سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فه‌لسه‌فه‌ى رۆژوو....خوێندنه‌وه‌یه‌کى ده‌روونى و کۆمه‌لآیه‌تى (1 - 2)
ئه‌بوبه‌کر سلێمان محه‌مه‌د ....با ئێمه‌ى موسڵمان مانگى ره‌مه‌زان بکه‌ینه قوتابخانه‌یه‌کى په‌روه‌رده‌یى....مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان سالآنه ده‌بێته میوانى ماڵه‌کان و هاوولآتیان و خه‌ڵکى موسڵمان له هه‌موو شوێنێکه‌وه به گه‌رمییه‌وه پێشوازى لێده‌که‌ن و پێشوه‌خته خۆیانى بۆ ئاماده‌ده‌که‌ن و به هیواى ئه‌وه‌ى که له‌و مانگه‌دا ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنن و بێبه‌ش نه‌بن له به‌ره‌که‌ت و خێر‌و گه‌وره‌یى ئه‌و مانگه, رۆژوو گرتن یه‌کێکه له په‌رستشه‌کانو به قورسترین و زه‌حمه‌تترین په‌رستش داده‌نرێت له نێوان په‌رستشه‌کان, بۆچى؟ لێره‌دا پێویسته له فه‌لسه‌فه‌ى رۆژووگرتن تێبگه‌ین و هه‌موو لایه‌نه‌کانى رۆژوومان له‌به‌ر چاو بێـت, تاوه‌کو هه‌موو ئه‌و مانا و مه‌به‌سته‌ى له رۆژوودا هه‌یه و پێویسته بێته دى, هه‌ندێک پێیان وایه که رۆژوو گرتن ته‌نها بریتیه له خۆ گرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه, که ئه‌و جۆره تێگه‌یشتنه له رۆژوودا هه‌ڵه‌یه و به‌تاڵه له مانا و مه‌به‌سته‌کانی فه‌لسه‌فه‌ى رۆژوو گرتن, له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێکى تر (كة بريتين لة موسلَمانى راستةقينة و تيَطةيشتوو لة قورئان و فةرموودةكانى ثيَغةمبةر (دروودى خواى لةسةربيَت) پێیان وایه رۆژوو گرتن به ته‌نها خۆگرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه به‌س نیه, به‌ڵکو فه‌لسه‌فه‌ى رۆژوو زۆر له‌وه قوڵتر‌و پڕ ماناتره که رۆژوو گرتن ته‌نها له خۆگرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه بچوک بکه‌ینه‌وه, به‌ڵکو جگه له‌خۆگرتن له خواردن و خواردنه‌وه, رۆژووگرتن خۆگرتنه له هه‌موو ئاره‌زوو و هێشتنه‌وه‌ى رۆح به پاکى و ده‌ستگرتن به بنه‌ماو رێبازه بالآکان و به‌ها ئینسانى و مرۆڤایه‌تیه‌کان, که‌واته به‌گه‌وره هێشتنه‌وه‌ى رۆح و دوورکه‌وتنه‌وه له خوه خراپه‌کان و خۆڕاهێنان له‌سه‌ر ئارامگرى و خووه په‌سنده‌کان و په‌روه‌رده‌کردنى ده‌روون, ئه‌مانه بریتین له فه‌لسه‌فه و مانا و مه‌به‌ستى رۆژووگرتن و مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان, وه‌ک پێغه‌مه‌رمان (دروودى خواى لةسةر بيَت) ده‌فه‌رموآ [الصيام جنة] واتا رۆژوو گرتن قه‌لآ و په‌رژینه بۆ مرۆڤ, له‌و سۆنگه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌بێته‌وه که رۆژووگرتن کارێکى زه‌حمه‌ته, به‌لآم له هه‌مان کاتدا گه‌وره‌یه, چونکه رۆژوو گۆڕانکارى له ژیانى مرۆڤه‌کان دروستده‌کات, به‌و مانایه کاتێک ده‌بینى که مرۆڤه‌کان خویان به عاده‌تێکه‌وه گرتووه, ئاسان نیه ده‌ستبه‌رداربوون لێیان. بۆیه مرۆڤه‌کان له کاتى رۆژووگرتندا ده‌که‌ونه ململانێیه‌کى توند له‌گه‌لأ عاده‌ته‌کاندا, بۆ شکاندنى ئه‌و عاده‌ت و رۆتینه‌ى که ده‌قیان پێوه گرتووه و له پێناو گۆڕینى ژیانیان که دواجار به سه‌رکه‌وتنى ئیراده‌ى مرۆڤه‌کان کۆتایى دێت, که‌واته ده‌توانین بڵێین بۆیه رۆژووگرتن قورس و زه‌حمه‌ته چونکه پێویستمان به ئیراده‌یه‌کى به‌هێز هه‌یه بۆ شکاندنى ئه‌و رۆتین و عاده‌تانه و گۆڕینیان, ئه‌وه‌ش مانایه‌ک به ژیان ده‌به‌خشێ که تاک له کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌توانێ له رۆژێکى (45) پله‌ى سه‌دیدا به رۆژوو بێت و خۆى بگرێ له به‌رامبه‌ر تێنوێتى و برسیه‌تى, که ڕێگه پێدراون له ئاینى پیرۆزى ئیسلام و وازیان لێبێنێ, که ئه‌مه‌ش ئیراده‌یه‌کى زۆر به‌هێزه و زاڵه به‌سه‌ر عاده‌ته‌کاندا, بۆیه لێره‌وه مرۆڤى به‌ڕۆژوو له‌وه تێده‌گات وه‌ختێک ده‌توانآ به‌و شێوه‌یه بێت, له‌به‌رامبه‌ردا ده‌شتوانآ ژیانیشى بگۆڕآ و زاڵ‌بێت به‌سه‌ر کۆى ئه‌و عاده‌تانه‌ى که خوى پێیانه‌وه گرتووه, له‌و رووه‌وه مرۆڤى رۆژووه‌وان ئیراده‌یه‌کى بۆ دروستده‌بێ که ببێته خاڵى وه‌رچه‌رخان له ژیانیدا بۆ ده‌ربازبوون و جێهێشتنى ئه‌و نه‌ریت و رۆتینه خراپانه‌ى که ژیانى تێکداوه, له لایه‌کى تر نابێ ئه‌وه‌شمان له یاد بچێ که سه‌رجه‌م په‌رستشه‌کان بۆ خزمه‌ت و پاکى مرۆڤه‌کانن, چونکه په‌رستشه‌کان به‌گشتى بریتین له دوورخستنه‌ى تاک له خراپه‌کارى و هاندانیان بۆ کارى باش و خۆشویستنى خه‌ڵک و خاک به بی مه‌رج, هه‌ر کاتێکیش ئه‌و ئامانجه نه‌هاته دى به هۆى په‌رستشه‌کانه‌وه و تاکى دوور نه‌خسته‌وه له خراپه‌کارى ئه‌وا ئه‌و په‌رستشه له لایه‌ن خواى گه‌وره وه‌رناگیرێ و له چه‌ند جوله و بارێکوی چاولێکه‌رى تێپه‌ر نابێت .

