سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له‌خواغافڵ مه‌بن.......(1)
ئه‌ندازیار عوسمان........ خواى گه‌وره خاوه‌نى ئاسمانه‌کان و زه‌وى یه‌و ئاگادارى هه‌موو ورد‌و درشتێکه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا هه‌روه‌ک له قورئان و سوننه‌ت دا ئاماژه‌ى پێکراوه
, ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ غافڵ نه‌بێ و بزانێ خواى گه‌وره چاوى لێیه‌تى و هه‌مووکارو کرده‌وه‌یه‌کى له‌سه‌ر حساب ده‌کات ئه‌گه‌ر مسقاڵه زه‌ڕه‌یه‌کیش بێت .. بۆ نموونه :
١) ( وَلَقَدْ خَلَقْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعَ طَرَائِقَ وَمَا كُنَّا عَنِ الْخَلْقِ غَافِلِينَ ) (المؤمنون:17) واته :سوێند به‌خوا به‌ڕاستى ئێمه له ڕاسه‌رتانه‌وه حه‌وت چین ئاسمانمان دروستکردووه و ئێمه هه‌رگیز له دروستکراوان غافڵ و بێئاگانین و هیچ شتێکمان لێ ون نابێت و هیچیش پشت گوێ ناخه‌ین .
٢) ( وَقُلْ لِلَّذِينَ لا يُؤْمِنُونَ اعْمَلُوا عَلَى مَكَانَتِكُمْ إِنَّا عَامِلُونَ , وَانْتَظِرُوا إِنَّا مُنْتَظِرُونَ , وَلِلَّهِ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَإِلَيْهِ يُرْجَعُ الْأَمْرُ كُلُّهُ فَاعْبُدْهُ وَتَوَكَّلْ عَلَيْهِ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ) (هود:123) واته : بڵێ به‌وانه که بڕوا ناهێنن : ئێوه له‌شوێنى خۆتاندا کارى خۆتان بکه‌ن و به‌ڕاستى ئێمه‌ش خه‌ریکى کارى خۆمان ده‌بین , به‌رده‌وامیش چاوه‌ڕێى ده‌رئه‌نجامى کارى هه‌ردولابکه‌ن و ئێمه‌ش به‌ڕاستى چاوه‌ڕێبن , ( ديارة خواى طةورة تةوفيقى كىَ دةدات و هى كيَش نادات ).. هه‌ر بۆخوایه نهێنى و نادیاره‌کانى ئاسمانه‌کان و زه‌وى , هه‌مووکارو فه‌رمانیش هه‌ربۆلاى ئه‌و زاته ده‌گه‌ڕێته‌وه , ده‌ى که‌وابوو هه‌ر ئه‌و بپه‌رسته‌و ته‌نها پشت به‌و ببه‌سته , هه‌رگیز خواى په‌روه‌ردگارت بێئاگانیه له‌وه‌ى ئێوه ده‌یکه‌ن و ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ..
٣) ( ولكل دَرَجَاتٌ مِمَّا عَمِلُوا وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ ) (الأنعام:132) واته : بۆ هه‌ریه‌کێک له بێباوه‌ڕو موسڵمان چه‌نده‌ها پله‌و پایه هه‌یه‌و هه‌رکه‌س به جۆرێک پاداشتى خۆى له‌چاک یان له‌خراپ وه‌رده‌گرێت و خواى په‌روه‌ردگارت بێئاگانیه له‌و کرده‌وانه‌ى که ده‌یکه‌ین ..
٤) ( قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ مَنْ آمَنَ تَبْغُونَهَا عِوَجاً وَأَنْتُمْ شُهَدَاءُ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ) (آل عمران:99) واته : به‌خاوه‌ن کتێبه‌کان بڵێ : ئه‌ى خاوه‌نانى کتێبى ئاسمانى بۆ ڕێده‌گرن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئایینى خوا‌و ده‌تانه‌وێت ئه‌وه‌ى باوه‌ڕى هێناوه ڕێبازى دیندارى به‌چه‌وتى بگرێت ؟ له‌کاتێکدا خۆتان شایه‌تن و چاک ده‌زانن (ئةوة ڕاست نيةو ضةوتة )دڵنیاش بن که‌خوا غافڵ و بێ‌ئاگا نیه له‌و شتانه‌ى که ده‌یکه‌ین .
٥) (وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُڕيكُمْ آيَاتِهِ فَتَعْڕفُونَهَا وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ) (النمل:93) واته : بڵێ : سوپاس و ستایش بۆ خوایه , له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا , به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانى خۆیتان نیشان ده‌دات و ده‌یانناسنه‌وه که‌هه‌مووى دروستکراوو به‌دیهێنراوى خوایه , بێگومان په‌روه‌ردگارى تۆ غافڵ وبێ ئاگانیه له‌و کاروکرده‌وانه‌ى که ئه‌نجامى ده‌ده‌ن .
٦) (وَمِنْ حَيْثُ خَرَجْتَ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَإِنَّهُ لَلْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ) (البقرة:149)واته : له هه‌ر شوێنێکه‌وه ده‌رچوویته ده‌ره‌وه , له هه‌رکوێ بویت له نوێژه‌کاندا ڕووبکه‌ره که‌عبه‌ى پیرۆز , بێگومان ئه‌و فه‌رمانه حه‌ق و ڕاستیه و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌یه , خوا غافڵ و بێ‌ئاگا نیه له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن .
٧) ئه‌وانه‌ى بێئاگاو غافڵن له‌پله‌ى ئاده‌میزادىیه‌وه داده‌به‌زنه پله‌ى ئاژه‌ڵێتى : (وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيراً مِنَ الْجِنِّ وَالْأِنْسِ لَهُمْ قُلُوبٌ لا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لا يَسْمَعُونَ بِهَا أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ) (لأعراف:179) واته : سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه زۆر له‌په‌رى و ئاده‌میزادمان بۆ دۆزه‌خ داناوه , ئه‌وانه دڵیان هه‌یه و که‌چى هه‌قى پێنادۆزنه‌وه و , چاویان هه‌یه و هه‌قى پێنابینن و گوێیان هه‌یه و هه‌قى پێنابیستن , ئائه‌وانه وه‌کو ئاژه‌ڵ وان , بگره وێڵ و سه‌رگه‌ردانتریشن, ئائه‌وانه غافڵ و بێ‌ئاگان ..
له فه‌رمووده‌یه‌کیشدا حه‌زره‌ت (ص)ده‌فه‌رموێت: (إن الله يبغض كَلَّ جعظري جواظ , صَخّابٍ في الاسواق , جيفة بالليل , حِمارُ بالنهار , عالم بالدنيا , جاهِلُ بامْڕ الآخِرة )رواه ابن حبان / الالبانى / السلسله الصحیحه ١ / ٣٣١ / رقم ١٩٥ .
واته : به‌ڕاستى خوا ڕقى له‌وانه‌یه که فیزداروخه‌ڵک به‌که‌م زانن و موَن و ڕقاوین وله بازاڕدا قیڕه‌قیڕکه‌رو، له شه‌ودا لاکه تۆپیون و هه‌ڵناستن بۆ نوێژ‌و ، له‌ڕۆژیشدا گوێدرێژن و ، زانان به دنیا و نه‌فام و جاهیلن به ئاخیره‌ت .
چه‌ند وه‌سفێکى سه‌یره ، تو خوا سه‌د ده‌ر سه‌د باسى حاڵى ئه‌وانه نیه که دوورن له‌به‌رنامه‌ى خواوه ..
٨) (اقْتَرَبَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمْ وَهُمْ فِي غفْلَةٍ مُعْڕضُونَ , مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ ذِكْرٍ مِنْ رَبِّهِمْ مُحْدَثٍ إِلَّا اسْتَمَعُوهُ وَهُمْ يَلْعَبُونَ , لاهِيَةً قُلُوبُهُمْ وَأَسَرُّوا النَّجْوَى الَّذِينَ ظَلَمُوا هَلْ هَذَا إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ أَفَتَأْتُونَ السِّحْرَ وَأَنْتُمْ تُبْصِرُونَ) (الانبياء: 1-3) واته : لێپرسینه‌وه وحسابى خه‌ڵکى نزیک بۆته‌وه , له کاتێکدا زۆربه‌یان بێ ئاگا‌و غافڵن و پشتیان له ئاینى خوا کردووه وڕوویان لێوه‌رگێڕاوه و , هیچ یاده‌وه‌رىیه‌کى تازه‌یان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گوێ بیستى نه‌بووبن و له‌وکاته‌دا یارى و گه‌مه‌نه‌که‌ن , دڵه‌کانیان بێئاگاو سه‌رگه‌ردانه , ئه‌وانه‌ش که سته‌میان کرد , قسه‌کانیان شارده‌وه و به‌نهێنى ده‌یانووت , ئایا ئه‌مه ته‌نها به‌شه‌رێک نیه وه‌ک ئێوه ؟! ئایا ئێوه به‌ده‌م جادووگه‌رىیه‌وه ده‌چن ؟! له کاتێکدا ئێوه چاوتان هه‌یه‌و ده‌بینن ! (واتة : وةك خؤيان دواى هةق ناكةون , خةلَكيش سارد دةكةنةوةو هةق بةجادوو دائةنيَن و طالَتة بةوانة دةكةن كة دواى ڕىَ ڕاست دةكةون ).
٩) (فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آيَةً وَإِنَّ كَثِيراً مِنَ النَّاسِ عَنْ آيَاتِنَا لَغَافِلُونَ) (يونس:92) واته : (ئةى فيرعةون , ئةمڕؤ كة نقوم بوويت , لاشةى تؤ ڕزطار دةكةين , تاببيَتة موعجيزة و ثةندو ئامؤذطارى بؤ ئةوانةى دواى تؤ ديَن و ( بزانن كة تؤ خوا نةبوويت و بةضاوى خؤيان لاشةى سارد‌و سڕ‌و بيَطيانت ببينن و لة سةرةنجامى تاوان و ستةم تيَبطةن ), به‌لآم به‌ڕاستى زۆربه‌ى خه‌ڵکى له‌ئایه‌ت و موعجیزه‌کانى ئێمه غافڵ و بێ‌ئاگان ..
١٠) (وما يَغْرُبُ عن رَّبكَ مِن مثقال ذرة في الارض ولا في السما‌ء ولا أصغر من ذلك ولا اكبر إلاّ في كتاب مبين) (يونس : 61) واته :ئه‌ى محمد (ص)هیچ شتێک له په‌روه‌ردگارى تۆ ون نابێت , له‌مسقاڵه زه‌ڕه‌یه‌که‌وه , له‌زه‌وى یان له‌ئاسماندا , بچوکتربێت یان گه‌وره تر‌و , هه‌مووى له دۆسیه‌یه‌کى تایبه‌تى ئاشکرادایه لاى ئێمه‌و تۆمار کراوه ..
پێغه‌مبه‌ریش (ص)ئاماژه بۆ ئه‌م ڕاستیه ده‌کات وده‌فه‌رموێت :(ولا يَغْترنَّ احدكم بالله فإن اللهَ لوكان غافلاً شيئاً لأغفل البعوضة والخردلة والذرة )(تفسيرابن كثير6 / 129 ) واته : له‌خوا غافڵ مه‌بن و له‌سنوور ده‌رمه‌چن , به‌ڕاستى خوا ئه‌گه‌ر غافڵ بوایه و گوێى نه‌دایه به‌دروستکراوه‌کانى , ئه‌وا گوآى نه‌ئه‌دا به‌مێشووله‌و ده‌نکه خه‌رته‌له‌و مێرووله‌و ...هتد ..
ده‌ى که‌خوا ڕزقى هه‌موو ئه‌و دروستکراوانه بدات و , بوونیان پارێزرابێ و هه‌موو هاوسه‌نگى خۆیان ڕاگرن و ڕۆڵى خۆیان ببینن به‌و جۆره‌ى که‌خوا بۆى دیارى کردوون له‌دنیادا , ئیتر چۆن مرۆڤێک که‌خوا کردویه‌تى به جێ‌نشین له‌م سه‌ر زه‌وى یه‌داو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى تر‌ى له‌به‌رئه‌م دروستکردووه‌و دنیاى بۆ ته‌سخیر کردووه , چۆن لێى غافڵ ده‌بێ و چۆن لێى ناپرسێته‌وه ؟!
١١)زۆرجار غه‌فڵه‌ت درێژه ده‌کێشێ تا دوا ساته‌کانى سه‌ره‌مه‌رگ و گیان ده‌رچوون , ئه‌و کاته‌ى که مرۆڤ قاچێکى له‌دنیاو قاچێکى له‌ئاخیره‌ت دایه‌و مه‌لائیکه‌ت لۆمه‌ى ده‌که‌ن و پآى ده‌ڵێن (لقد كنت في غفلة مِن هذا فكشفنا عنك غطاءكَ فَبصَرُكَ اليومَ حديد)ق ٢٢ واته :به بێباوه‌ڕ ده‌وترێت : سوێند به‌خوا به‌ڕاستى تۆ له‌م به‌سه‌رهاته غافڵ بوویت و گوێى خۆت لێ خه‌واند بوو , ئێستا ئێمه په‌رده‌مان له‌سه‌ر چاوت لاداو هه‌موو ڕاستیه‌کان ده‌بینیت وچاوه‌کانت تیژه ..
١٢)هوشیار بوونه‌وه له کاتێکدا که کار له‌کار ترازاوه و سوودى نیه ؟!
(حَتَّى إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُمْ مِنْ كُلِّ حَدَبٍ يَنْسِلُونَ , وَاقْتَرَبَ الْوَعْدُ الْحَقُّ فَإِذَا هِيَ شَاخِصَةٌ أَبْصَارُ الَّذِينَ كَفَرُوا يَا وَيْلَنَا قَدْ كُنَّا فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَذَا بَلْ كُنَّا ظَالِمِينَ) (الانبياء:97)
واته : ئه‌و کاته‌ى به‌ربه‌سته‌که‌ى (ذو القرنين)له‌سه‌ر دووتیره‌ى (يأجوج و مأجوج)ده‌کرێته‌وه ( كةئةمةش يةكيَكة لة نيشانةكانى نزيك بوونةوةى كؤتايي دنيا)و ئه‌وانه ئه‌وکاته له‌هه‌موو کون و که‌لێنێکه‌وه به لێشاو دێن , ئه‌وسا ئیتر به‌ڵێنى ڕاستى نزیک ده‌بێته‌وه وده‌ست پێده‌کات , ئنجا ده‌بینیت چاوى ئه‌وانه‌ى بێباوه‌ڕن ئه‌بڵه‌ق و زه‌ق ده‌بێت و , ده‌ڵێت : هاوار بۆ ئێمه , چاک غافڵ بووین له‌م ڕۆژه وله‌م سه‌ره‌نجامه , نه‌ک هه‌ر ئه‌وه ! به‌ڵکو ئێمه سته‌مکاریش بووین .
١٣) (وَعْدَ اللَّهِ لا يُخْلِفُ اللَّهُ وَعْدَهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لا يَعْلَمُونَ , يَعْلَمُونَ ظَاهِراً مِنَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ الْآخِرَةِ هُمْ غَافِلُونَ) (الروم:7) واته :بێگومان ئه‌وه به‌ڵێنى خوا خۆیه‌تى , خوا به‌ڵێنى خۆى ده‌باته سه‌ر, به‌سه‌ر خستنى هه‌ق و ڕاستى و به‌هێنانى قیامه‌ت و .. هتد , هه‌رچه‌ند زۆربه‌ى خه‌ڵکى ته‌نها به ڕواڵه‌ت له‌دنیا ده‌زانن و عه‌قڵیان له‌چاویاندایه , ئه‌وانه بێئاگاو بێخه‌به‌رن له ڕۆژى دوایی و قیامه‌ت ..
١٤)حه‌زره‌ت (ص)تاچاوى خه‌ڵکى بکاته‌وه و ڕێیان بۆ ڕۆشن بکاته‌وه وبێئاگاکان به‌ئاگا بهێنێته‌وه: (لِتُنْذِرَ قَوْماً مَا أُنْذِرَ آبَاؤُهُمْ فَهُمْ غَافِلُونَ) (يّـس:6) واته:تائینزارى خه‌ڵکى بکات و وریایان بکاته‌وه له‌سزاى خوایی , له‌کاتێکدا که‌باوک و باپیریان ئاگادارنه‌کراونه‌ته‌وه‌و بێئاگاو غافڵن ..

