سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
تۆبه‌کردنی کوڕی هارون الرشید
عبدالله کوڕی فه‌ره‌جی عابید ده‌ڵێ: پێویستیم به کرێکارێک هه‌بوو بۆ کارێکی خۆم به کرێ ی ڕۆژانه، چووم بۆ بازاڕ بینیم ته‌نها یه‌ک کرێکاری ڕه‌نگ زه‌ردو لاواز ماوه، بۆخچه‌یه‌کی گه‌وره‌ی پێ‌بوو ده‌ڕۆیشت وه جوببه‌و مێزه‌رێکی خوری بۆ شێبوو، پێم گوت: کار ده‌که‌یت؟
گوتی: به‌ڵی، گوتم: به‌چه‌ند؟
گوتی: دیرهه‌مێک و شه‌شێکی یه‌که‌ی،
گوتم: هه‌سته بابڕۆین بۆ سه‌ر کاره‌که‌م تاکوو بۆم ئه‌نجام بده‌یت گوتی: مه‌رجم هه‌یه
گوتم: چیی یه؟
گوتی: هه‌رکه وه‌ختی نیوه‌رۆ هات وبانگده‌ر بانگی نوێژی فه‌رموو ئه‌وا من ده‌رده‌چم و ده‌ست له کار هه‌ڵده‌گرم وه‌ده‌چمه مزگه‌وت نوێژ ده‌که‌م ئینجا ده‌گه‌ڕێمه‌وه لات، وه‌هه‌رکه وه‌ختی نوێژی عه‌سریش هات به‌و شێوه‌یه ئه‌گه‌ر ڕازی بێت
گوتم: به‌ڵێ ڕازیم له گه‌ڵم هه‌ستاو هاتینه‌وه ماڵێ منیش له‌سه‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵی پێک هاتبوون که باسی کرد، ده‌ستی کرد به‌کارکردن له‌کارکردن پشدێنه‌که‌ی تووند به‌ستا ئیشی ده‌کرد و هیچ قسه‌یه‌کیشی له‌گه‌ڵ ناکردم، تاکو نوێژی نیوه‌ڕۆ هات گوتی: ئه‌ی به‌نده‌ی خوا ئه‌وه‌تا بانگی فه‌رموو، گوتم: باشه به‌که‌یفی خۆت به ده‌ڵێ ده‌رچوو و بۆ نوێژ کردن وپاشان گه‌ڕایه وه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر کاره‌که‌ی تاکو نوێژی عه‌سر، که نوێژی عه‌سریش بوو گوتی: ئه‌ی به‌نده‌ی خوا نوێژی عه‌سر بوو، گوتم: به‌که‌یفی خۆت به واته: بڕۆ نوێژ بکه
ده‌ڵآ: ده‌رچوو بۆ نوێژ کردن و پاشان گه‌ڕایه‌وه سه‌رکاره‌که‌ی تاکوو کۆتایی ڕۆژ، منیش کرێیه‌که‌م بۆ ژمارد و پێم‌دا ئینجا ڕۆیشت.
دوای چه‌ند ڕۆژێک کارێکمان هاته پێش و پێویستمان به کرێکار هه‌بوو، خێزانه‌که‌م پێى گوتم: بڕۆ له بازار ئه‌و کوڕه گه‌نجه بێنه که پێشتر کاری بۆ کردبوویت، منیش چوومه بازاڕ به‌ڵام نه‌مدۆزیه‌وه، پرسیارم لێ کرد، خه‌ڵکی گوتیان: تۆ پرسیاری که‌سێکی ڕه‌نگ زه‌ردی بێ که‌ڵکی واده‌که‌یت که نابیندرێت له ڕۆژی شه‌مه تاکو شه‌ممه، له‌ناو خه‌ڵک دانانیشێ ته‌نها به‌ته‌نیا نه‌بێ؟
ده‌ڵێ: منیش به ده‌ست به تاڵی گه‌ڕامه‌وه ماڵی که ڕۆژی شه‌ممه هات چوومه بازاڕ به دوای گه‌ڕام و ئه‌وجاره ده‌ستم که‌وته‌وه، پێم گوت: کارده‌که‌ین به کرێ؟
گوتی: خۆ ده‌زانی کرێ ومه‌رجه‌که‌م چۆنه؟
گوتم: به ئومێدی خوا، ده‌ڵێ: هه‌ستا ده‌ستی کرد به کارکردن وه‌کو جاری پێشوو له کاتی پێشوو له کاتی ئێواره‌دا منیش پاره‌ی کرێم بۆ ژمارد به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌ندێکم بۆی زیاد کرد، ئه‌ویش ئاماده نه‌بوو زیاده هه‌ڵگرێ، زۆرم داوا لێی کرد بێ سوود بوو، ناچار لێم تووڕه بوو، سه‌رزه‌نشتی کردم و به‌جێی هێشتم و ڕۆیشت، زۆرناڕه‌حه‌ت و غه‌مباربووم بۆی به‌دوای که‌وتم تاکو به‌س کرێ که‌ی خۆێ بده‌مێ.
چه‌ند ڕۆژێک تێپه‌ڕبوو وه‌کو جاران پێویستمان به کرێکارێک هه‌بوو، بۆیه له ڕۆژی شه‌ممه چووم بۆ بازاڕ تاکوئه‌و له‌گه‌ڵ خۆم بێنم، به‌ڵام ئه‌مجاره نه‌مدۆزیه‌وه، پرسیارم کرد لێى گوتیان: ئه‌و نه‌خۆشه جا کێ لێی ده‌پرسێت ئه‌و له شه‌ممه بۆ شه‌ممه کار ده‌کات ودێته بازاڕ به دیرهه‌مێک ودانگێک(دانط يان دانق، بريتي ية لة يةك لة سةر شةش درهةميَك) وه‌ته‌نها یه‌ک دانگ ده‌خوات ئێستاش نه‌خۆش که‌وتوووه، پرسیارم کرد له ماڵی ئه‌و تاکو دۆزیمه‌وه بینیم له‌ماڵی پیرێژنێک ده‌ژیا، به پیره‌ژنه‌که‌م گوت: ئایا کوره‌گه‌نجه‌که لێره‌یه که کرێکاری ده‌کات؟ گوتی: نه‌خۆشه له‌وه‌ته‌ی چه‌ند ڕۆژێکه، منیش چوومه لای بینیم وابوو، له ماڵ که‌وتبوو، له ژێر سه‌ری خشتێکی قوڕی دانابوو، سه‌لامم لێ کرد وپێم گوت: ئایا هیچ پێویستیت نییه یه تاکو بۆت جێ به‌جێ بکه‌م؟
گوتی: به‌ڵی ئه‌گه‌ر ڕازی بیت.
گوتم: ڕازی ده‌بم ان شاوالله
گوتی: ئه‌گه‌ر مردم ئه‌و بێڵه بفرۆشه، وه‌ئه‌و جوببه‌و مێزه‌ڕه‌شه‌م بۆ بشۆره وبیکه به کفنم، به‌ڵام وریابه له‌باخه‌ڵی جوببه‌که‌م ئه‌نگوستیله‌یه‌ک هه‌یه له‌لای خۆت هه‌ڵیگره وچاوه‌ڕوانبه تاکو (هارون الرشيد) به سواری وڵاخه‌که‌ی له ڕێگایه‌ک ده‌ڕوات تۆش بۆی بوه‌سته‌که بتبینی، ئێنجا که تۆی بینی بڕۆ بۆلای قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه و ئه‌و ئه‌نگوستیله‌یه‌شی پێ نیشان بده – واته: خۆت والێبکه ئه‌نگوستیله‌که ببینی، هه‌رکه ئه‌نگوستیله‌که‌ی بینی بانگت ده‌کات تۆش یه‌کسه‌ر ئه‌نگوستیله‌که‌ی ته‌سلیم به ئه‌و بکه به‌ڵام با له پاش ناشتنم بێ.
گوتم: به‌ڵآ.
کاتێ که گیانی ده‌رچوو ئه‌وه‌ی فه‌رمانی پێکردوم بۆم جێ به‌جێ کرد له پاشان چاوه‌ڕێی ده‌رچوونی (هارون الرشيد) بووم، له‌سه‌ر رێگا بۆی دانیشتم، که تێپه‌رێ با‌نگم کرد (يا امير المؤمنين) ئه‌ی گه‌وره‌ی ئیمانداران تۆ سپارده‌یه‌کت له‌لای منه، ئینجا منیش ئه‌نگوستیله‌که‌م به‌دیارخست تاکو بیبینێ بانگی کرد و منی برد تاکو ناو مناڵی خۆی پاشان پێى گوتم، تۆ کێیت؟ گوتم: عبدالله کوری فه‌ره‌ج گوتی: ئه‌و ئه‌نگوستیله‌یه‌ت له کوێ بوو؟ منیش به‌سه‌رهاتی کوڕه گه‌نجه‌که‌م بۆی گێڕایه‌وه، ده‌ستی کرد به گریان، ئه‌وه‌نده گریا به‌زه‌ییم پێی هاته‌وه، کاتێ دڵی که‌مێک به من خۆش بوو ئولفه‌تی گرت گوتم: ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران ئه‌و گه‌نجه چ خزمیایه‌تی ونزیکی هه‌بوو له گه‌ڵت؟
گوتی: چۆن وای لێهاتبوو؟
گوتی: ئه‌و کوڕه‌م په‌یدا بوو پێش تووشی خه‌لیفایه‌تی ببم به‌ڵام ئه‌و زۆر له خوا ترس و به ڕه‌وشت و دڵ پاک وسینه‌ساف بوو، به‌جوانی گه‌شه‌ی ده‌کرد فێری قورئان بوو، شاره‌زاییه‌کی ته‌واوی په‌یدا بوو له زانسته ئیسلامیه‌کان، هه‌رکه بووم به خه‌لیفه یه‌کسه‌ر وازی لێ هێنام و خۆی لێم به دوورگرت وه‌له ماڵی دنیا هیچی لێ وه‌رنه‌گرتم منیش ئه‌و ئه‌نگوستیله‌یه‌م دا به دایکی که له یاقوتی گران به‌هابوو، وه‌پێم گوت: ئه‌وه‌ی بده‌رێ، هه‌روه‌ها زۆر له‌گه‌ڵ دایکی چاک بوو، دایکی ده‌یگوت: هه‌رده‌بێ له‌گه‌ڵ من بیت
دایکیشی وه‌فاتی کرد، منیش هیچ هه‌واڵێکی ئه‌م کوڕه‌م نه‌ده‌زانی تاکو ئێستا مه‌گه‌ر له تۆ نه‌بێ، پاشان (هارون الرشيد) گوتی ئه‌گه‌ر بووه‌شه‌و له‌گه‌ڵم وه‌ره‌سه‌ر گۆڕکه‌ی، که شه‌وداهات من و ئه‌و به‌ته‌نیا چوین بۆ سه‌ر گۆڕکه‌ی، له‌سه‌ر گۆڕ دانیشت، زۆر به توندی گریا تاکو به‌یانی ئینجا گه‌ڕایه‌وه ماڵی، پاشان گوتی: به‌ڵێنم پێ بده ناوه‌ناوه پێکه‌وه بێین بۆ سه‌ر گۆره‌که‌ی، منیش به‌ڵێنم پێ دا به‌شه‌و له‌گه‌ڵی بچم، شه‌وان ده‌رده‌چووین پاشان ده‌گه‌ڕاینه‌وه.
(عبدالله)ى کوڕی فه‌ڕه‌ج ده‌ڵێ: نه‌مده‌زانی که ئه‌وه کوڕی (هارون الرشيد)ه تاکو به‌خۆی باسی نه‌کرد ئێنجا زانیم (ڕةحمةتي خواي ليَ بيَت)( ).

