سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فه‌لسه‌فه‌ى ده‌روونى و کۆمه‌لآیه‌تى رۆژوو..... (2 ـ 2)
ئه‌بوبه‌کر سلێمان محه‌مه‌د...با ئێمه‌ى موسڵمان مانگى ره‌مه‌زان بکه‌ینه قوتابخانه‌یه‌کى په‌روه‌رده‌یى....وه‌ک باسمانکرد پێویسته له‌کاتى ئه‌نجامدانى هه‌ر په‌رستشێک, مانا و مه‌به‌سته‌کانى ئه‌و په‌رستشه بێته دى, رۆژووش که به په‌رستشێکى زۆر گه‌وره داده‌نرێت و ته‌نها خواى گه‌وره پاداشته‌که‌ى ده‌زانێ, وه‌ک له فه‌رمووده‌ى قودسیدا هاتووه (الصوم لي وأنا اجزي به..), پێویسته ئێمه‌ی مسوڵمان مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان بکه‌ین به قوتابخانه‌یه‌کى په‌روه‌رده‌یى بۆ خۆمان و ده‌وروبه‌رمان, لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند خاڵێک ده‌که‌ین بۆ په‌روه‌رده‌کردنى ده‌روونمان و به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندیه کۆمه‌لآیه‌تى و لایه‌نه کۆمه‌لآیه‌تیه‌کانمان:
یه‌که‌م: هیچ گومانێکمان له‌وه‌دا نیه که لێبوورده‌یى یه‌کێکه له کاره هه‌ره جوانه‌کانى مرۆڤى پێگه‌یشتوو و ته‌ندروست, لێبوورده‌یى وه‌ک به‌هایه‌کى گه‌وره رۆلێکى گه‌وره‌و گرنگى هه‌یه له ئاشته‌وایى و به‌یه‌که‌وه‌ژیان و دروستکردنى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى ته‌ندروست, به‌لآم به‌داخه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا ته‌نها به‌ها جوانه‌کان به زاره‌کى ده‌وترێن, له ژیانى رۆژانه‌ش له کار‌و کرده‌وه‌کامناندا هه‌ست به‌و چه‌مکه جوانانه ناکه‌ین, ئه‌وه‌نده‌ى تاکه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا بیر له تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌که‌نه‌وه, نیو ئه‌وه‌نده نه‌یانتوانیوه بیر له چه‌مکى لێبورده‌یى و رۆحى و گشتاندنی لێبوورده‌یى بکه‌نه‌وه, جا چ له‌سه‌ر ئاستى تاک یان له‌سه‌ر ئاستى گشتى و کۆمه‌ڵگه‌دا بێت, لێره‌وه مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان مانگى لێبوورده‌ییه له نێوان خودا و به‌نده‌کانى, پێویسته هه‌وڵبده‌ین و نه‌هێلین له‌و لێبورده‌ییه بێبه‌ش بین, که ده‌بێته هۆى به‌خشینى ئارامى و ئاسووده‌یى به مرۆڤه‌کان و سه‌قامگیرى ده‌روونى, له‌وێشه‌وه ئه‌وه‌مان فێرده‌کات ئێمه چۆن له خه‌ڵک ببورین و هه‌ڵه‌کان راستبکه‌ینه‌وه و نه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هه‌ڵه‌کان و چاوپۆشى له هه‌ڵه‌ى خه‌ڵک و ده‌وروبه‌رمان بکه‌ین,
دووه‌م: ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خود: ئێمه زۆر جار ئاشنا نین به خودى خۆمان و شوناسى خۆمان بزرکردووه, ئه‌و مانگه پیرۆزه هه‌لێکى گونجاوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و پاککردنه‌وه‌ى رۆحه‌کان و هێشتنه‌وه‌یان به پاکى و گه‌وره‌یى و راهێنانى ده‌روونمان له‌سه‌ر په‌رستش و ئارامى و دوورکه‌وتنه‌وه له‌وه‌ى که په‌رستشه‌کان وه‌ک عاده‌ت سه‌یربکه‌ین, چونکه کاتێک که په‌رستشمان به عاده‌ت سه‌یرکرد ئه‌وا کاره‌ساته ده‌روونیه‌کان له‌وێوه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.
سێیه‌م: ئاشته‌وایى: ئه‌مه‌یان خاڵێکى گرنگه‌و پێویسته هه‌ریه‌که‌مان له لاى خۆیه‌وه به‌رنامه‌ى بۆ دابنآ وپرۆسه‌یه‌کى ئاشته‌وایى سه‌رتاسه‌رى ده‌ستپێبکرآ له‌گه‌لأ خێزان و هاوسێ و ده‌ورووبه‌ر و خزم و که‌سوکار, که له ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا به (سيلةى رةحم) ناوده‌برێت, ئه‌مه‌ش له پێناو هێنانه‌دى فه‌لسه‌فه‌ى رۆژوو.
چواره‌م: به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ى ویژدان: که زۆر پێویسته, چونکه ویژدان بنه‌مایه‌کى سه‌ره‌کییه له ژیانى مرۆڤه‌کان و بۆ هێنانه‌دى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى ته‌ندروست و ئاسووده‌یى ده‌روونه‌کان پێویستمان به ویژدانى زیندووه, بۆیه پێویسته ویژدانمان بکه‌ینه دادوه‌ر له نێوان خۆمان و ده‌وروبه‌رمان, هه‌رکات وابووین ئه‌وکاته فێڵ و خیانه‌ت نامێنێ و خراپه‌کارى له ناومان ده‌ڕوات, ئه‌وه‌ش ئه‌نجامى به‌رۆژووبونێکى دروست و ته‌واوه, هه‌رکاتێک مرڤه‌کان به‌پێى بنه‌ماى قورئان و فه‌رمووده به‌رۆژووبوون ئه‌وا ده‌گه‌ن به ئاسووده‌یى رۆح و مرۆڤێکى پێگه‌یشتوو.
پێنجه‌م: په‌ره‌دان به رۆحى کێبڕکآ له سه‌ر کاره باش و چاکه‌کان و خۆ راهێنان بۆ به‌رده‌وامى له‌سه‌ر ئه‌و کارانه وه‌ک (بةخشندةيى, دووركةوتنةوة لة خوة خراثةكان و جيَهيَشتنى عادةت و تةقاليدة ناثةسندةكان, دووركةوتنة لة جطةرةكيَشان, خؤ راهيَنان لةسةر خويَندنى قورئان و لةبةركردنى, ئاشنابوون بة زانستة ئيسلامييةكان و فةرموودةكانى ثيَغةمبةر (دروودى خواى لةسةربيَت) و خوێندنه‌وه, چوون بۆ نوێژى به کۆمه‌لأ و مزگه‌وت, به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندیه کۆمه‌لآیه‌تیه‌کان .. هتد).
له کۆتاییدا خواى گه‌وره پێویستى به‌وه نیه تو خۆت برسى و توێنوو بکه‌یت, به‌ڵکو فه‌لسه‌فه‌ى په‌رستشه‌کان به گشتى و رۆژوو به تایبه‌ت بۆ راهێنانى تاکه له رووى رۆحى و ده‌روونى و فکرى و جه‌سته‌یى له‌سه‌ر کردارى باش و په‌روه‌ده‌کردنیان و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رى.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ ئه‌گه‌ر رۆژووگرتن ته‌نها بریتیه له خۆگرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه, ئه‌وا ئه‌م جۆره تێگه‌یشتنه له رۆژوودا هه‌ڵه‌یه
ـ رۆژووگرتن کارێکى زه‌حمه‌ته, به‌لآم له هه‌مان کاتدا گه‌وره‌یه, چونکه رۆژوو گۆڕانکارى له ژیانى مرۆڤه‌کان دروستده‌کات
ـ فه‌لسه‌فه‌ى په‌رستشه‌کان به گشتى و رۆژوو به تایبه‌ت بۆ راهێنانى تاکه له‌ڕووى رۆحى و ده‌روونى و فکرى و جه‌سته‌یى

