سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌حکامه‌کانى ناونانى منداڵ.... ١- منداڵ که‌ى ناوى لێ ده‌نرێت؟
نووسینى:د. عه‌بدوڵلآ ناصح عه‌لوان....وه‌رگێڕانى:ناصح ئیبراهیم سازانى...... یه‌کێ له‌داب و نه‌ریته‌کانى کۆمه‌لآیه‌تیه‌کان ئه‌وه‌یه کاتێ منداڵ له دایک ده‌بێ باوک و دایک ناوێکى چاک و ناوێکى جوان و نازناوێکى چاکى لێ ده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ى لاى چاک و خراپ پێى بناسرێ..
ئیسلام به‌و شه‌ریعه‌ته گشتى و ته‌واوه‌ى که هه‌یه‌تى گرنگى زۆرى داوه به‌و دیارده‌یه, چه‌نده‌ها ئه‌حکام و یاساى داناوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته که گرنگى پێدانى هه‌ستى پێ ده‌کرێ, تاکو گه‌لى ئیسلامى ئه‌و ئه‌حکامانه بزانن که په‌یوه‌ندى هه‌یه به‌په‌روه‌رده‌ى منداڵه‌کانیانه‌وه, وه شره‌زاى هه‌موو ئه‌و شتانه بن که ده‌بنه هۆی به‌رزى پله‌و پایه‌یان و په‌یوه‌ندى هه‌یه به کار‌و باریانه‌وه.
ئه‌وه‌ش ئێوه‌و ئه‌و یاسا‌و ئه‌حکامانه‌ى که ئیسلام دایناون بۆ ناونانى مناڵى تازه له دایک بوو:
١- منداڵ که‌ى ناوى لێ ده‌نرێت؟
* سه‌موره ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رموى: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله علية وسلم) فه‌رمویه‌تى: (كُل غُلَامُ مُرْتَهَنٌ بِعَقِيقَتِهِ يُذْبَحُ عَنْهُ يَوْمَ السَّابِعِ وَيُسَمَّى وَيُحْلَقُ رَأْسُهُ) ( - روه أصحاب السنن, وصححه الألباني في صحيح الجامع : 2563, وجامع الترمذي: 4/101 برقم 1522. ) . واته: هه‌موو منداڵێکى تازه له‌دایک بوو گه‌ردن به‌ندى ئه‌و گوێزه‌بانه‌یه که له‌رۆژى حه‌وته‌مى ته‌مه‌نیدا بۆى سه‌رده‌بڕرێ, هه‌ر له‌و رۆژه‌شدا ناو ده‌نرێ و سه‌ریشى ده‌تاشرێ.
ئه‌م فه‌رمووده پیرۆزه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ناونان له رۆژی حه‌وته‌مدا ده‌بێ.
هه‌روه‌ها چه‌ندها فه‌رمووده‌ى تر هه‌ن به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ناونانى منداڵ له رۆژى له دایک بوونیدا:
* سه‌هلی کوڕی سه‌عدى ساعدى ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رموى: خواى په‌روه‌ردگار کوڕێکى به‌خشی به ئه‌بو ئوسه‌ید ره‌زاى خواى لێ بێ ئه‌ویش خێرا بردى بۆ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله علية وسلم) و خستیه سه‌ر کۆشى, ئه‌بو ئوسه‌ید دانیشت, له‌و کاته‌دا پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌شتێکه‌وه سه‌رقاڵ بوو فه‌رمانیدا به ئه‌بو ئوسه‌ید که منداڵه‌که‌ى لێ بگرێ, ئه‌ویش لێی گرت, پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله علية وسلم) فه‌رموى: (أَيْنَ الصَّبِيُّ). کوا منداڵه‌که؟ ئه‌بو ئوسه‌ید گوتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم گه‌ڕاندمانه‌وه بۆ ماڵه‌وه, فه‌رموى: (مَا اسْمُهُ). ناوى چییه؟ گوتم: فلآن, فه‌رموى: (وَلَكِنْ أَسْمِهِ الْمُنْذِرَ) . نا ناوى مونزیره (البخاري: 6191, ومسلم: 2149..).
* ئه‌نه‌س ره‌زاى خواى لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله علية وسلم) فه‌رمویه‌تى: (وُلِدَ لِي اللَّيْلَةَ غُلَامٌ فَسَمَّيْتُهُ بِاسْمِ أَبِي إِبْرَاهِيمَ) (صحيح البخاري: 9/587, ومسلم: 5969, سلسلة الأحاديث الصحيحة: 5/650برقم: 2493.) . واته: ئه‌مشه‌و کوڕێکمان بوو, به‌ناوى باوکمه‌وه ناوم نا ئیبرهیم.
له‌م فه‌رمودانه‌وه ئه‌وه وه‌رده‌گیرێ که فه‌رمانه‌که به‌رفراوانه‌و ئاسانکارى تێدا کراوه, دروسته منداڵ له‌یه‌که‌م رۆژى له‌دایک بوونیه‌وه ناو بنرێ, یان له سێیه‌م رۆژدا, یا له رۆژی گوێزه‌بانه‌دا که حه‌وته‌م رۆژه, هه‌روه‌ها دروسته پێشتر یان دواتر ناوى لێ بنرێ.

