سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بازرگانێكی ڕاست گۆ...چيرۆك
نووسينى /هارون نوح طه/كتێبخانهى محوى///یونس ی كوڕی عبید پیاوێكی دەست پاكو بازرگانێكی ڕاست گۆ بوو. لە دوكانەكەی جۆرەها قوماشی هەبوو. هەریەكەو بە نرخێكی جیاواز. هەندێك نرخەكەی چوار سەد درهەم بوو. هەندێكی تریش دوو سەد درهەم بوو. شاگردەكەی ئاگادار كردەوە لە نرخی ئەم كەلوپەلە. ئینجا ڕۆیشت بۆ مزگەوتو قوماشی دوو سەد درهەمەكەی بۆ بەجێ هێشتو پێی ووت زیاتر لەوەندە نەیفرۆشیت.
كابرایەكی ئەعرابی هات ووتی: ئەم قوماشەم بە دڵە. لێی كڕی بردی بۆ ماڵەوە. لەسەر دەستی دانا بوو، یونسی كوڕی عبید قوماشەكەی خۆی ناسیەوە لە دەستی كابرا. ووتی: ئەمەت بەچەند كڕیووە؟ ووتی: بە چوار سەد درهەم. یونس ووتی: لە دوو سەد درهەم زیاتر ناكات بڕۆ بۆ خاوەنەكەی بەرەوە. كابرا ووتی: لە شاری ئێمە بە پێنج سەد درهەمە ئێستا من ڕازیمە پێی. یونس ووتی: ئامۆژگاری لە دین، باشترە لە دنیاو ئەوەی لە نێو دنیایە. ئینجا لەگەڵا خۆی بردەوە بۆ دوكانی خۆی. ووتی: ئەمە دوكانی منە، ئەم پارچەیەش بە دوو سەد درهەمە ئەمەشیان بە چوار سەد درهەمە. كابرای ئەعرابی كە ئەمەی بینی دڵی خۆش بوو. یونس دوو سەد درهەمەكەی دایەوە، وە شاگردەكەشی سەرزەنشت كردو پێی ووت: ئایا شەرمت لە خوا نەكرد؟ ئایا لە خوا نەترسای، قازانج دەكەیت بە قەد سەرمایەكەی خۆی، بەڵام ئامۆژگاری موسڵمانان ناكەیت. شاگردەكەی ووتی: سوێند بە خوا بە خۆی ڕازی بوو بە ڕەزامەندی خۆی برد. یونس ووتی: بۆچی ئەوەی بۆ خۆت پێی ڕازی بوویت بۆ ئەویش ڕازی نەبوویت( ).

