سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕه‌ونه‌قی ڕه‌مه‌زان
مودریک عه‌لی عارف.....ڕه‌مه‌زان! ئه‌ی مانگی نور! ئه‌ی وه‌رزی گه‌شانه‌وه‌ی ڕۆح‌و بووژانه‌وه‌ی ده‌روون! خێرهاتیه‌وه ئه‌ی مێوانه خۆشه‌ویست‌و ئازیزه‌که، خێرهاتیه‌وه ئه‌ی مێوانه ئارامبه‌خش‌و پڕ خێروفه‌ڕو به‌ره‌که‌ته‌که، خێرهاتیه‌وه‌و خێرت هانی ئه‌ی مانگی ڕه‌ونه‌قبه‌خشی نێومانگه‌کان، به‌خێرهاتی‌و عه‌یامێکه چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی ڕووی گه‌ش‌و ده‌ستی پڕ‌و خه‌رمانی پڕ تفاقت ده‌که‌ین، به‌خێرهاتی‌و له‌پێشوازی قدومی خێرتدا به‌رزه‌پێ ڕاوه‌ستاوین، چاومان بڕیوه‌ته ئاسمان‌و به‌دوای (هه‌ڵاڵه‌ی هیلال)تدا له‌ئاستانه‌ی هاتندا هه‌ڵکورماوین‌و ده‌م‌و زارمان پڕکردووه له(هه‌لهه‌له‌ی) شادی‌و خۆشی به‌خێرهاتنه‌وه‌ت.
ڕه‌مه‌زان! ئه‌ی مانگی نه‌شئه‌به‌خشی دڵه‌ی تامه‌زرۆیانی ته‌ژنه‌و تینوو! ئه‌مجاره‌ش وه‌ره‌وه‌و به‌توێشووی پڕ‌و تفاقی ڕه‌نگینته‌وه تاوێکی دیکه‌ش ـ هه‌روه‌ک جاران ـ جه‌ماڵ‌و ڕه‌ونه‌قێک به‌ڕۆحی په‌ژمورده‌بوومان ببه‌خشه‌وه، وه‌ره‌و جارێکی دی جیلوه‌ی جه‌ماڵی ڕه‌حمی ڕه‌حمان‌و په‌لکه‌زێڕینه‌ی سیمای زه‌ریفی خۆت بکه‌ره‌وه خه‌ڵاتمان، وه‌ره‌و بمانبه‌ره‌وه بۆله‌حزه ئاسمانییه‌کانی (نزولی نیگا)و سه‌فه‌رێکی ده‌شه‌وه‌ی کۆتایی خۆت‌و شه‌وانی (قه‌در)مان پێبکه بۆناو ئه‌شکه‌وته پیرۆزه‌که‌ی (حه‌ڕا) تاجه‌زبه‌و وه‌جدو هه‌ژانی دڵ بمانگرێ، بائه‌مجاره‌ش به‌هۆی هاتنی تۆوه هه‌ژموونی هه‌واو هه‌وه‌س لێمان زویر ببێ‌و جێ‌مان بێڵێ، وه‌ره‌و ده‌روازه‌کانی به‌هه‌شتمان بۆ بکه‌ره‌وه‌و له(ڕه‌ییان)ه‌وه داوه‌تمان بکه ژوورێ، وه‌ره‌و ده‌رگاکانی دۆزه‌خمان به‌ڕوودا کڵۆم بده‌و حه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی پێشوازی فریشته‌کانی (فیرده‌وس)و (عیللیین)مان بکه‌و بمانسپێره به‌نزاکانی به‌ربانگ‌و (ئیستغفار)ه‌کانی ده‌مبه‌یان‌و ڕاحه‌ت‌و پشووه‌کانی ته‌راویحی پڕ له(ڕه‌وحی ڕه‌یحان)ی حه‌زره‌تی ڕه‌حمان، ئازیز وه‌ره‌و بمانبه‌وه بۆناو کێوی (نور)و به‌ئایه‌ته‌کانی په‌یامی (نور) نورانیمان بکه، توخوا وه‌ره‌و به‌زه‌نگی ده‌نگی به‌سۆزی ڕه‌حمانیت له‌م خه‌وه قوڵه ڕامانچڵه‌کێنه، وه‌ره‌و به ئایه‌ته‌کانی [يَا أيُّهَا الْمُزَّمِلْ]و [يَا أيُّهَا الْمُدَّثِرْ] له ئه‌رکی سه‌رشانمان به‌ئاگامان بێنه، توخوا وه‌ره‌و توانا‌و بڕستی هه‌ڵگرتنی [أمَانَه]و سپارده‌ی [قَوْلاً ثقیلا]مان پێ ببه‌خشه.
ڕه‌مه‌زان! ئه‌ی نه‌سیمی نه‌شئه‌به‌خشی (په‌یكی ڕه‌حمه‌ت)و شه‌ماڵی شادی هێنی (مزگێنی مه‌غفیره‌ت)و سروه‌و سه‌بای جه‌ژنانه‌ی (ئازادی له ئاگری قه‌هر)ی خالیقی قه‌ههار! وه‌ره‌و به سه‌به‌ته‌ی پڕ له‌تفاقی خێرته‌وه چێژی دڵڕفێنی نه‌رمه نزای پارشێوان‌و له‌ززه‌تی بێ چوونی دوعای به‌کوڵی ساتی به‌ربانگمان بۆبێنه‌وه، وه‌ره‌و توخوا جارێکی دی له‌م هه‌موو ژه‌نگ‌و ژاری گوناهه که‌ڵه‌که‌بووانه پاکمان بکه‌ره‌وه، وه‌ره‌و تاوێکی دیکه‌ش به‌ویردو زیکرو په‌یڤه گیانبه‌خشه‌کانی قورئان ڕۆحی بێ گیان‌و دڵی سیسبوومان بژێنه‌وه، وه‌ره‌و گوڵی گوڵزاری به‌ندایه‌تی له‌مه‌زرای دڵماندا ئاو بده‌و بمانکه‌وه به‌به‌نده عاشق‌و موشتاقه‌کانی خوا، وه‌ره‌و به‌وزه‌و هێزی (مه‌عنه‌وییه‌ت)ته‌وه بمانکه‌وه به‌به‌نده (تائیب)و (عابید)و (زاكیر)و (قائیم)و (خاشیع)ه‌کانی خوا، وه‌ره‌و (موحتاجی)و (كه‌م تفاقی) خۆمانمان نیشانبده‌و بمانبه‌ره‌وه ناو ڕیزی ڕۆژووه‌وانه شه‌وبێداره‌کانه‌وه.
ڕه‌مه‌زان! ئه‌ی مانگی ڕه‌ونه‌قبه‌خشی ژیان! ئه‌ی هه‌توانی دڵی برینداری بێ قه‌رار! ئه‌ی ده‌رفه‌تی پاکبوونه‌وه‌ی ماڵ‌و دڵی سه‌رمایه‌دار‌و ئاوه‌دانکه‌ره‌وه‌ی ماڵی هه‌ژار! ئه‌ی هه‌لی زێڕینی ئاوڕدانه‌وه له‌نه‌خۆش‌و په‌ککه‌وته‌و نازکێشانی نازدارانی بێ باوک! وه‌ره‌و ده‌رگاکانی سه‌خاوه‌ت‌و ده‌لاقه‌کانی به‌خشنده‌یی‌و کڵاوڕۆژنه‌کانی دڵاوایی‌و ده‌روازه‌کانی په‌رۆشی‌و خه‌مخۆری‌و دڵسۆزیمان لێ بکه‌ره‌وه، وه‌ره‌و فێری وانه‌کانی ژیاندۆستی‌و مرۆڤدستی‌و خوادۆستیمان بکه‌ره‌وه، وه‌ره‌و ئه‌خلاقی پێکه‌وه‌ژیان‌و ڕۆحی بۆخواژیان‌و هه‌ستی بۆخه‌ڵک قوربانیدانمان فێربکه‌ره‌وه، وه‌ره‌و پرشنگی خه‌رمانه‌ی هه‌ڵاتنی هیلالی (به‌در)و (قه‌در)مان به‌سه‌ردا بدره‌وشێنه‌وه، وه‌ره‌و ئه‌مجاره‌ش له‌کۆڕو کۆبوونه‌وه‌و مه‌جلیسه گه‌رم‌و نورانییه‌کانتدا ڕازه‌کانی ئیمان‌و ڕه‌مزه‌کانی بۆخواژیان‌و حه‌کایه‌ته‌کانی به‌رخۆدانمان بۆ بگێڕه‌وه...

