سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شوێنکه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زوو
ئا : ژیان هورمزیارى......خوداى مه‌زن ئاره‌زووى له مرۆڤ دروست کردووه‌و عه‌قڵیشى پێ به‌خشیوه بۆئه‌وه‌ى ریشمه‌ى ئه‌و هه‌واو هه‌وه‌سه بگرێت و جڵه‌وگیرى بکات. ابو الحسن الماوردی ره‌حه‌مه‌تى خواى لێبێت فه‌رمووى (هه‌واو ئاره‌زوو ڕێگره له خێر‌و چاکه، وه دژ به عه‌قڵ و ژیرییه، وه ته‌نها ره‌وشته ناپه‌سند و ئابڕووبه‌ره‌کانى لێوه ده‌وه‌شێته‌وه، به‌راستى هه‌واو ئاره‌زوو ڕێگه‌ى گومڕایی و سه‌رلێ شێواوه‌کانه وه‌ک فه‌رموویه‌تى: (ولاتتبع الهوي فيضلك عن سبيل الله) واته: هه‌رگیزشوێنى ئاره‌زوو مه‌که‌وه تا نه‌بێته هۆى گومڕاکردن و لادانت له ڕێبازى خوا).
هاوه‌ڵى به‌ڕێز ابن مسعود ره‌زاى خواى له‌سه‌ربێت فه‌رموویه‌تى: (انتم في زمان يقود الحق الهوى، وسيأتي زمان يقود الهوى الحق) واته: ئێوه له زه‌مانه‌یه‌کدان حه‌ق پێشه‌وایه‌تى و سه‌رکردایه‌تى هه‌واو ئاره‌زوو ده‌کات و، رۆژێک دێ که هه‌واو ئاره‌زوو ده‌بێته پێشه‌نگ و سه‌رکردایه‌تى حه‌ق ده‌کات.
چۆنیه‌تى زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌واو ئاره‌زوو:
(مستةفا ئةلسوباعي) ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر نه‌فست نیازى تاوان بوو ئه‌وا خواى بیر خه‌ره‌وه، وه‌ئه‌گه‌ر نه‌گه‌رایه‌وه ئه‌وا بیرى ڕه‌وشتى ئه‌و پیاوچاکانه بکه‌وه، وه ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه ئه‌وا بیرى ئه‌و ئابڕوَچوونه بکه‌وه که خه‌ڵکى پێت ده‌زانێت،وه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌رایه‌وه ده‌بزانه ئه‌وکاته له پله‌ى مرۆڤى ده‌چیته ده‌ره‌وه.
پێشه‌وا (ابن القيم) فه‌رموویه‌تى: سه‌رى هه‌موو شتێک حه‌زکردنه به نزیک بوونه‌وه له په‌روه‌ردگار به هه‌موو هۆیه‌کان، وه ئه‌گه‌ر به‌نده ئه‌و هیمه‌ت و عه‌زمه‌ى نه‌بوو به حه‌زکردن بۆ به‌هه‌شت و شادیه‌کانى و به هه‌موو ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌ى خودا بۆ پیاوچاکانى له به‌هه‌شتدا ئاماده کردووه، ئه‌گه‌ر وره‌یه‌کى به‌رزى نه‌بوو بۆ داواکردنى ئه‌مانه‌ش با به ترساندن له ئاگرى به‌تینى دۆزه‌خ بێت به‌ڵکو له تاوان بگه‌ڕێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌فسه‌که به‌مه‌ش نه‌هاته ژێر بار و هه‌ر سه‌رپێچى خواى گه‌وره‌ى کرد ده‌بزانه ئه‌م نه‌فسه بۆ دۆزه‌خ دروستکراوه نه‌ک بۆ خۆشى و شادى به‌هه‌شت.
خواى گه‌وره‌ى میهره‌بان نه‌فسى به دوو جۆر گێڕاوه:
١- نه‌فسێک شوێنى هه‌واو ئاره‌زووه‌کانى ده‌که‌وێت وه هه‌ر نه‌فسێک ئه‌وها بێت ناتوانێت شوێنى شتى تر بکه‌وێت.
٢- نه‌فسێک شوێنى به‌رنامه‌ى ئیسلام ده‌که‌وێت که پێغه‌مبه‌ر هێناویه‌تى، (ابن الجوزي) ره‌حمه‌تى خواى لێبێت فه‌رمویه‌تى: (احذر احذر من المعاصي فانها سيئة العواقب..) واته: ئاگاداربن.. ئاگاداربن.. له تاوانن چونکه پاشه رۆژ ئه‌نجامى خراپ ده‌بێت ئاگادارى تاوانێک بن که به ته‌نهاى و له خه‌ڵوه‌تدا بیکه‌ن، چونکه له‌لاى خواى گه‌وره ڕێز‌و قه‌درت داده‌به‌زێت، که‌سێک چێژ له تاوانکردن وه‌رده‌گرێت که به‌رده‌وام رووچووبێت له غه‌فڵه‌ت و بێ ئاگاییدا، به‌لآم بڕودارى وریا‌و به ئاگا چێژ له گوناهه‌کان وه‌رناگرێت.
دووباره زاناى خواناس (ابن القيم الجوزي) فه‌رمویه‌تى: (واعلم ان الصبر عن الشهوة أسهل عن الصبر على ماتوجبه الشهوة..) واته: وابزانه ئارام گرتن له‌سه‌ر شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوو ئاسانتره له ئارام گرتن له‌سه‌ر ئه‌و سزایه‌ى که به‌هۆى شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌وه واجب ده‌بێت له‌سه‌ر به‌نده. سه‌رچاوه:پاکژکردنه‌وه‌ى ده‌روون

