سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پرسیارى٣٩/ ئایه ده‌توانین بڵێین ئاوه‌ڵناوه‌کانى خواى گه‌وره له ئاوه‌ڵناوى به‌دیهێنراوه‌کانى ده‌چێت؟ ....عقیده
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردی......وه‌لام/ هه‌ر چۆن خودى هیچ به‌دیهێنراوێک وه‌کو خودى خواى گه‌وره نیه, به هه‌مان شێوه‌ش هیچ ئاوڵناوێکى ئه‌وان وه‌کو ئاوه‌ڵناوه‌کانى ئه‌و نیه چونکه خواى گه‌وره هاوشێوه‌ى نیه نه له (ذات) دا ونه له (صفات) یشدا وه هه‌رگیز خواى گه‌وره )قیاس) ناکرێته سه‌ر به‌دیهێنراوه‌کانى ٠
له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى خواى گه‌وره که ده‌فه‌رمێ: [ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ البَصِيرُ [11]]{الشورى : 11}واته: هیچ شتێک له خواى گه‌وره ناچێت و هیچ وه‌کو ئه‌و نیه, وه هه‌ر ئه‌ویشه بیسه‌ر بینا ٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: [أَفَمَن يَخْلُقُ كَمَن لاَّ يَخْلُقُ أَفَلا تَذَكَّرُونَ[17]]{ النحل : 17}واته: باشه ئه‌ى هۆشمه‌نده‌کان, ئایه ئه‌و زاته‌ى که ئه‌م هه‌موو به‌دیهێنراوانه‌ى به‌دیهێناوه وه‌کو ئه‌وه وایه که ناتوانێت هیچ به‌دیهێنێت ئایه ئه‌وه بۆ له یه‌کى ناده‌نه‌وه ویاده‌وه‌رى وه‌رناگرن ٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: [رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَاعْبُدْهُ وَاصْطَبِرْ لِعِبَادَتِهِ هَلْ تَعْلَمُ لَهُ سَمِيّاً [65]]{مريم : 65}واته: ئه‌وزاته په‌روه‌ردگارى ئاسمانه‌کان وزه‌وى و به‌دیهێنراوه‌کانى نێوانیشیانه, که‌واتا هه‌ر ئه‌و ببپه‌رسته و به‌ندایه‌تیش هه‌ر بۆ ئه‌وبکه, وه زۆر خۆگر و به ئارامیش به له‌په‌رستنیدا, ئایه تۆ که‌سێک شک ده‌بیت هاوێنه و هاوناوى ئه‌و بێت وه‌کو ئه‌و خاوه‌ن ئه‌و سیفه‌ته به‌رز و بڵندانه بێت؟!٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: [وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُواً أَحَدٌ [4]]{الإخلاص : 4}واته:خواى گه‌وره هه‌رگیز هاوتا و هاوێنه‌ى نیه ٠
به‌لام لێره ئه‌بێ ئه‌وه بزانین که‌وا هه‌ندێک له ئاوه‌ڵناوه‌کانى خواى گه‌وره بۆ به‌دیهێنراوه‌کانیشى به‌کاردێت, دیاره ئه‌وه‌ش ته‌نها له وشه‌دا وه‌کو یه‌کن, ئه‌گینا له راستیدا زۆر جیاوازن, جونکه هه‌مو سیفه‌ت و ئاوڵناوێک له به‌دیهێنراوه‌کاندا که‌موکورته‌به‌لام له خواى به‌دیهێنه‌ردا ته‌واوه وپڕمانایه ٠

