سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مـوعجیـزه‌کـانـی پێغـه‌مبـه‌ران.... ......موعجیزه‌ى ده‌ستى له‌رزۆک .....پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم (د.خ)...(4)
حه‌زره‌تی ئیبراهیم سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت بڕیاریدا عێڕاق به‌جێ بێڵێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له خێزانی خۆی (ساره)و برازاكه‌ی (لوط) سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت، كه‌س باوه‌ڕی پێ نه‌هێنا‌و شوێنی نه‌كه‌وت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م دووانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد‌و عێڕاقیان جێ هێشت، شوێن به شوێن ئه‌گه‌ڕان، تاكو له (فه‌له‌ستین) گیرسانه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌ك له‌وێ مایه‌وه‌و سه‌رقاڵی خواپه‌رستی بوو، هاوكات بانگه‌وازی مه‌ردوومی ئه‌كرد بۆ لای خوا‌و رێبازی راست‌و دادپه‌روه‌ری، چه‌ندین ساڵ گوزه‌ریان كرد‌و رۆیشتن، قات‌و قڕی‌و گرانیه‌كی مه‌ترسیدار رووی له ووڵات كرد، ئیبراهیم ناچار بوو له‌ژێر پاڵه په‌ستۆی نه‌بوونی‌و گرانیدا كۆچ بكات‌و فه‌له‌ستین به‌جێ بهێڵێت‌و هاو رێ له‌گه‌ڵ خانه‌واده و هاوه‌ڵه‌كانی روو بكه‌نه ووڵاتی (میصر) له‌و كاته‌دا پاشایه‌كی سته‌مكار‌و زۆردار حوكمی ئه‌و ووڵاته‌ی ده‌كرد كه زۆر ژنی خۆشده‌ویست، كۆمه‌ڵێك هاوكار‌و ده‌ڵاڵ و یاریده‌ده‌ری هه‌بوو ژنی جوانیان بۆ ئاماده‌و په‌یدا ده‌كرد، كاتێك ده‌سته‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی (ساره)ی ئیبراهیمیان بینی، چونكه زۆر جوان‌و شۆخ‌و شه‌نگ بوو ئاگاداری پادشایان كرده‌وه كه پیاوێك هاتووه‌و ژنێكی ئاوا جوانی له‌گه‌ڵدایه، پادشاش فه‌رمانیدا به ئاماده‌كردنی پیاوه‌كه له‌به‌رده‌م ته‌ختی پادشا.
سه‌ربازه‌كانی ئیبراهیمیان هێنایه لای پادشا‌و یه‌كسه‌ر پرسیاری ئه‌و ژنه‌ی لێ‌كرد، ئیبراهیمیش سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت، له وه‌ڵامدا ووتی (خوشكمه) پادشاش ووتی: بیبه‌خشه به‌من، ئیبراهیمیش سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت، كه‌وته هه‌ڵوێستێكی شپرزه‌و بێزاره‌وه له‌به‌رئه‌وه (ساره) خێزانی بوو نه‌ك خوشكی‌و پادشای زۆرداریش داوای ده‌كات، به‌ڕاستی قوڕس‌و گرانه به‌رگه‌گرتنی وه‌ها داواكارییه‌ك.
به ناچاری ئیبراهیم ئه‌گه‌ڕێته‌وه لای (ساره)و پێی ده‌ڵێت: ئه‌ی (سارا) پادشا پرسیاری تۆی له من كرد، منیش ووتم تۆ خوشكی منی، له‌م ووڵاته‌ش له غه‌یری من‌و تۆ كه‌س موسڵمان نییه، كه من ده‌ڵێم تۆ خوشكی منی واته: خوشكی منی له دیندا‌و من‌و تۆ خوشك‌و برای دینین، ده‌كه‌واته تۆش لای پادشا من به درۆمه‌خه‌وه (به‌و جۆره ئیبراهیم قسه‌كه‌ی خۆی ته‌ئویل كرد لای ساره‌ی خێزانی) وه پێشی ووت كه پادشا تۆی بۆ خۆی ده‌وێت، به‌ڵام ئیبراهیم له‌وه دڵنیابوو كه خوای گه‌وره به ده‌سه‌ڵات‌و توانا‌و قودڕه‌تی خۆی له شه‌ڕ‌و به‌ڵا‌و فێڵا‌و ته‌ڵه‌كه‌بازی ئه‌و پادشایه زۆرداره ده‌یان پارێزێت.
دوای ئه‌وه ئیبراهیم ده‌ست ده‌كات به نوێژ‌و پاڕانه‌وه‌و داوا له خوای گه‌وره ده‌كات كه (ساره) بپارێزێت له چنگی زوڵم‌و سته‌می ئه‌و پادشایه زۆرداره.
ئینجا (ساره) له‌سه‌ر پێشنیازی ئیبراهیم به‌ره‌و كۆشكی پادشا به‌ڕێ كه‌وت‌و گه‌یشته لای، كه پادشا چاوی پێی كه‌وت، هه‌ناسه‌ی سوار‌و سه‌رسام بوو به جوانیه‌كه‌ی، ویستی لێی نزیك ببێته‌وه، به‌ڵام له ده‌ستپێكی وتووێژه‌كانیاندا: سارا ووتی: ده‌مه‌وێ ده‌ست نوێژ بگرم‌و نوێژ بكه‌م، پادشا مۆڵه‌تی پێدا‌و ئه‌ویش ده‌ست نوێژی گرت‌و ده‌ستی به نوێژ‌و دوعا‌و پاڕانه‌وه كرد‌و ووتی: (ئه‌ی خودایه تۆ باش ده‌زانی كه من باوه‌ڕ‌و ئیمانم به تۆ‌و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی تۆ هێناوه، وه دامێن‌و عه‌وره‌تی خۆم جگه له مێردم پاراستووه‌و كه‌س ده‌ستی لێ نه‌داوم، ده‌تۆش ئه‌ی خودایه بمپارێزه له زاڵبوون‌و سته‌می ئه‌و زۆرداره كافره(( ) پێشه‌وا أحمد ڕیوایه‌تی كردووه له موسنه ده‌كه‌ی به ژماره 9230. )( ).
خوای گه‌وره دوعا‌و نزای گیرا كرد‌و پاراستی له سته‌می پادشا‌و بگره موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره‌ش روویدا. (پاك‌و بێگه‌ردی هه‌ر بۆ خودایه)، له‌پێناو پارێزگاری له ساره‌و نامووس‌و كه‌ڕامه‌تی ئیبراهیمی (خلیل الله) سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت، چونكه ئه‌و كاته‌ی پادشا ویستی ده‌ستی بۆ ببات به فه‌رمان‌و قودره‌تی خودا ده‌ستی به‌خۆیه‌وه نووسا‌و ئیفلیج‌و گۆج بوو، سته‌مكاره‌كه داوای له (ساره) كرد دوعای بۆ بكات له خوا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی له لاه‌شه‌ی بێته‌وه‌و گۆجیه‌كه‌ی چاك بێته‌وه‌و به‌ڵێنیشی پێدا ده‌ستی بۆ نه‌بات گه‌ر چاك بێته‌وه، (ساره) داوای له خوا كرد شیفای بدات‌و وه‌ك خۆی لێ بكاته‌وه، به ئیراده‌ی خودا چاك بووه‌وه‌و هاته‌وه سه‌ر حاڵی سروشتی خۆی.
به‌ڵام پادشا نیه‌تی خراپ بوو ویستی ئه‌م جاره‌شیان ده‌ستی بۆ به‌رێته‌وه، هه‌ر له‌گه‌ڵا راكێشانی ده‌ستی بۆی یه‌كسه‌ر ده‌ستی وه‌ك جاری پێشووی به‌سه‌رهاته‌وه، بۆ جاری سێیه‌میش ئه‌و كاره سێباره بووه‌وه، هه‌مووجار كه ده‌یویست ده‌ستی بۆ درێژ بكات شه‌له‌ل‌و ئیفلیج ده‌بوو نه‌یده‌توانی ده‌ستی بجوڵێنێت، داوای له (ساره) ده‌كرد دوعای بۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی خوا چاكی بكاته‌وه‌و بیهێنێته‌وه دۆخی جارانی (ساره‌ش) دوعای بۆ ده‌كرد‌و بۆی له خوا ده‌پاڕایه‌وه، ئینجا كه پادشا زانی‌و بۆی روون بووه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا ناشكێت‌و ناتوانێ ده‌ست درێژی بكاته سه‌ری‌و ده‌ستی بۆ به‌رێت، له ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كان‌و خزمه‌تكاره‌كانی نیگه‌ران‌و تووڕه بوو پێ ی ووتن: ئێوه شه‌یتانتان بۆمن هێناوه نه‌ك مرۆڤ، ئه‌وجا فه‌رمانیدا به به‌نده‌و خزمه‌تكاره‌كانی كه كه‌نیزه (الجاریه)یه‌كی پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی بكات، ئه‌وانیش (هاجه‌ره‌یان) پێ به‌خشی....ئیمامی بخاری ریواتی كردووه به ژماره: 3179. ( ).
سوپاس بۆ خوا (ساره) گه‌ڕایه‌وه بۆ لای مێرده‌كه‌ی به پاك‌و بێگه‌ردی به‌بێ ئه‌وه‌ی پادشا ده‌ستی لێ دابێت‌و خراپه‌ی له‌گه‌ڵا كردبێت، كاتێك گه‌یشته‌وه ئیبراهیم خه‌ریكی نوێژكردن بوو كه ته‌واوبوو سه‌یرێكی (ساره‌ی) كرد‌و پرسیاری لێ‌كرد كه‌چی بوو‌و چی روویدا: ئه‌ویش ووتی: خوا فێڵا‌و خراپه‌ی ئه‌و فێڵبازه‌ی له‌سه‌ر لادام‌و پارێزگاری لێكردم، وه هه‌روه‌ها كه‌نیزه‌یه‌كیشی پێ به‌خشیم بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تم بكات‌و هاوكار‌و یاریده‌ده‌رم بێت (هاجه‌ره). دیاره (لوط) سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت له‌و گه‌شته‌دا یاوه‌ری ئیبراهیم بووه، داوای مۆڵه‌تی لێ ده‌كات كه ڕێگه‌ی بدات بچێت بۆ (ئوردن) بۆ بانگه‌واز‌و بانگكردنی خه‌ڵكی ئه‌وێ بۆ سه‌ر رێگه‌ی راست‌و خواپه‌رستی ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك مه‌ڕ‌و بزنی پێدا‌و (لوط) (میسر)ی به‌جێ هێشت‌و به‌ره‌و (ئوردن) به‌ڕێ كه‌وت بۆ رزگاری خه‌ڵك له نه‌زانی‌و نه‌فامی‌و بۆ خواپه‌رستی‌و راستگۆیی، ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ریش سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت، دوای ماوه‌یه‌ك (میسری) چوڵ كرد‌و له‌گه‌ڵ (ساره)و (هاجه‌ره)ی كه‌نیزه‌ی ساره گه‌ڕانه‌وه بۆ (فه‌له‌ستین)و له‌وێ له‌نگه‌ریان گرت‌و جێگیر بوون.

