سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌عدى کوڕى ئه‌بى وه‌قاص .. شێره له هه‌ڵمه‌ت بردندا / به‌شى ١
نوسینگه‌ى ته‌فسیر ... نوسینى :خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى.. ئه‌و هه‌واڵانه‌ی سه‌باره‌ت به هێرش و ده‌ست درێژییه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی فارس بۆ سه‌ر موسڵمانان و.. جه‌نگی (جسر) كه له ته‌نها رۆژێكدا چوار هه‌زار شه‌هید بوونه قوربانی و.. شكاندنی خه‌ڵكی (عێراق) بۆ ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانانه‌ی له‌سه‌ریان بوو، گه‌یشته ئه‌میری بڕواداران (عومه‌ری كوڕی خه تاب) نیگه‌رانی كردبوو..
بۆیه بڕیاریدا كه خۆی به‌ره‌و ئه‌وێ بڕوات و له جه‌نگێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا دژ به فارسه‌كان سه‌رپه‌رشتی سوپای موسڵمانان بكات...
ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هاوه‌ڵانیدا به‌ڕێ كه‌وت و
(عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالب) ی كرده جێنشینی خۆی له‌سه‌ر (مه‌دینه)..
به‌ڵام هێشتا له (مه‌دینه) دوور نه‌كه‌وتبوه‌وه، هه‌ندێك له هاوه‌ڵان وایان پێ چاك بوو كه بگه‌ڕێته‌وه و، بۆ ئه‌م كاره گرنگه هاوه‌ڵێكی دیكه راسپێرێت له بری خۆی..
ئه‌م بۆچونه‌ش (عبدالرحمنی كوڕی عه‌وف) هێنایه ئاراوه و، رایگه‌یاند كه ژیانی ئه‌میری بڕواداران به‌و جۆره بخرێته مه‌ترسییه‌وه له كاتێكدا كه ئیسلام له رۆژگاری یه‌كلابوونه‌وه‌یدایه، كارێكی دروست نیه..
(عومه‌ر) فه‌رمانی دا كه موسڵمانان كۆ ببنه‌وه بۆ راوێژ و بانگی نوێژی به كۆمه‌ڵ (الصلاه الجامعة) كرا و (عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالب) یش بانگكرا، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له( خه‌ڵكی مه‌دینه‌دا به‌ره‌و ئه‌و جێگایه رۆشت كه ئه‌میری بڕواداران و هاوه‌ڵانی لێ بوو).. بیروڕا به‌وه گه‌یشت كه (عبدالرحمنی كوڕی عه‌وف) بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد و، ئاماده‌بوان بڕیاریاندا كه (عومه‌ر) بگه‌ڕێته‌وه بۆ (مه‌دینه) و، سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه له نێو موسڵماناندا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فارسه‌كان هه‌ڵبژێرێت..
ئه‌میری بڕوادارانیش هاته سه‌ر ئه‌و رایه و، له هاوه‌ڵانی پرسی:
-باشه كێتان پێ چاكه بینێرین بۆ عێراق..؟؟
بۆ كه‌مێك بێده‌نگ بوون و بیریان كرده‌وه...
پاشان (عبدالرحمنی كوڕی عه‌وف) هاواری كرد: دۆزیمه‌وه..!!
(عومه‌ر) وتی: كێ‌یه..؟
(عبدالرحمن) وتی:
شێر له هه‌ڵمه‌ت بردندا.. سه‌عدی كوڕی مالیكی زوهه‌ری..
موسڵمانانیش پێشنیاره‌كه‌یان به‌لاوه په‌سه‌ند بوو، ئه‌میری بڕواداران ناردی به‌دوای (سه‌عدی كوڕی مالیكی زوهه‌ری) دا كه (سه‌عدی كوڕی ئه‌بو وه‌قاص)ه و كردیه ئه‌میری (عێراق) و، فه‌رمانده‌ی سوپا..
ده‌بێ ئه‌و كه‌سه كێ بێ كه شێره له هه‌ڵمه‌ت بردندا..؟
ده‌بێ ئه‌و كه‌سه كێ بێت گه‌ر بهاتبایه بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) و، ئه‌ویش له‌نێو یاوه‌رانیدا بوایه، سڵاوی لێده‌كرد و قسه‌ی خۆشی له‌گه‌ڵ ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو :
ئه‌مه خاڵی منه.. ده‌ی بایه‌كێك له ئێوه‌ش خاڵی خۆیم نیشان بدات..!!
ئه‌و پیاوه (سه‌عدی كوڕی ئه‌بو وه‌قاص) ه... باپیره‌ی (ئوهه‌یبی كوڕی مه‌ناف) ه.. مامی خاتوو (ئامینه)ی دایكی پێغه‌مبه‌ری خوايه (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) ..
له‌ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵیدا موسڵمان بوو، موسڵمان بوونه‌كه‌شی زۆر زوو بوو، له باره‌ی خۆیه‌وه ده‌دوێت و ده‌ڵێ:
...رۆژگارێك بوو من سێ‌یه‌كی ئیسلام بووم..!!
واته ئه‌و سێیه‌مین كه‌سی سه‌ره‌تا بوو كه به‌ره‌و ئیسلام هاتن.
له رۆژانی سه‌ره‌تادا كه پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) له باره‌ی خودای تاك و ته‌نهاوه ده‌دوا و، مژده‌ی ئاینی نوێی بڵاو ده‌كردوه، به‌ر له‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) ماڵی (ئه‌رقه‌م) بكاته په‌ناگه بۆ خۆی و ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ی كه باوه‌ڕیان پێی هێنابوو، (سه‌عدی كوڕی ئه‌بو وه‌قاص) ده‌ستی په‌یماندانی بۆ پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) درێژ كرد..
له‌و باره‌یه‌وه كتێبه‌كانی سه‌ربرده‌و مێژوو بۆمانی ده‌گێڕنه‌وه كه ئه‌و یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی موسڵمان بوونی (ئه‌بو به‌كر) و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و موسڵمان بوون..
بۆی هه‌یه له‌و رۆژه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر كه (ئه‌بوبه‌كر) قه‌ناعه‌تی پێ هێنان موسڵمان بوونه‌كه‌ی راگه‌یاندبێ، كه ئه‌وانیش (عوسمانی كوڕی عه‌فان) و، (زوبه‌یری كوڕی عه‌وام )و، (عبدالرحمنی كوڕی عه‌وف) و، (ته ڵحه‌ی كوڕی عبیدالله) بوون..
ئه‌مه‌ش ڕێ له‌وه ناگرێت كه پێشتر به‌نهێنی موسڵمان بووبێت..
له راستیشدا (سه‌عدی كوڕی ئه‌بو وه‌قاص9 سه‌روه‌ریی زۆری هه‌یه كه ده‌توانێت پێیانه‌وه بنازێت و شانازییان پێوه بكات..
به‌ڵام ئه‌و ته‌نها به دوو چاكه‌ی گه‌وره له چاكه‌كانی شانازی ده‌كرد..
یه‌كه‌میان: یه‌كه‌مین كه‌سه له‌پێناوی خوادا تیر و ڕمی هاویشتبێ.
دووه‌میش: ئه‌و تاكه كه‌سێكیشه كه پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) دایك و باوكی خۆی به‌قوربان كردبێت، ئه‌وه بوو له رۆژی (ئوحود)دا پێی فه‌رموو:
تیر بهاوێژه ئه‌ی (سه‌عد).. دایك و باوكم به‌قوربانت بێ..
به‌ڵێ.. ئه‌و هه‌میشه شانازی به‌و دوو به‌خششه مه‌زنه ده‌كرد و، سوپاسگوزاری خوا بوو له‌سه‌ریان و ده‌یوت:
سوێند به‌خوا.. یه‌كه‌مین پیاوم له نێو عه‌ره‌بدا كه له پێناوی خوادا تیری هاوێشتبێ..
(عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالب)یش ده‌ڵێت:
هه‌ر گیز گوێم لێ نه‌بووه پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) دایك و باوكی بكات به قوربانی هیچ كه‌س جگه له (سه‌عد)، گوێم لێ بوو له رۆژی ئوحوددا ده‌یفه‌رموو:
سه‌عد تیر بهاوێژه.. دایك و باوكم به قوربانت بێ..
به‌راستی (سه‌عد)یش یه‌كێك بوو له ئازاترین سوارچاكانی عه‌ره‌ب و موسڵمانان و دوو چه‌كی هه‌بوو.. رمه‌كه‌ی و.. نزاكانی..
له جه‌نگدا تیری بۆ هه‌ر دو‌ژمنێك بهاوێشتایه ده‌یپێكا.. هه‌ر پاڕانه‌وه و نزایه‌كیشی بكردایه خوا گیرای ده‌كرد..!!
خۆی و، هاوه‌ڵانیش، هۆكاری ئه‌وه‌یان بۆ پاڕانه‌وه‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ر بێت) بۆی ده‌گه‌ڕانده‌وه.. ئه‌وه‌بوو رۆژێكیان پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) شتێكی لێ بینی دڵخۆش و به‌خته‌وه‌ری كرد، ئه‌م پاڕانه‌وه وه‌رگیراوه‌ی بۆ كرد:
په‌روه‌ردگارا هاویشتنه‌كه‌ی راست ره‌و بكه و.. نزاكانی گیرا بكه..
به‌و جۆره له نێو برا و هاوه‌ڵه‌كانیدا ناسرابوو كه پاڕانه‌وه‌كانی وه‌ك شمشێری بڕه‌ر وان، خۆیشی له كار‌و كرده‌وه‌ی خۆیدا هه‌ستی به‌وه بوو، بۆیه دوعای له‌كه‌س نه‌ده‌كرد ته‌نها ده‌یدایه ده‌ست خوا.
له‌و باره‌یه‌وه (عامری كوڕی سه‌عد) ده‌گێڕێته‌وه:
(سه‌عد) پیاوێكی بینی جنێوی به (عه‌لی) و (ته ڵحه) و،(زوبێر) ده‌دا، رێگری لێ كرد، به‌ڵام پیاوه‌كه وازی نه‌هێنا.
(سه‌عد) پێی وت: كه‌واته دوعات لێ ده‌كه‌م.
پیاوه‌كه وتی: ده‌بینم وه‌ك ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ر بێت) بیت هه‌ڕه‌شه‌م لێ ده‌كه‌یت..!!
سه‌عد رۆشت و ده‌ست نوێژی گرت و دوو ركات نوێژی كرد، پاشان ده‌سته‌كانی به‌رزكرده‌وه و وتی: خودایه گه‌ر ده‌زانی ئه‌م پیاوه جنێو به كه‌سانێك ده‌دات كه پێشتر چاكه‌یان لای تۆ هه‌بووه و جنێو پێدانیشیان رقت هه‌ڵده‌ستێنێ، ئه‌وا بیكه‌ره په‌ند و عیبره‌ت...
ته‌نها ماوه‌یه‌كی كورتی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی.. هه‌تا رۆژێكیان حوشترێك له ماڵێكه‌وه هاته ده‌رێ و به‌هیچ نه‌گیرایه‌وه و كه‌وته نێو قه‌ره‌باڵغی خه‌ڵكه‌وه-وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ شتێك بگه‌ڕێت-، پاشان په‌لاماری پیاوه جنێوده‌ره‌كه‌ی دا و خستیه ژێر قاچه‌كانی و، كه‌وته سه‌ری هه‌تا مرد..!!
له‌راستیدا ئه‌م دیارده‌یه، گیان ناسكی و بێگه‌ردی و، راستێتی دڵنیایی و، قوڵی دڵسۆزی ئه‌و ده‌خاته روو.
به‌راستیش.. (سه‌عد).. گیانه‌كه‌ی ئازاد و.. دڵنیاییه‌كه‌شی پته‌و و.. دڵسۆزیه‌كه‌شی قوڵ بوو..
هه‌موو كاتێكیش به پارووی حه‌ڵاڵ پشتگیری ته‌قوای خۆی ده‌كرد، هه‌رده‌م سوور بوو له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر درهه‌مێك كه جێگه‌ی گومان بووبێت..
(سه‌عد) ئه‌وه‌نده‌ش ژیا.. هه‌تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی له ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سانی نێو موسڵمانان بێت، ئه‌و رۆژه‌یش كه مرد سه‌روه‌ت و سامانێكی چاكی له پاش به‌جێما.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه زۆری سامان و حه‌ڵاڵێتی، زۆر كه‌م پێكه‌وه رێكده‌كه‌ون، ئه‌وا لای (سه‌عد) كۆ بوو بوونه‌وه و.. خوا زۆری حه‌ڵاڵ و.. چاكی پێدا بوو..
به‌ڕاستیش (سه‌عد) له هونه‌ری ماڵ به‌خشیندا مامۆستا بوو، هه‌روه‌ك چۆن له هونه‌ری ده‌ستكه‌وتندا مامۆستا بوو..
توانای ئه‌و له كۆكردنه‌وه‌ی ماڵی حه‌ڵاڵی پوخت و بێ خه‌وشدا، هاوتابگره به‌رزتریش- بوو له توانای به‌خشینی له پێناوی خوادا..
له حه‌جی ماڵئاواییدا، ئه‌و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رخوا دابوو (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) له‌وێ نه‌خۆش كه‌وت، پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) چووه سه‌ردانی، (سه‌عد) لێی پرسی:
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت).. من خاوه‌ن سامانم و.. ته‌نها كچێكم هه‌یه میراتگرم بێ.. ده‌كرێ دوو له سێ به‌شی سامانه‌كه‌م بكه‌مه خێر..؟
پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: نه‌خێر..
وتم: ئه‌ی نیوه‌ی..؟
پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: نه‌خێر..
وتم: ئه‌ی سێ‌یه‌كی..؟
پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: به‌ڵێ.. سێ‌یه‌كیش زۆره.. تۆ گه‌ر میراتگره‌كانت به ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌جێ بهێڵیت.. چاكتره له‌وه‌ی به هه‌ژاری به‌جێیان بهێڵی و چاویان له ده‌ستی خه‌ڵكی بێت، تۆ هه‌ر شتێك له پێناوی خوادا ببه‌خشیت پاداشتی خۆیت لێ ده‌ست ده‌كه‌وێت، ته‌نانه‌ت پارویه‌كیش كه ده‌رخواردی خێزانه‌كه‌تی ده‌ده‌یت..
دواتر (سه‌عد) هه‌ر ته‌نها باوكی كچێك نه‌مایه‌وه و.. خوای گه‌وره پاش ئه‌و نه‌وه‌ی دیكه‌ی پێ به‌خشی.... (کۆتایى به‌شى یه‌که‌م)

