سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕه‌مه‌زان قه‌ڵاى ئیستغفار و مه‌یدانى زیکر و فیکر
کمال أمین گوڵپی:...ڕۆژنامه‌ى یه‌کگرتوو.....جا بۆ ڕاستى نیه‌ت و مه‌به‌ستمان ده‌بێت که‌رنه‌ڤاڵى ئیستغفار بگه‌ێنینه لوته‌که و له مانگى غوفراندان ئاهه‌نگى سه‌رکه‌تن به‌سه‌ر نه‌فس وحه‌ز وغه‌فڵه‌تدا بگێرین
به‌رده‌وام جوڵه و بزاوت و سه‌یر و سه‌هر و نه‌وه‌ستان به‌ره‌و ڕه‌زامه‌ندى خودا، به‌ره‌و جلیوه‌ى نوره ئه‌زه‌لى، حاڵێکه ته‌نها رێبوارى ئه‌م رێگه‌یه شیرینیه‌که‌ى ده‌چێژن. به‌م حاڵه‌وه ده‌ده‌ین له ده‌رگاى خوشنودى په‌روه‌ردگار و ده‌مانه‌وێت به که‌رنه‌ڤاڵى ئیستغفار نیشانى بده‌ین که ئه‌و خودایه‌ى ده‌یپه‌رستین پاک و پێگه‌رده له هه‌موو که‌موکورتییه‌ک. جا بۆ ڕاستى نیه‌ت و مه‌به‌ستمان ده‌بێت که‌رنه‌ڤاڵى ئیستغفار بگه‌ێنینه لوته‌که و له مانگى غوفراندان ئاهه‌نگى سه‌رکه‌تن به‌سه‌ر نه‌فس وحه‌ز وغه‌فڵه‌تدا بگێرین. له‌م کاته ناسکه‌دا خۆمان بخه‌ینه خه‌ڵوه‌تگه‌ى زیکر و فیکر و له‌و سه‌نگه‌ره‌دا به‌رامبه‌ر هه‌موو وه‌ساویسه ده‌روونییه‌کان هه‌ڵوێست وه‌رگرین و نیشانى بدین ئه‌م حه‌ره‌که‌ته و فیرارکردنه بۆلاى خوا بۆ ته‌نها ساتێکیش ڕاناگرین و له کڵاوڕۆژنه‌ى مانگێکدا و له‌و قه‌ڵا مه‌حکه‌مدا به‌رامبه‌ر ته‌وژمى به‌رده‌وامى نه‌فس و حه‌ز و خواسته نه‌شیاوه‌کاندا به مه‌له‌کوتى ڕۆح و صه‌فا و پاکیه‌تى دڵى عابدێکى خواناس ده‌وستینه‌وه. ده‌مانه‌وێت پرسکى نورێکى بێ‌چون بێته دڵه‌وه و ببێته حاڵ و مه‌قامى شه‌یدایه‌کى حه‌قیقه‌ت. ئای چه‌ند خۆشه ئه‌و حاڵه سه‌رتاپا ده‌بێته خه‌ڵاتى خوایى و دڵى رێبوارى ڕێگه‌ش ده‌بێته ڕوگه و نیشنگه‌ى ته‌جه‌لاى خوایى و جلیوه‌ى نورى ئه‌زه‌لى له‌و دڵه‌دا دیارکه‌وێ، چۆن وانیه خودا روخساو جیهانى مادده‌ى وه‌لاناوه و ته‌نها جێگاى تێروانینى ئه‌و دڵى عارفێکى نورانییه. ئه‌وه بڕاوه‌ته‌وه که خودا مونه‌ززه‌هه له زه‌مان و مه‌کان، به‌ڵام هه‌میشه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانیدا له‌سه‌ر لێواردو ڕۆخى دڵه. بۆیه ده‌بێت ملوانکه مرواریىه‌کانى ڕۆح وه‌ک گوڵى لاولاو پێچرابن به قه‌دو و گه‌رده‌نى عابدێکى شه‌و بێدارى شه‌وانى مانگى نور، لێره‌وه‌یه خۆشه‌ویستى دڵمان ده‌فه‌رموێت: (خوا بؤ لةش و لارتان ناڕوانيَت بةلَكو تةنها تةماشاى ناخ و دلَتان دةكات). ئێدى چۆن هه‌موو ساته‌کانى ڕه‌مه‌زان نابنه مه‌یدانى گه‌ڕانه به‌دواى حه‌قیقه‌ت و کاکڵه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى ناخ و مه‌عنه‌ویه‌ت؟ بۆیه هاتوینه‌ته مه‌یدان بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه ده‌رگاکانى فراوانى ڕۆح و نهێنیه‌کانى جیهانى به‌رائه‌تى ڕۆح به‌چاوى سه‌ر ببینى و به کلیلى ئیستغفار یه‌که یه‌که ده‌رگاکانى بکه‌ینه‌وه و به سه‌رجه‌م ئه‌و بواره شاراوانه ئاشنا بین که ته‌مه‌نێکه عه‌وداڵیانین. به‌رده‌وام له پێژه‌کانى په‌رستشداو له مه‌قامه‌کانى (إياك نعبد و إياك نستعبن)دا گوزه‌ر ده‌که‌ین تا ده‌گه‌ینه لوتکه‌ى خوشنودى. چون ته‌نها ئه‌وێ ده‌بێته کانیاوى شکاندنى ته‌ژنه‌ى لیقمان و ژوانى چاوه‌روانی، بۆ بڕینى پله به‌پله‌ى په‌یژه، وصاڵ ده‌بێت به نورێکى هه‌میشه‌یى و سه‌رمه‌دى و ڕه‌نج و تێکۆشانێکى ڕۆحى و ژانێکى نوێى هزرى به سه‌حه‌رى ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌مان بگه‌ێنێ و له کۆشکى خلودا بمانهێڵێََته‌وه. بۆ ساتێک دڵى کچکه‌ى ئه‌م مرۆڤه رێبواره‌ى رێگاى حه‌قیقه‌ت بحه‌وێته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یه واده‌کات که ده‌بێت ده‌رک به‌وه بکه‌ین له فه‌جرى ڕاسته قینه‌وه چه‌م له رێبین تا زه‌رده‌ى ئێواره‌و له‌و ده‌مه‌دا سرودى (اللهم لك صمت و بك أمنت و وعلى رزقك أفطرت) بچڕین و له‌وێشه‌وه له ده‌رگاى کامڵبوونى ئیمان و داخڵ بون به جیهانى ڕۆح بده‌ین، تا به‌یه‌ک جارى ئاسوده‌یى سه‌ر تاپاى وجودمان بگرێته‌وه. لێره‌وه په‌یبردن و درخستنى نێنیه‌کانى جیهانى روح و مه‌عنه‌وییه‌ت له ئاستانه‌ى زیکرو فیکرى به‌رده‌وامدا هه‌موو ساتێکى بۆ سالیکى رێگه‌ى حه‌قیقه‌ت عومقێکى تر‌ى ئیمانیه‌و ئاشنابوونه به په‌ڕیه‌کى تر له په‌ڕه نهێنى و شاراوه‌کانى ئه‌م بونه‌وه‌ره، ئه‌مه‌ش ته‌نها له رێگه‌ى بیرکردنه‌و تێڕامانه له ساته به‌راییه‌کانى به‌یانیانى ڕه‌مه‌زان و چه‌مه‌ڕابونه له‌سه‌ر رێگا‌و و ئاشنا بونه به زوحا و زه‌والى و غروبى ڕۆژێک له ڕژه‌کانى ئه‌م مانگه، غه‌رق بوونه له قیامى شه‌وان و بێدارى سحورێکى ئه‌م ساته دووباره نه‌بوانه‌ى مانگى ره‌مه‌زان، تا ئه‌و ده‌رگایه‌ش بکه‌ینه‌و ئیتر به (وبالاسحارهم يستغفرون) پێشوازیمان لێبکرێ و بناسرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش نورێکه و له ئیمانه‌وه ده‌رده‌چێ و مه‌ڵۆى مه‌عریفه‌ت مه‌قسه‌دیه‌تى و له وێشه‌وه به‌ره و مه‌حه‌به‌ت په‌لکێشمان ده‌کات تا ده‌مانباته ناو چێژ‌و تامى ئیمان و وا له نه‌فسى( أمارة بالسوء) مان ده‌کات که به کوچه‌ى (نفس اللوامة) ماندا ده‌بات و دواجار له قه‌ڵاى (مطمئنة)ده‌مان حه‌وێنێته‌وه، و ئه‌وسا خه‌ڵاتى ره‌زامه‌ندى خوا ده‌بێته به‌شى هه‌میشه‌یمان و خلودى نه‌بڕاوه‌مان پێ ده‌به‌خشێ. ئه‌مه‌یه تام‌و چێژى سه‌حه‌رى سات به‌ساتى ڕۆژانى ڕه‌مه‌زان و چه‌مارابونى زه‌رده‌ى ئێواران، ئاخر به‌نورى ئه‌و زیکر فیکرمان روون ده‌که‌ین و دڕن ده‌دین به تاریکى شه‌وان و تا (مطلع الفجر). ئێمه له پرۆسه‌ى که‌ماڵدا رێده‌که‌ین و به‌و هۆیه‌وه له رێبوارێکى هه‌میشه‌یى و ماندو و شه‌که‌ت ده‌بینه خانه‌خوێیه‌کى هه‌میشه‌یى له باخچه‌یه‌ک له باخچه‌کانى حه‌وزى که‌سه‌ر. به‌ڵى ئێمه ده‌زانین برسیه‌تى و تینویه‌تى و شه‌و بێداریمان هه‌موو ڕاکردنه بۆلاى خوا و هه‌ڵهاته‌نه له تاریکى بۆ روناکى و له فه‌رعه‌وه بۆ ئه‌صڵ و له تنۆکێکه‌وه بۆ ده‌ریا و له‌وه‌حشته‌وه بۆ ئۆقره‌گرتن و له چۆڵیه‌وه بۆ ئاوه‌دانى چه‌شنى عاشقێکى ته‌ژنه به روخسارى جه‌ماڵى یار چه‌مه‌ڕاى ئه‌و ویصاله‌ین، ئێمه فه‌رمانى (ففروا الى الله)یمان قه‌بوڵکردوه بۆیه وه‌ک رێبوارى گه‌ڕۆک هه‌ڵهاتوین و ده‌رگا به‌ده‌رگاى کۆشکه‌کانى ویصاڵ ده‌کوتین تا ده‌رگاى حه‌قیقه‌ت و غوفرانى خوامان بۆ ده‌کرێته‌وه، چونکه ئێمه به ژاوه‌ژاو و باری گوناهه‌وه به‌ره‌و ساراى ئاشته‌واى و ئومێده هه‌ڵدێن و ڕوگه‌ى دڵمان و زایه‌ڵى پر ئاوى فیکرمان ته‌نا له (لا تقنتوا من رحمة الله)ده دۆزینه‌وه. بۆیه هه‌میشه ده‌مانه‌وێت له وشکى گوناه و تاوانه‌وه هه‌ڵبێن و له بینینى روخسار به‌ره‌و په‌نهان و له حه‌زه‌کانى ده‌روون بۆ چێژ ڕۆح و له ساته تاریکه‌کان ژیان بۆ ڕوناکى و نورى ئیمان هه‌ڵپه‌مان و وه‌ک منداڵێکى لاسار له به‌رده‌م ده‌رگاى فراوانى ڕه‌حمه‌تى خوادا ده‌ڵین:(اللهم أعوذبك برضاك من سخطك وبمعافاتك من عقوبتك) په‌روردگارا په‌نا به‌ڕه‌زامه‌ندیت ده‌گرم له توره‌ى و زویرت، و به‌بێوه‌یى و سه‌لامه‌تیت له سزا‌و تۆله‌ت. به‌ڵێ ڕه‌مه‌زان مانگى نوره قه‌ڵاى ئیستغفارو مه‌یدانى پاراوکردنى زمان به زیکر و به‌گه‌رخستن و سه‌رقاڵکردنى هۆش و بیر به فیکر وتێرامانى هه‌هیشه‌یى له جلیوه و جه‌ماڵى خالقى حه‌قیقى، ڕازیبوونه به‌وه‌ى که له‌سه‌رى ڕاهاتوین و پشتکرنه له گوناه رو وه‌ر چه‌رخانه به‌ره‌و محرابى ره‌زامه‌ندى خودا.

