سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
حــه‌قــیقـه‌تـى خـۆشـه‌ویـستـى
م. که‌مال ئه‌مین گوڵپى......هه‌ر له‌و کاته‌وه که‌مرۆڤ له‌دایک ده‌بێت کۆمه‌ڵێ خو و خه‌سڵه‌تى تایبه‌ت به مرۆڤ بوونى له‌گه‌ڵ دایه و تا ئه‌و کاته‌یى له دنیا ده‌رده‌چێ جیانابنه‌وه لێى و،
له‌گه‌ڵ بڕینى هه‌ر قۆناغێکى ژیانى ئه‌و خاسیه‌تانه‌ش له گه‌ڵیدا گه‌شه ده‌که‌ن و به‌ره‌و که‌ماڵ ده‌ڕۆن، یه‌کێک له‌و خاسڵه‌تانه که له‌گه‌ڵ مرۆڤدا له‌دایک ده‌بن یان رونتر بڵێین: خاسڵه‌تى نه‌فسانى و جیانه‌بووه وه وسروشتى له ناخى مرۆڤ خۆشه‌ویستى و ئه‌وینه، بۆیه ده‌کرێ بڵێین: خۆشه‌ویستى مه‌قوله‌ى یان واچه‌ى(كيف)ـه له به‌شى نه‌فسانى مرۆڤ، چۆنیه‌تیه‌که‌ى له ناو هۆش و ده‌رووندا بوونى هه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌شه له بڕیار وه‌رگرتنى شتێکى دوو لایه‌نه‌دا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت و هاوکارێکى باشى مرۆڤه بۆ ته‌وازن دان به‌لاى راستى و په‌سه‌ندیدا، یان ناڕاستى و بێزراوى، هه‌ر ئه‌و هێزه‌شه ئه‌گه‌ر به‌لاى راستدا شته‌که‌ى شکانده‌وه مرۆڤ به‌ره‌و دڵنیایى و ئارامى ده‌بات، ئه‌م خاسڵه‌ته ده‌رونییه که هێزى یه‌ک لاکردنه‌وه و نه‌هێشتنى دوو دڵى هه‌یه، ئه‌ونده ڕۆچووه به‌ناخى مرۆڤدا زۆرجار بڕیارى یه‌کجارى ده‌دات و مرۆڤ به‌و ئاراسته‌دا ده‌بات که بڕیارى له‌سه‌ر گرتووه.
خۆشه‌ویستى هه‌میشه ئه‌و هێزه‌یه که مرۆڤ به‌ره‌و دڵنیایى و په‌سه‌ندى یان نه‌مانى ئارامى و نادروستى ده‌بات، بۆیه ئه‌و ره‌هه‌نده به‌هێزه ئه‌گه‌ر موماره‌سه‌ى خۆشه‌ویستى عه‌قلآنى بوو، ئه‌وه پێ ده‌گوترێ ره‌هه‌ندى به‌هێز و په‌سه‌ند، خۆ ئه‌گه‌ر به‌لاى عاتیفه و سۆز‌و ئاره‌زوو بردى ئه‌وه پێ ده‌گوترێ ره‌هه‌ندى بێ هێز و لاواز.
بۆیه لێره‌وه ده‌بێت بزانین که خۆشه‌ویستى عه‌قڵانى کامه‌یه و خۆشه‌ویستى سۆز‌و ئاره‌زو کامه‌یه؟!.
خۆشه‌ویستى عه‌قڵانى ئه‌وه‌یه که هه‌ر هه‌نگاوێک به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌نێت بۆ چونه ناو جیهانى ئه‌وى تر بێت، چونه ناو هه‌ر جیهانێکیش واته که‌شف کردنى ته‌واوى لایه‌نه‌کانى، ئه‌و که‌شف کردنه‌ش ده‌بێت به جۆرێک بێت له سروشتى ساغى مرۆڤدا جێگای بێته‌وه، یاخود ئه‌وه‌یه که خالقى بونه‌وه‌ر ئه‌م کشف کردنه‌ى لاپه‌سه‌ندبێ، و ئه‌م توانه‌وه‌یه له‌ره‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگارا بێت، ئه‌مه‌یه هاوسه‌نگى ته‌واو، ده‌ى خۆشه‌ویستى یانى ئه‌و هاوسه‌نگی دانه به‌مرۆڤ، ده‌ى ئه‌م هاوسه‌نگى دانه‌ش ته‌نها ره‌هه‌نده به‌هێزه‌که‌ى ناخى مرۆڤه ده‌یبه‌خشێ به‌و که‌سه که عه‌وداڵى ئه‌و که‌شف کردنه‌یه، چونکه ئه‌م که‌سه له جیهانى ژیرى و هۆشه‌وه ته‌ماشاى بونه‌وه‌رو ئه‌وانى تر‌ى کردوه، هه‌ر ئه‌مه‌شه پێغه‌مبه‌ر(درودي خواي لةسةربيَت) به به‌شێ له ئیمانى راسته‌قینه‌ى زانیوه، و به هۆکارى چونه به‌هه‌شتى هه‌ژمارکردووه، له وه‌لآمى ئه‌و هاوه‌ڵه‌دا که پرسیارى کرد که‌ى قیامه‌ت دێ؟ فه‌رمووى چیت بۆ ئاماده‌کردوه؟ گوتى خۆشه‌ویستى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى، بۆ یه پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووى(المر‌ء مع من أحب)، ئه‌مه‌یه نهێنى خۆشه‌ویستى له ئیسلامدا، چونکه خاوه‌نى ئه‌م خۆشه‌ویستییه پێوه‌رى ته‌ماشاکردنه‌که‌ى بۆ ده‌ور و به‌ر عه‌قڵانى بووه هه‌ر ئه‌مه‌شه لاى ته‌واوى مرۆڤه ویژدان زیندوه‌کان په‌سه‌نده‌و خاوه‌نه‌که‌ى ده‌گه‌ێنێته ناو نازو عیشوه‌ى به‌هه‌شتى به‌رین، ئیدى لێره‌وه‌یه مرۆڤ ده‌گاته لوتکه‌ى که‌ماڵ ئه‌و مه‌نزڵه‌ى که مه‌تڵوبه مرۆڤ پێبگات، چونکه ئه‌م جۆره کاره‌ى ئه‌و په‌سه‌ندترین کاره، که ده‌بێ مرۆڤ بیکات، هه‌ر لێره‌وه‌یه خۆشه‌ویستى رۆحى ئیمان و مه‌غزاى کاره جوانه‌کانه له‌ئیسلامدا، بۆیه پێغه‌مبه‌ر(درودي خواي لةسةربيَت) به‌رده‌وام له‌میحرابى پاڕانه‌وه له حزورى خوادا ده‌یفه‌رموو:( اللهم ارزقني حبك وحب من أحبك و حب ما يقربني إلى حبك و اجعل حبك أحب إلى من الما‌ء البارد) ئیلاهى ئه‌و رۆزیه‌م پێ ببه‌خشه که لێوان لێوه له خۆشه‌ویستى تۆ، به‌مه‌وه نه‌وه‌ستاوه، داواى خۆشه‌ویست ئه‌و که‌سه‌ش ده‌کات له خوا، که خوا رۆزى خۆشه‌ویستى خۆى پێ داوه، وه داواى جۆره خۆشه‌ویستێک ده‌کات که لاى خوا په‌سه‌ندبێ و نزیکى بکاته‌وه له‌خوا، خۆشه‌ویستى عه‌قڵانى و تێڕوانینێکى ژیرانه، خوایه خۆشه‌ویستى خۆت وا لێ بکه بۆم که له‌کاتێکى گه‌رمدا مرۆڤ چه‌ند حه‌زى له ئاوى سارده زیاتر له‌وه خۆشتم بوێ، بۆیه له‌کاتێکدا خۆشه‌ویستى راسته‌قینه له‌دڵدا چه‌که‌ره‌ى کرد و ریشکه‌کانى به‌ناخى دڵى مرۆڤدا رۆیشتن، ئیتر ئاوى دڵسۆزى و بۆ خوا گونجان ده‌بێته مایه‌ى گه‌شه‌دان به‌و دره‌خته که خۆشه‌ویستى سروشتى و فترى مرۆڤه، ئه‌و کات به‌به‌رده‌وامى به‌دواى فه‌رمانه‌کانى خواوه‌یه بۆ به‌جێگه‌یاندنیان، ئیتر هه‌ر جۆره به‌رهه‌مێکى جوان ده‌بێته ده‌سمایه‌ى خاوه‌نه‌که و له‌پاڵیاندا ده‌حه‌وێته‌وه، هه‌رکات بیه‌وێ به ئیزنى خوا، هه‌ر ئه‌م جۆره خۆشه‌ویستییه‌یه که ته‌واوى زانایان به ئه‌رکێکى شه‌رعى ده‌زانن و عارفى ئومه‌تى ئیسلامیش (ابن قيمى جةوزى) به مه‌نزڵێک له مه‌نزڵه‌کانى به‌ندایه‌تى هه‌ژمارى کردووه، بۆ گه‌یشتن به خواپه‌رستنێکى راسته‌قینه، ده‌بێت له‌م ده‌رگایه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵگرى تا ده‌گه‌یته حه‌قیقه‌ت، بۆیه خۆشه‌ویستى ده‌رگاى خواپه‌رستنێکى راسته‌قینه‌یه له ئیسلامدا.
دووه‌م: خۆشه‌ویستى عاتیفى و سۆزدارى یاخود ره‌هه‌ندى لاواز و نا په‌سه‌ند:
ئه‌م جۆره خۆشه‌ویستیه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که عه‌قڵ و هۆش پێوه‌ر نییه له‌م میدانه‌دا، ده‌یه‌وێ له رێگه‌ێکى ئاڵۆز و پر مه‌ترسى هه‌نگاو هه‌ڵگرێ که مۆڵه‌ته‌که له‌سه‌رچاوه‌یه‌کى لاوازه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، بۆیه هه‌میشه خاوه‌نه‌که‌ى به‌رو هه‌ڵدێر و دڵه راوکێ ده‌بات، ده‌یه‌وێ لێره‌وه داغڵى جیهانى ئه‌وى تر ببێت، به‌لآم له‌رێگه‌یه‌کى لاوه‌کى و ناپه‌سه‌نده‌وه، چونکه چۆنیه‌تیه نه‌فسانییه‌که‌ى ئاراسته‌ى به‌ره‌و ئاره‌زوو شه‌هه‌وات گرتووه، سه‌رنجامه‌که‌شى به‌ره‌و جنسى جیاواز ده‌ڕوات، بۆیه خۆشه‌ویستى راسته‌قینه نابینرێ له‌نێوان دوو جنسى جیاواز، واته: له نێوان کوڕ و کچدا، مه‌گه‌ر ته‌نها له‌رێگه‌ى هاوسه‌رگیرى شه‌رعیه‌وه نه‌بێت، ده‌ى پێش هاوسه‌رگیرى هه‌ر شتێک که ناوى خۆشه‌ویستى بێت نییه، بگره ته‌نها ناویان ناوه خۆشه‌ویستى ئه‌گینا ئه‌وه خۆخه‌ڵه‌تاندنه و چه‌واشه‌کاریه، روونتر بڵێن: ته‌نها سه‌رابێکه و هه‌ر نزیک بونه‌وه‌یه‌ک لێى به‌ره‌و خه‌نکان و فه‌وتان ڕۆشتنه، ده‌ى خۆ سه‌رابیش هه‌ر ئه‌وه‌یه که‌سى تین‌و ته‌ژنه واده‌زانى به‌ره‌و ئاوى حه‌یات هه‌نگاو ده‌نى، به‌لآم هه‌ر هه‌نگاوێکى نزیک بونه‌وه یه له فه‌وتان و چه‌واشه‌کارێکى روون، ده‌ى خۆشه‌ویستى پێش پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى هه‌ر ئه‌م ناڕوونى و چه‌واشه‌کارییه‌یه که له ئیسلامدا قه‌ده‌غه‌یه، چونکه موماره‌سه‌کردنێکى بێماییه‌یه، ته‌مه‌ن به‌زایه‌دانه، چونکه ته‌مه‌ن له‌شتێکدا به‌سه‌ر ده‌برێ که نه‌ده‌بوا وابێت.
له کۆتایدا ده‌ڵیم هه‌ر شتێک که ته‌مه‌نى تیا به‌سه‌ر ده‌برێت ئه‌گه‌ر ئاراسته‌که‌ى ژیرانه‌و هۆشمه‌ندانه و به‌ره‌و هێزو ئارامى و به‌خته‌وه‌رى نه‌بوو ئه‌وه ده‌رخستنى لاوازى مرۆڤه که ئاره‌زوه‌کان ده‌وره‌یان داوه.

