سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
عبدالله‌ی کوڕى عومه‌ر / کۆڵنه‌ده‌ری تۆبه‌کار .. (به‌شى٢)...ژیانى هاوه‌ڵان
نوسینگه‌ى ته‌فسیر / نوسینى : خالد محمد خالد / وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى...سه‌خاوه‌ت و دونیانه‌ویستى و پارێزکاریه‌که‌ى ئه‌و پێکه‌وه له هونه‌رێکى مه‌زندا کاریان ده‌کرد، بۆ پێکهێنانى باشترین چاکه‌کانى ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه.. که زۆرى ده‌به‌خشى، چونکه به‌خشنده بوو..حه‌لآڵى پاکى ده‌به‌خشى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆپارێز بوو..باکى نه‌بوو له‌وه‌ى به‌خشنده‌ییه‌که‌ى هه‌ژارى بکات، چونکه دونیا نه‌ویست بوو..!!
(ئیبن عومه‌ر) له‌و کاسانه بوو که داهاتێکى فراوان و چاکیان هه‌بوو، زۆربه‌ى ته‌مه‌نى
بازرگانێکى ده‌ست پاک و سه‌رکه‌وتوو بوو.. مووچه‌یه‌کى زۆریشى له -بیت المال- بۆ بڕا بوویه‌وه..
به‌لآم هه‌رگیز ئه‌و ده‌ستهاته‌ى بۆ خۆى کۆنه‌ده‌کرده‌وه، به‌ڵکو به لێشاو ده‌ینارد بۆ هه‌ژار و نه‌دار و که‌م ده‌ستان..
ئه‌وه‌تا (ئه‌یوبى کوڕى وائلى راسبى) باسى یه‌کێک له‌و به‌خشنده‌ییانه‌یمان بۆ ده‌کات و، هه‌واڵمان ده‌داتێ که رۆژێکیان (ئیبن عومه‌ر) چوار هه‌زار درهه‌م و قه‌دیفه‌یه‌کى بۆ هات..
بۆ رۆژى دواتر، (ئه‌یوبى کوڕى وائل) له بازاڕ بینى ئالیک به قه‌رز بۆ ولآخه‌که‌ى ده‌کڕێ..
(ئه‌یوبى کوڕى وائل) چوو بۆ لاى که‌س و کاره‌که‌ى و لێى پرسین: باشه دوێنێ چوار هه‌زار درهه‌م و قه‌دیفه‌یه‌ک بۆ (باوکى عبدالرحمن) واته (ئیبن عومه‌ر) نه‌هات..؟
وتیان: با...
وتى: ده‌ى ئه‌مڕۆ له بازاڕ بینیم ئالیکى بۆ ولآخه‌که‌ى ده‌کڕى و پاره‌که‌ى پێ نه‌بوو.
وتیان: ئه‌و دوێنێ نه‌خه‌وت هه‌تا هه‌موو پاره‌که‌ى به‌خشییه‌وه، قه‌دیفه‌که‌ى دا به‌شانیا و چوویه ده‌ره‌وه.. که گه‌ڕایه‌وه ئه‌ویشى پێ نه‌بوو، که له باره‌یه‌وه پرسیارمان لێ کرد، پێى وتین: به‌خشیویه‌تى به هه‌ژارێک...!!
(ئه‌یوب) چوویه‌وه ده‌ره‌وه و هه‌ردوو ده‌ستى ده‌دا به‌یه‌کدا، هه‌تا گه‌یشته بازاڕ و چوویه شوێنێکى به‌رز و هاوارى له خه‌ڵکى کرد:
ئه‌ى ده‌سته‌ى بازرگانان...
چى له دونیا ده‌که‌ن، ئه‌وه (ئیبن عومه‌ر)ه و هه‌زاره‌ها درهه‌مى بۆ دێت و ده‌یبه‌خشێته‌وه، بۆ به‌یانیه‌که‌ى ئالیک بۆ ولآخه‌که‌ى به قه‌رز ده‌کڕێت..؟؟!!
به‌ڵێ به‌راستى هه‌ر که‌سێک (محمد)(درودى خواى له‌سه‌ر بێت) مامۆستاى بێت و.. (عومه‌ر)یش باوکى، که‌سێکى مه‌زنه، شایانى هه‌موو مه‌زنییه‌کیشه!!
به‌خشنده‌یى (عبدالله ى کوڕى عومه‌ر)و دونیا نه‌ویستى و خۆپارێزیه‌که‌ى، ئه‌م سێ خاسیه‌ته لاى (عبدالله) راستێتى پێشه‌نگى و، راستێتى کوڕایه‌تى ده‌خسته روو.
که‌سێک به‌و راده‌یه شوێن پێى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) هه‌ڵگرێت، ته‌نانه‌ت به وشتره‌که‌یه‌وه له شوێنێک راده‌وه‌ستێت که رۆژێکیان پێغه‌مبه‌رى (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) بینیوه به‌وشتره‌که‌یه‌وه له‌وێ راوه‌ستاوه و، بڵێ: به‌ڵکو شوێن پێیه‌کانى بکه‌ونه سه‌ر شوێن پێى..!
ئه‌و که‌سه‌ى له چاکه و رێزگرتن و سه‌رسوڕمان به باوکی‌دا بگاته ئه‌و ئاسته‌ى که که‌سێتى (عومه‌ر) به‌سه‌ر دوژمنانی‌دا سه‌پاندبوو، چ جاى خزم و که‌س و کار و مناڵه‌کانى..
ده‌ڵێم: ناکرێت که‌سێک وابه‌سته‌ى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره(درودى خواى له‌سه‌ربێ) و، ئه‌و باوکه بێت ببێته به‌نده‌ى سه‌روه‌ت و سامان..
سامانى زۆر و به‌لێشاو ده‌هاته لاى.. به‌لآم ته‌نها به‌لایدا تێده‌په‌ڕى و، به‌ماڵه‌که‌یدا ده‌په‌ڕیه‌وه..
به‌خشنده‌ییه‌که‌ى، یان به چاکه باسکردنى، مایه‌ى له‌خۆبایىبوون نه‌بوو.
پاشان، ئه‌و تایبه‌تى ده‌کرد به هه‌ژار و نه‌داران.. زۆر که‌میش روویده‌دا که به‌ته‌نها نان بخوات.. هه‌ر ده‌بوو هه‌تیوێک.. یان هه‌ژارێکى له‌گه‌ڵدا بێت.. زۆر جار سه‌رکۆنه‌ى هه‌ندێک له کوڕه‌کانى ده‌کرد، کاتێک ده‌یبینى ده‌وڵه‌مه‌ندانیان داوه‌ت ده‌کرد و، هه‌ژارانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا نه‌ده‌هێنایه‌وه و، پێى ده‌وتن:
بانگهێشتى تێره‌کان ده‌که‌ن و، برسییه‌کانیش به‌جێ ده‌هێڵن...!!
هه‌ژاران ئاشناى سۆزه‌که‌ى بوون و، چێژى چاکه و خۆشه‌ویستیه‌که‌یان کردبوو و له‌سه‌ر رێگاکه‌ى داده‌نیشتن، تا بیانبینێ و له‌گه‌ڵ خۆى بیانباته‌وه بۆ مالأ و.. وه‌ک چۆن کۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگ ده‌وره‌ى گوڵ ده‌ده‌ن بۆ مژینى شیله‌که‌ى، ئه‌وانیش ئاوا ده‌وره‌یان ده‌دا!
* * *
له راستیدا سامان له ده‌ستى ئه‌ودا خزمه‌تکار بوو.. نه‌ک فه‌رمان به‌ده‌ست..
هۆکارێکى پێداویستیه‌کانى گوزه‌ران بوو، نه‌ک بۆ خۆشگوزه‌رانىو رابواردن.
سامانه‌که‌شى ته‌نها هى خۆى نه‌بوو، به‌ڵکو هه‌ژارانیش به‌شێکى دیارى کراویان تێیدا هه‌بوو، به‌ڵکو مافێکى وه‌ک یه‌ک که هیچى له‌وان جیاواز نه‌بوو..
دونیا نه‌ویستیه‌که‌ى له به‌خشنده‌ییه فراوانه‌که‌یدا هاوکارى بوو... هه‌رگیز خۆى بۆ دونیا ماندوو نه‌ده‌کرد و، هه‌وڵى بۆ نه‌ده‌دا، به‌ڵکو ته‌نها ئه‌وه‌نده پۆشاکه‌ى ده‌ویست که جه‌سته دابپۆشێت و، ئه‌وه‌نده خۆراکه‌ش که برسیه‌تى نه‌هێڵێت..
یه‌کێک له‌و برایانه‌ى که له خوراسانه‌وه هاتبوو کراسێکى نه‌رمى جوانى به‌دیارى بۆ هێنا و، پێى وت:
-ئه‌م پۆشاکه‌م له خوراسانه‌وه بۆ هێناویت و، چاوه‌کانم رووناک ده‌بن، گه‌ر ببینم ئه‌و جله زبرانه‌ت لا ببه‌یت و، ئه‌م جله جوانه بپۆشیت..
(ئیبن عومه‌ر) پێى وت: ئاده‌ى پیشانمى بده..
ده‌ستى لێدا و وتى: ئه‌رێ ئه‌مه ئاوریشم نیه..؟؟
هاوڕێکه‌ى وتى: نه‌خێر.. لۆکه‌یه.
(عبدالله) که‌مێک لێى راما، پاشان به ده‌ستى لایبرد و وتى:
نا.. له خۆم ده‌ترسم.. ده‌ترسم بمکاته که‌سێکى لوت به‌رز و له‌خۆبایى.. خودا‌ش که‌سى لوت به‌رز و له‌خۆبایى خۆش ناوێت..!!!
رۆژێکیان هاوڕێیه‌کى کیسه‌یه‌کى پڕى به دیارى بۆ هێنا..
(ئیبن عومه‌ر) لێى پرسى: ئه‌مه چىیه؟
وتى: ئه‌مه ده‌رمانێکى زۆر گه‌وره‌یه له عێراقه‌وه بۆم هێناوى..
(ئیبن عومه‌ر) وتى: باشه ئه‌م ده‌رمانه بۆچى چاکه..؟؟
وتى: بۆ هه‌رسکردنى خۆراک..
(ئیبن عومه‌ر) زه‌رده‌خه‌نه گرتى و به هاوه‌ڵه‌که‌ى وت:
خواردن هه‌رس ده‌کات..؟؟ من ماوه‌ى چل ساڵه هه‌رگیز تێر خواردنم نه‌خواردووه...!!
ئه‌م پیاوه‌ى که ماوه‌ى چل ساڵه له‌خواردن تێرى نه‌خواردووه، تێر نه‌خواردنه‌که‌ى به‌هۆى نه‌بوونیه‌وه نه‌بووه، به‌ڵکو به‌هۆى دونیا نه‌ویستى و پارێزکارى و، هه‌وڵدانیه‌وه بوو بۆ شوێن پێ هه‌ڵگرتنى پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى (درودى خواى له‌سه‌ربێ)و باوکى..
ئه‌و ده‌ترسا له‌وه‌ى رۆژى قیامه‌ت پێى بگوترێت:
أَذْهَبْتُمْ طَيِّبَاتِكُمْ فِي حَيَاتِكُمْ الدُّنْيَا وَاسْتَمْتَعْتُمْ بِهَا: له ژیانى دونیاتاندا هه‌موو خۆشى و له‌زه‌ته‌کانى خۆتانتان دوایى هێنا و ته‌واوتان کردن، به ئاره‌زووى خۆتان به‌و هه‌موو نیعمه‌ته پاک و به‌له‌زه‌ته‌ى هه‌تانبوو راتان بوارد.الاحقاف/٢٠
هه‌روه‌ها به چاکى تێگه‌یشتبوو که له دونیادا میوان و، رێبواره..
له‌باره‌ى خۆیه‌وه ده‌یگوت: له‌وه‌ته‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێ) وه‌فاتى کردووه، نه‌خشتم له‌سه‌ر خشت داناوه، نه دارخورمایه‌کم چاندووه...
(مه‌یمونى کوڕى مه‌هران) یش ده‌ڵێت:
چووم بۆ لاى (ئیبن عومه‌ر)، هه‌رچى شتى نێو ماڵه‌که‌ى هه‌یه خه‌ملآندم، له نوێن و لێفه و ڕایه‌خ و.. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى که تێیدا بوو، نرخى هه‌مووى نه‌یده‌کرده سه‌د درهه‌م!!!
ئه‌مه‌ش به‌هۆى نه‌دارییه‌وه نه‌بوو،.. چونکه (ئیبن عومه‌ر) ده‌وڵه‌مه‌ند بوو..
به‌هۆى ڕه‌زیلىشه‌وه نه‌بوو.. چونکه به‌خشنده‌یه‌کى ده‌ستکراوه بوو..
به‌ڵکو ئه‌وه‌ى له‌به‌ر دونیانه‌ویستى و، خۆ دوور گرتن له رابواردن و، پابه‌ندبوون به رێبازه‌که‌یه‌وه له راستگۆیى و پارێزکاریدا بوو..
به‌ڕاستى (ئیبن عومه‌ر) ته‌مه‌نێکى زۆرى به‌سه‌ر برد و، له‌سه‌رده‌مى ئه‌مه‌ویدا ژیا که پڕ بوو له ماڵ و سامان و زه‌وى و زار زۆر بوو، خۆشگوزه‌رانى زۆربه‌ى ماڵه‌کانى گرتبوه‌وه، به‌ڵکو بڵێ زۆربه‌ى کۆشک و ته‌لاره‌کانى گرتبوه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م کێوه پایه بڵنده به‌سه‌ر به‌رزى و خۆڕ‌اگرى مایه‌وه، ره‌وتى خۆى نه‌گۆڕى و وازى له دونیا نه‌ویستى و پارێزکارییه‌که‌ى نه‌هێنا.
که باسى به‌شى دونیا و پێویستیه‌کانى بکرایه، که ئه‌و لێى هه‌ڵده‌هات، ده‌یگوت:
من و هاوه‌لآنم له‌سه‌ر فه‌رمانێک کۆ بووبووینه‌وه، ده‌ترسم گه‌ر سه‌ر پێچیان بکه‌م نه‌گه‌م پێیان...
پاشان خه‌ڵکه‌که‌ى تێده‌گه‌یاند که ئه‌و له‌به‌ر بێده‌سته‌لآتى وازى له دونیا نه‌هێناوه و، هه‌ردوو ده‌ستى به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌کرده‌وه و ده‌یگوت:
په‌روه‌ردگارا.. خۆت ده‌زانى گه‌ر له‌به‌ر ترسى تۆ نه‌بوایه پێشبڕکێى قوڕه‌یشمان ده‌کرد له دونیادا...
* * *
به‌ڵێ... گه‌ر له‌به‌ر ترسى په‌روه‌ردگارى نه‌بوایه له‌م دونیایه‌دا پێشبڕکێى ده‌کرد و، له سه‌رکه‌وتوه‌کانیش ده‌بوو.
به‌ڵکو پێویستیشى به پێشبڕک نه‌بوو، چونکه دونیا به‌ره‌و لاى ئه‌و ده‌هات و، به‌شته چاک و فریوده‌ره‌کانیه‌وه به‌شوێنیه‌ه‌وه بوو..
باشه ده‌بێت چى هه‌بێت له پله و پایه‌ى خه‌لیفایه‌تى زیاتر فریوده‌ر بێت..؟؟
چه‌ندین جار پێشنیار کرا بۆ (ئیبن عومه‌ر) به‌لآم ئه‌و خۆى لاده‌دا.. هه‌ره‌شه‌ى کوشتنى لێ‌کرا گه‌ر پێى رازى نه‌بێت، ئه‌و زیاتر ره‌تى کرده‌وه و، خۆى لێ لادا..!!(حسن) ده‌ڵێت:
کاتێک (عوسمانى کوڕى عه‌ففان) کوژرا، به (عبدالله ى کوڕى عومه‌ر)یان وت: تۆ سه‌روه‌رى خه‌ڵکیت و، کوڕى سه‌روه‌رى خه‌ڵکیت، وه‌ره پێشه‌وه تا وا بکه‌ین خه‌ڵک به‌یعه‌تت بده‌نێ..
وتى: سوێند به‌خوا من چه‌ند له توانامدا بێت ناهێڵم به‌هۆى منه‌وه دڵۆپه خوێنێک بڕژێ..
وتیان: دێیته پێشه‌وه، یا له ماڵه‌که‌ى خۆتدا بتکوژین..
ئه‌ویش قسه‌که‌ى پێشترى بۆ دووباره کردنه‌وه..
ته‌ماحیان خسته به‌رى.. ترساندییان.. به‌لآم هیچیان لێ هه‌ڵنه‌کڕاند..!!
دواتریش.. که رۆژگار ده‌گوزه‌را و، ئاشووب زیادى ده‌کرد، هه‌میشه (ئیبن عومه‌ر) جێى ئومێد بوو، خه‌ڵکى داکۆکیان ده‌کرد تا پله‌ى خه‌لیفایه‌تى وه‌ر بگرێت و ئه‌وانیش په‌یمانى پێ ده‌ده‌ن، به‌لآم هه‌میشه ره‌تى ده‌کرده‌وه و رازى نه‌ده‌بوو..
ئه‌م ره‌تکردنه‌وه‌یه ره‌خنه‌یه‌که به‌ره‌و رووى (ئیبن عومه‌ر) ده‌کرێته‌وه..
به‌لآم ئه‌و به‌ڵگه و پاساوى خۆى به‌ده‌سته‌وه بوو..
پاش کوژرانى (عوسمان)، بارودۆخ تێک ده‌چوو، به‌جۆرێک که مه‌ترسى و خراپى لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرا.
(ئیبن عومه‌ر) گه‌رچى پله‌ى خه‌لیفایه‌تى وه‌رنه‌ده‌گرت، به‌لآم رازى ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تیه‌که‌ى و مه‌ترسیه‌کانى له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌و مه‌رجه‌ى هه‌موو موسڵمانان به گوێڕایه‌لى و ویستى خۆیان هه‌ڵیبژێرن، به‌لآم ته‌نها که‌سێک به‌زه‌برى شمشێر بهێنرێت بۆ په‌یمان پێدانى، ئه‌مه بوو ئه‌و ره‌تى ده‌کرده‌وه و له‌گه‌ڵیشیدا به‌خه‌لیفایه‌تى رازى نه‌ده‌بوو..
له‌و کاته‌شدا، ئه‌م کاره له‌توانا به‌ده‌ربوو... سه‌ره‌ڕاى فه‌زڵه‌که‌ى و، کۆده‌نگى موسڵمانان له‌سه‌ر خۆشویستن و رێزگرتنى ئه‌و، به‌هۆى فراوان بوونى ناوچه‌کانى ژێر ده‌سته‌لآتیان و، دوورییان له‌یه‌ک و، ئه‌و جیاوازیانه‌ى که‌وتبووه نێوان موسڵمانان و، کردبوونیه ده‌سته و کۆمه‌ڵى جیاجیا و، مه‌ترسى جه‌نگ و، شمشێر وه‌شاندنى لێده‌کرا، هه‌موو ئه‌وانه وایان کردبوو که‌ش ساز و گونجاو نه‌بێت بۆ ئه‌و کۆ ده‌نگییه‌ى که (عبدالله ى کوڕى عومه‌ر) کردبوویه مه‌رج..
رۆژێکیان پیاوێکى پێگه‌یشت و پێى وت: هیچ که‌س وه‌ک تۆ بۆ ئوممه‌تى (موحه‌ممه‌د)(درودى خواى له‌سه‌ربێ) خراپ نه‌بووه.!
(ئیبن عومه‌ر) وتى: بۆچى..؟ سوێند به‌خوا نه‌خوێنى که‌سیانم ڕشتووه و، نه ڕێزى کۆمه‌ڵیانم شکاندووه و، نه هێزیانم پارچه پارچه کردووه..
پیاوه‌که وتى: گه‌ر تۆ ئاره‌زووت هه‌بوایه هه‌موان به‌تۆ رازى بوون.
(ئیبن عومه‌ر) وتى: حه‌زناکه‌م که بۆم ببوایه و، پیاوێک بیگوتایه: نه‌خێر و، یه‌کێکى دیکه بیگوتایه: به‌ڵێ.
ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌ى که رووداوه‌کان قۆناغێکى درێژیان بڕى و، کاروبار بۆ (معاویه) یه‌کلا بوویه‌وه.. له دواى خۆیشى درا به (یه‌زید).. پاشان (معاوية)ى دووه‌مى -کوڕى یه‌زید- له‌به‌ر دونیانه‌ویستى پاش چه‌ند رۆژێک له وه‌رگرتنى خه‌لافه‌ت وازى لێهێنا..
هه‌تا له‌و رۆژه‌دا، (ئیبن عومه‌ر) هه‌ر چه‌نده به‌ته‌مه‌ن بوو، به‌لآم هێشتا جێگاى ئومێدى خه‌ڵکى و، ئومێدى خیلافه‌ت بوو.. ئه‌وه بوو (مه‌روان) چوو بۆ لاى و پێى وت:
-ده‌ستت بێنه په‌یمان به‌تۆ بده‌ین، چونکه تۆ سه‌روه‌رى عه‌ره‌ب و کوڕى سه‌روه‌ریانى..
(ئیبن عومه‌ر) پێى وت: ئه‌ى چى بکه‌ین به خه‌ڵکى رۆژ هه‌لآت..؟
(مه‌روان) وتى: لێیان ده‌ده‌ین هه‌تا په‌یمانت پێ ده‌ده‌ن..
(ئیبن عومه‌ر) وتى: سوێند به‌خوا پێم خۆش نیه که حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌نم بێت و، به‌هۆى منه‌وه ته‌نها یه‌ک پیاو بکوژرێت...!!
-مه‌روان- لاى ئه‌وى به‌جێ هێشت و، له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌م هۆنراوه‌ى ده‌وت:
إنی أرى فتنه تغلی مراجلها والملک بعد أبی لیلى لمن غلبا
واته: من ئاشووب ده‌بینم جێى خۆده‌کاته‌وه و ده‌سته‌لآت پاش -باوکى له‌یلا- بۆ ئه‌و که‌سه‌یه به‌سه‌ریدا زاڵ بێت.
مه‌به‌ستى له -باوکى له‌یلا- (معاویه‌ى کوڕى یه‌زید) بوو.. (کۆتایى به‌شى ٢)

