سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
جۆرەكـانی (ئیسـرائیلـیات)...چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى/د.صلاح عبدالفتاح الخالدى/وهرگير/كاوه هاوراز/نووسينگهى تهفسير///((بهشى يهكهم))بۆ ئەم بڕگەیە باسێكی بەپێزی مامۆستای شەهید، دكتۆر (محمد حسێن الژهبی)م لەبەردەم دابوو بە ناونیشانی (الإسرائیلیات فی التفسیر والحدیپ)
كە تیایدا مامۆستا(خودا بەشەهیدی دابنێت) دەربارەی جۆرەكانی (ئیسرائیلیات)و حوكمو گێڕانەوەیان دەدوێتو، بەڵگەكانی (زانایانی رێدەرو، زانایانی رێگر)ی ئەو ریوایاتانەی دیاری كردووە، منیش لەو باسە بەپێزەی مامۆستای ناوبراوەوە پوختەی جۆرەكانی وەردەگرم."ئەفسانە ئیسرائیلییەكان سێ جۆریان هەیە، وەك:
1- جۆرێكیان بە پێودانگی راستیو ناڕاستیی.
2- جۆرێكیان بە پێودانگی گونجانی لەگەڵا ئاینەكەمان یان نەگونجانی.
3- جۆرێكیان بە پێودانگی بابەتەكەی.
1- لە ڕووی ڕاستیو ناڕاستێتییانەوە بۆ دوو بەش دابەش دەكرێن:
(أ) راست (صحیح): وەك ئەو دەقانەی لەسەر بەراستگۆدانانی قورئان هاتوون كە دەربارەی سیفەتەكانی پێغەمبەری خودا محمدن (صلى الله عليه وسلم ).
لەمبارەیەوە خودای مەزن فەرموویە:{يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا (45) وَدَاعِيًا إِلَى اللَّهِ بِإِذْنِهِ وَسِرَاجًا مُنِيرًا (46)} [الأحزاب]
واتە: (ئەی پێغەمبەر(ئەی محمد) ئێمە تۆمان وەك شاهید لەسەر ئەوانەی بۆیان رەوانەكراویتو، وەك مژدەپێدەریانو ترسێنەریشیان، ناردووەو، وەك بانگەوازكارێكیش بۆ رێبازی خودا، كە هەر بەیارمەتیو ئاسانكاریی خوداش بانگەوازیان بكەیتو، وەك چرایەكی بەتینو ڕۆشنیش، كە تاریكییەكان دەڕەوێنێتەوەو ڕووناكی دادەهێنێتو رێنماییی خەڵكی دەكات).
ئەم سیفەتانە لە تەوراتیشدا هاتوونو ئەوانەی تەوراتیان دیوەو خوێندۆتەوە بە راشكاوی باسیان كردووە، لەم بارەیەوە (بخاری) لە (عگاو كوڕی یسار)ەوە ئەم وتە بەنرخەی گێڕاوەتەوە: ((ڵقِیتُ عَبْدَاللهِ بْنَ عَمْڕو بْنِ الْعَاصِ فَقُلْتُ أَخْبِرْنِی عَنْ صِفَەِ رَسُولِ اللهِ (صلى الله عليه وسلم )فِی التَّوْرَاة. فَقَاڵ: أَجَلْ ۆاللَّهِ إِنَّهُ ڵمَوْصُوفٌ فِی التَّوْرَاەِ كَصِفَتِهِ فِی الْقُرْأنِ؛ ۆحِرْزًا لِلْأُمِّیِّینَ، ۆأَنْتَ عَبْدِی ۆرَسُولِی، إسمُكَ الْمُتَۆكِّڵ، ڵیسَ بِفَڤّ، ۆڵا غَلِیظ، ۆڵنْ ێقْبِچَهُ الله حَتَّی یُقِیمَ بِهِ الْمِلَّەَ الْعَوْجَاوَ، بِأَنْ ێقُول: لا إِڵهَ إِلاَّ اللهُ. ۆێفْتَحَ اللَّهُ بِهَا قُلُوبًا غُلْفًا، ۆأذانًا صُمًّا، ۆأَعْیُنًا عُمْیًا.. قَاڵ عَطاء: ڵقِیتُ كَعْبًا-كعب اڵاحبار- فَسَأَلْتُهُ عن ژلك فَمَا اخْتَڵفَ حَرْفاً))( ). واتە: (بەدیداری (عبدالله كوڕی عەمر) گەیشتمو پێم گوت: باسی سیفەتی پێغەمبەری خودام (صلى الله عليه وسلم ) لە تەوراتدا بۆ بكە.. ئەویش گوتی: بەڵێ؛ دەسا بەخوا چۆن لە قورئاندا وەسف كراوە، ئاواش لە تەوراتدا وەسف كراوە، وەسفەكەش بەم شێوەیە بووە: (ئەی پێغەمبەر، ئێمە تۆمان بە شاهیدو مژدەبەخشو ترسێنەری ئەوانەی بۆ لایان ڕەوانە دەكرێیت، ناردووە، هەروەها وەك پەناگەیەكی ڕووناكو پتەو بۆ بێدەسەڵاتو ڕێ لێتێكچوان... تۆ بەندەی منو پێغەمبەری منیشت، ناوت (متوكل)ەو، توڕەو دڵڕەق نییت، خودا ئەو رووناكییە لانابات هەتا ئەو شەریعەتە خواركراوەی پێ ڕاستو ڕاگیر دەكات تەنها ئاڵای-لا اله الا الله- دەچەسپێتو چەندان دڵی داخراوو چەندان گوێی كەڕو چەندان چاوی نابینای پێ دەكرێتەوە).
(عگاو) گوتی: دوای ئەمە بە دیداری (كەعب)ی زانای جوولەكەكان گەیشتمو پرسیارم دەربارەی ئەو سیفەتە لێكچوانەی نێو قورئانو تەورات لێكردو ئەویش لاریی لەسەر تاكە پیتێكیان نەبوو.
(ب) هەڵبەستراو (موچوع): وەك ئەفسانەی چیای (ق) كە بە ئیدعای درۆزنەكان وا هاتووە گوایە ئەم چیایە چواردەورەی ئاسمانەكانو زەوی گرتووە.

