سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
عبدالله‌ی کوڕى عومه‌ر / کۆڵنه‌ده‌ری تۆبه‌کار .. (به‌شى ١ )....ژیانى هاوه‌ڵان
نوسینگه‌ى ته‌فسیر / نوسینى : خالد محمد خالد / وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى... له ترۆپکى ته‌مه‌نى درێژیدا هاته گۆ و وتى:
به‌یعه‌تم دا به پێغه‌مبه‌رى خوا(درودى خواى له‌سه‌ربێ).. تا ئه‌مڕۆش نه شکاندوومه و نه گۆڕیومه.. هه‌رگیزیش به‌یعه‌تم به ئاشووبکار نه‌داوه و.. هیچ بڕوادارێکیشم له گۆڕه‌که‌یدا رانه‌چڵه‌کاندووه.. ئه‌م وشانه پوخته‌ى باوه‌ڕپێکراوى ژیانى پیاوچاکێکه که زیاد له هه‌شتا سال ژیاوه
و، سه‌ره‌تاى په‌یوه‌ندى کردنیشى به ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌وه (درودى خواى له‌سه‌ربێ)له ته‌مه‌نى سیازده ساڵیدا بوو، کاتێک له‌گه‌ل باوکی‌دا هات بۆ غه‌زاى (به‌در)، به‌و ئومێده‌ى که له‌نێو موجاهیداندا جێگایه‌کى هه‌بێت، گه‌ر پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ربێ) له‌به‌ر که‌مى ته‌مه‌نى نه‌یگێڕایه‌ته‌وه..
له‌و رۆژه‌وه.. به‌ڵکو به‌ر له‌و رۆژه‌ش کاتێک له‌گه‌ل باوکی‌دا کۆچى کرد بۆ (مه‌دینه).. په‌یوه‌ندى ئه‌م منداڵه، که زۆر زوو پیاوه‌تى تێدا به‌ده‌رکه‌وت، به پێغه‌مبه‌ر و ئیسلامه‌وه(درودى خواى له‌سه‌ربێ) ده‌ستى پێ‌کرد..
ئا له‌و ساته‌وه‌و تا ئه‌و رۆژه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاى په‌روه‌ردگارى، له‌ته‌مه‌نى هه‌شتا و پێنج ساڵیدا، له هه‌ر کوێدا پێى بگه‌ین کۆڵنه‌ده‌رى و تۆبه‌کاریى تێدا به‌دى ده‌که‌ین، که هێنده‌ى تاڵه‌موویه‌ک له رێبازه‌که‌ى لانادات و، له‌و په‌یمانه‌ى که داویه‌تى پاشگه‌ز نابێته‌وه‌و، هه‌ر به‌ڵێنێکیشى دابێت به‌که‌م سه‌یرى ناکات.
لایه‌نه سه‌رنج راکێشه‌ره‌کانى (عبدالله ى کوڕى عومه‌ر) زۆرن.
زانینه‌که‌ى و، خاکه‌ڕایى و، سه‌قامگیرى ویژدان و رێبازى و، سه‌خاوه‌تى و، پارێزکارى(ورع)ى و، به‌رده‌وامى له‌سه‌ر په‌رستش و راستگۆیى ده‌ستگرتنى به پێشه‌نگه‌وه..
به هه‌موو ئه‌و چاکه و خه‌سڵه‌تانه، (ئیبن عومه‌ر) که‌سایه‌تیه به‌هێزه‌که‌ى و، ژیانه بێگه‌رده راستگۆیانه‌که‌ى زاخاو دابوو..
له (عومه‌رى کوڕى خه‌تاب)ى باوکیه‌وه چاکه‌ى زۆر فێر بووبوو، له‌گه‌ل باوکیشیدا له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه(درودى خواى له‌سه‌ربێ) تێکڕاى چاکه و مه‌زنیه‌کان فێر بوو..
وه‌کو باوکى ئیمان هێنانه‌که‌ى به‌خوا و، پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ربێ)، چاک بوو، پاش ئه‌وه‌ش چاودێرىکردنى ئه‌و بۆ هه‌نگاوه‌کانى پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ربێ) مایه‌ى سه‌رسوڕمانى عاقڵمه‌ندان بوو..
ئه‌و سه‌یرى ده‌کرد، بزانى پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ربێ) له هه‌موو کارێک‌دا چى ده‌کرد، ئه‌میش به وردى و ملکه‌چییه‌وه لاسایى ده‌کرده‌وه.
بۆ نمونه لێره‌دا پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ربێ) نوێژى ده‌کرد.. (ئیبن عومه‌ر)یش له هه‌مان جێگه‌دا نوێژى ده‌کرد..
له‌وێشدا، پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ربێ) به‌پێوه ده‌پاڕایه‌وه، (ئیبن عومه‌ر)یش به‌پێوه ده‌پاڕایه‌وه.
یان له‌وێدا پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ربێ) به دانیشتنه‌وه ده‌پاڕایه‌وه، (عبدالله)ش به دانیشتنه‌وه ده‌پاڕایه‌وه..
ئا لێره‌شدا و، له‌سه‌ر ئه‌م رێگایه رۆژێکیان پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ربێ) له‌سه‌ر وشتره‌که‌ى دابه‌زى و، دوو رکات نوێژى کرد، (ئیبن عومه‌ر)یش گه‌ر رێى بکه‌وتایه‌ته سه‌ر هه‌مان شوێن و جئ هه‌مان کارى ئه‌نجام ده‌دا..
نه‌ک هه‌ر هێنده، به‌ڵکو ده‌گێڕنه‌وه که وشتره‌که‌ى پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ربێ) له‌و جێگایه‌ى نێو (مه‌ککه)دا دووجار سوڕایه‌وه، به‌ر له‌وه‌ى که پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ربێ) داببه‌زێت و دوو رکات نوێژ بکات، له‌وانه‌یه وشتره‌که له‌خۆڕا واى کردبێت تا شوێنێک بۆ خۆى بسازێنێت.
به‌لآم (عبدالله ى کوڕى عومه‌ر) هه‌ر که بگه‌یشتایه‌ته ئه‌و شوێنه دوو جار وشتره‌که‌ى ده‌سوڕانده‌وه، پاشان دایده‌نا و.. دواتر دوو رکات نوێژى بۆ خودا ده‌کرد.. ته‌واو به‌و شێوه‌یه‌ى که له پێغه‌مبه‌رى(د.خ) بینیبوو..!!
ئه‌م زۆر لاسایى کردنه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ربێ) له‌لایه‌ن (ئیبن عومه)ره‌وه، واى له (عائیشه)ى دایکى بڕواداران کردبوو که له‌باره‌یه‌وه بڵێت:
(هیچ که‌س شوێن پێى پێغه‌مبه‌رى له‌جێگاى خۆیدا وه‌ک (ئیبن عومه‌ر) هه‌ڵنه‌گرتووه).
ته‌مه‌نه درێژه پیرۆزه‌که‌یشى به‌و خۆشه‌ویستیه به‌تینه‌وه به‌سه‌ر برد، هه‌تاوه‌کو سه‌رده‌مێک هات به‌سه‌ر موسڵماناندا چاکه‌کاریان ده‌پاڕایه‌وه:
(خوایه چه‌نده منت هێشته‌وه (عبدالله ى کوڕى عومه‌ر)یش بمێنێته‌وه، تا شوێن پێى هه‌ڵگرم، چونکه بێجگه له‌و که‌س له‌سه‌ر فه‌رمانه‌کانى سه‌ره‌تا نابینم)..
* * *
به‌هۆى به‌هێزیى پشکنینى توند و به‌تینى هه‌نگاو و وابه‌سته‌یى به سوننه‌ته‌کانى پێغه‌مبه‌ره‌وه(درودى خواى له‌سه‌ربێ) ، (ئیبن عومه‌ر) هێشتا له گێڕانه‌وه‌ى فه‌رمووده له پێغه‌مبه‌رى خواوه (درودى خواى له‌سه‌ربێ)ده‌ترسا، فه‌رموده‌ى نه‌ده‌گێڕایه‌وه تا به‌ته‌واوه‌تى یه‌ک به‌یه‌کى پیته‌کانى له‌یاد نه‌بوایه.
خه‌ڵکانى هاوسه‌رده‌مى ده‌ڵێن:
(له نێو هاوه‌لآنى پێغه‌مبه‌رى خوادا (درودى خواى له‌سه‌ربێ)که‌س نه‌بوو هێنده‌ى (عبدالله ى کوڕى عومه‌ر) خۆپارێز بێت له زیاد کردن بۆ فه‌رمووده یان که‌مکردنه‌وه‌ى)...!!
به‌هه‌مان شێوه زۆر خۆى ده‌پاراست له فه‌توا دان...
رۆژێکیان پیاوێک هاته لاى بۆ پرسیار کردن، کاتێک پرسیاره‌که‌ى ئاڕاسته‌ى (ئیبن عومه‌ر )کرد، له وه‌لآمدا پێى وت:
(هیچ زانیاریم نیه له باره‌ى ئه‌وه‌ى که تۆ پرسیارى له‌باره‌وه ده‌که‌یت)...
پیاوه‌که رۆشت به رێگاى خۆیه‌وه.. هه‌رکه چه‌ند هه‌نگاوێک دوور که‌وته‌وه (ئیبن عومه‌ر) ده‌سته‌کانى به خۆشى و شادیه‌وه ده‌خشاند به‌یه‌کدا و به‌خۆى ده‌وت:
(ئیبن عومه‌ر) له‌باره‌ى شتێکه‌وه پرسیارى لێ‌کرا که نه‌یده‌زانى، وتى نازانم).!
زۆریش ده‌ترسا له‌وه‌ى له فه‌تواداندا ئیجتهاد بکات و، هه‌ڵه بێت ئیجتهاده‌که‌ى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که ئه‌و بنه‌ماکانى ئاینێکى مه‌زنى په‌یڕه‌و ده‌کرد، که بۆ ئیجتهادى هه‌ڵه پاداشتێک داده‌نێت، دوو پاداشتیش بۆ هى ته‌واو، به‌لآم وه‌رعه‌که‌ى زاتکردنى له‌سه‌ر فه‌توادان نه‌هێشتبوو.
هه‌روه‌ها دوورى ده‌خسته‌وه له پله و پایه‌ى دادوه‌رى.
له‌و کاته‌شدا دادوه‌رێتى به‌رزترین پله و پایه‌ى ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگا بوو و، ده‌وڵه‌مه‌ندى و رێز و شکۆى بۆ خاوه‌نه‌که‌ى ده‌سته‌به‌ر ده‌کرد..
به‌لآم (ئیبن عومه‌ر)ى پارێزکار چ پێوه‌ستیه‌کى به ده‌وڵه‌مه‌ندى و پله و رێز و شکۆ هه‌یه..؟!
رۆژێکیان خه‌لیفه (عوسمان) بانگى کرد و داواى لێکرد که پله‌ى دادوه‌ر وه‌ربگرێت، لێبوردنى خواست، (عوسمان) زۆرى له‌گه‌ڵ وت، به‌لآم ئه‌و هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر لێبوردنه‌که‌ى..
(عوسمان) لێى پرسى: سه‌رپێچى فه‌رمانم ده‌که‌یت؟؟
(ئیبن عومه‌ر) له وه‌لآمدا وتى:
نه‌خێر... به‌لآم پێم گه‌یشتووه که دادوه‌رى سێ جۆره...
دادوه‌رێک که به‌نه‌زانى دادوه‌رى ده‌کات، ئه‌وه له ئاگر دایه..
دادوه‌رێک به‌پێى ویست و ئاره‌زووى خۆى دادوه‌رى ده‌کات، ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌ئاگر دایه..
دادوه‌رێکیش ئیجتهاد ده‌کات و ده‌یپێکێت، ئه‌وه‌شیان هه‌ر ئه‌وه‌ى بۆ هه‌یه، نه گوناهى له‌سه‌ره، نه پاداشتى هه‌یه...
منیش له‌به‌ر خاترى خوا داوات لێ ده‌که‌م بمبوریت له وه‌رگرتنى ئه‌و کاره...
(عوسمان) لێى بورا، به‌لآم پاش ئه‌وه‌ى که په‌یمانى لێ وه‌رگرت که ئه‌وه بۆ که‌س نه‌گێڕێته‌وه.
چونکه (عوسمان) پله و رێزى (ئيبن عومةر)ى له دڵى خه‌ڵکیدا ده‌زانى و، ترسى ئه‌وه‌ى هه‌بوو گه‌ر پیاوچاکانى ته‌قوادار به وه‌رنه‌گرتنى قازێتیه‌که‌ى بزانن، شوێن و ڕێى ئه‌و بگرن و، ئه‌و کاته‌ش خه‌لیفه که‌سانى ته‌قوادارى بۆ قازیێتى ده‌ست نه‌که‌وێت..
ره‌نگه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى (عبدالله ى کوڕى عومه‌ر) وه‌ک نیشانه‌یه‌کى ناجۆر(سلبى) دیاربێت.
به‌لآم له راستیدا وانیه، ئه‌و که دادوه‌رێتى نه‌ده‌کرد له‌کاتێکدا نه‌بوو که که‌سى دیکه شایانى ئه‌و شوێنه نه‌بێت، به‌ڵکو زۆرێک له هاوه‌ڵه چاک و پارێزکاره‌کانى پێغه‌مبه‌رى خوا(درودى خواى له‌سه‌ربێ) له ژیاندا بوون و، هه‌ندێکیان سه‌ر قاڵى کاروبارى دادوه‌رى و فه‌توا دان بوون..
هه‌روه‌ها دوور که‌وتنه‌وه‌ى (ئیبن عومه‌ر)یش نه‌بووه هۆى له‌کارکه‌وتنى کاروبارى دادوه‌رێتى، یان بکه‌وێته ده‌ست ئه‌و که‌سانه‌ى شیاوى نین...
به‌ڵکو ئه‌و وه‌هاى پێ باشتر بوو له‌گه‌ڵ ده‌روونى خۆیدا بمێنێته‌وه و، به گوێڕایه‌ڵى زیاتر و، په‌رستشى زۆرتر گه‌شه‌ى پێ بدات و پاکى بکاته‌وه..
هه‌روه‌ها له‌و سه‌رده‌مه‌ى ژیانى ئیسلامدا، دونیا به رووى موسڵماناندا والآ بوو، سه‌روه‌ت و سامان به‌سه‌ریاندا رژابوو، پله و پایه و ئه‌میرایه‌تى زۆر بوو بوو.
گومڕایى سه‌روه‌ت و سامان و پله و پایه له‌دڵى هه‌ندێ بڕوادار نزیک بووه‌وه، ئه‌مه وایکرد که چه‌ندین هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ربێ)، له‌نێویاندا (ئیبن عومه‌ر)، ئالآى به‌رهه‌ڵستى کردنى ئه‌و گومڕاکردنه به‌رز بکه‌نه‌وه و خۆیان بکه‌نه نمونه‌ى دونیا نه‌ویستى و پارێزکارى و دوور که‌وتنه‌وه له پله و پایه‌ى به‌رز و، شکاندنى ئاشووب و گومڕاکردنه‌که‌ى...
* * *
له راستیدا (ئیبن عومه‌ر) هاوه‌ڵى شه‌و بوو، تێیدا هه‌ڵده‌ستایه‌وه و شه‌ونوێژى ده‌کرد و.. هاوڕێى به‌ره‌به‌یان(سحر) بوو، به گریان و پاڕانه‌وه‌ى لێخۆشبوو‌ن به‌سه‌رى ده‌برد...
له لاوی‌دا خه‌ونێکى بینى، راڤه و لێکدانه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێ) بۆ ئه‌و خه‌ونه‌ى وابوو که شه‌و نوێژى کرده ئه‌وپه‌ڕى ئومێده‌کانى (عبدالله) و، مایه‌ى خۆشى و شادیه‌کانى..
ده‌با گوێڕادێرین بۆى، خۆى خه‌ونه‌که‌یمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه:
له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوادا (درودى خواى له‌سه‌ربێ) له خه‌وندا بینیم پارچه‌یه‌ک ئاوریشمم به‌ده‌سته‌وه بوو، بۆ هه‌ر جێگه‌یه‌کى به‌هه‌شت بمویستایه ده‌یبردم...
بینیم دوو که‌س هاتن بۆ لام، ویستیان بمبه‌ن بۆ ناو ئاگر، مه‌لائیکه‌یه‌کیان پێ گه‌یشت وتى: مه‌ترسه، مه‌شڵه‌ژئ، ئه‌وانیش وازیان لێ هێنام..
(حه‌فصه)ى خوشکم خه‌ونه‌که‌ى بۆ پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێ) گێڕایه‌وه، ئه‌ویش فه‌رمووى: (عبدالله) چاکترین پیاوه، خۆزگه شه‌ونویژى ده‌کرد و زۆریشى ده‌کرد...
جا له‌و رۆژه‌وه تا گه‌یشته‌وه خزمه‌تى خوا، له مالأ، یان له‌سه‌فه‌ر، وازى له شه‌ونوێژ نه‌هێنا..
ئه‌وه‌بوو نوێژى ده‌کرد و قورئانى ده‌خوێند و، زۆر یادى په‌روه‌ردگارى ده‌کرد... هه‌رکه گوێى له ئایه‌ته ترسێنه‌ره‌کانى قورئان ده‌بوو، وه‌کو باوکى فرمێسک له چاوانى ده‌بارین..
(عوبه‌یدى کوڕى عومه‌یر) ده‌ڵێت: رۆژێکیان ئه‌م ئایه‌ته‌م بۆ (عبدالله ى کوڕى عومه‌ر) خوێنده‌وه:
فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِن كُلِّ أمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَـؤُلاء شَهِيداً : ده‌بێ چۆن بێ ئه‌گه‌ر ئێمه له هه‌ر کۆمه‌ڵێ هاوئایین یه‌کێکمان لێ هه‌ڵبژاردن که ببنه شایه‌ت له‌سه‌ریان، تۆشمان کرده شایه‌تێک له‌سه‌ر ئه‌مانه.. ئه‌وێ رۆژێ ئه‌و که‌سانه‌ى کافر بوون و به‌قسه‌ى پێغه‌مبه‌ریان (درودى خواى له‌سه‌ربێ)نه‌کرد، حه‌ز ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ زه‌وى ته‌خت بکرێن و، ناشتوانن هیچ قسه‌یه‌ک له‌خوا بشێرنه‌وه. النساء/٤١-٤٢.
ئه‌مه واى له (ئیبن عومه‌ر) کرد ده‌ست بکات به گریان هه‌تا ڕیشى به فرمێسکه‌کانى ته‌ڕ بوو..
رۆژێکیان له نێو براکانیدا دانیشت، ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه:
[وَيْلٌ لِلْمُطَفِّفِينَ، الَّذِينَ إِذَا اكْتَالُوا عَلَى النَّاسِ يَسْتَوْفُونَ، وَإِذَا كَالُوهُمْ أَوْ وَزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ، أَلاَ يَظُنُّ أُولَئِكَ أَنَّهُمْ مَبْعُوثُونَ، لِيَوْمٍ عَظِيمٍ، يَوْمَ يَقُومُ النَّاسُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ]: هاواره له که‌م فرۆشان، ئه‌وکه‌سانه‌ى به‌پێوانه شتێ له مه‌ردم ده‌سێنن، ده‌شێ هه‌موویان پێ بده‌ن.. ئه‌گه‌ر خۆشیان بۆیان پێوان، یان به‌کێشانه‌یان پێدان، لێى که‌م ده‌که‌ن.. ئاخۆ ئه‌وانه نازانن که هه‌ر زیندوو ده‌کرێنه‌وه، بۆ رۆژێکى گه‌وره و گران، ئه‌و رۆژه‌ى که هه‌موو مه‌ردوم بۆ دیدارى په‌روه‌ردگارى هه‌موو دنیا راده‌وه‌ستن. المطففین١-٦.
پاشان به‌رده‌وام ئه‌م ئایه‌ته‌ى دووباره ده‌کرده‌وه:
[يَوْمَ يَقُومُ النَّاسُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ]...
له گه‌ڵیدا فرمێسک باران ئاسا ده‌هاته خوارێ... هه‌تا له‌به‌ر زۆر تامه‌زرۆیى و گریانى بورایه‌وه و که‌وت.!!
(کۆتایى به‌شى یه‌که‌م)...

