سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌فسیری سوڕه‌تى هومه‌زه.....١٠٤
له مه‌ککه دابه‌زیوه‌و نۆ ئایه‌ته....(بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ).....به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان....(وَيْلٌ لِّكُلِّ هُمَزَةٍ لُّمَزَةٍ) [الهُمَزَة : 1]
ماڵوێرانى و تیاچون بۆ هه‌رکه‌سآ به‌خراپه باسى مسوڵمانان ده‌کاتو، تانه له بڕواداران ده‌دات، به دواى عه‌یب و ناته‌واوى خه‌ڵکان ده‌گه‌ڕآ و، چاکه و پیاوه‌تیه‌کان ده‌شارێته‌وه، زمانى بۆ ئابڕ و بردن و ناموس شکاندن؛ وه‌ک مقه‌ست وایه.
( الَّذِي جَمَعَ مَالاً وَعَدَّدَهُ )[الهُمَزَة : 2]
ئه‌و که‌سه‌ى ماڵ و سامان به چاو چنۆکى و ته‌ماعکارى کۆده‌کاته‌وه، به په‌رۆشه‌وه ده‌یژمێرآ و، ڕه‌زیلى ده‌کات و مافی خۆى ناداتآ و، ده‌بێته خزمه‌تکارى ماڵ و سامان و، له‌سه‌ریه‌کى داده‌نآ، که ده‌بێته هۆى له‌تاعه‌ت کردنى خوا.
(يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُ أَخْلَدَهُ) [الهُمَزَة : 3]
وا ده‌زانآ ئه‌و ماڵ و سامانه‌ى کۆى کردۆته‌وه، هه‌رله دنیاێآ ده‌یهێڵێته‌وه‌و، له‌به‌لآو ناخۆشى و مردن و گه‌یشتن به خواى ده‌پارێزآ.
(كَلَّا لَيُنبَذَنَّ فِي الْحُطَمَةِ) [الهُمَزَة : 4]
نه‌خێر، وانیه، ئێمه ده‌یخه‌ینه ناو ئاگره‌وه، که ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته‌ى له‌ت له‌ت ده‌کات و وردوخاشى ده‌کات و، ئێسکى ده‌شکێنآ، ئه‌م سزایه‌ش له پاداشتى چڵێسى و چاو چنۆکى و ته‌ماعکارى و کۆکردنه‌وه‌ى پاره‌و پوله‌وه‌یه.
(وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحُطَمَةُ) [الهُمَزَة : 5]
تۆ چوزانى حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌م ئاگره چییه؟ به‌ڕاستى کۆت‌و به‌ندیه‌که‌ى سه‌راسیمه‌و مه‌ترسیداره، به‌ڕاستى له نمونه‌ى ئه‌م ئاگره، مرۆڤ ده‌ترسآ و حه‌زه‌ر ده‌کات.
(نَارُ اللَّهِ الْمُوقَدَةُ )[الهُمَزَة : 6]
ئه‌وه ئاگرى خوایه، که بۆ دوژمنه‌کانى هه‌ڵگیرساندوه‌و، بۆ ئه‌وانه‌ى سازداوه، که‌شایسته‌ى چونه ناویه‌وه‌ن، ئازار‌و ژان‌و کۆتبه‌ندى ئه‌م ئاگره، هه‌ر باس ناکرآ.
(الَّتِي تَطَّلِعُ عَلَى الْأَفْئِدَةِ )[الهُمَزَة : 7]
ئه‌م ئاگره له‌به‌ر زۆریی گه‌رمیه‌که‌ى و گه‌وره‌یی ئاگرو گڕه‌که‌ى، ده‌چێته ناو جه‌سته‌و دڵ داده‌گرآ و، بۆ چونه ناو جه‌سته، ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته‌ى ده‌بڕآ، که ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى له‌شى پآ ده‌سوتێنرآ.
إِنَّهَا عَڵیْهِم مُّۆْصَدَه‌ٌ [الهُمَزَة : 8]
ئه‌م ئاگره به‌سه‌ر خاوه‌نه‌کانیدا داده‌خرێ و، هه‌رگیز لێی ناچنه ده‌ره‌وه، به‌ڵکو بۆ هه‌تایی و به‌نه‌مریی ده‌مێنته‌وه، به‌بآ پچڕان و سوک کردنى ئازار‌و ژان.
(فِي عَمَدٍ مُّمَدَّدَةٍ )[الهُمَزَة : 9]
ئه‌م ئاگره له‌سه‌ر چه‌ندکۆڵه‌گه‌یه‌ک وه‌ک ڕاخراو ئاسا، ڕاخراوه‌و هه‌ڵگیرساوه، که له‌سه‌ر پشت و زگ، ئه‌م دیوو ئه‌و دیویان پآ ده‌که‌ن، کۆڵه‌گه‌کانیش له‌به‌ر گڕو بڵێسه‌ى ئاگره‌که ده‌توێته‌وه، جا هه‌رکاتآ داواى سوک کردنى ئازار بکه‌ن؛ خوا زیاتریان ئازار ده‌دات.

