سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌ره‌نجامى غافڵ بوون.......(2)
ئه‌ندازیار عوسمان.......قورئانى پیرۆز گرنگى زۆرى به‌مه‌سه‌له‌ى غه‌فڵه‌ت داوه‌و له‌چه‌نده‌ها ئایه‌تدا باسى کردووه وسه‌ره‌نجامى غه‌فڵه‌تیش ده‌خاته به‌رچاومان تازوو خۆمانى لێ رزگار بکه‌ین ، هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت :
١)غه‌فڵه‌ت مایه‌ى سزاى خوایه , هه‌روه‌ک چۆن دووچارى گه‌لى فیرعه‌ون بوو :( فَانْتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَاهُمْ فِي الْيَمِّ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا بِآياتِنَا وَكَانُواعَنْهَا غَافِلِينَ) (الأعراف:136) واته : تۆڵه‌مان لێسه‌ندن و نقومى ده‌ریامان کردن , چونکه ئه‌وان بڕوایان به‌به‌ڵگه و موعجیزه‌کانى ئێمه نه‌بوو به‌دۆریان داده‌ناو , ئه‌وان لێى بێ‌ئاگا بوون ..
٢)غافڵ مۆر ئه‌نرێ به‌سه‌ر دڵ و چاوو گوآى دا : (أُولَئِكَ الَّذِينَ طَبَعَ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ وَسَمْعِهِمْ وَأَبْصَاڕهِمْ وَأُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ) (النحل:108) واته : ئه‌وانه خوا مۆرى ناوه به‌سه‌ر دلأ و گوێ و چاویاندا و ئه‌وانه غافڵن .. ئه‌مه‌ش واده‌کات که سوود له‌ئایه‌ت و به‌ڵگه زۆره‌کانى خوا وه‌رنه‌گرن له‌قورئان و له‌بوونه‌وه‌ردا :( سَأَصْڕفُ عَنْ آيَاتِيَ الَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْڕ الْحَقِّ وَإِنْ يَرَوْا كُلَّ آيَةٍ لا يُؤْمِنُوا بِهَا وَإِنْ يَرَوْا سَبِيلَ الرُّشْدِ لا يَتَّخِذُوهُ سَبِيلاً وَإِنْ يَرَوْا سَبِيلَ الْغَيِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلاً ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا بِآياتِنَا وَكَانُوا عَنْهَا غَافِلِينَ) (الأعراف:146) واته : ئه‌وکه‌سانه‌ى که به‌ناهه‌ق فیز ده‌که‌ن له‌زه‌ویداو خۆیان به‌گه‌وره ده‌زانن , له‌مه‌ودوا ڕووى دڵیان وه‌رده‌چه‌رخێنم له‌تێگه‌یشتنى ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانم , خۆئه‌وانه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌ک ببینن ئه‌وه باوه‌ڕى پێناکه‌ن , ئه‌گه‌ر ڕێبازى ژیرى و به‌رژه‌وه‌ندى دنیا‌و قیامه‌ت ببینن ئه‌وه نایگرنه‌به‌ر , خۆ ئه‌گه‌ر ڕێبازى ئاره‌زووپه‌رستى و گومڕایی ببینن ئه‌وه ده‌یگرنه به‌رو په‌یڕه‌وى ده‌که‌ن , ئه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌یه چونکه به‌ڕاستى ئه‌وان بڕوایان به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانى ئێمه نه‌بوو هه‌روه‌ها غافڵ بوون ..
٣)ئه‌وانه‌ى غافڵن و گوێ به به‌رنامه‌ى خوا ناده‌ن دۆزه‌خ مه‌نزڵ و جێگه‌یانه :( إِنَّ الَّذِينَ لا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا وَرَضُوا بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاطْمَأَنُّوا بِهَا وَالَّذِينَ هُمْ عَنْ آيَاتِنَا غَافِلُونَ , أُولَئِكَ مَأْوَاهُمُ النَّارُ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ) (يونس:7- 8 ) واته: به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ى که به‌ته‌ماى ئاماده‌بوونى به‌رباره‌گاى ئێمه‌نین و باوه‌ڕیان نیه‌و ڕ‌ازى بوون به‌ژیانى دنیا‌و دڵنیان پآى و دڵیان پێى خۆشه‌و ئه‌وانه‌ش که له‌ئایه‌ته‌کانى ئێمه غافڵن , ئائه‌وانه شوێن وجێگه‌یان ئاگرى دۆزه‌خه به‌هۆى ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ى که ده‌یکه‌ن ..

