ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

وەك ئەوانەیان لـێ‌هاتووە كە نازانـن...چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

وەك ئەوانەیان لـێ‌هاتووە كە نازانـن...چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

د.صلاح عبدالفتاح الخالدى/وه‌رگير/كاوه‌ هاوراز/نووسينگه‌ى ته‌فسير///جوولەكەكان گەلێكی بێ‌زانیارین، زانیارییە رواڵەتیەكەشیان تەنها چەند درۆیەكی هەڵبەستراو‌و گومان‌و بۆچوون‌و ئیددعایەكە، وەك خوداش لەبارەیانەوە فەرموویە:{وَمِنْهُمْ أُمِّيُّونَ لَا يَعْلَمُونَ الْكِتَابَ إِلَّا أَمَانِيَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ (78)} [البقرة] واتە: (لەنێو جوولەكەكاندا چەندین كەسی نەخوێندەوار‌و بێ‌ئاگا لە كتێبی خۆیان (تەورات) هەیە

كە هیچ لەو كتێبە نازانن تەنها چەند درۆ‌و دەلەسەیەكی هەڵبەستراو نەبێت كە لە سەركردە‌و پێشەوا ئایینییەكانیانەوە وەریانگرتووە‌و تەنها ئەو گومان‌و بۆچوونە ناڕاستانەشیان بۆ نكووڵی كردن لە پێغەمبەرایەتیی (محمد صلى الله عليه‌ وسلم) گرتۆتە بەر)..

هەروەها جوولەكەكان ئەوەندە درۆزن‌و بوختان چین كە درۆ لەسەر خوداش دەكەن‌و قسەی ناڕاستی بۆ هەڵدەبەستن، ئیدی چۆن لە خەڵكی سڵا دەكەنەوەو درۆیان بۆ هەڵنابەستن‌و بوختانیان بۆ ناكەن؟ ئەی ئایا واز لە پێشینەكان دێنن‌و درۆیان لەسەر هەڵنابەستن؟ ئایا خۆیان دەپارێزن لە درۆكردن لە سەر زانست‌و مێژوو؟ هەر بۆیەش لە چەندان جێگەدا قورئان درۆ ‌و بوختانەكانیانی دیاری كردووە، وەك خودای زانا‌و پەروەردگار لەبارەیانەوە فەرموویە:{لَقَدْ سَمِعَ اللَّهُ قَوْلَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَاءُ سَنَكْتُبُ مَا قَالُوا وَقَتْلَهُمُ الْأَنْبِيَاءَ بِغَيْڕ حَقٍّ وَنَقُولُ ذُوقُوا عَذَابَ الْحَڕيقِ (181) ذَلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ (182) الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ عَهِدَ إِلَيْنَا أَلَّا نُؤْمِنَ لِرَسُولٍ حَتَّى يَأْتِيَنَا بِقُرْبَانٍ تَأْكُلُهُ النَّارُ قُلْ قَدْ جَاءَكُمْ رُسُلٌ مِنْ قَبْلِي بِالْبَيِّنَاتِ وَبِالَّذِي قُلْتُمْ فَلِمَ قَتَلْتُمُوهُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (183)} [آل عمران ] واتە: (بێگومان خودا وتەی ئەو جوولەكانەی بیست، كە وتیان خودا هەژارە‌و ئێمە خۆمان دەوڵەمەندین، ئێمە هەموو ئەو قسە‌و گفتار‌و رەفتارانەیان تۆمار دەكەین لەگەڵا تۆماركردنی ئەو تاوانە گەورەیەشیاندا، كە پێغەمبەرانی خودایان بە زوڵم‌و زۆرداری كوشتووەو لە رۆژی دواییدا سزای سەختی دۆزەخیان دەدەین‌و پێیان دەڵێین: دە بچێژن ئەو ئەشكەنجە پڕ لە ئازار‌و واوەیلایەی نێو ئاگری كڵپەسەندووی دۆزەخ. ئەم ئەشكەنجە هەمیشەیی‌و نەبڕاوەیەش بەهۆی كردەوە دڕندانەكانی نێو دنیاتانەوەیە، كە پێغەمبەرانتان بە درۆ دەخستەوەو نكووڵیتان لە هەق دەكرد‌و درۆتان هەڵدەبەست، ئەو خودایەی كە ستەم لە بەندەكانی ناكات‌و بە خۆڕایی سزایان نادات. -پاشان جوولەكەكان لە وتەیەكی بێ‌شەرمانەی تریاندا- گوتوویانە: خودا رایسپاردووین، كە باوەڕ بە وتە‌و بانگەوازی هیچ پێغەمبەرێك نەكەین، هەتا ئەو كاتەی قوربانییەك دێنێت‌و خۆی پێ‌ لەخودا نزیك دەكاتەوەو-ئەمەش وەك بەڵگەیەك لەسەر ڕاستگۆیی خۆی-. تۆش ئەی پێغەمبەر، پێیان بڵێ‌: ئەدی باشە، خۆ پێش من چەندین پێغەمبەری ترتان بۆ نێررا‌و، هەمووشیان بەڵگەی ڕاست‌و بنەبڕیان لەسەر راستگۆیی خۆیانیان بۆ دەخستنە ڕوو، -وەك ئەو قوربانییەی كە ئاگر دەیخوارد- ئەی بۆچی دەتان كوشتن‌و سوور بوون لەسەر لووتبەرزی‌و گومڕایی خۆتان، ئەگەر ئێوە لەم ئیدعایانەتاندا ڕاست دەكەن؟).
هەروەها جوولەكەكان درۆ لەسەر پێغەمبەران‌و خۆشەویستان‌و عەبدە صاڵحەكانی خوداش (بە پیاو‌و ئافرەتیانەوە) دەكەن‌و درۆ‌و دەلەسە‌و قسەی پڕوپووچیان بە دەمەوە دەكەن‌و تەنانەت كەم‌و كووڕی‌و ئاكاری خراپیشیان دەخەنە پاڵا.. داخۆ دەربارەی (مەریەم)ی كچی بێ‌مێرد‌و دایكی عیسا-سڵاویان لێبێت-چ بوختانێكیان هەڵبەست؟!
قورئان لەبارەی ئەم بوختانەیانەوە فەرموویە{وَبِكُفْڕهِمْ وَقَوْلِهِمْ عَلَى مَرْيَمَ بُهْتَانًا عَظِيمًا (156) وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَكِنْ شُبِّهَ لَهُمْ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِنْهُ مَا لَهُمْ بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلَّا اتِّبَاعَ الظَّنِّ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا (157)} [النساء]). واتە: (خودا بەوەش سزای نەفامی‌و گومڕاییان دەدا كە باوەڕیان بە پێغەمبەرایەتیی (عیسا) نەهێنا‌و بەوەش كە بوختانێكی گەورەو درۆیەكی گەندەڵیان بۆ(مەریەم)ی دایكی دروست كرد‌و پاشان دەشیانگوت ئێمە پێغەمبەری خودا(عیسای كوڕی مەریەم)مان كوشت.
هەروەها ئەوان ئێرەیی(حەسوودی) بە باوەڕدارانیش دەبەن‌و ئەوپەڕی حەز‌و هیوا‌و ئاوات‌و پەلەقاژە‌و سووربوونیان لەسەر ئەوەیە كە موسڵمانان لە ئاینەكەی خۆیان هەڵگێڕنەوە.
جا ئەگەر ئەمە نەریت‌و هیوا‌و ئاواتیان بێت، چۆن ئێمە وتە‌و ریوایات‌و بەسەرهاتەكانیان لێ پەسندكەین كە بەم ئارەزوو‌و ئامانجانەیان ئاوێتە كردوون‌و كە بەهۆی ئەو ریوایات‌و بەسەرهاتە ناڕاستانەشیانەوە خوازیاری بەدیهێنانی ئەو حەز‌و ئارەزووە ژەهراویانەن؟!
لەم ڕووەشــەوە خودا فەرموویە: {وَدَّ كَثِيرٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُمْ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًا مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِهِمْ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْحَقُّ فَاعْفُوا وَاصْفَحُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْڕهِ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (109)} [البقرة] واتە: زۆربەی ئەهلی كیتاب -لەوانەی كە جوولەكەكانن-، هیوا‌و ئامانجیان ئەوەیە دوای باوەڕهێنانتان‌و موسڵمانبوونتان هەڵتانگێڕنەوەو بتانكەن بە كافران، ئەمەش لە حەسودیی دەروونە شەڕخوازەكانیانەوەو دوای ئەوەش كە هەق‌و ئایینی ڕاستی ئیسلامیان بۆ دەركەوتووە.
هەروەها ئەوان هەق دەشارنەوەو، لە جێگەیدا ناهەق‌و درۆ‌و دەلەسە بڵاودەكەنەوە، تاكو كەسانی تری پێ‌ تەفرە بدەن، وەك خوداش فەرموویە:{وَدَّ كَثِيرٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُمْ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًا مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِهِمْ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْحَقُّ فَاعْفُوا وَاصْفَحُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْڕهِ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (109)} [البقرة].
هەروەها ئەوان كاتێك هەق دەشارنەوە دەشزانن كە ئەوە ناڕاستە‌و لە هەموو خوار‌و خێچییەكی كردارەكانیان ئاگادارن، وەك خودا دەفەرموێت:{أَفَتَطْمَعُونَ أَنْ يُؤْمِنُوا لَكُمْ وَقَدْ كَانَ فَڕيقٌ مِنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلَامَ اللَّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُ مِنْ بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (75)} [البقرة]. واتە: ئەرێ‌ ئەی موسڵمانان، ئێوە حەز دەكەن ئەوان ئیمان بێنن، لە كاتێكدا كۆمەڵێك لە زانا‌و شارەزایانیان گوێ‌بیستی فەرمایشتی خودان لە-تەورات-دا‌و پاشان ئەو دەقانەی-تەورات- دەشێوێنن‌و دوای ئەوەی لە راستییەكەی تێگەیشتوون دەسكاری دەكەن‌و دەشزانن كە كارێكی ناڕەوا‌و ناهەموار دەكەن؟!
بێگومان ئەوان زانیارییەكی بنچینەییان لەبارەی ئەو بەدرەفتاری‌و تاوانە چەپەڵانەیانەوە نییە، چونكە زانیاریی راست دەبێت سوود بە خاوەنەكەی بگەیەنێت‌و بەختیاریی پێ‌ ببەخشێت‌و چاك‌و راستی بكاتەوەو بیخاتە نێو ریزی هەق‌و خاوەنانی هەقەوە..
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز