ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

سـەلماندنی مەسـەلەی گرنگ ..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

سـەلماندنی مەسـەلەی گرنگ ..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتح الخالدى/وه‌رگير /كاوه‌ هاوراز/نووسينگه‌ى ته‌فسير///خودای مەزن فەرموویەتی:{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَنْ تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَى مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ (6)} [الحجرات]

واتە: (ئەی ئەو كەسانەی باوەڕتان هێناوە، ئەگەر كەسێكی نەناسراو كە (لەدەست‌و زمان‌و دادپەروەریییەكەی دڵنیا نین) هەواڵی مەسەلەیەكی گرنگ‌و جێ‌ی بایەخی خەڵكیی بۆ هێنان، ئەوا لەباری راستی‌و ناڕاستییەكەی بكۆڵنەوە تاكو راست لە درۆ جیابكەنەوە، نەبادا بەهۆی نەزانین‌و بێ‌ئاگاییتانەوە كەسانێكی دی تووشی زیان‌و ناڕەحەتی بكەن‌و، پاشان لە سەرەنجامی كردارە ناڕاستەكەتان پەشیمان‌و نیگەران بن..)
ئەم ئایەتە بەرنامەیەكی زانستیی قورئانمان لە ساغكردنەوەی هەواڵەكان‌و سەلماندنیاندا پێشكەش دەكات، ئەگەر ئەو هەواڵانە لە كەسانی خراپ‌و بەدڕەفتارەوە سەرچاوەیان گرتبێت، چونكە ئەم جۆرە كەسانە جێ‌ی متمانە نین‌و هەر هەواڵا‌و قسەوباسێك كە بڵاویدەكەنەوە درۆ‌و دەلەسە‌و ساختەكاری‌و شێواندنی زۆری تێدایە، بۆیە هەر دەبێت كە گومان لە ڕیوایەت‌و قسەو هەواڵەكانیان بكرێت‌و هەر دەشبێت ئەو هەواڵا‌و دەنگ‌و باسانەیان بە تەرازووی رەخنە‌و هەڵسەنگاندن‌و ساغكردنەوە بكێشرێت. ئێمە گەلێك جار هەواڵا‌و دەنگ‌و باسی سەرزاری كەسانی خراپ‌و بەدڕەفتاری نێو ڕیزی موسڵمانانیش دەدەینە بەر نەشتەری لێكۆڵینەوەو هەڵسەنگاندن، ئیدی چۆن دەبێت لەو هەموو هەواڵا‌و قسەوباسە نامۆیانەی بێ‌باوەڕان نەكۆڵینەوە كە رۆژانە بۆمان دێت؟!
گومانی تێدا نییە كە جوولەكەكان هونەر‌و شارەزایییەكی زۆریان لە درۆودەلەسەو ساختەكاریدا هەیە‌و، نە لە بواری مێژوو‌و، نە لە سەرگوزەشتە‌و، گێڕانەوەی بەسەرهاتەكاندا متمانەیان پێ‌ناكرێت، هەر شتێكیش لەوانەوە دەرچووبێت مۆركی هۆنینەوەو پڕوپاگەندە‌و ساختەكاری‌و ئەفسانەچێتیی هەڵگرتووە، ئیتر چۆن ئەو سەرچاوە ئیسرائیلیانە‌و هەواڵا‌و سەرگوزەشتەكانیان وەر دەگرین؟ چۆن سەرەڕای خەوش‌و نەنگییەكانیان بەبێ‌ تێفكرین‌و لێوردبوونەوەیان پەسەندیان بكەین‌و پاشان وایان بگێڕینەوە گوایە چەند راستییەكی جێگیرن‌و، ئەو فەرمایشتە جێگیرەی خودایشیان پێ‌ لێك بدەینەوە كە {لَا يَأْتِيهِ الْبَاطِلُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَلَا مِنْ خَلْفِهِ تَنْزِيلٌ مِنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍ (42)} [فصلت]واتە: (فەرمایشتی خودا‌و كتێبی خودا لەسەر هەر بارو رووكارێك هیچ دەسكاری‌و خواركردنەوەیەك هەڵناگرێت‌و هیچ ئاڵا‌و گۆڕ‌و زیادكردن‌و لێكەم كردنێكی بەسەردا ناهێنرێت)..
پێویستە زۆر زۆر وریا‌و ئاگادار‌و وردەكار بین لەكاتی بیستنی ریوایات‌و قسەوباسی بێ‌باوەڕاندا‌و هیچیان لێ وەرنەگرین تەنها ئەوە نەبێت كە باری راستییەكەی لەلامان زانراو بێت‌و ئەو راستییەش لە قورئان‌و سوننەتدا هاتبێت.
بەڕاستی هەدوو ئایەتەكەی پێشوو  مەنهەجێكی بێ‌وێنەی قورئانییمان لە توێژینەوەی زانستی‌و مەعریفیدا بۆ دیاری دەكەن‌و، رێنمایییەكی گرنگیشمان لە سەوداو مامەڵە لەگەڵا (چیرۆكەكانی پێشینان)دا پێشكەش دەكەن.. رێگە لە گێڕانەوەی هەواڵا‌و بەسەرهاتەكان دەگرێت تەنها (دوای سەلماندنی زانستیانە نەبێت)، هەروەها رێگە لە هێنان‌و وەرگرتنی هەر شتێكیش دەگرێت تەنها دوای (متمانە پێ‌كردن‌و پەیدابوونی زانیاری) نەبێت. پاڵاوتن‌و روون كردنەوەی قسەی كەسانی تر پێویست دەكات.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز