سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆن ده‌گه‌یت به لوتکه‌ی خۆشه‌ویستی له دڵی هاوسه‌ره‌که‌تدا له (16) خاڵدا ؟......خێزان
هیمداد خالد... سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌ى یه‌کگرتوو.....بۆ خۆشکان خوشکی به‌رێزم، بۆ ئه‌وه‌ی له دڵی مێرده‌که‌تدا له‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستیدا بیت، ئه‌م رێنماییانه له بیرمه‌که،
به هیوای ئه‌وه‌ی له ژیانی هاوسه‌ریتدا سوودی لێوه‌ربگریت وه ببیت به پارچه‌یه‌ک له‌دلی مێرده‌که‌تدا:
١-هه‌تا پێت ئه‌کرێت ئیش وکاره‌کانی رۆژانه‌ت مه‌هێنه کاتی پشودانی پیاوه‌که‌ت، یا ئه‌و کاته‌ی که کاتی هاتنه‌وی پیاوه‌که‌ته ده‌ست بکه‌یت به خۆ خه‌ریک کردن به کاره‌کانی ناو ماڵ .
٢- ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ت دواکه‌وت له کاره‌که‌ی په‌یوه‌ندی پێوه‌بکه و هه‌واڵی بپرسه، چونکه به دڵنیاییه‌وه ئه‌وکات زیاتر خۆشه‌ویست ده‌بیت له‌دڵیدا.
٢-هه‌ر شتێک که مێرده‌که‌ت هێنایه‌وه بۆ ماڵه‌وه با نرخه‌که‌ی هه‌رچه‌نده که‌میش بێت سوپاس و ده‌سخۆشی لێبکه.
٤- به‌گوێره‌ی توانات ئه‌و خواردنانه‌ی بۆ ئاماده بکه که ئه‌و حه‌زی لێیه‌تی.
٥- شێوه‌و روخسارت له‌رووی گۆڕینی داهێنانی قژته‌وه جار جا بگۆره، هه‌روه‌ها بۆ روخساریشت ده‌توانیت که مێک له جوانکاری به‌کار بهێنیت بۆ زیاتر ده‌رکه‌وتنی جوانیت به‌رامبه‌ر به مێرده‌که‌ت.
٦- له‌وکاته‌ی دا که مێرده‌که‌ت دێته‌وه ماڵه‌وه یه‌کسه‌ر ده‌ست به گله‌یی کردن مه‌که له سه‌ر که‌موکوریه‌کانی مناڵ و ناوماڵدا، ده‌توانیت دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌که‌ت پشویه‌کی دا ئینجا به شێوازیکی جوان داواکاریه‌کان وگلیه‌یه‌کانتی پێ بلێیت.
٧- له‌بیر مه‌که نواندنی شێوازی رومانسی کاری ژنه زیاتر له پیاو جا تۆش له‌م بواره‌دا شتی زیاتر پێشکه‌ش بکه‌یت به‌رامبه‌ر به مێرده‌که‌ت.
٨- ده‌توانیت کێکێکی بۆ دروست بکه‌یت و چه‌ند ده‌نکه میوه‌یه‌کی بچوکی له‌سه‌ر دابنێت و بینوسیت خوشم ده‌وێیت.
٩- پارچه‌یه‌ک له سه‌هۆل له شێوه‌یه دڵ بکه ناو ئه‌و شه‌ربه‌ته‌ی که بۆت ئاماده کردووه له به‌رداخێکدا.
١٠- گولێک دابنی له ناو ئه‌و گۆڤاره‌ی یان ئه‌و کتێبه‌ی که ئه‌و ده‌یخوێنێته‌وه.
١١- له رۆژی پشووی دا وه‌ک گۆڕینی رۆتین ئه‌و خواردنه‌ی که بۆت ئاماده کردووه له ژووری نوستندا پێشه‌که‌شی بکه و به‌یه‌که‌وه بیخۆن .
١٢- ده‌توانیت جار جار له رێگه‌ی ئیمیله‌که‌یه‌و یان مۆبایله‌که‌یه‌و نامه‌یه‌کی کورت و ناسکی بۆ بنوسیت.
١٣- نهێنی ژیانی تایبه‌تی هاوسه‌ریت به هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌به ده‌ره‌وه و مه‌یدرکێنه.
١٤-بیکه بنچینه بۆ ژیانی هاوسه‌ریت، نه‌که‌یت له‌به‌رده‌م دۆست وخزماندا گله‌یی لێبکه‌یت.
١٥- له کۆتایی دا تکا ده‌که‌م خوشکی به‌ڕێزم ئه‌و جله‌ی که به رۆژ له‌به‌رتدایه بۆ ئیش وکاری ناو ماڵ با جیاواز بێت له‌گه‌ڵ جلی نوستنتدا .. چونکه ئه‌مه خاڵێکی گرنگ و سه‌ره‌کیه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی پیاوه‌که‌ت بۆ لای خۆتدا رابکێشیت .
١٦- هیوای ژیانێکی به‌ختیاری بۆ خێزانێک ده‌خوازێت، به‌لآم وابزانم له‌ژیانی ژن ومێردیدا ته‌نها ئه‌وه به‌س نیه که ئافره‌ته‌که هه‌ستێت به‌م کارانه‌و هه‌موو به‌خته‌وه‌ری خێزانه‌که له‌خۆی بگرێت، ده‌بێت پیاوه‌که‌ش به‌هه‌مان شێوه دڵی ژنه‌که‌ی ڕابگرێت وادیاره ئه‌وه‌ت له‌بیرچوه، چونکه ئافره‌تیش مرۆڤێکه وه‌کو پایو پێویستی به‌خۆشه‌ویستی هه‌یه و حه‌زده‌کات که مێرده‌که‌ی له‌وه‌لآمی ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌یکات ئه‌ویش هه‌مان ئاوڕی لێبداته‌وه. به‌خراپی وه‌رمه‌گرن ئه‌گه‌ر بڵێم که پێغه‌مبه‌رش (ص) هه‌ر داوای له ئافره‌تان کردوه که به‌و کاره هه‌ڵسن، ئایا خوا ئافره‌تی بۆ عه‌بدی پیاو دروست کردوه.
بی گومان نه‌خێر
هیوادارم هه‌موو هاوسه‌ره‌کان هاوکاری یه‌ک بن له بواره‌کانی ژیاندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ژیانێکی پڕ له خۆشی و به‌خته‌وه‌ری به سه‌ر به‌رن.

