سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (٨٢) سوره‌تى (المائدة) : { وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُمْ مَّوَدَّةً .. }
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین / ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر .. ئایه‌ته‌که : (ابن ابى حاتم) له (سعيد) ى کوڕى (مسيب) و (ابى بكر) ى کوڕى (عبدالرحمن) و (عروة) ى کوڕى (زيرة) ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ، ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) (عمر) ى کوڕى (امية) ى (ضمري) ڕه‌وانه‌کرد بۆ لاى
(نه‌جاشى) و نامه‌یه‌کى پێدا ، کاتێ گه‌یشته لاى (نه‌جاشى) نامه‌که‌ى بۆ خوێنده‌وه و ئینجا (جعفر) ى کوڕى (ابى طالب) کۆچبه‌رانى بانگ کرد و ، پاشان قه‌شه‌و پیاوه‌ئایینیه‌کانى خۆیانى کۆکرده‌وه و
داواى کرد له (جعفر) ى کوڕى (ابى طالب) سورره‌تى (مريم)یان بۆ بخوێنێته‌وه ، پاش گوێ بیستبوونیان بۆ سوره‌تى (مريم) چاوه‌کیان هۆن هۆن فرمێسکى پێدا هاته خواره‌وه و دواتر ئایه‌تى : { وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُمْ مَّوَدَّةً .. } هه‌تا { فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ } سه‌باره‌ت به‌وان نازڵ بوو.
هه‌روه‌ها (ابن ابى حاتم) له (سعيد) ى کوڕى (جبير) ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ، ده‌ڵێت : (نه جاشى) سى پیاو له هاوه‌ڵه نزیکه‌کانى نارد بۆ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) ، ئه‌ویش سوره‌تى (يس)ى بۆ خوێنده‌وه و له‌ژێر کاریگه‌رى ئایه‌ته‌کانى دا ده‌ستیانکرد به گریان ، (نسائي) له (عبدالله) ى کوڕى (زبير)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ، ده‌ڵێت : ئه‌م ئایه‌ته سه‌باره‌ت به (نه‌جاشى) و هاوه‌ڵانى نازڵ بوو : { وَإِذَا سَمِعُواْ مَا أُنزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَى أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ .. }.

