ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

بەبێ‌ زانسـت حوكـم مەدە....چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

بەبێ‌ زانسـت حوكـم مەدە....چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى/صلاح عبدالفتاح الخالدى/وه‌رگير/كاوه‌ هاوراز//نووسينگه‌ى ته‌فسير/// ئەم ئایەتێكە لە كتێبەكەی خوداوە‌و مەنهەجی قورئانمان لە توێژینەوە‌و وەرگرتنی زانیاری دا پیشان دەدات‌و ڕێنموونیشمان دەكات بۆ پاراستنی وزەی عەقڵ لەوەی كە لەكاری بێ سوددا بەفیڕۆی نەدەین.

خودای پەروەردگار فەرموویە:-{وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا (36)} [الإسراء] 
واتە: (دوای حوكمی شتێك مەكەوە كە هیچ زانست‌و زانیاریەكت لە بارەیەوە نییە، چونكە بێگومان گوێ‌و چاو‌و دڵ هەر یەكە مرۆڤ لێیان بەر پرسیارە‌و لەسەر كرداری هەر یەكە لەو ئەندامانەی جەستەی لێی دەپرسرێتەوە‌و دادگایی دەكرێت).
مامۆستا (سید قگب) ڕەحمەتی خوای لێ بێت- لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا دەڵێت:-
(ئەم ئایەتە بەرنامەیەكی تێر‌و تەسەلی وەها بۆ عەقڵ‌و دڵ دادەنێت كە ئەو مەنهەجە زانستییە تازەیەی چەرخی نوێ‌ی مرۆڤایەتیش دەگرێتەوە‌و (ڕاگیر بوونی دڵ )‌و (هەست بە چاودێری خودا)شی دەچێتە سەر‌و بەرنامەكە تەواو تر‌و تەسەلتر دەكات. جا بێگومان ساغكردنەوەی هەر هەواڵ‌و، هەر دیاردە‌و جم‌و جووڵێك (پێش حكم لەسەر دانی)، بانگەوازی قورئانی پیرۆز‌و بەرنامەی ورد‌و بێ خەوشی ئیسلامە. هەر كاتێكیش دڵ‌و عەقڵ لەسەر ئەو بەرنامەیە جێگیر بێت، ئیتر هیچ بوارێك بۆ خەیاڵ‌و ئەفسانە لە جیهانی باوەڕ (عەقیدە)دا نامێنێت، هەروەها هیچ بوارێكیش بۆ گومان‌و دوو دڵی لە جیهانی حوكم دان‌و دادوەری‌و سەودا كردندا نامێنێت، هەمدیسان لە جیهانی توێژینەوە‌و تەجرەبە‌و زانستەكانیشدا بوارێك بۆ حوكمە ڕووكەشەكان‌و فەرمانە خەیاڵییەكان نامێنێت...  واتە: دوای هیچ وتەیەكی گوتراو‌و هیچ ڕیوایەتێكی نامۆی گێڕراوە‌و، هیچ دیاردەیەكی تەفسیر كراو یان ڕووداوێكی بەكەم دانراو‌و، هیچ حوكمێكی شەرعی، یان مەسەلەیەكی عەقیدی مەكەوە هەتا زانستی تەواو‌و (یەقین)ت لەسەری نەبێت‌و، باری ڕاستییەكەیت بۆ ساغ دەبێتەوە).
بە پێی فەرمانی ئایەتەكە‌و ڕێگرتنی رۆشنی لە حوكم دانی بێ بناغە‌و، بە پێی ڕێنماییی ڕوونی بەرنامەی قورئانیش سەبارەت بە لێكۆڵینەوە‌و زانست‌و زانیاری، ئەوا نابێت ئێمە هیچ شتێك لە بارەی چیرۆكی پێشینەكانەوە لە ئەهلی كیتاب(جوولەكە‌و نەصارا) وەربگرین، نەخاسمە گەر هیچ فەرمایشتێكی لە قورئان‌و سوننەتەوە لەسەر نەبوو.
هەر لەو ئایەتەشەوە بەڵگەیەك لەسەر داستانی دەسهەڵبەستی (ئیسرائیلیات)‌و نەگونجانی بۆ ساغ كردنەوەی چیرۆكی پێشینەكان بەدی دەكەین، چونكە ئەم داستانە هەڵبەستراوانەی كە بە (ئیسرائیلیات) ناوبراون هیچ زانستێكیان تیادانییە‌و تەنها بە ئەفسانە‌و شتی پووچەڵ‌و گریمانكاریی دادەنرێن. ئیتر پێویست نییە هیچ توێژەرەوە‌و لێكۆڵیارێك جەخت لەسەر ڕاستییەكی بكاتەوە، یان بەدوای بنج‌و بناوان‌و لایەنی راستبێژیی ریوایەتەكانیدا بگەڕێت.. جا مادام ئاوابن، ئەوا بەهیچ شێوەیەك ئێمە نابێت دانیان پێ‌دا بنێین، یان بەدوایدا بچین یان لێیان بكۆڵینەوە، یاخود بیانگێڕینەوە، چونكە لەو چیرۆكانەن كە هیچ زانست‌و زانیاریەكمان لەبارەیانەوە نییە
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز