سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
تێڕامانێک بۆ مه‌راسیمى حه‌ج
کاروان عه‌لى.....حه‌ج یه‌کێکه له‌پایه گرنگه‌کانی ئیسلام که‌خوای گه‌وره له‌ته‌مه‌ندا یه‌کجار پێویستی کردووه له سه‌رکه‌سێ توانای هه‌بێ، بێگومان گشت فه‌رمانه‌کانی خودا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دنیا و دواڕۆژی ئێمه‌یه، حه‌جیش یه‌کێکه له‌و فه‌رمانانه‌ی که‌مانا و مه‌به‌ستی زۆری لێده‌خوێندرێته‌وه و که‌سانی ژیر هه‌ستی پێده‌که‌ن: له‌سه‌رئاستی تاک/ فێرگه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی ئیمانییه، سه‌فه‌رێکی مێژووییه بۆ پیرۆزترین شوێن که ماڵه گه‌وره‌که‌ی خوایه له مه‌ککه‌ی پیرۆز، له‌کاتێکی پیرۆز دا که ده‌ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی حه‌جه‌و له‌به‌ر گرنگییان خوا سوێندی پێخواردوون (وليالِِِِ عشر) تێیدا فێری دڵسۆزی و یه‌کتاپه‌رستی ده‌بێن که باشترین ده‌ستمایه‌ن بۆ دنیا و دواڕۆژ.
له‌سه‌رئاستی کۆمه‌ڵگه‌ی مسوڵمان
١. کۆنگره‌یه‌کی گشتی ساڵانه‌ی بێ وێنه‌یه، ئیسلام به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر یه‌کڕیزی وکۆبوونه‌وه ده‌کات، بۆیه له نوێژه‌کانی ناو مزگه‌وت ڕۆژانه موسڵمانانی گه‌ڕه‌ک کۆده‌کاته‌وه، له کۆبوونه‌وه‌ی مسوڵمانانی شار هه‌فتانه له نوێژی هه‌ینی دا به‌یه‌ک ده‌گه‌ن و کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌یش له حه‌جدایه.
٢. به‌رجه‌سته‌کردنی برایه‌تی ئیمانی به‌کرده‌وه، له وشوێنه‌که هیچ شتێکی دنیایی وه‌ک زمان و ڕه‌نگ و سنور نابنه به‌ربه‌ست و سه‌رجه‌م جیاوازییه‌کان وه‌لا ده‌نرێن!
٣. کۆچکردنی مسوڵمانان له‌دوورو نزیکه‌وه بۆ مه‌ککه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاینه‌که‌یان نیشانه‌ی یه‌کتاپه‌رستی و دڵسۆزی و تازه‌کردنه‌وه‌ی په‌یمانی خواپه‌رستییه.
٤. یه‌کسانی ڕاسته‌قینه ته‌نها له‌و شوێنه ده‌بینرێ، که ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار..ڕه‌ش و سپی..وه‌زیروگزیر.. هه‌موویه‌ک به‌رگی سپی بێ باخه‌ڵیان له‌به‌ردایه، یه‌ک دروشم ده‌ڵێنه‌وه(لبيك اللهم لبيك.(
5. حةجكردن قيامةتي بضوكة، ديمةنةكاني مةيداني حةشر و حيسابمان ديَننةوة بةرضاو، بةرطي كفني لةبةرداية و بيَ مالَ و حالَة و كؤضةريية، ڕاهيَنانة ئامادة باشيية بؤ دواڕؤذ، بؤية جيَطةي سةرنج و تيَڕامانة كة خواي طةورة لة سةرةتاي سورةتي حةجدا باسي ديمةنةكاني قيامةتمان بؤ دةكات.
6. شويَنكةوتن و يادكردنةوةي ثيَشيناني خؤمانة، لة تةوافي بةيتدا يادي حةزرةتي (ئيبراهيم و اسماعيل) ده‌که‌یته‌وه که دروستیانکردووه، له‌سه‌فا و مه‌ڕوه شوێنکه‌وتنی ڕاکردنه‌که‌ی هاجه‌ره خاتونی دایکمانه، له‌ڕه‌جمدا یادی هه‌ڵوێسته بوێرانه‌که‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیمه دژ به شه‌یتان که ویستی په‌شیمانی‌بکاته‌وه له سه‌ربڕینی کوڕه‌که‌ی، که ده‌بێ مسوڵمانیش به‌شێوه‌یه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی خوابێت.
٧. حه‌ج ڕاهێنانی ده‌روونه بۆ خۆبه‌که‌مگرتن و لێبوردن و ماڵبه‌خشین و ڕاهێنانی جه‌سته‌و لاشه له‌سه‌رخۆڕاگری و ئارامگرتن به‌رانبه‌ر ناخۆشییه‌کانی ژیان، چوونی سه‌فه‌ر ناخۆشی تێدایه.
حه‌ج به گه‌نجی یان به پیری؟
حه‌ج که‌پایه‌ی پێنجه‌می ئیسلامه و له‌ته‌مه‌ندا یه‌کجار پێویستکراوه بۆ که‌سانێ توانایان ببێ، لێره‌و له‌وێ ده‌بیستین خه‌ڵکانێک ده‌ڵێن: تاپیر نه‌بین ناچین بۆحه‌ج، حه‌ج بۆ ته‌مه‌نی پیری چاکه‌و به‌گه‌نجی پێمان ڕاناگیرێ! ئه‌و بیرۆکه‌یه هه‌ڵه‌یه و پلانێکی گوماناوییه و له‌گه‌ڵ حیکمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی حه‌ج پێچه‌وانه‌یه و دروستکراوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی گه‌نجه‌کان له‌بنه‌مایه‌کی دینه‌که‌یان و دابڕیانکه‌ن له جیهانی ئیسلامی و بێبه‌شیانکه‌ن له خێروبێره‌کانی ئه‌و کۆنگره گه‌وره‌یه‌ی موسڵمانان، گه‌ر خوا بۆت بکات به‌گه‌نجی حه‌ج بکه‌ی، چونکه توانا و دانایی گه‌نج زیاتر فه‌لسه‌فه‌ی حه‌ج ده‌خوێنێته‌وه و له مه‌به‌سته‌کانی ده‌گات وه‌ک: یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌یی و برایه‌تی و یه‌کترناسینی مسوڵمانان و بینینی دیمه‌نه‌کانی قیامه‌ت و بیرکردنه‌وه له سه‌رده‌می دابه‌زینی وه‌حی و ئه‌رک و خه‌باتی هاوه‌ڵان له‌پێناوی بانگه‌وازه‌که‌یاندا و، پاشان بیرکردنه‌وه له به‌ڵێن و ده‌سه‌ڵاتی خوداوه له سه‌رده‌می مه‌ککه‌ی ئه‌وسای وشکی بێ ئاو و مه‌ککه‌ی ئێستای پێشکه‌وتووی قه‌ره‌باڵغ که جێگه‌ی سه‌رنجی که‌سانی ژیره، له هه‌موو ئه‌مانه‌دا هێز و توانای گه‌نجانه‌ی پێویسته له‌یارمه‌تییدانی نه‌خۆش و پیر و په‌ککه‌وته‌کان، ئه‌مانه هه‌مووی له توانای حاجی گه‌نج دایه و چێژی ئیمانی لێوه‌ر ده‌گرێ، وه‌ک وتراوه: (هةمو وشت لةطةنج جوانة)، به‌ڵام حه‌ج به‌پیری مایه‌ی ناچارییه و ده‌بێته بار به‌سه‌ر ئه‌وانی تره‌وه و خۆیشی له‌به‌ر بێهێزی و نه‌خۆشی چێژی ئه‌وتۆ له‌و سه‌فه‌ره گه‌وره و گرنگه نابینێ، وێنه‌ی ئه‌وانه وه‌ک ئه‌و که‌سه‌یه که‌ڕه‌زیلییده‌کات و سه‌روه‌ت و سامان کۆده‌کاته‌وه بۆ ڕۆژی ته‌نگانه و پێش ئه‌وه‌ی هیچ ته‌نگانه‌یه‌ک بێته‌ڕێی بمرێ و ماڵه‌که‌ی له ده‌ستبچێ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بۆچونه هه‌ڵه‌یه‌بوو که جاران ئه‌گه‌ر یه‌کێ به‌گه‌نجی بچوایه بۆ حه‌ج به‌لایانه‌وه سه‌یربوو!, پێیان ده‌گوت خۆت پیرکرد! یان جارێ گه‌نج بووی! کاتی حه‌جت نه‌بوو!, ئه‌وه‌ی که به پیری ده‌چێ فه‌ڕزه‌که‌ی به‌جێ دێنێ, به‌ڵام سودمه‌ند نابێ له حیکمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی حه‌ج و تێناگا و سه‌ره‌نجام هیچ گۆڕانکاری به‌سه‌ر ڕه‌وشته‌کانییدا نایات به‌ره‌و چاکه و هه‌ندێ جارده‌بنه نمونه‌ی خراپ و خه‌تای حه‌جیش ده‌گرن! , لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌و پیره نیه که (معضوب)ه، بۆیه هه‌وڵبده‌ین به‌گه‌نجی بچین تا پیلانی نه‌یاران پوچه‌ڵبکه‌ینه‌وه و هاوکاری پیرو په‌ککه‌وته‌کانیش بکه‌ین و مانا و مه‌به‌سته‌کانیشی بزانین و خێری زۆرکۆبکه‌ینه‌وه بۆ دنیا و دوا ڕۆژ و ببینه گه‌نجی خواویست و ته‌وبه‌کار.

