سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌عدى کوڕى ئه‌بى وه‌قاص .. شێره له هه‌ڵمه‌ت بردندا / به‌شى ٢
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى ../ (سه‌عد) له ترسی خوا زۆر ده‌گریا..
ئه‌و هه‌ر كاتێك گوێی له (پێغه‌مبه‌ر)(درودى خواى له‌سه‌ر بێت) بوایه ئامۆژگاریان ده‌كا و، بۆیان ده‌دوێ، چاوه‌كانی پڕ له فرمێسك ده‌بوون، تا ده‌گه‌شته ئه‌وه‌ی فرمێسكه‌كانی كۆشی ته‌ڕ بكات..
له راستیشدا پیاوێك بوو كه نیعمه‌تی سه‌ركه‌وتن و رازی بوونی پێ به‌خشرا بوو..
رۆژێكیان، له كاتێكدا كه پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا دانیشتبوو، چاوی بڕیبوه ئاسۆ وه‌ك كه‌سێ گوێ له چرپه و په‌نهانێك بگرێ، پاشان سه‌رنجی روخساری هاوه‌ڵه‌كانی دا‌و
فه‌رمووی:
(ئێستا پیاوێكی ئه‌هلی به‌هه‌شت دێت بۆ لاتان)..
هاوه‌ڵانیش سه‌رنجی هه‌موو كوچه و لایه‌كیان ده‌دا تا به‌بینینی ئه‌و كه‌سه به‌خته‌وه‌ره سه‌رفرازه خۆشبه‌خت و شاد ببن..
پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م، (سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاص) هات بۆ لایان.
له‌دوای ئه‌وه (عبدالله ی كوڕی عه‌مری كوڕی عاص) خۆی گه‌یانده لای و زۆر به‌تكاوه لێی پرسی كه ئه‌و كار و په‌رستشانه‌ی پێ بڵێت كه له خوای گه‌وره‌ی نزیك ده‌كاته‌وه و، ئه‌وی وا لێ كردوه شایانی ئه‌و پاداشت و، مژده‌یه بێت.
(سه‌عد) پێی وت:
(هیچی زیاتر نیه له‌وه‌ی كه هه‌موومان پێی هه‌ڵده‌ستین و ده‌یپه‌رستین..
بێجگه له‌وه‌ی كه من هیچ رق و كینه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به موسڵمانان هه‌ڵناگرم).
ئا ئه‌وه‌یه (شێری هه‌ڵمه‌تبه‌ر) هه‌روه‌ك (عبدالرحمنی كوڕی عه‌وف) پێناسه‌ی كرد..
ئا ئه‌مه ئه‌و پیاوه‌یه كه (عومه‌ر) هه‌ڵیبژارد بۆ رۆژی مه‌زنی قادسیه..
له راستیشدا هه‌موو چاكه‌كانی ئه‌و له‌به‌رده‌م به‌رچاو روونی ئه‌میری باوه‌ڕدراراندا ده‌دره‌وشایه‌وه له كاتێكدا كه بۆ ناڕه‌حه‌تترین چالاكی كه رووبه‌ڕووی ئیسلام و موسڵمانان ده‌بووه‌وه هه‌ڵیبژارد.
ئه‌و دوعای گیرا بوو.. گه‌ر داوای سه‌ركه‌وتن له خوا بكات پێی ده‌به‌خشێت.
ئه‌و خواردن پاك و.. زمان پاك و.. ویژدان پاك بوو..
ئه‌و یه‌كێك بوو له ئه‌هلی به‌هه‌شت.. هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) پێشبینی كرد.
ئه‌و سوار چاكی رۆژی (به‌در) و.. سوار چاكی رۆژی (ئوحود) و.. سوار چاكی هه‌موو دیمه‌نێك بووه كه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) بینیبێتی..
چاكه‌یه‌كی دیكه‌ی، كه هه‌رگیز (عومه‌ر) له‌یادی ناچێت و بێ‌ئاگا نیه له گرنگی به‌ها و جێگای له نێو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌دا كه پێویسته هه‌بێت له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا كه رووبه‌ڕووی كاری مه‌زن ده‌بنه‌وه، ئه‌ویش باوه‌ڕپته‌وییه‌تی..
هه‌روه‌ها (عومه‌ر) هه‌رگیز هه‌واڵی (سه‌عد) له‌گه‌ڵ دایكی له‌یاد ناچێت، له‌و رۆژه‌دا كه موسڵمان بوو و شوێنی پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت)كه‌وت..
ئه‌و كاته‌ی كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی رێگری كردن و پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێگه‌ی خوا بێ‌ئاكام بوو.. دایكی په‌نای برده به‌ر هۆكارێك كه بێ گومان بوو له‌وه‌ی گیانی (سه‌عد) شكست ده‌هێنێت و ده‌یگێڕێته‌وه بۆ سه‌ر بت په‌رستیی خزم و كه‌سه‌كانی..
دایكی ده‌ست هه‌ڵگرتنی له خواردن و خواردنه‌وه راگه‌یاند، هه‌تا (سه‌عد) ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئاینی باووباپیر و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و، به‌وپه‌ڕی سه‌ختی له‌سه‌ر مانگرتنه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو تا ته‌واو شه‌كه‌ت بوو..
ئه‌و هه‌مووه و (سه‌عد)یش هه‌ر گوێی پێ نه‌ده‌دا و، ئیمانه‌كه‌ی خۆی به‌هیچ شتێك نه‌ده‌گۆڕییه‌وه، ئه‌گه‌ریش ئه‌و شته ژیانی دایكی بێت..
له كاتێكدا له مردن نزیك بوو بوویه‌وه، هه‌ندێك له خزم و كه‌سه‌كانی بردیان بۆ لای دایكی تا سه‌رنجی ماڵئاوایی لێ بدات، به‌و ئومێده‌ی به بینینی دایكی له سه‌ره مه‌رگدا دڵی نه‌رم ببێت..
(سه‌عد) رۆشت و.. دیمه‌نێكی بینی كه به‌ردی ده‌تاوانده‌وه..
به‌ڵام ئیمانی ئه‌و به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له به‌رد و پۆڵا پته‌وتر بوو، ده‌م و چاوی برده پێشه‌وه له روخساری دایكی و هاواری لێ‌كرد تا ببیستێ:
دایه بزانه، سوێند به‌خوا.. گه‌ر سه‌د گیانت هه‌بێت و، یه‌ك به‌یه‌ك ده‌ربچێت، واز له‌م ئاینه‌م ناهێنم بۆ هیچ شتێك..
ده تۆش كه‌یفی خۆته، ده‌خۆی یان ناخۆی..!!
دایكی وازی له مانگرتنه‌كه‌ی هێنا و.. نیگا هاته خواره‌وه و ده‌ستخۆشی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی (سه‌عد)ی كرد و، پشتگیری كرد، ده‌فه‌رموێت:
ۆإِنْ جَاهَدَاكَ عَلی أَنْ تُشْڕكَ بِی مَا ڵیْسَ ڵكَ بِهِ عِلْمٌ فَڵا تُطعْهُمَا: ئه‌گه‌ر هانیان دای هاوه‌ڵپه‌رستێك بۆ من بڕیار بده‌ی كه زانیاریت پێی نیه، له‌وه‌دا گوێڕِایه‌ڵییان مه‌كه.العنكبوت/٨.
ئه‌رێ به‌ڕاستی ئه‌مه شێری هه‌ڵمه‌ت به‌رنیه..؟؟
كه‌واته با ئه‌میری بڕواداران ئاڵای (قادسیه) بداته ده‌ستی و، با تیربارانی زیاد له سه‌د هه‌زار جه‌نگاوه‌ری مه‌شق پێكراوی كۆبووه‌وه‌ی فارسی پێ بكات، كه به ترسناكترین تفاقی جه‌نگی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه چه‌كدار كرابوون.. زیره‌كترین عه‌قڵی جه‌نگی ئه‌و سه‌رده‌مه و، فێڵبازترین كه‌سیان سه‌ركردایه‌تیی ده‌كرد.
به‌ڵێ.. بۆ لای ئه‌وان به له‌شكره سامناكه‌كانیانه‌وه، (سه‌عد) ته‌نها به سی هه‌زار جه‌نگاوه‌ری.. رم به‌ده‌سته‌وه.. ته‌نها رم و به‌س.. به‌ره و روویان ده‌بێته‌وه.. به‌ڵام له‌دڵیاندا ویستی ئه‌م ئاینه نوێیه به‌وپه‌ڕی ئیمان و، په‌رۆشی و، ئاره‌زوومه‌ندی و دڵخۆشی به‌ره‌و مردن و، شه‌هید بوون هه‌یه..!!!
هه‌ردوو لا به‌یه‌ك گه‌یشتن...
به‌ڵام.. نا .. هێشتا به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتوون..
(سه‌عد) له‌وێ چاوه‌ڕوانی رێنوێنی و ئامۆژگاری ئه‌میری بڕواداران (عومه‌ر) ده‌كات.. ئه‌وه‌ش نامه‌ی (عومه‌ر)ه بۆ ئه‌و و فه‌رمانی پێده‌كات كه بگه‌نه (قادسیه) كه ده‌روازه‌ی فارسه و، په‌یامی رووناكی و رێنوێنی ده‌دات به گوێدا:
ئه‌ی (سه‌عدی كوڕی وه‌هیب).!!
له‌خۆبایی نه‌بیت گه‌ر وترا: (خاڵی پێغه‌مبه‌ری خوا و(درودى خواى له‌سه‌ر بێت) هاوه‌ڵیه‌تی، چونكه ره‌چه‌ڵه‌ك له نێوان خوای گه‌وره و به‌نده‌دا نیه ته‌نها به ملكه‌چی و گوێڕایه‌ڵی ئه‌و نه‌بێت.. خه‌ڵكیش پایه بڵند و بێ‌پایه لای خودا وه‌ك یه‌كه... په‌روه‌ردگاریان خوایه و، ئه‌وانیش به‌نده‌ی ئه‌ون و.. به‌هۆی له‌ش ساغی و به‌هێزییان رێزدار ده‌بن و، به‌هۆی گوێڕایه‌ڵییه‌وه پاداشتی لای خودایان ده‌ست ده‌كه‌وێت
سه‌رنج بده ئه‌و رێ و شوێنه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوات (درودى خواى له‌سه‌ر بێت)له‌سه‌ری به‌دی كرد، له‌و رۆژه‌وه‌ی نێردرا و تا ئه‌و ساته‌ی لێمان جیا بوویه‌وه و، پابه‌ند به پێوه‌ی، چونكه به‌ڕاستی ئه‌وه رێ و شوێنی ته‌واوه)
پاشان پێی ده‌ڵێت:
له‌باره‌ی هه‌موو كاروبارێكتانه‌وه نامه‌م بۆ بنووسه.. چۆن داده‌به‌زن؟ دوژمنتان ده‌كه‌وێته كوێتانه‌وه به‌هۆی نامه‌كانته‌وه وام لێ بكه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌ماشاتان بكه‌م وابێ...!!
به‌مجۆره (سه‌عد) نامه بۆ ئه‌میری بڕواداران ده‌نوسێت و باسی هه‌موو شتێكی بۆ ده‌كات، هه‌تا وه‌خته بگاته ئه‌و راده‌ی كه شوێن و هه‌ڵوێستی هه‌موو سه‌ربازێكی بۆ دیاری بكات..
(سه‌عد) له (قادسیه) داده‌به‌زێت، فارسه‌كانیش به گه‌ل و سوپاوه كۆده‌بنه‌وه، به‌جۆرێ كه پێشتر وا كۆنه‌بونه‌ته‌وه، (رۆسته‌م)یش كه ناودارترین و مه‌ترسیدارترین سه‌ركرده‌یانه سه‌رپه‌رشتی سوپا ده‌گرێته ئه‌ستۆ..
(سه‌عد) نامه بۆ (عومه‌ر) ده‌نوسێت و، ئه‌میش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه :
خه‌مبار مه‌به به‌وه‌ی له‌وانه‌وه ده‌یبیستی، یا ئه‌وه‌ی بۆتی ده‌هێنن، پشت به‌خوا ببه‌سته و، په‌نای پێ بگره و، چه‌ند پیاوێكی هۆشمه‌ند و خاوه‌ن بیروڕا و به‌غیره‌ت بنێره بۆ لایان، بانگیان بكه‌ن بۆ لای خوا و هه‌موو رۆژێكیش نامه بۆ من بنووسه
(سه‌عد) ده‌گه‌ڕێته‌وه و نامه بۆ ئه‌میری بڕواداران ده‌نووسێت و ده‌ڵێت (رۆسته‌م) سه‌ربازگه‌ی له (ساباط) داناوه و ئه‌سپ و فیلیان هێناوه و، ئێستا له ئاماده باشیدان به‌رانبه‌رمان.
(عومه‌ر)یش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و دڵنیای ده‌كاته‌وه و رێی نیشان ده‌دات
(سه‌عد)ی سوار چاكی زیره‌كی گیان له‌سه‌ر ده‌ست، خاڵۆی پێغه‌مبه‌ری خوا و(درودى خواى له‌سه‌ر بێت)، ده‌ستپێشخه‌ر له موسڵمان بوون و، پاڵه‌وانی جه‌نگ و غه‌زاكانه، ئه‌و كه‌سه‌یه شمشێره‌كه‌ی هه‌ڵه ناكات و، رمیشی لار ناڕوات، له یه‌كێك له جه‌نگه مێژووییه‌كاندا له پێشه‌وه‌ی سووپاكه‌یدا وه‌ستاوه.
وه‌ستاوه وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ربازێكی ئاسایی بێت.. نه له‌خۆبایی بوون به هێز و، نه پله و پایه‌ی سه‌ركردایه‌تی، وایان لێ كردووه كه ته‌نها متمانه‌ی ته‌واوی به‌خۆی بێت.. به‌ڵكو په‌نا بۆ ئه‌میری بڕواداران ده‌بات له (مه‌دینه)، كه ماوه‌یه‌كی زۆر نێوانیانه، هه‌موو رۆژێك نامه‌ی پرس و راوێژی له‌گه‌ڵدا ئاڵوگۆڕ ده‌كات و جه‌نگه گه‌وره‌كه‌ش له به‌رپابووندایه..(سه‌عد) بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌كرد چونكه ده‌یزانی كه (عومه‌ر) به ته‌نها خۆی له (مه‌دینه) فه‌توا نادات و، به ته‌نها بڕیار ده‌رناكات.. به‌ڵكو پرس و ڕا به‌و موسڵمانانه‌ی كه له ده‌ورین و به هاوه‌ڵانی دیاری پێغه‌مبه‌ری خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) ده‌كات
(سه‌عد)یش وێڕای هه‌موو ره‌وشێكی جه‌نگ نایه‌وێ كه خۆی یان سوپاكه‌ی له پیت و فه‌ڕی راوێژ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بێ به‌ش بكات، به‌تایبه‌ت له كات و ساتێك‌دا كه (عومه‌ر)ی تێگه‌یشتووی مه‌زن له‌نێو گه‌وره پیاوانیدا بێت.
* * *
(سه‌عد) راسپارده‌كه‌ی (عومه‌ر )به‌جێ ده‌هێنێت، و چه‌ند هاوه‌ڵێكی ده‌نێرێت بۆ لای (رۆسته‌م)ی سه‌ركرده‌ی فارس تا بۆ لای ئیسلام بانگی بكه‌ن..
گفتوگۆ له نێوان ئه‌وان و سه‌ركرده‌ی فارس‌دا درێژه ده‌كێشێ، له دواییدا كۆتایی به‌قسه‌كانیان ده‌هێنن به‌وه‌ی قسه‌كه‌ره‌كه‌یان ده‌ڵێت:
خوای گه‌وره ئێمه‌ی هه‌ڵبژاردووه تا به‌هۆی ئێمه‌وه ئه‌وه‌ی ویستی له‌سه‌ره له دروستكراوه‌كانی له بتپه‌رستییه‌وه بۆ یه‌كخواناسی ده‌رباز بكات و له ته‌نگی دونیاوه بۆ فراوانیه‌كه‌ی و، له سته‌م و زۆری فه‌رمانڕه‌واكانه‌وه بۆ دادگه‌ری ئیسلامیان ببات
ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی لێ قه‌بوڵ كردین، ئێمه‌ش لێی قه‌بوڵ ده‌كه‌ین و، وازی لێ دێنین، ئه‌و كه‌سه‌ش به‌رانبه‌رمان بجه‌نگێ، له دژی ده‌جه‌نگین تا به‌ڵێنی خوا به‌جێ ده‌گه‌یه‌نین...
(رۆسته‌م) پرسی: باشه خوا واده و به‌ڵێنی چی داوه پێتان؟؟
هاوه‌ڵه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه:
به‌هه‌شت بۆ شه‌هیده‌كانمان و، سه‌ركه‌وتن بۆ زیندوانمان
شانده‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ لای (سه‌عد)ی سه‌ركرده‌ی موسڵمانان، تا هه‌واڵی پێ بده‌ن كه جه‌نگ روو ده‌دات..
چاوه‌كانی (سه‌عد) پڕ له ئه‌شك ده‌بن..
پێی خۆش بوو ئه‌و جه‌نگه یا كه‌مێك دوا بكه‌وتایه، یا كه‌مێك پێشبكه‌وتایه.. ئه‌و رۆژه نه‌خۆشییه‌كه‌ی توند بوو بوو له‌سه‌ری و ناڕه‌حه‌ت و بێ هێزی كرد بوو.. هه‌موو لاشه‌ی دوو مه‌ڵی ده‌ركردبوو به جۆرێك كه نه‌یده‌توانی دابنیشێت، چ جای بتوانێ سه‌ر بكه‌وێته سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی و به‌شداری شه‌ڕێكی وا گه‌وره و پڕ له په‌لاماردان و دڵڕه‌قانه بكات..!!
خۆ گه‌ر جه‌نگه‌كه به‌ر له نه‌خۆش كه‌وتنی ده‌ستی پێ بكردایه، یان دوا بكه‌وتایه تا چاك ده‌بووه‌وه خۆی ده‌گرت، ئه‌وا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مه‌زنی ئه‌نجام ده‌دا.. به‌ڵام ئێستا.. به‌ڵام نا، پێغه‌مبه‌ری خوا فێری كردوون كه هیچ كامیان نه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر..
چونكه ئه‌گه‌ر مانای ده‌سته‌وسانی ده‌دات و، بڕواداری به‌هێزیش بێ فرت و فێڵ نیه و، هه‌ر گیز ده‌سته‌وسان نابێت..
ئا له‌و كاته‌دا شێری هه‌ڵمه‌ت به‌ر له نێو سوپاكه‌یدا بۆ وتاردان راوه‌ستا، به‌م ئایه‌ته پیرۆزه ده‌ستی پێكرد:
بسم الله الرحمن الرحیم
ۆڵقَدْ كَتَبْنَا فِی الزَّبُوڕ مِنْ بَعْدِ الژِّكْڕ أَنَّ اڵاَرْض ێڕپُهَا عِبَادِی الصَّالِحُونَ]الانبیا‌و/١٠٥.
پاش ته‌واوكردنی وتاره‌كه‌ی، نوێژی نیوه‌ڕۆی به سوپاكه‌ی كرد و، پاشان به ده‌نگی به‌رز چوار جار (الله اكبر-الله اكبر-الله اكبر-الله اكبر)ی كرد و پێشوازی له‌سه‌ربازه‌كانی كرد..
گه‌ردوون ده‌نگی ده‌دایه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌نگی بڵندی (الله اكبر)ی ئه‌وان ده‌یوته‌وه، دوای ئه‌وه ده‌ستی وه‌كو تیری پێكه‌ر روو كرده دوژمن، هاواری له سه‌ربازه‌كانی كرد:
(له‌سه‌ر به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌وره با بڕۆین)..
خۆیشی به‌و هه‌موو ژان و ئازاره‌یه‌وه به‌ره‌و لای ئه‌و كه‌پره بووه‌وه كه تێیدا داده‌نیشت و كردبوویه باره‌گای سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی.. له گۆشه‌یه‌كی كه‌پره‌كه‌یدا به‌سنگدا راكشا و سه‌رینێكی خسته ژێر سنگیه‌وه، ده‌رگای كه‌پره‌كه‌شی كراوه بوو.. به جۆرێك كه كه‌مترین هێرشی فارسه‌كان به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌زیندوویی یا مردوویی ده‌ستگیری بكه‌ن.. به‌ڵام ئه‌و سڵی نه‌ده‌كرد و نه‌ده‌ترسا..
دومه‌ڵه‌كانی گه‌وره ده‌بوون و كێمیان لێ ده‌هات، به‌ڵام ئه‌م به شتێكی كه‌وه سه‌ر قاڵ بوو، له گۆشه‌یه‌كی كه‌پره‌كه‌دا بوو (الله اكبر)ی ده‌كرد و هاواری ده‌كرد.. فه‌رمانی ده‌رده‌كرد بۆ ئه‌وانه: به‌ره‌و لای راست بڕۆنه پێشه‌وه.. بۆ ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش: كه‌لێنه‌كانی لای چه‌پ پڕ بكه‌نه‌وه..
(موغیره) ئاگات له‌به‌رده‌مت بێ .. ئه‌ی (جریر) شوێنیان كه‌وه.. ئه‌ی (نو‌عمان) لێیان ده.. ده‌ی (ئه‌شعه‌س) هێرش به‌ره.. تۆش ئه‌ی (قه‌عقاع) ده‌ی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن!!
ده‌نگه‌كه‌ی عیزه‌ت و ئومێدی له خۆ گرتبوو، هه‌ر تاكه سه‌ربازێكی ده‌كرده سوپایه‌ك..
جه‌نگاوه‌رانی فارس وه‌ك مێشی گێژ ده‌كه‌وتن.. له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا بت په‌رستی و ئاگر په‌رستی هه‌ڵده‌وه‌ری..!!
كاتێك بینیشیان سه‌ركرده‌كه‌یان و باشترین جه‌نگاوه‌رانیان كوژرا ئیدی وره‌یان به‌ته‌واوی نه‌ما، سوپای موسڵمانان تا نه‌هاوه‌ند شوێنیان كه‌وت.. پاشان (مه‌دائن) و چوونه ناویه‌وه تا ته‌خت و تاجی كیسرا وه‌ك ده‌ستكه‌وت و غه‌نیمه هه‌ڵبگرن!! کۆتایى به‌شى دووه‌م)...

