سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
عبدالله‌ی کوڕى عومه‌ر / کۆڵنه‌ده‌ری تۆبه‌کار .. ( کۆتایى )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر / نوسینى : خالد محمد خالد / وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى... ئه‌م ره‌تکردنه‌وه‌ى له‌به‌ر به‌کارهێنانى شمشێر و هێز بوو، وایکردبووله(ئیبن عومه‌ر) که هه‌ڵوێستى گۆشه گیرى و بێلایه‌نى له ئاشووبى چه‌کدارى نێوان لایه‌نگرانى (عه‌لى) و، لایه‌نگرانى (معاویه)دا وه‌رگرێت و، ئه‌م وشانه بکاته دروشم و رێبازى
خۆى:
هه‌ر که‌سێ وتبێتى: (حي على الصلاة) به‌ده‌میه‌وه چووم..
هه‌رکه‌سێ وتبێتى: (حي على الفلاح) وه‌لآمم داوه‌ته‌وه.
هه‌رکه‌سێ وتبێتى: وه‌ره بۆ کوشتنى براى موسڵمان و
، بردنى ماڵه‌که‌ى، وتومه: نه‌خێر..!!
به‌لآم له‌و گۆشه‌گیرى و بێلایه‌نیه‌یدا، خوار نابێته‌وه به‌لاى ناڕه‌وادا..
له کاتێکدا (معاویه) ئه‌وپه‌ڕى ده‌سته‌لآتى هه‌بوو، (ئیبن عومه‌ر) به‌جۆرێک به‌ره‌نگارى کرد، ئێشى پێگه‌یاند و شێواندى.. که (معاویه) په‌یمانى کوشتنى بدات و، هه‌ر (معاویه)ش بوو وتى: (گه‌ر له نێوان من و خه‌ڵکیدا تاڵه موویه‌ک مابێت ناهێڵم بپچڕێت)..!!
رۆژێکیان (حه‌جاج) وه‌ستا بوو وتارى ده‌دا، وتى: (ئیبن زوبه‌یر) ده‌ستکارى قورئانى کردووه!
(ئیبن عومه‌ر) به‌رپه‌رچى دایه‌وه و هاوارى لێکرد: (درۆت کرد.. درۆت کرد.. درۆت کرد)..
(حه‌جاج) له‌ده‌ستى ده‌رچوو و، ئه‌و کاره له ناکاوه رایچڵه‌کاند، له کاتێکدا ئه‌و هه‌موو شتێ لێى ده‌ترسێ، په‌یمانى خراپترین سزاى به (ئیبن عومه‌ر) دا..
(ئیبن عومه‌ر) ده‌ستى له رووى (حه‌جاج) راوه‌شاند و، وه‌لآمى دایه‌وه و، خه‌ڵکه‌که‌ش سه‌رسام بووبوون، وتى:
(گه‌ر ئه‌وه‌ى په‌یمانت دا به‌جێى بهێنیت هیچ سه‌یر نیه، چونکه تۆ نه‌فامێکى سه‌پێنراوى)..!!
به‌لآم ئه‌و -سه‌ره‌ڕاى به‌هێزى و بوێرییه‌که‌ى- تا دوا رۆژى ته‌مه‌نى سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که له ئاشووبى چه‌کداریدا به‌شى نه‌بێت، رازى نه‌ده‌بوو لاى هیچ ده‌سته‌یه‌ک بگرێت..
(ئه‌بو عالیه‌ى به‌راو) ده‌ڵێت:
رۆژێکیان له دواى (ئیبن عومه‌ر)ه‌وه ده‌ڕۆیشتم، ئه‌و هه‌ستى پێ نه‌ده‌کردم، گوێم لێ‌بوو به‌خۆى ده‌وت:
شمشێره‌کانیان خستۆته سه‌ر ملى یه‌کدى، هه‌ر یه‌که‌و ئه‌وه‌ى تر ده‌کوژێ، ده‌ڵێن: ئه‌ى (عبدالله ى کوڕى عومه‌ر)، ده‌ستت بێنه...؟!
کاتێک ده‌یبینى خوێنى موسڵمانان به‌ده‌ستى خۆیان ده‌ڕژێ، له داخ و په‌ژاره‌دا وه‌خت بوو بته‌قێ..!!
ئه‌و -هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تاى قسه‌کانماندا له باره‌یه‌وه خوێندمانه‌وه-، هیچ بڕوادارێکى له گۆڕه‌که‌یدا رانه‌چڵه‌کاندوه..
خۆ گه‌ر له توانایدا بوایه شه‌ڕ راگرێت و، خوێن رشتن بوه‌ستێنێت، ئه‌وا ده‌یکرد، به‌لآم رووداوه‌کان له‌و به‌هێزتر بوون، بۆیه خۆى گۆشه گیر کرد.
به‌لآم دڵى هه‌ر له‌گه‌ڵ (عه‌لى) دا بوو. به‌ڵکو وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت دڵنیاییه‌که‌شى له‌گه‌ل ئه‌ودا بوو، ته‌نانه‌ت لێى ده‌گێڕنه‌وه که له‌دوا رۆژه‌کانى ته‌مه‌نیدا وتویه‌تى:
داخ و که‌سه‌ر بۆ هیچ شتێک ناخۆم که له‌دونیادا له‌ده‌ستم چووبێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که له‌گه‌ڵ (عه‌لى) دا له دژى ده‌سته هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان نه‌جه‌نگام..!!
ئه‌و کاته‌ش که ئاماده نه‌بوو له‌گه‌ڵ (ئیمامى عه‌لی)دا بێت که له‌سه‌ر حه‌ق بوو و، حه‌قیش له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوو، ئه‌و کاره‌ى بۆ هه‌لآتن یان ده‌رباز بوون نه‌بوو.. به‌ڵکو ره‌تکردنه‌وه‌ى هه‌موو جیاڕایى و ئاشووبه‌که بوو، بۆ خۆ دوور خستنه‌وه له کوشتارێک که له نێوان موسڵمان و هاوه‌ڵپه‌رستدا نیه، به‌ڵکو له نێوان موسڵمانان دایه، هه‌ندێکیان هه‌ندێکى دیکه‌یان ده‌خۆن..
ئه‌وه‌شى به‌ته‌واوى روون کردۆته‌وه، کاتێک که (نافع) لێى ده‌پرسێت:
ئه‌ى (باوکى عبدالرحمن)، تۆ کوڕى (عومه‌ر)یت و، هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌رى خوایت ( درودى خواى له‌سه‌ر بێت ) و، تۆ واو.. تۆ وا.. باشه چى ده‌ستت ده‌گرێ له‌م کاره‌دا-واته له پشتیوانى کردنى (عه‌لى) دا-؟؟
پێى وت: ئه‌وه‌ى رێگریم لێ ده‌کات ئه‌وه‌یه خواى گه‌وره خوێنى موسڵمانى له‌سه‌ر حه‌رام کردووم، خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى:
[ وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لاَ تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّهِ..: له‌گه‌ڵیان بجه‌نگن تا ئاژاوه بنه‌بڕ بێت و ئایین هه‌ر بۆ خوا بێت.]البقره/١٩٣.
ئێمه‌ش به‌جێمان هێنا و، شه‌ڕى هاوه‌ڵ په‌رستانمان کرد هه‌تا ئاینى خوا سه‌رکه‌وت، به‌لآم ئه‌مڕۆ، له‌به‌ر چى بجه‌نگین..؟؟
ئه‌وکاته من جه‌نگام، (که‌عبه) له گۆشه‌یه‌وه تا درگاکه‌ى پڕبوو له بت، هه‌تا خواى گه‌وره خاکى عه‌ره‌بى لێ پاک کرده‌وه...
جا باشه ئه‌مڕۆ که‌سێک بکوژم که ده‌ڵێت:( لا الة الا الله).؟!
ئه‌مه بۆچوون و، پاساو و، بیروڕاى ئه‌و بوو..
که‌واته خۆ دوور گرتنى ئه‌و له کوشتار و به‌شدارى نه‌کردنى تێیدا، هه‌ڵهاتن یان ناجۆرى(سلبى) نه‌بوو، به‌ڵکو ره‌تکردنه‌وه‌ى جه‌نگێکى ناوخۆیی نێوان بڕواداران و، به‌رزکردنه‌وه‌ى شمشێرى موسڵمان به‌رووى موسڵماندا بوو..
(عبدالله ى کوڕى عومه‌ر) زۆر ژیا.. ئه‌و رۆژانه‌ى بینى که ده‌روازه‌کانى دونیا به‌رووى موسڵماناندا کرایه‌وه و، سه‌روه‌ت و سامان زیادى کرد و، پله و پایه زۆر بوو و، چاوچنۆکى و ئاره‌زووه‌کان گه‌وره‌ده‌بوون..
به‌لآم توانا ده‌روونییه گه‌وره‌که‌ى، پێکهاته‌ى سه‌رده‌مى گۆڕى...!! سه‌رده‌مى چاوچنۆکى و سامان و ئاشووبى، لاى ئه‌و کرده سه‌رده‌مى دونیا نه‌ویستى و، پارێزکارى و، ئاشتى و، ئه‌و کۆڵنه‌ده‌ره تۆبه‌کاره به هه‌موو دڵنیایى و خوا په‌رستى و به‌رزییه‌کیه‌وه به‌سه‌رى برد و، هه‌رگیز به‌سه‌ر سروشته ده‌رونیه باشه‌که‌یدا زاڵ نه‌بوو که ئیسلام له‌رۆژانى مه‌زن و به‌رزى یه‌که‌میدا دایڕشتبوو و پاکى کردبووه‌وه..
له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاى ده‌سته‌لآتى (ئه‌مه‌وی)دا سروشتى ژیان گۆرا، هیچ ده‌روازه‌یه‌ک نه‌بوو بۆ ده‌رباز بوون له‌و گۆڕانه و.. ئه‌و سه‌رده‌مه بوو بووه سه‌رده‌مى فراوان بوون له هه‌موو شتێکدا.. فراوان بوونێک که ته‌نها چاوچنۆکى ده‌وڵه‌تى نه‌گرتبووه و به‌س، به‌ڵکو چاوچنۆکى کۆمه‌ڵ و تاکه‌کانیشى گرتبۆوه.
له نێوه‌ندى ده‌ریاى سه‌رنج راکێشان و، جۆش و خرۆشى سه‌رده‌مى شه‌یدابوون به رووکارى فراوانخوازى و، ده‌ستکه‌وت و، خۆشییه‌کانى، (ئیبن عومه‌ر) له‌گه‌ڵ چاکیه‌کانى خۆیدا ده‌ژیا و، به‌رده‌وامى له‌سه‌ر بره‌و دان به پێشکه‌وتنى رۆحى مه‌زنى له هه‌موو ئه‌وانه سه‌رقاڵى کردبوو..
له راستیشدا ئه‌و له پێویستیه‌کانى ژیانه پایه‌به‌رزه‌که‌ى ئه‌وه‌نده‌ى به‌ده‌ست هێنا بوو که به ئاواتیه‌وه بوو، هه‌تا هه‌ندێک له هاوسه‌رده‌مه‌کانى له باره‌یه‌وه ده‌ڵێن:
(ئیبن عومه‌ر) که مرد، وه‌ک (عومه‌ر) وابوو له‌چاکه‌دا.
به‌ڵکو له‌به‌ر سه‌رسامیان به تیشکى چاکه‌کانى، ده‌یانویست که چاکه‌کانى ئه‌م له‌گه‌ڵ (عومه‌ر)ى مه‌زنى باوکی‌دا به‌راورد بکه‌ن، ده‌یانوت:
(عومه‌ر) له‌سه‌رده‌مێکدا بوو هاو شێوه‌ى هه‌بوو، به‌لآم (ئیبن عومه‌ر) له سه‌رده‌مێکدا ژیا هاوشێوه‌ى نه‌بوو..!!
ئه‌مه‌ش زیاده‌ڕۆییه‌که شایسته‌یى (ئیبن عومه‌ر) لێخۆشبوونى بۆ ده‌خوازێت.. به‌لآم (عومه‌ر) له‌گه‌ڵ هیچ که‌سدا به‌راورد ناکرێت و.. زۆر دووره له‌وه‌ى که له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا نمونه‌ى هه‌بێت..
له ساڵى حه‌فتاوسێى کۆچیدا... خۆر به‌ره‌و ئاوا بوون ده‌چوو، یه‌کێک له که‌شتیه هه‌میشه‌ییه‌کان خۆى پێچایه‌وه و، به‌ره‌و جیهانه‌که‌ى دیکه و لاى په‌روه‌ردگارى رۆیشت، که جه‌سته‌ى دوایه‌مین نوێنه‌رى رۆژانى وه‌حى-له مه‌ککه و مه‌دینه-ى له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتبوو، که ئه‌ویش (عبدالله ى کوڕى عومه‌ر) بوو.

