ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

حوكـمـی گێڕانەوەی (ئیسـرائیلـیات)...چيرۆكه‌ قبورئانيه‌كان

حوكـمـی گێڕانەوەی (ئیسـرائیلـیات)...چيرۆكه‌ قبورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى//وه‌رگير /كاوه‌ هاوراز///زانایانی ئیسلام بیروڕای جیاجیایان لەسەر حوكمی گێڕانەوەی داستانە ئیسرائیلییەكان هەیە:-بۆ نمونە هەندێكیان بە ڕەهایی (مطلق) گێڕانەوەیانیان قەدەغە كردوەو لەوەشدا پشتیان بە چەندین ئایەتی رۆشن‌و چەندین فەرموودەی راست(صحیح) بەستووە‌و، پەیڕەوی مەنهەجی ئیسلامیان لە توێژینەوەی زانستی‌و دەستخستنی زانیاریدا كردووەو، تێبینیی هەر فەرموودەو وتە (أحادیث وأقوال)ێكیشیان كردووە كە هاتبێتە بەرچاویان‌و دەلالەتی شیاوی گێڕانەوەی هەندێك ریوایەتیان تێدا بینیبێت.

كەچی هەندێك زانای تر بەڕەهایی رێگەیان بە گێڕانەوەی ئەو ریوایەتانە داوەو بە راست‌و چەپدا دەرگایان بۆ خستوونە سەرپشت‌و چەندەها لاپەڕەی كتێبەكانی تەفسیر‌و مێژوو‌و داستانەكانیان پێ‌ رەش كردوونەوەو، قورئانی پیرۆزی خوداشیان پێ‌ تەفسیر كردووە.
بەڵام هەندێكی تر لە زانایانی ئیسلام چەند مەرجێكیان بۆ گێڕانەوەی ئەو داستانانە داناوەو تەنها چەند جۆرێكی تایبەتیشیان لێ دەستنیشان كردوون‌و بە چەند بوارێكی دیاریكراویشەوە پەیوەستیان كردوون.
دیارە لێرەدا ماوەی هێنانەوەی بەڵگەكانی ئەو بیروڕایانە‌و ماوەی موناقەشە‌و لێدوانیانمان نییە‌و، بە یارمەتی خودا هەوڵا دەدەین لە كتێبێكی ترمان‌و لە باسێكی تردا بە ناوی (مبهمات القرأن بین التبیین والإبهام)دا باسیان لێوە بكەین.
ئێمە سەرنجی ورد لە كار‌و لێكۆڵینەوەی زانایان دەدەین كە هەڵوێستیان لە ئاست داستانە ئیسرائیلییەكاندا چی بووەو چ دید‌و تێڕوانینێكی خۆیان لەسەریان هەبووە‌و، لە ئاكامی ئەو سەرنج‌و بەدواداچوونانەشدا تەنها ئەو هەڵوێست‌و بیروڕایە بەڕاست دادەنێت كە دەربارەی قەدەغەكردنی هێنانی هیچ شتێكی ئەو داستان‌و ئەفسانە ئیسرائیلیانەیە‌و نابێت بۆ (وتە هێنانەوە‌و بەڵگە پێ‌دانان)یش بگێڕرێنەوە، یان تەنانەت بۆ گەواهی پێ‌دان‌و مۆڵەت خواستنیش بێت، خۆ ئەگەر بمانەوێت لە بوارێكی پێویستدا شتێكیان لێ وەرگرین، ئەوە تەنها لە بواری (ئاگاداركردن‌و وریاكردنەوە‌و تێگەیاندن‌و رێنمایی)دا واتە تەنها لەو بوارەدا دەگێڕرێنەوە كە بە رۆشنی كەم‌و كوڕییەكانیان‌و بنچینەی پووچەڵی‌و ئەفسانەكانیان ڕوون بكرێتەوە‌و خەڵكیان لێ وریا‌و ئاگادار بكرێتەوە.
ئێمە بۆ ئەم ڕایەمان چەند بەڵگەیەك دێنینەوە، بەڵام دوای ئەوەی سەرەتا جۆرەكانی داستان‌و ریوایاتی (ئیسرائیلیات) بەو شێوەیەی كە زانایان باسیان كردوە، دیاری دەكەین..
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز