سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
رۆژوو له لانی که‌مییه‌وه بۆ لانی زۆری ....له خۆگرتنه‌وه‌وه بۆ بالآبوون
صیام به واتای ئیمساک لێکدراوه‌ته‌وه‌ته، له کاتێکدا واتایه‌کی دیکه‌شی هه‌یه، ئه‌ویش بالآبوونه...سه‌ره‌تا و کۆتایی ره‌مه‌زان گه‌ڕانه به‌دوای مانگدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی، گه‌ڕانی سه‌ره‌تا ئه‌و ئامانجه‌یه که رۆژو به مرۆڤی ده‌به‌خشێت تا هه‌میشه چاوی له ئاسمان بێت. روانینی دوه‌میشیان تا بزانێت توانیمان له ره‌مه‌زاندا قه‌ره‌بوی ئه‌و هه‌ڵه‌یه بکه‌ینه‌وه که بوه هۆی دابڕانمان له مه‌مله‌که‌تی خۆمان
له‌گه‌ڵ ره‌مه‌زاندا زۆرترینی بڵندگۆکان پڕ ده‌بن له وه‌عز و ووتار، زۆرترین بلآوکراوه و که‌ناڵی ڕاگه‌یاندن باسی رۆژوو ده‌که‌ن، وتاری مزگه‌وته‌کان پڕ ده‌بن له باسی رۆژوو، به‌لآم ده‌توانین بڵێن هه‌موو ئه‌مانه باسی رۆژوی لانی که‌مین، رۆژوو به چی ده‌شکێ، له‌سه‌ر کێ واجبه، کاتی بانگ و به‌بانگ و پارشێو، فه‌ره‌زه‌کانی چین، باسی سنوره‌کان و ئه‌و کۆتاییه‌ن که به هۆیانه‌وه رۆژو له رۆژوبوون ده‌که‌وێت، یان به قه‌ولی (غةزالي) باسکردنی رۆژوی گشتین. له‌م وێناکردنه‌دا رۆژو وه‌ک ئه‌رکێک دێته پێشچاو و ته‌نها ئه‌داکردنی ئه‌رکی مرۆڤه و به‌پرسیاریه‌تیه‌که ده‌بێت هه‌رببێت نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌بێت وابێت باس کردن ببن له لانی زۆری رۆژو وه‌ک رێگه‌یه‌ک بۆ بالآ بوونی رۆح.
ته‌نانه‌ت له واتاکردنی زمانه‌وانیانه‌ی رۆژودا باس له ئیمساک کراوه، صیام به واتای ئیمساک لێکدراوه‌ته‌وه‌ته، له کاتێکدا صیام واتایه‌کی دیکه‌شی هه‌یه ئه‌ویش بالآ بوونه.
(ئيبن عةرةبي) ده‌ڵیت: (صام) به واتای (ارتفع)ه‌ش به‌کار دێت، ئالێره‌وه ده‌کرێت ئاماژه به‌وه بکرێت ته‌نانه‌ت له وێناکردنه زمانه‌وانیه‌که‌شیه‌وه رۆژو واتایه‌کی دیکه‌ی گه‌وره‌تر بکرێت. چونکه له واتای ئیمساکدا وازهێنان بوونی هه‌یه ئه‌مه‌ش کارێکی نه‌رێنیه به‌لآم له بالآبووندا کارێکی ئه‌رێنی بونی هه‌یه.
شێخی (محي الديني ئيبن و عةرةبي) ده‌ڵیت: له رۆژودا مرۆڤ خۆی ده‌گرێته‌وه له خواردن و خواردنه‌وه‌و هاوسه‌رگیری و زمانی ده‌پارێزێت له باسکردنی ئه‌وانی دیکه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش خه‌سڵه‌تی خوایین و مرۆڤ خاوه‌نداریه‌تیان ده‌کات له‌کاتی به‌رۆژوبوندا، هه‌ربۆیه پله‌ی بالآ ده‌بێت و عروجی رۆحی ده‌کات، کاتێکیش به‌ربانگ ده‌کاته‌وه یان رۆژوه‌که‌ی ده‌شکێنێت ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سروشتی مرۆییانه‌ی خۆی. کاتێکیش شه‌و هه‌ڵده‌سێت بۆ قیام و شه‌و نوێژ له‌به‌رده‌ستی خوادایه‌و ده‌یه‌وێت بڵیت ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی له کاتی به‌رۆژوبوندا هه‌یبون خه‌سڵه‌تی سروشتی خۆی نه‌بوون به‌ڵکو بۆی دانراون هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌کات خوای گه‌وره بفه‌رموێت هه‌مووکاره‌کانی مرۆڤ بۆ خۆیه‌تی جگه له رۆژو بۆ منه (كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ لَهُ إِلَّا الصِّيَامَ فَإِنَّهُ لِي)
(ئيبن و عةرةبي) پێیوایه هه‌موو ئه‌و چه‌مکانه‌ی په‌یوه‌ستن به رۆژوه‌وه ئه‌و راستیه ده‌خه‌نه روو که رۆژو بالآ بونه و که‌ماڵه، ئا لێره‌وه له ته‌فسیرکردنی ده‌رگای (ڕةييان)دا جارێکی دیکه هه‌مان وێناکردن ده‌به‌خشێته‌وه و ده‌ڵێت، (رةييان) به واتای تێر ئاو بوون. واتای گه‌شتنه که‌ماڵ و نه‌مانی پێداویستیه به ئاو. هه‌ربۆیه له کاتی به رۆژوبوندا رۆحی مرۆڤه‌کان که‌ماڵ ده‌بێت و تێر ئاو ده‌بێت و ئیدی ناتوانێت له‌وه زیاتر هه‌ڵبگرێت، هه‌ر بۆیه پێویستی به درگایه‌که لێیه‌وه بچێته ناو به‌هه‌شته‌وه ته‌عبیر له‌و که‌ماڵه رۆحیه بکات.
سه‌ره‌تای ره‌مه‌زان و کۆتایی ره‌مه‌زان بۆ گه‌راِن به‌دوای مانگدا موسڵمانان سه‌رقاڵ ده‌بن، له سه‌ره‌تاوه بۆ ئاسمان ده‌روانن بۆ دۆزینه‌وه‌ی مانگ (هلال) له کۆتایشدا بۆ ئاسمان ده‌روانن بۆ دۆزینه‌وه‌ی مانگ، گه‌ڕانی سه‌ره‌تا ئه‌و دوربینی و ئامانجه‌یه که رۆژو به مرۆڤی ده‌به‌خشێت هه‌میشه چاوی له ئاسمان بێت، دورتر له به‌رپێی خۆی بروانێت به‌رزتر له ژیانی رۆژانه‌ی خۆی به‌رزتر له پێداویستیه فسیۆلۆجیه‌کان له خواردن و خواردنه‌وه، به‌ڵکو به‌ره‌و ئامانجێکی بنه‌ره‌تی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێمه له مه‌له‌که‌تی ئاسمانه‌وه هاتوین و ده‌مانه‌وێت بۆ ئاسمان بگه‌ڕێینه‌وه، نه‌هاتین سه‌ر دابخه‌ین و هه‌موو خه‌ونه‌کانمان له‌سه‌ر زه‌ویدا کورت بکه‌ینه‌وه، هاتوین چاو ببڕینه ئاسمان و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و مه‌ئوایه‌ی هه‌ڵه‌کانمان و نزم روانینمان ئێمه‌ی لێده‌رکرد، بۆ گه‌رانه‌وه‌ش پێویستمان به ته‌وبه‌و به‌رز روانینه (مةولانا) جوان ئه‌م بابه‌ته‌ی رون کردوه‌ته‌وه کاتێک ده‌ڵێت:
ما ز بالاییم و بالا می رویم
ما ز دریاییم و دریا می رویم
روانینی دوه‌میشیان بۆ مانگ بۆ ئه‌وه‌یه بزانین پێی گه‌شتین، توانیمان ئه‌م مانگه قه‌ره‌بوی ئه‌و هه‌ڵه‌یه بکه‌ینه‌وه که بوه هۆی دابرانمان له مه‌مله‌که‌تی خۆمان و کۆتایی به فیراقه بهێنین که نزم روانینمان توشی کرین.

