م ڕێنماییه پزیشکییانه‌ی خواره‌وه چاکتر ئاگاداری ته‌ندروستی له‌شمان بین له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا:
١- خواردن و خواردنه‌وه به‌ڵام بێ زیاده ڕۆیی, زوو ڕۆژوو بشکێنه له‌کاتی خۆی دوای مه‌خه.
به خورما رۆژوو بشکێنه، چونکه خورما سه‌رچاوه‌یه‌کی شه‌کری باشه، بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بڕی له ده‌ستدراوی شه‌کری خوێن.
٢- به دوو قۆناغ خواردن بخۆ، جارێک له کاتی به‌ربانگ به‌ر له نوێژکردن هه‌ندێک خورما بخۆ، دواتر پاش نوێژکردن خواردن بخۆ.
٣- ژه‌می ته‌ندروست هه‌ڵبژێره: ژه‌مێک بخۆ که هه‌موو پێکهاته‌کانی خۆراکی تێدا بێت، به تایبه‌ت هه‌وڵبده خۆت له زه‌ڵاته بێبه‌ش نه‌که‌یت، چونکه واده‌کات زوو هه‌ست به تێربوون بکه‌یت.
٤- له پارشێو خواردن بخۆ: پارشێو جگه له‌وه‌ی که سوننه‌تێکی پیرۆزه، له هه‌مان کات وا ده‌کات که‌متر هه‌ست به برسی بوون و بێ تاقه‌تی و سه‌رسوڕان و تێنویه‌تی بکه‌یت.
٥- بۆئه‌وه‌ی تێنووت نه‌بێت: بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی به ڕۆژو بووندا که‌متر هه‌ست به تێنوێتی بکه‌یت: خۆت له خواردنی سوێر‌و ترش‌و تیژ‌و به‌ستوو ژه‌می به په‌له بپارێزه، بڕێکی ته‌واویش ئاو بخۆوه.
٦- بۆ ئه‌وه‌ی تووشی به‌د خۆراکی نه‌بیت: زۆر گرنگی به خواردنی سه‌وزه‌و میوه‌و زه‌ڵاته بده، که‌متر شیرنه‌مه‌نی بخۆ.
٧- دوای به‌ربانگ خه‌و باش نییه: خه‌وی دوای ڕۆژوو شکاندن‌و نانخواردن له‌ش بێ هێز‌و سست ده‌کات‌و زیانی بۆ گه‌ده‌یش هه‌یه، بۆیه له‌م کاته مه‌خه‌وه، به‌ڵکو ته‌ڕاویح ئه‌نجامبده.
٨- واز له جگه‌ره بێنه: ڕه‌مه‌زان باشترین هه‌له بۆ واز هێنان له جگه‌ره، بهێله با خوێنت له جیاتی گازی یه‌که‌م ئۆکسیدی کاربۆنی ژه‌هراوی ئۆکسجینی پاک هه‌ڵمژێ.
٩- تووڕه مه‌به: تووڕه بوون واده‌کات که بڕێکی زۆری هۆڕمۆنی ئه‌درینالین له له‌ش ده‌ربچێ‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که جلیکۆجین له ناو جگه‌ر ببێ به شه‌کری گلۆکۆزو به هۆیه‌وه هێز‌و توانایه‌کی زۆر له‌ده‌ستده‌ده‌یت.
١٠- له‌کاتی نه‌خۆشی‌و سه‌فه‌ر به‌رۆژوو مه‌به: خوای میهره‌بان مۆڵه‌تی داوه به نه‌خۆشان و ڕێبواران به ڕۆژوو نه‌بن، بۆیه نابێ خۆیان هیلاکبکه‌ن‌و له کاتی نه‌خۆشی‌و ڕێکردندا به رۆژوو ببن.
١١- به نیسبه‌ت ئافره‌تی دوو گیان‌و شیرده‌ر: پێویسته ئافره‌تی دووگیان‌و شیرده‌ر له دکتۆری پسپۆڕ مۆڵه‌ت وه‌ربگرێ بۆ به‌ڕۆژووبوون یان به‌ڕۆژوونه‌بوونی، جا ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بوو ده‌بێ زۆر ئاگاداری ته‌ندروستی خۆی بێت.

