سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بۆ به‌هێزکردنى مێشکى مرۆڤ و زیادکردنى ته‌رکیز و زیره‌کیت
١- ئاو خواردنه‌وه‌ى زۆر و به شێوه‌یه‌کى له‌سه‌رخۆ، مێشکى مرۆڤ ٨٠% ى له ئاوه پێکهاتووه, له‌به‌ر ئه‌وه پێویستییه‌کى زۆرى به ئاو هه‌یه، ده‌مارێکیش له مێشک‌دا هه‌یه په‌یوه‌ندى به زیره‌کى و بیرتیژى مرۆڤه‌وه هه‌یه و به ته‌ڕبوونى ئه‌و ده‌ماره زیره‌کى له‌مرۆڤدا زیادده‌بێت.
٢- هه‌واى پاک و ژینگه‌ى خاوێن و هه‌ڵمژینى هه‌ناسه‌ى قوڵ به لووت و دانه‌وه‌ى به‌ده‌م.
٣- ئاوازى خۆش و ده‌نگى هێمن و له‌سه‌رخۆ وه‌ک ده‌نگى بولبول و خوڕه‌ى ئاو و ده‌نگى هه‌وا و پێکه‌نین, به‌تایبه‌تى زه‌رده‌خه‌نه.
٤- بیرکردنه‌وه‌ى زۆر و خستنه‌گه‌ڕى ژیرى و ته‌رکیزکردن له‌سه‌ر شتێکى دیاریکراو بۆ ماوه‌یه‌ک و ڕاهێنانى بیر, بۆ نموونه،(لةماوةى 30 ضركةدا 12 ناو بلَىَ كة بة ثيتى (س) ده‌ستپێبکات) چه‌ندین ڕاهێنانى وه‌ک ئه‌م نموونه‌یه ئه‌نجامبده.
٥- گرنگیدان به نوێژه‌کان و سه‌رنجدانى شوێنى کڕنوشه‌که‌ت له‌کاتى نوێژه‌کاندا .
٦- شه‌وان زوو خه‌وتن و به‌یانیان زوو هه‌ستان له خه‌و و گرنگیدان به قه‌یلوله‌کردن واته خه‌وتنى چێشته‌نگاو
٧- خویندنه‌وه‌ى زۆر, به‌تایبه‌تى قورئان خویندنه‌وه‌ى زۆر و له‌به‌رکردنى قورئان .
٨- بیرکردنه‌وه له شتى پێچه‌وانه مێشک به‌هێزده‌کات و ته‌رکیز زیادده‌کات، داهێنانى قه‌ڵه‌م هه‌ر به بیرکردنه‌وه‌ى پێچه‌وانه داهێنرا، یه‌کێک له زاناکان کاتێک بینى دارێک نوکه‌که‌ى ده‌کرێت به ناو مه‌ره‌که‌بدا و نوسینى پێ ده‌نوسرێت، ئه‌و بیرى له‌وه کرده‌وه له جیاتى ئه‌وه‌ى دار له‌ناو مه‌ره‌که‌ب دابنرێت, گوتى با مه‌ره‌که‌ب له‌ناو دار دابنرێت و بۆ نوسین به‌کاربهێنرێت، هه‌ر ئه‌و بیرۆکه پێچه‌وانه‌یه‌ى ئه‌و بووه دروستکه‌رى ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ى ئێمه به‌کارى ده‌هێنین .
٩- وه‌رزشکردن و مه‌له‌وانى و خۆشوشتن و زوو زوو قاچ فێنککردنه‌وه به‌تایبه‌تى له‌دواى ماندووبوون.
١٠- گرنگیدان به چه‌ند شتێک له‌یه‌ک کاتدا و ده‌ستنیشانکردنى خاڵى لێکچوو له نێوان دوو شت یان دوو وێنه، له‌به‌رکردنى ژماره‌ی مۆبایله‌کان.
١١- لێکدانه‌وه‌ى که‌ره‌سته و پارچه‌ى ئامێر و شتى لێکترازاو و لێکدانه‌وه‌ى ژماره
١٢- خواردنى ئاوى زه‌مزه‌م به نیازى بیرتیژى و خواردنى هه‌نگوین, ئه‌م خواردن و میوانه‌ش زۆر گرنگن بۆ مێشک (مۆز، سێ‌و، چه‌ره‌زات، باده‌م، گوێز، سه‌وزه‌وات، ترێى ڕه‌ش، مێووژ، کونجى، گۆشتى ماسى، جگه‌ر، مێشکى ئاژه‌ڵ، په‌نیر و که‌ره و قشته، خورما، گێزه‌ر، هه‌نجیر، گێلاس، زه‌یتون).
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ى یه‌کگرتوو : ژماره ١٠٠٦

