ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

زیكرو یادی خوا...عيباده‌ت

زیكرو یادی خوا...عيباده‌ت

نووسينى/ناصح ابراهيم سازانى //نووسينگه‌ى ته‌فسير///  وشەی( الذكر)لە شەرعدا واتە: زیكرو یادی خوا, هەروەها ئەمانەش دەگرێتەوە, نوێژ, قورئان خوێندن, تەسبیحات كردن, نزاو پاڕانەوە, سوپاسگوزاری, گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداری .انایان كۆڕی زیكرو یادی خوایان بە تەنها قۆرخ نەكردووە بۆ (سبحان الله)و, (الحمد لله)و, (لا الە الا الله)و, (الله اكبر),

بەڵكو بە هەموو كۆڕێكی زانستی كە لێكۆڵینەوەی تێدا بكرێ‌ لە بواری حەڵاڵ و حەرام, فیقهی شەرعی, كارو باری حوكم, كۆڕی تاعەت و عیبادەت, ئەمانە هەموویان بە كۆڕی زیكرو یادی خوا داناوە زیكرو یادی خوا چەند قۆناغێك و جۆرێكی هەیە بەگوێرەی ئامادە بوون و بێداری دڵ لەگەڵ زمان, یان یەكێكیان بە تەنها و بەدەر لەوی تریان.پێشەوا نەوەوی دەفەرموێت: یادی خوا پێویستە بە دڵ بكرێت, یان بە زمان, بەڵكو بەهەردوكیان بێت باشترو چاكترە, ئەگەر تەنها بە یەكێكیان بوار هەبوو بكرێت ئەوا بە دڵ بكرێت چاكترە.  زیكرو یادی خوا دڵ دەبوژێنێتەوە, قوتی رۆحە, پاككردنەوەی زەینە, چاككردنی رەفتار و هەڵسوكەوتە, دڵ پێی ئارام و دامەزراو دەبێت, خوای گەورەش دەفەرموێت{الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْڕ اللَّهِ أَلَا بِذِكْڕ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ (28)} [الرعد]. واتە: ئەوانەی كەبڕوایان هێناوە ودڵیان ئارام دەبێت بەیادی خوا ئـاگـاداربن كەهەر بە یادی خوا دڵــەكـان ئـارام دەبـن. بێگومان ترسناكترین شت كردەوەی چاكی مرۆڤ لەكیس بدات زمانە, بۆیە پێویستە لەسەری بە وتەی چاك نەبێت پێی نەدوێ و ئاگاداری وتەكانی بێت چونكە هەموویان تۆمار دەكرێن لە نامەی كردەوەكانیدا, خوای گەورە دەفەرموێت: {مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ (18)} [ق] واتە: هیچ وتەیەك لەدەمی ئادەمیزاد دەرناچێ ئیللا مەلائیكەیەك چاودێرو گوێ بیستی قسەكەیەتی و تۆماری دەكات.* ئەنەسی كوڕی مالیك رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (ڵا ێسْتَقِیمُ إِیمَانُ عَبْدٍ حَتَّی ێسْتَقِیمَ قَلْبُهُ ۆڵا ێسْتَقِیمُ قَلْبُهُ حَتَّی ێسْتَقِیمَ لِسَانُهُ) . واتە: بیرو باوەڕی هیچ كەسێك دانامەزرێ هەتا دڵی دانەمەزرێت, دڵیشی جێگیر نابێت هەتا زمانی جێگیر نەبێت.خوای گەورە دەفەرموێت:{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا (41) وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا (42)} [الأحزاب]. واتە: ئەی ئەو كەسانەی ئیمانتان هێناوە زۆر زۆر زیكرو یادی خوا بكەن, بەدڵ و بەزمان هەمیشە خواتان لەیاد بێت, ئێواران  و بەیانیان سوپاس و ستایشی خوا بكەن و بەپاكی و بەرزی دوور لە هەموو عەیبەو كەم و كورتیەك ناوی بهێنن.  ئیبن عەبباس رەزای خوای لەسەر بێ لەراڤەی ئەم ئایەتە پیرۆزەدا دەڵێت: خوای گەورە هەر شتێكی فەرز كردبێت لەسەر بەندەكانی, سنوورێكی دیاریكراوی بۆ داناوە, روخسەتی داون لە هەندێك كات و حاڵەتدا, بەڵام زیكرو یادی خوا هیچ سنوورێكی بۆ دانەنراوەو دەبێت لە هەموو كات و حاڵەتەكاندا بكرێن جا ئیتر بەپێوە بێت یان بە دانیشتنەو یان بەراكشانەوە بێت:{الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذَا بَاطِلًا سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّاڕ (191)} [آل عمران]. بە شەوو بە رۆژ, لە دەریاو وشكاییدا, لە ماڵ و لە سەفەردا, لە كاتی دەوڵەمەندی و هەژاری, لەش ساغی و نەخۆشی, بەنهێنی و بەئاشكرا, لە هەموو حاڵەتێكدا زیكرو یادی خوا دەبێت بكرێت.بەیانیان و ئێواراندا تەسبیحات و زیكرو یادی خوا زۆر بكەن.. ئەگەر واتانكرد خوای گەورە رەحمەتی خۆی دەبارێنێت بەسەرتانداو مەلائیكەش داوای لێ خۆشبوونتان بۆدەكەن:{هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ لِيُخْڕجَكُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّوڕ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا (43)} [الأحزاب].باشترین حاڵەتی زیكركردن ئەوەیە بە دڵ و بە زمان بە هۆشیارییەوە بكرێت, چونكە ئەوە ناسینی خواو خۆشەویستیی بە دەست دەهێنێ و پاداشتیشی زۆر زۆرە, یادی خوا چڵە پۆپەی سوپاسگوزارییە,خوای گەورە دەفەرموێت:{فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُوا لِي وَلَا تَكْفُرُونِ (152)} [البقرة]. واتە: كەواتە یادم بكەن بامنیش لەبیرتان نەكەم , وە سوپاسم بكەن پێ نەزان و ناسوپاسییم مەكەن.ئەم ئایەتانە بەڵگەن بۆ فەزڵ و گەورەیی زیكرو یادی خوا كەواتە ئێوەش هەتا پێتان دەكرێت لە زیكرو یادی خوا غافڵ مەبن و بەردەوام خۆتانی پێوە سەرقاڵ بكەن.

* خوای گەورە لە فەرمودەی قودسیدا دەفەرموێت: (أنا عِنْدَ ظن عَبْدِی بِی ، ۆأَنَا مَعَهُ إِذا ذكَرَنِی ، فإنْ ذكَرَنِی فی نَفْسِهِ ، ذكَرْتُهُ فی نَفْسِی ، وإنْ ذكَرنِی فی مڵاٍ ذكرتُهُ فی مَڵاٍ خَیْرٍ مِنْهُمْ) . واتە: بەندەی من گومانی چۆن بێ بە من, من وا دەبم لەگەڵیا, گومانی باش بێ بە من ئەوا باش دەبم بۆی, گومانی خراپ بێ بەمن ئەوا خراپ دەبم بۆی, لەو كاتەدا ناوی من دەبات و یادی من دەكات من وام لە گەڵیا, لەشەیتان دەیپارێزم و یاریدەی دەدەم, ئەوەی لە دڵی خۆیدا یادم بكات, منیش لای خۆم نێوی دەبەم, هەر كەسیش لە كۆمەڵدا زیكرو یادی من بكات, ئەوا منیش لەناو كۆمەڵێكی باشتر و چاكتردا كە مەلائیكەكانن باسی ئەو دەكەم .

* ئەبو موسای ئەشعەری رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: ( مَثلُ الَّذی ێذكُرُ رَبَّهُ ۆالَّذی لا ێذكُرُهُ مَثلُ الحَیِّ ۆالمَیِّتِ) . واتە: وێنەی ئەو كەسەی یادی خوا دەكات و ئەوەی یادی ناكات وەك زیندوو مردوو وان.

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز