سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ده وهصیهتهکهى پێغه‌مبه‌ر (ص) بۆ أبو زهر ڕه‌زاى خواى لێ بێت
ئاماده‌کردنى : عوسمان حسین ....بۆ ماڵپه‌ڕ : گوڵ عوسمان.......(عَنْ أَبِي ذر رضي الله عنه ، قَالَ : قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ أَوْصِنِي ... )....ئه‌بوزه‌ر ڕه‌زاى خواى لێ بێت ده‌ڵێت : وتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا (ص)ئامۆژگاریم بکه ..
١ - (قَالَ : أُوصِيكَ بِتَقْوَى اللَّهِ فَإِنَّهَا رَأْسُ أَمْڕكَ ).
پێغه‌مبه‌ریش ( ص) فه‌رمووى : ئامۆژگاریت ده‌که‌م به ته‌قوا و پارێزکارى ) هه‌ستکردن به چاودێری خوا ، چونکه ئه‌وه سه‌رچاوه‌ى هه‌موو کارێکى چاکه .
وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا (ص)زیاتر ئامۆژگاریم بکه .
٢ - ( قَالَ : عَلَيْكَ بِتِلاوَةِ الْقُرْآنِ وَذِكْڕ اللَّهِ فَإِنَّ ذَلِكَ لَكَ نُورٌ فِي السَّمَاوَاتِ وَنَورٌ فِي الأَرْضِ ).
فه‌رمووى : به‌رده‌وام ده‌وری قورئان بکه‌ره‌وه ، یادى خواى گه‌وره‌ش با ویردى سه‌ر زارت بێت ، چونکه ئه‌وه ده‌بێته نوور و ڕووناکى بۆت له ئاسماندا و هه‌روه‌ها ده‌بێته نور و ڕوناکى بۆت له‌سه‌ر زه‌ویدا .
وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) زیاتر ئامۆژگاریم بکه
٣ - (قَالَ : لا تُكْثِڕ الضَّحِكِ فَإِنَّهُ يُمِيتُ الْقَلْبَ وَيُذْهِبُ نُورَ الْوَجْهِ ).
فه‌رمووى : زۆر پێ مه‌که‌نه چونکه دڵ و ده‌رون ده‌مرێنێت و ڕووناکى ده‌م و چاو و ڕوخسار ناهێڵێت .
وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) زیاتر ئامۆژگاریم بکه.
٤- (قَالَ : عَلَيْكَ بِالْجِهَادِ فَإِنَّهُ رَهْبَانِيَّةُ أُمَّتِي ).
فه‌رمووى : هه‌وڵدان و تێکۆشان له پێناوى خوادا بکه‌ره ئه‌رکى سه‌ر شانت چونکه ئه‌وه به‌شێکى گرنگه له ( رهبانية) و په‌رستشی ئوممه‌تى من .
وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) زیاتر ئامۆژگاریم بکه .
٥ - (قَالَ : عَلَيْكَ بِالصَّمْتِ إِلا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّهُ مَرَدَّةٌ لِلشَّيْطَانِ عَنْكَ وَعَوْنٌ لَكَ عَلَى أَمْڕ دِينِكَ ).
فه‌رمووى : بێده‌نگى له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌دا بکه‌ره پیشه‌ى خۆت چونکه بێده‌نگى هۆکاره بۆ وه‌ده‌رنانى شه‌یتان و دورخستنه‌وه‌ى لێت ، وه یارمه‌تى ده‌رته بۆ ئه‌نجامدانى کار و بارى ئاینه‌که‌ت .
وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) زیاتر ئامۆژگاریم بکه .
٦ - ( قَالَ : انْظُرْ إِلَى مَنْ هُوَ دُونَكَ وَلا تَنْظُرْ إِلَى مَنْ هُوَ فَوْقَكَ فَإِنَّهُ أَجْدَرُ أَنْ لا تَزْدَڕي نِعْمَةَ اللَّهِ عِنْدَكَ).
فه‌رمووى : بۆ به‌خششه‌کانى خواى گه‌وره له‌سه‌رت هه‌میشه سه‌یرى که‌سی خوار خۆت بکه و سه‌یری سه‌رووتر له‌خۆت مه‌که ، ئه‌مه شیاوترین ڕه‌فتاره تاکو ناز و نیعمه‌ته‌کانى خواى گه‌وره به‌که‌م نه‌زانیت .
وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) زیاتر ئامۆژگاریم بکه .
٧ - ( قَالَ : صِلْ قَرَابَتَكَ وَإِنْ قَطَعُوكَ) .
فه‌رمووى : به‌رده‌وام سه‌ردانى خزمانت بکه با ئه‌وان ده‌نگیشت لێ دابڕن و سه‌ردانت نه‌که‌ن .
وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا (ص)زیاتر ئامۆژگاریم بکه
٨ - (قَالَ : لا تَخَفْ فِي اللَّهِ لَوْمَةَ لائِمٍ )
فه‌رمووى : له پێناوى گه‌یاندنى په‌یامى خوادا له لۆمه‌ى لۆمه‌کاران مه‌ترسه که بێزارت بکه‌ن و گوێت لێ نه‌گرن و کاره‌کانت به‌هه‌ند نه‌گرن .
وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) زیاتر ئامۆژگاریم بکه .
٩ – ( قَالَ : تُحِبُّ لِلنَّاسِ مَا تُحِبُّ لِنَفْسِكَ) ، فه‌رمووى : ئه‌وه‌ى بۆ خۆت پێت خۆشه بۆ خه‌ڵکیش پێت خۆش بێت .
(ثُمَّ ضَرَبَ بِيَدِهِ عَلَى صَدْڕي )،
پاشان پێغه‌مبه‌ر (ص ) ده‌ستى کێشا به‌سه‌ر سنگم دا و فه‌رمووى :
١٠ – ( فَقَاڵ : ێا أَبَا ژَرّ لا عَقْڵ کَالتَّدْبِیڕ ، وَلا وَرَعَ کَالْکَفِّ ، وَلا حَسَبَ کَحُسْنِ الْخُلُقِ....(
ئه‌ى ئه‌بو زهر هیچ ژیری یه‌ک نیه وه‌کو پلان دانان – ته‌گبیرکردن ، هیچ خۆپارێزی یه‌ک نیه وه‌کو ده‌ست هه‌ڵگرتن له گوناهو شتى گوماناوى ، هیچ پله و پایه‌یه‌ک نیه بگاته ڕه‌وشت جوانى

