سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌رکى په‌روه‌رده‌ى منداڵ له‌ئه‌ستۆى کێ یه ؟
نووسینى: حاته‌م باتاسى ...ڕۆژنامه‌ى یه‌کگرتوو.....منداڵ به گشتى له قۆناغه‌کانى ته‌مه‌نیدا پێویستى به په‌روه‌رده‌یه‌کى ڕاست و دروسته که له لایه‌ن ئه‌و خێزانه‌ى که تیادا ئه‌ژیت بۆى به‌رجه‌سته بکرێت،
وه هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانى په‌روه‌رده له خۆ بگرێت و ژیرانه په‌یڕه‌و بکرێت، وه ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه هه‌ر خێزانێک یاخود بڵێین هه‌ر دایک و باوکێک یاخود هه‌ر ئه‌ندامێکى تر‌ى خێزانێک لایه‌نه‌کانى تر‌ى په‌روه‌رده به‌هه‌ڵه له ئاست منداڵه‌کانیان به‌کاربهێنن له وانه‌ش لێدان وه‌ک سزایه‌ک هه‌میشه به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنن له بڕى ئه‌وه‌ى منداڵه‌که به پێ ى خواست و ویستى ئه‌وان جموجۆڵ ناکات که به‌و شێوازه له ئاینده‌ى پێگه‌یشتنى ته‌مه‌ندا کاریگه‌ریه‌کى زۆر خراپ به‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ست و ده‌روونى منداڵه‌که جێ ئه‌هێڵێت، چونکه منداڵ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نیه‌وه به لاسایى کردنه‌وه ده‌نگ و ڕه‌نگه‌کان له ژیان فێر ده‌بێت، بۆیه لێره‌دا ئه‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ى که‌وا بڵێین منداڵ به لێدان فێرى لێدان و ده‌ست وه‌شاندن ئه‌بێت و له‌نێو کۆمه‌ڵدا به تاکێکى شه‌ڕانگێر له قه‌ڵه‌م ئه‌درێت، وه له هه‌مان کاتدا به ده‌ربڕینى توندوتیژى له ئاست منداڵه‌که ئه‌ویش فێرى توندوتیژى ئه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌که‌ى خۆى ، وه هه‌روه‌ها به جوێندان به هه‌مان شێواز فێرى جوێنى ناشرین ئه‌بێت ...هتد . بۆیه ئه‌بێ دایک و باوکان زۆر له په‌روه‌رده‌کردنى منداڵه‌کانیان ژیرانه و به ئاگا بن. ئیتر به لێدان جه‌سته‌ى ناسکیان نه‌کوتنه‌وه که ئه‌و په‌ڕى هه‌ڵه‌و تاوانى زه‌قى پێوه دیاره، هه‌رگیز چاوه‌ڕێ ى ئه‌وه‌ش له مناڵه‌کانیان نه‌که‌ن ئه‌مڕۆ یا سبه‌ى له‌و چه‌وتانه ئیتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌چنه سه‌ر ڕێگایه‌کى ڕاست و دروست . نه‌خێر هه‌رگیز هه‌ڵه به هه‌ڵه چاک نابێته‌وه به‌ڵکو ته‌نها به قسه‌ى خۆش و به نه‌رم ونیانى و ئامۆژگارى به‌رده‌وام هه‌میشه ئامانجێکى ڕاست و دروست له شێوازى په‌روه‌رده‌کردنى منداڵه‌کانیان ئه‌پێکێت. له ڕاستیدا هه‌ر هه‌ڵه‌و هه‌ر که‌مته‌رخه‌میه‌ک له لایه‌ن دایک و باوکانه‌وه گه‌وره‌ترین کاریگه‌رى خراپ له داهاتوودا به‌سه‌ر ده‌روونى مندڵه‌کانیان جێ ئه‌هێڵێت .
به‌ڵێ دایکان و باوکان زۆر جار له نێو کۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا ته‌نانه‌ت قورسترین سزایان به‌سه‌ر منداڵدا سه‌پاندووه وه‌ک داخکردن و شکاندنى ده‌ست و په‌نجه‌و چه‌ند ئه‌ندامێکى تر‌ى جه‌سته‌ى ناسکیان ته‌نانه‌ت که گه‌وره‌ش بووینه شوێنه‌وارى ئه‌و ئازاردانه‌یان هه‌ر پێوه دیار بووه، چه‌نده‌ها منداڵیان له ئاکامى ئه‌و په‌روه‌رده پووچه‌ڵه سه‌قه‌ت کردووه، له دوایش له په‌شیمانى بترازێت هیچى تریان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، منداڵ بوونه‌وه‌رێکى زۆر گوناه و لاوازه نابێ ئێمه که ئیمڕۆ خۆمان به پاڵه‌وانى سه‌ر شانۆى ژیان ئه‌زانین به‌و شێوازه له په‌روه‌رده‌کردنێکى پڕ له نه‌زانین خۆمان بخه‌ینه ناو هه‌ڵه‌ى گه‌وره، وه منداڵکانیشمان له‌سه‌ر بچووکترین هه‌ڵه له جیاتى بۆى ڕاست بکرێته‌وه هه‌ر به لێدان وه‌ڵام بدرێته‌وه که له ڕاستیدا منداڵ له ئاکامى ترساندن به لێدان شێوازى جم و جۆڵ و ره‌فتار نواندنى لێ ئاڵۆز ده‌بێت، هێزو ئیراده‌و بڕوا به‌خۆبوونى لێ ته‌فرو تونا ده‌بێت، ڕق و کینه له شوێن نه‌رم ونیانى فێرده‌بێت، ناتوانێت چێژ له سۆز‌و خۆشه‌ویستى وه‌ربگرێت، هه‌میشه توند‌و تیژى پێوه دیار ئه‌بێت، به گشتى هه‌رچۆنێ بێت دیارده‌ى لێدانى منداڵ ئاکامێکى زۆر خراپ و ترسناک له‌پاشه‌ڕۆژدا نه‌ک هه‌ر بۆ منداڵه‌که به‌ڵکو بۆ دایک و باوک و ته‌واوى خانه‌واده‌که‌ى لێ ده‌که‌وێته‌وه که له پاشان ئه‌بێ به ناچارى هه‌ر دایک و باوکیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته باجى ئه‌و سزایه بده‌ن و له داخا له‌گه‌ڵ په‌شیمان بوونه‌وه ئه‌بێ به ناچارى ئازارى زۆر سه‌ختى پێوه بچێژن. بۆیه هه‌تا زووه‌و کار له کار نه‌ترازاوه ئه‌و جۆره دایک و باوکانه باخۆیان له ناو گۆمى نه‌زانین ڕزگار بکه‌ن ئیتر هه‌روا به هه‌ڵه وا له منداڵه‌کانیان نه‌که‌ن که‌وا به لێدان ده‌ترسێت و فێرى شتى باش ده‌بێت، نه‌خێر پێویسته له سه‌ریان وه‌ک ئه‌رکێکى پیرۆزى سه‌ر شانیان هه‌وڵ بده‌ن بۆ مه‌به‌ستى په‌روه‌رده‌کردنى مناڵه‌کانیان خۆیان ڕۆشنبیر بکه‌ن، دڵسۆزانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌روونه ناسکه‌دا بکه‌ن، ئیتر به‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ى خۆیان مناڵه جوانه‌کانیان نه‌که‌ن به ئه‌ندامێکى سه‌قه‌تى نێو کۆمه‌ڵگا، با ئیتر شێوازى په‌روه‌رده‌کردنیان له سه‌ر بنه‌مایه‌ک بێت که‌وا هه‌م منداڵه‌که، هه‌م خۆیان و هه‌م کۆمه‌ڵگاش پێوه بحه‌سێته‌وه .

