سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێک بۆ نوێبوونه‌وه
م. قاسم گه‌ڵاڵی......گرنگه هه‌رکه‌س به پێى ته‌مه‌ن و ئه‌رکى خۆى پرسیار له خۆماى بکات که ئایا چه‌ند ره‌مه‌زانه ده‌بێته میوانى من و منیش ده‌کاته میوانى خۆى؟
هه‌موو ساڵێک مانگى ره‌مه‌زان دێته‌وه و ده‌بێت میوانمان.دواجار ئێمه ده‌کاته میوانى خۆى، میوانى ساته‌کانى سه‌حه‌ر له شه‌وه‌کانیدا، میوانى نزاکانى داواى (العفو) کردن له په‌روه‌ردگارى (العفو)، میوانى چوونه ناو ماڵ و حاڵى برسیه‌کان و هه‌ژاران. بۆیه گرنگه ئێمه هه‌رکه‌س به پێى ته‌مه‌ن و ئه‌رکى خۆى پرسیار له خۆمان بکه‌ین، ئایا ئه‌وه چه‌ند ره‌مه‌زانه ده‌بێته میوانى من و منیش ده‌کاته میوانى خۆى؟ ئایا ئامانجه سه‌ره‌کیه‌که‌ى رۆژووى ئه‌و مانگه که بریتییه له (التقوى)، (الشكر)، (الرشد) چه‌ند له هه‌ریه‌ک له ئێمه هاتۆته‌دى، ئایا ئێمه چوینه‌ته خزمه‌تى قورئان تاکو بزانین ئاکاره‌کانى (المتقين) و (الشاكرين) (الراشدون) چین و چه‌نده‌ى له ئێمه‌دا هاتۆته‌دى.
به‌ڵێ خوێنه‌رى به‌ڕێز ناکرێ نه‌زانین رۆژى مانگى ره‌مه‌زان چه‌نده کاریگه‌رى له سه‌ر ئێمه جێ هێشتووه بۆته مایه‌ى نوێ بوونه‌وه‌ى ئێمه:
* نوێبوونه‌وه له تێگه‌یشتمان له قورئان
نوێبوونه‌وه له چۆنیه‌تى جێبه‌جێکردنى فه‌رمان و داخوازیه‌کانى قورئان.
نوێبوونه‌وه له چۆنیه‌تى په‌روه‌رده‌کردن و پێگه‌یاندنى نه‌وه‌یه‌کى باشتر له خۆمان له سه‌ر قورئان، بۆیه ناکرێ هه‌ر نیوه‌ى هاوکێشه‌که بخوێنینه‌وه و بڵێین وا ئه‌م ره‌مه‌زانه‌ى ته‌مه‌نیشمان به‌ڕێکرد یاخود بڵێین رۆژى ره‌مه‌زانمان گرت، به‌ڵکو ده‌بێ نیوه‌که‌ى تر‌ى هاوکێشه‌که‌مان له به‌رچاو بێ که بریتییه له (ئةى رؤذووطرتنى مانطى رةمةزان ضي لة ئيَمة كرد‌و طرت؟) ئه‌م پرسیاره بۆ هه‌موو دروشمه‌کانى تر‌ى ئیسلام ڕه‌وانه له خۆمانى بکه‌ین. بۆ نمونه له ته‌واوى مانگى ره‌مه‌زاندا زۆرترین شتێک که ئیماندارى رۆژوه‌وان ئه‌نجامى بدات (نويَذة)، لێره‌وه هه‌ڵوه‌سته یه‌ک له سه‌ر خۆمان بکه‌ین له جیانى بڵێن (ئيَمة نويَذمان كرد) بڵێین ئه‌ى (نويَذ ضي لة ئيَمة كرد؟). هه‌ر که‌س ئه‌گه‌ر به زمانى ژماره نوێژه‌کانى ته‌مه‌نى خۆى بژمێرێ هه‌قی خۆیه‌تى ئه‌و پرسیاره له خۆى بکات (من هةزاران نويَذم كردووة) ئه‌ى باشه (ئةو هةزاران نويَذة ضي لة من كردووة؟). بۆیه نوێژیش بۆ نوێبوونه‌وه‌ى تێگه‌یشتنه، بۆ نوێبوونه‌وه‌ى سلوک و مامه‌ڵه‌کردنه، بۆ نوێبوونه‌وه‌ى چۆنیه‌تى تۆمارکردنى رۆژێکى نوێ ى ته‌مه‌نه.
* بواره‌کانى نوێبوونه‌وه له ده‌رفه‌تى ره‌مه‌زاندا:
ئێمه‌ى مرۆڤ له سێ ره‌هه‌ند پێکهاتووین (عةقلَ) و (رؤح) و (جةستة).
مانگى ره‌مه‌زان (عةقلَ) په‌روه‌رده ده‌کات و خۆراکى پێ ده‌دات و نوێى ده‌کاته‌وه. به‌هه‌مان شێوه‌ش (رؤح) په‌روه‌رده ده‌کات و خۆراکى پێ ده‌دات و نوێى ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها (جةستة)ش په‌روه‌رده ده‌کات و خۆراکى پێ ده‌دات و نوێى ده‌کاته‌وه.
ئه‌گه‌ر خۆراکى (عةقلَ) بیرکردنه‌وه بێ و، خۆراکى (رؤح) ئیمان بێ و، خۆراکى (جةستة) خواردن و خواردنه‌وه‌ى پاک و حه‌لآڵ بێ هاوڕێ له‌گه‌ڵ وه‌رزش و جوڵاندنى جه‌سته، ئه‌وا ئێمه له مانگى ره‌مه‌زاندا به ئاشکرا هه‌ست به خۆراک و په‌روه‌رده‌ى (عةقلَ) و (رؤح) و (جةستة) ده‌که‌ین، دواجاریش تێده‌گه‌ین که رۆژى مانگى ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێکه بۆ تێرکردن و نوێکردنه‌وه‌ى چالاکیه‌کانى (عةقلَ) و (رؤح) و (جةستة) هه‌ر یه‌ک له مه‌یدانى خۆیدا.
* ده‌رفه‌تێک بۆ نوێکردنه‌ه‌وى سێ هێز:
ئێمه‌ى مرۆڤ له سێ هێزى گه‌وره پێک هاتووین که ئه‌و سێ هێزه پاڵنه‌رى جوڵه‌ى ئێمه‌ن و ما‌نایان به مرۆڤ به‌خشیوه:
هێزى یه‌که‌م: هێزى عه‌قڵ و ژیرى.
هێزى دووه‌م: هێزى ویست و ئیراده.
هێزى سێیه‌م: هێزى حه‌زو داخوازى.
مرۆڤ حه‌زو پاڵنه‌رو غه‌ریزه‌ى هه‌یه له ناخه‌وه ده‌یجوڵێنێ داواى لێ ده‌کات به‌لآم هه‌ر هه‌مان مرۆڤ هێزى عه‌قڵ و ژیرى هه‌یه ئه‌و حه‌زانه پۆڵێن ده‌کات و باش و خراپیان له یه‌کترى جیا ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌ى به هێزى عه‌قڵ نه‌کرا ئه‌وا (نةقلَ) پاڵپشتى ده‌کات له جیاکردنه‌وه‌و پۆڵێنکردنى حه‌زه‌کان. هه‌ر هه‌مان مرۆڤ هێزى ویست و ئیراده‌ى پێ به‌خشراوه تاوه‌کو بتوانێ پابه‌ند بێ به باشه‌کان و خۆى دوور بگرێ له خراپه‌کان، ده‌ى رۆژوو گرتنى ره‌مه‌زان بۆماوه‌ى یه‌ک مانگ (29) یان (30) رۆژ راهێنانێکى کرده‌یی یه بۆ هه‌ماهه‌نگى دروستکردن له نێوان ئه‌م سێ هێزه له مرۆڤدا. بۆیه به‌کردار رۆژى مانگى ره‌مه‌زان به زمانى راهێنان پێمان ده‌ڵێ: ئه‌ى مرۆڤه ئیمانداره‌کان یان ئه‌ى ئیمانداره مرۆڤه‌کان ئێوه حه‌زتان هه‌یه و داوا ده‌کات به‌لآم له‌ولاشه‌وه (عةقلَ و نةقل)تان هه‌یه جیا ده‌کاته‌وه دواتریش ویست و ئیراده‌تان هه‌یه پابه‌ندتان ده‌کات له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه تێگه‌یشتین مانگى ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێکه بۆ نوێ کردنه‌وه‌و نوێ بوونه‌وه‌و به‌خوداچوونه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌رکه‌وتن و به نوێ ده‌رکه‌وتن.

