سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٢٤ له موعجیزه‌کانى پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت
ئه‌ندازیار عوسمان......یه‌کى له موعجیزه‌کانى پێغه‌مبه‌ر (ص) بریتییه له هه‌واڵدان به‌شتى داهاتوو، پاشان هاتنه‌دى ئه‌و شتانه هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ى که هه‌واڵى داوه، که ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رێتى ئه‌و زاته موباره‌که و به‌ڵگه‌شه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که هیچ له‌خۆیه‌وه نالێ(وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَى )[النجم : 3]
١- قورئان هه‌ر له مه‌ککه‌وه هه‌رچه‌ند موسوڵمانان چه‌وساوه‌بوون هه‌واڵ ئه‌دات که له داهاتوودا کۆمه‌ڵێک موسوڵمان ده‌جه‌نگن له‌پێناوى خوادا، بۆیه شه‌ونوێژیان له‌سه‌ر سووک ده‌کات و وه‌ک سوننه‌تێک داى ده‌نێت بۆ هه‌ر که‌س وه‌ک زیاده په‌رستشێک که بیکات ، که‌ئه‌مه‌ش هاته‌دى و له‌مه‌دینه که‌وتنه جه‌نگان له‌گه‌ڵ دوژمن ، قورئان ده‌فه‌رموێت( إِنَّ رَبَّكَ يَعْلَمُ أَنَّكَ تَقُومُ أَدْنَى مِن ثُلُثَيِ اللَّيْلِ وَنِصْفَهُ وَثُلُثَهُ وَطَائِفَةٌ مِّنَ الَّذِينَ مَعَكَ وَاللَّهُ يُقَدِّرُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ عَلِمَ أَن لَّن تُحْصُوهُ فَتَابَ عَلَيْكُمْ فَاقْرَؤُوا مَا تَيَسَّرَ مِنَ الْقُرْآنِ عَلِمَ أَن سَيَكُونُ مِنكُم مَّرْضَى وَآخَرُونَ يَضْڕبُونَ فِي الْأَرْضِ يَبْتَغُونَ مِن فَضْلِ اللَّهِ وَآخَرُونَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَاقْرَؤُوا مَا تَيَسَّرَ مِنْهُ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَأَقْڕضُوا اللَّهَ قَرْضاً حَسَناً وَمَا تُقَدِّمُوا لِأَنفُسِكُم مِّنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِندَ اللَّهِ هُوَ خَيْراً وَأَعْظَمَ أَجْراً وَاسْتَغْفِرُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ )[المزّمِّل : 20]
٢- قورئان هه‌واڵ ئه‌دات، که خواى گه‌وره ناوبه‌ناو که‌سانێک زاڵ ده‌کات به‌سه‌ر جووله‌که‌دا که ده‌ماریان ده‌ردێنن و تۆڵه‌ى خراپه و خراپه‌کارییان لێ ده‌سێنن، ئه‌مه‌ش له‌سه‌رتاسه‌رى مێژووى جووله‌که‌دا ده‌یبینین ،هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت(وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكَ لَيَبْعَثَنَّ عَلَيْهِمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَن يَسُومُهُمْ سُوءَ الْعَذَابِ إِنَّ رَبَّكَ لَسَڕيعُ الْعِقَابِ وَإِنَّهُ لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ )[الأعراف : 167]
٣- هه‌واڵدان به مردنى پاشاى حه‌به‌شه (نةجاشى) له‌و ڕۆژه‌ى که تیایا کۆچى دوایى کرد.
قال (عمران بن حصين): قال لنا رسول الله (ص): (إن أخاكم النجاشي قد مات، فقوموا فصلوا عليه) قال: فقمنا، فصففنا کما یصف على المیت، وصلینا علیه کما یصلى على المیت)
ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له به‌ڵگه‌کانى پێغه‌مبه‌رێتى ئه‌و زاته موباره‌که که هه‌واڵى داوه به مردنى نه‌جاشى، که دیاره خوا ئاگادارى کردووه له‌مه، ئه‌گینا دوورى نێوان مه‌دینه و حه‌به‌شه زۆره و ڕه‌نگه به مانگێک ئه‌و هه‌واڵه نه‌گاته جآ.
٤- هه‌واڵدان به هاتنى ئوه‌یسى قه‌رنى:
قال رسول الله (ص): (إن رجلا يأتيكم من اليمن، يقال له أويس، لا يدع باليمن غير أم له، قد كان به بياض فدعا الله فأذهب عنه، إلا موضع الدرهم، فمن لقيه منكم فمروه فليستغفر لكم)
حه‌زره‌ت (ص) به هاوه‌لآنى فه‌رموو: که‌سێک له‌داهاتوودا له یه‌مه‌نه‌وه دێت بۆ لاتان، ناوى ئوه‌یسه و نه‌خۆشیه‌کى پێستى هه‌بووه و به‌هۆى دوعاوه نه‌خۆشیه‌که‌ى چاک بۆته‌وه و ته‌نها جێ په‌نجاییه‌کى ماوه.
پاش وه‌فاتى حه‌زره‌ت (ص) به‌چه‌ند ساڵێک، له زه‌مانى حه‌زره‌تى عومه‌ردا که سالآنه له یه‌مه‌نیه‌کان ئه‌حواڵى ئه‌م ئوه‌یسه‌ى ده‌پرسى که ئایا هاتووه له گه‌ڵیاندا یان نا، ئوه‌یس هات بۆ مه‌دینه و به‌یه‌کگه‌شتن، عومه‌ر پرسى: ناوت چییه؟
وتى: ئوه‌یس.
عومه‌ر وتى: دایکت ماوه؟
وتى: به‌ڵآ.
عومه‌ر وتى: ئایا هیچ نه‌خۆشیی پێستت هه‌بووه؟
وتى: به‌ڵآ، دوعام کرد خوا چاکى کردومه‌ته‌وه ته‌نها جێى ناوکم نه‌بێت، تا هه‌میشه فه‌زڵى خوام له‌یاد بێت و یادى بکه‌م.
عومه‌ر وتى: داواى لێخۆشبوونم بۆ بکه.
ئوه‌یس:تۆ هه‌قه داواى لێخۆشبوونم بۆ بکه‌ى، تۆ هاوه‌ڵى رسول الله یت.
عومه‌ر وتى: من گوێم له پێغه‌مبه‌رى خوا بوو (ص) ده‌یفه‌رموو: (إن خير التابعين رجل يقال له: أويس، وله والدة، وكان به بياض، فدعا الله، فأذهبه عنه إلا موضع الدرهم في سرته). ئوه‌یس داواى لێخۆشبوونى بۆ کرد.
٥- هه‌واڵدان به جێگرتنه‌وه‌ى ئه‌بوبه‌کر:
ژنێک هات بۆ خزمه‌تى نێردراوى خوا (ص)، فه‌رمانى پێدا که بێته‌وه بۆلاى، ئه‌ویش وتى: باشه ئه‌گه‌ر هاتم و تۆم ده‌ستنه‌که‌وت؟ (هه‌روه‌ک بڵێت: کۆچى دواییت کردبێت) فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر منت ده‌ست نه‌که‌وت بچۆ بۆلاى ئه‌بوبه‌کر. (إن لم تجدني فآتي أبا بكر) ..
نه‌وه‌وى ده‌فه‌رموێت: ئه‌مه غه‌یب و په‌نهانێکى داهاتووه که خوا پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى لێ ئاگادار کردووه، که ئه‌بوبه‌کر ئه‌که‌وێته دواى حه‌زره‌ت.
٦- هه‌واڵدانى حه‌زره‌ت (ص) به هه‌ڵکردنى ڕه‌شه‌با له ته‌بوکدا:
قال رسول الله (ص): (ستهب عليكم الليلة ريح شديدة فلايقيم فيها أحد منكم، فمن كان له بعير فليشد عقاله) له غه‌زاى ته‌بووکدا، کاتێ موسڵمانان له ته‌بووکدا بوون حه‌رزه‌ت (ص) هه‌واڵى دانێ که شه‌و ڕه‌شه‌بایه‌کى به‌هێز هه‌ڵده‌کات، له‌کاتى ڕه‌شه‌باکه‌دا با که‌س هه‌ڵنه‌ستێته سه‌رپێ و،هه‌رکه‌سیش حوشترى هه‌یه با شتومه‌که‌کانى باش ببه‌ستێته‌وه، نه‌وه‌ک ڕه‌شه‌باکه که‌لوپه‌له‌که‌ى به‌رێ یان حوشتره‌که‌ى به‌له‌سه ببآ و ناچاربآ هه‌ستآ. ئه‌و شه‌وه ڕه‌شه‌بایه‌کى زۆر به‌هێز هه‌ڵى کرد ،پیاوێک هه‌ستابووه سه‌رپآ ڕه‌شه‌با بردبووى تا کێوى (طيء). که ئه‌مه‌ش موعجیزه‌یه‌کى ئه‌و زاته موباره‌که‌یه که خواى گه‌وره ئه‌و غه‌یبه‌ى بۆ ئاشکرا کردووه.
٧- هه‌واڵدان به موسڵمانبوونى ئه‌بو ته‌ڵحه:
کاتێک مێردى ئوم سوله‌یم وه‌فاتى کرد، ئه‌بو ته‌ڵحه چووه داواى، ئه‌ویش وتى: تۆ که‌سێک نیت ده‌ست بنرێت به‌ڕووته‌وه، به‌لآم ته‌نها ئه‌وه گرفته که من ئافره‌تێکى موسڵمانم وتۆش کافریت، بۆیه ناتوانم شووت پێ بکه‌م. ئه‌بو ته‌ڵحه وتى: ئه‌مه عاده‌ت نیه؟
وتى: ئه‌ى عاده‌ت چییه؟
وتى: عاده‌ت ئه‌وه‌یه داواى ئاڵتوون و زیوبکرێت.
وتى: من ئاڵتوون و زیوم ناوێ، ته‌نها موسڵمانبوونم لێت ده‌وێت ،ماره‌ییم موسوڵمانبوونته و هیچى ترت لێ داوا ناکه‌م.
وتى: جا بچمه لاى کێ؟
وتى: بڕۆ بۆلاى حه‌زره‌ت (ص).
ئه‌بو ته‌ڵحه چوو بۆلاى حه‌زره‌ت (ص) که له‌ناو هاوه‌لآنیدا دانیشتبوو، هه‌ر له دووره‌وه که حه‌زره‌ت (ص) بینى فه‌رمووى: (جاءكم أبو طلحة غُرَّة الإسلام بين عينيه)...
قسه‌که‌ى (أم سُلَيم)ى به حه‌زره‌ت (ص) وت و موسوڵمان بوو ئه‌وه‌ش بوو به ماره‌ییه‌که‌ى. پایت البنانی که ئه‌مه‌ى ڕیوایه‌ت کردووه ده‌ڵێت: (نةمان بيستووة هيض مارةييةك ئةوةندة طةورة بێ، كة ڕ‌ازى بوو ئيسلام مارةيى بيَت) .
٨- هه‌واڵدان به پرسیارى پرسیارکه‌ر:
وابصه‌ى کوڕى معبد ده‌ڵێت: هاتم بۆلاى پێغه‌مبه‌ر (ص) تا پرسیارى لێ بکه‌م له‌باره‌ى هه‌رچى شتى چاک و خراپه‌وه‌یه.
که گه‌یشتمه لاى فه‌رمووى: وه‌ره نزیکه‌وه ئه‌ى وابصه.
لێى نزیک بوومه‌وه تاوه‌کو ئه‌ژنۆم نووسا به ئه‌ژنۆیه‌وه، فه‌رمووى: (ئه‌ى وابصه با هه‌واڵت بده‌مێ به‌وه‌ى هاتووى له‌باره‌یه‌وه ده‌پرسیت).
وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌ى پێم بڵێ.
فه‌رمووى: هاتووى پرسیار له‌باره‌ى چاک و خراپه‌وه (البر والإثم) بکه‌ى.
وتم: به‌ڵێ.
به سێ په‌نجه‌ى موباره‌کى کێشاى به سنگما و فه‌رمووى:
(يا وابصة استفت قلبك البر ما اطمأنت إليه النفس واطمأن إليه القلب، والإثم ما حاك في القلب وتردد في الصدر، وإن أفتاك الناس وأفتوك)
٩- هه‌واڵدان به هاتنى پیاوێک:
سه‌عدى کوڕى ئه‌بى وه‌قاص ده‌ڵێت: قاپآ خواردنیان بۆ پێغه‌مبه‌ر هێنا (د.خ) ئه‌ویش لێى خوارد و هه‌ندێکى لێ مایه‌وه، فه‌رمووى: (يجيء رجل من هذا الفج، من أهل الجنة، يأكل هذه الفضلة)، پیاوێک دێت له‌و دۆڵه‌وه، له ئه‌هلى به‌هه‌شته‌و ئه‌م پاشماوه‌یه ده‌خوات.
سه‌عد ده‌ڵێت: من عومه‌یرى برام به‌جێهێشتبوو ده‌ستنوێژى ده‌شت، وتم: ڕه‌نگه عومه‌یر بێت، که‌چى عه‌بدولآى کوڕى سه‌لام هات و خواردى .
١٠- هه‌واڵدان به هاتنى که‌سێکى ئه‌هلى به‌هه‌شت:
ئه‌نه‌سى کوڕى مالیک ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ حه‌زره‌ت (ص) دانیشتبووین فه‌رمووى: (ئيَستا ثياويَكى ئةهلى بةهةشت ديَت بؤلاتان). کاتێکمان زانى پیاوێکى ئه‌نسارى هات، ئاوى ده‌ستنوێژ له ڕیشى ئه‌تکا و نه‌عله‌کانیشى به ده‌ستى چه‌پییه‌وه بوو، بۆ ڕۆژى دووه‌م هه‌مان شتى فه‌رموو هه‌مان که‌س هات، بۆ ڕۆژى سێیه‌میش هه‌مان شتى فه‌رموو و هه‌مان که‌س هات، عه‌بدولآى کوڕى عه‌مرى کوڕى عاص ده‌ڵآ: چووم بۆ ماڵیان وتم: له باوکم زویر بووم و ده‌بمه میوانت، سآ شه‌و میوانى بووم، هیچى زیاده‌م نه‌دى بیکات، تا دواجار مه‌به‌سته‌که‌ى خۆمم پآ وت، ئه‌ویش وتى: (من دلَ و سينةم سافة بةرامبةر موسولَمانان و حةسادةت بة كةس نابةم)، منیش وتم: ئه‌مه‌یه تۆى گه‌یاندۆته ئه‌و پله‌یه که به ئێمه ناکرێت.
١١- دانانى سێ سه‌رکرده: حه‌زره‌ت (ص) سێ سه‌رکرده‌ى دانا بۆ موسڵمانان کاتێ ناردنى بۆ جه‌نگى موئته، دیاره خوا ئاگادارى کردبوو که هه‌رسێکیان شه‌هید ده‌بن بۆیه فه‌رمانى دانێ ئه‌گه‌ر سێیه‌میش شه‌هید بوو با خۆیان رێبکه‌ون له‌سه‌ر که‌سێک ،پاشان هه‌ر له‌مه‌دینه‌وه هه‌واڵى شه‌هیدبوونى هاوه‌ڵانى دا به موسڵمانان له مه‌دینه ،که‌ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رێتى ئه‌وه زاته .
عن أنس (رضي الله عنه) قال: نعى النبی (ص) زیدا وجعفرا وابن رواحه للناس قبل أن یأتیهم خبرهم فقال: (أخذ الراية زيد فأصيب، ثم أخذ جعفر فأصيب، ثم أخذ ابن رواحة فأصيب –وعيناه تذرفان- حتى أخذ الراية سيف من سيوف الله –يعني خالد بن الوليد- حتى فتح الله عليهم)
١٢- هه‌واڵدان به‌وه‌ى که فاتیمه یه‌که‌م که‌سه که پێى ده‌گات:
عائیشه ده‌ڵێت: (هاوسةرةكانى ثيَغةمبةر (ص) هه‌موو له خزمه‌تیا بوون، فاتیمه هات ڕۆشتنه‌که‌ى هه‌ر ده‌توت ڕۆشتنه‌که‌ى پێغه‌مبه‌ره (ص) فه‌رمووى: مه‌رحه‌با کچى خۆم و لاى خۆیه‌وه داینا، ئنجا شتێکى پێ وت گریا ، دوایى پێکه‌نى ...)هۆى گریانه‌که‌ى ئه‌وه‌بوو که‌هه‌واڵى دایه دنیا به‌جێ ده‌هێڵێت , پێکه‌نینه‌که‌شى بۆ ئه‌وه‌بوو که مژده‌ى دایه یه‌که‌م که‌س له‌ناو خاو‌و خێزانیا ئه‌م پێى ده‌گاته‌وه .
١٣- هه‌واڵدان به ته‌مه‌نى مناڵیک:عه‌بدولآى کوڕى بسر ده‌ڵێت: حه‌زره‌ت (ص) پێى فه‌رمووه که ئه‌م غولامه سه‌ده‌یه‌ک ده‌ژى، هه‌رواش ده‌رچوو سه‌ده‌یه‌ک ژیا.
١٤- هه‌واڵدان به فه‌تحى میسر:
ئه‌بوزه‌ر (خوا ليَى ڕ‌ازى بيَت) ده‌ڵێت: حه‌زره‌ت (ص) ده‌فه‌رموآ:ئێوه فه‌تحى شوێنێک ده‌که‌ن که باسى قیراتى تیاده‌کرێت، باش بن له‌گه‌ڵیان ، ئه‌وانه زیممه‌و خزمایه‌تیان هه‌یه به‌هۆى هاوسه‌ره‌که‌ى پێغه‌مبه‌ر (ص) ماریاى قیبتیه‌وه ، ئه‌گه‌ر بینیت دووکه‌س له‌سه‌ر جێ خشتێک ناکۆکن به‌جێى بهێڵه (إنكم ستفتحون أرضا يذكر فيها القيراط فاستوصوا بأهلها خيراً فإن له‌م ذمة ورحمة، فإذا رأيتم رجلين يقتتلان في موضع لبنة فاخرج منها).
قال أبو ژر: (فرأيت عبدالرحمن ابني شرحبيل بن حسنة وأخاه ربيعة يتنازعان في موضع لبنة، فخرجت منها).ئه‌بو زه‌ر ده‌ڵێ: که‌بینیم عبدالرحمانى کوڕى شه‌رحه‌بیل و براکه‌ى له‌سه‌ر جێ خشتێک ده‌مه‌قاڵێ و ناکۆکیانه میسرم به‌جێهێشت.
١٥- هه‌واڵدان به‌شوێنى مردنى مه‌یمونه:
(ثقلت ميمونة بمكة وليس عندها من بني أختها أحد فقالت: أخرجونى من مكة فإني لاأموت بها، إن رسول الله (ص) أخبرنی أنی لاأموت بمکه، فحملوها حتى أتوا بها إلى سرف، الشجره التی بنى بها رسول الله (ص) تحتها فی موچع القبه فماتت رچی الله عنها) حه‌زره‌ت (ص) هه‌واڵى دابوو به مه‌یموونه‌ى خێزانى که له مه‌ککه نامرێت و هه‌رواش ده‌رچوو .
١٦- هه‌واڵدان به مردنى گه‌وره دووڕوویه‌ک له مه‌دینه:
عن جابر بن عبدالله أن رسول الله (ص) قدم من سفر، فلما کان قرب المدینه هاجت ریح شدیده تکاد أن تدفن الراکب، فزعم أن رسول الله (ص) قال: (بعثت هذه الريح لموت منافق) فلما قدم المدینه، فإژا منافق عڤیم، من المنافقین، قد مات.
جابر ده‌ڵێت: (ثيَغةمبةرى خوا (ص) له سه‌فه‌رێک هاته‌وه، کاتآ نزیکى مه‌دینه بوویه‌وه گێژه‌ڵوکه‌یه‌کى سه‌خت هه‌ڵیکرد، له‌وانه‌بوو که سوار سه‌رونگوم بکات، جابر وا گومانى برد له‌و کاته‌دا پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رمووى: "ئه‌م ڕه‌شه‌بایه بۆمردنى دووڕوویه‌ک نێرراوه". کاتآ هاته‌وه مه‌دینه سه‌یرده‌کات وا گه‌وره پیاوێکى دووڕووه‌کان مردوه).
١٧- هه‌واڵدان به فه‌تحى شام: أن رجلا قام فی المسجد فقال: یا رسول الله، من أین تأمرنا أن نهل؟ فقال رسول الله (ص): (يهل أهل المدينة من ذي الحليفة، ويهل أهل الشام من الجحفة، ويهل أهل النجد من قرن) .
پیاوێک له مزگه‌وتدا هه‌ستا و وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا، له کوێوه فه‌رمانمان پآ ئه‌ده‌ى که ئیحرام ببه‌ستین، فه‌رمووى: ئه‌هلى مه‌دینه له (ذي الحليفة) و ئه‌هلى شام له جوحفه(هيَشتا لةسةردةمى خؤيدا شام موسلَمان نةبووبوون)، ئه‌هلى نه‌جدیش له (قةرن)ه‌وه.
دیاره ئه‌و کاته‌ش ئه‌هلى شام موسڵمان نه‌بووبوون ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که خوا حه‌رزه‌تى (ص) ئاگادار کردووه که شامیش فه‌تح ده‌کرێت و له‌وێوه دێن بۆ حه‌ج، که ده‌بێت له جوحفه‌وه ئیحرام ببه‌ستن.
١٨- هه‌واڵدان به‌وه‌ى کاتآ دآ که‌س خێر وه‌رناگرآ:حه‌زره‌ت (ص) به‌عه‌دى کوڕى حاته‌مى فه‌رموو: ئه‌گه‌ر بژیت ده‌بینیت، که‌سێ پڕ ده‌ستى ئاڵتوون و زیو ئه‌دات به‌خێرو که‌س نابێت لێى وه‌رگرێت ، که‌ئه‌مه‌ش له‌زه‌مانى عومه‌رى کوڕى عبدالعزیزدا هاته‌دى ، ئه‌مه‌ش موعجیزه‌یه‌کى ئه‌و زاته‌یه ، که‌خوا ئاگادارى کردووه ئه‌گینا که‌س دێ به‌خه‌یاڵیدا شتى وا رووبدات وئاوا به دڵنیایه‌وه بیڵێت ؟؟
قال رسول الله (ص) لعدی بن حاتم (لئن طالت بك الحياة، لترين الرجل يخرج ملء كفه من ذهب أو فضة، يطلب من يقبله فلا يجد أحداً يقبله منه، وليلقين الله أحدكم يوم يلقاه، وليس بينه وبينه ترجمان يترجم له، فيقول: ألم أبعث إليك رسولاً فيبلغك؟ فيقول: ألم أعطك مالاً وولداً وأفضل عليك؟ فيقول: بلى، فينظر عن يمينه فلا يرى إلا جهنم، وينظر عن يساره فلا يرى إلا جهنم)
١٩- هه‌واڵدان به‌وه‌ى زه‌ینه‌ب یه‌که‌م که‌سه له خێزانه‌کانى ده‌گاته‌وه پێى: قال رسول الله (ص): (أسرعكن لحاقاًَ بي أطولكن يداً) قالت عائشه: فکن یتگاولن أیتهن أگول ی‌دا، قالت: فکانت أگولنا ی‌دا زینب لأنها کانت تعمل بیدها وتصدق. واته ، حه‌زره‌ت فه‌رمووى: ئه‌وه‌تان که ده‌ستى درێژتره زووتر پێم ده‌گاته‌وه ، خێزانه‌کانیشى قۆڵیان به‌یه‌ک ده‌گرت بزانن کامیان قۆڵى درێژتره ،که‌زه‌ینه‌ب مرد زانیان مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یان بووه که‌ده‌ستى هه‌رده‌م درێژتر بووه بۆ خێرکردن .
٢٠- هه‌واڵدان به نه‌مانى ڕه‌حم و خزمایه‌تى: قال رسول الله (ص): (إن بين يدي الساعة...... قطع الأرحام)
٢١- هه‌واڵدان به‌خراپى دراوسێیه‌تى (لاتقوم الساعة حتى يظهر ... سوء الجوار)
٢٢- هه‌واڵدان به یه‌کتر نه‌ناسین:
سُئِڵ الرسول (ص) عن الساعه فقال: (علمه عند ربي، لكن أخبركم ما يكون بين يديها، إن بين يديها... يلقي بين الناس التناكر فلا يكاد أحد أن يعرف أحداً) که‌ئه‌وه‌ش ئێستا هاتۆته دى جارى واهه‌یه که‌سانێک له گه‌ڕه‌کیکدان و یه‌کتر ناناسن.
٢٣- هه‌واڵدان به‌وه‌ى ته‌نها سه‌لام له ناسیاو ده‌کرێت (من أشراط الساعة... أن لايُسَلِّمَ الرجل إلا على من يعرفه)
٢٤- هه‌واڵدان به پانتایى ده‌رگاى به‌هه‌شت: جا‌و فی صحیح مسلم وغیره عن أبی هریره فی حدیپ الشفاعه (والذي نفسُ محمدٍ بيدِه إنَّ ما بين المِصْراعَين مِن مصاريع الجنة لكما بين مكَّة وهَجَرٍ أو كما بين مَكَّة وبُصْرى).
له ڕێى زانستى مه‌ساحه‌وه ئه‌و درێژیه‌یان ده‌رهێنا که ١٣٧٣ کیلۆمه‌تره‌و دوورى نێوان مه‌ککه‌و هه‌جه‌ر وه‌ک دوورى نێوان مه‌ککه‌و بوصرایه ، ئه‌گه‌ر خوا ئاگادارى نه‌کات ئه‌مه له‌کوێ ده‌زانێت ؟؟

