سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (٩٠) سوڕه‌تى (المائدة) : { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْخَمْرُ.. }
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین / ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر .. ئایه‌ته‌که : (احمد) له (ابى هريرة) وه ده‌گێڕێته‌وه ، ده‌ڵێت : کاتێک پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) کۆچى کرد بۆ شارى مه‌دینه خه‌ڵکى شه‌ڕابیان ده‌خوارده‌وه و پاره‌ى قوماریشیان خه‌رج ده‌کرد ، ئینجا پرسیاریان کرد له پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) سه‌باره‌ت به‌و دووانه‌و په‌روه‌ردگاریش ئایه‌تى
{ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْڕ وَالْمَيْسِڕ.. } ى دابه‌زاند.خه‌ڵکیش له‌نێو خۆیاندا وتیان : حه‌ڕام نه‌کراوه له‌سه‌رمان ، به‌ڵکو گوناهێکى گه‌وره‌یه . به‌رده‌وام شه‌ڕابیان ده‌خوارده‌وه ، تا ڕۆژێکیان پیاوێک له‌کۆچ که‌ران به‌رنوێژى کرد بۆ هاوه‌ڵه‌کانى له نوێژى شێواندا و ئایه‌ته‌کانى تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ کرد به‌سه‌ریه‌کدا، ئینجا په‌روه‌ردگار ئایه‌تى توندترى له‌ئایه‌ته‌کانى پێشوو دابه‌زاند : { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَقْرَبُواْ الصَّلاَةَ وَأَنتُمْ سُكَارَى حَتَّىَ تَعْلَمُواْ مَا تَقُولُونَ } دوایى ئایه‌تێکى توندتر دابه‌زى : { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ } هه‌تا { فَهَلْ أَنتُم مُّنتَهُونَ } هاوه‌ڵانیش وتیان : خوایه گیان وازمان هێنا و ده‌ستمان هه‌ڵگرت له‌م کرداره ، ئینجا خه‌ڵکیش پرسیارێکیان بۆ دروست بوو هاتنه خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) و پرسیان : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) که‌سانێک له‌پێناوى خوادا شه‌هید بوون یان له‌سه‌ر جێگه مردون و شه‌ڕابیان خواردۆته‌وه و قوماریان کردووه ، وه‌ئیستاش په‌روه‌ردگار حه‌رامى کردووه و به‌ڕه‌فتارى شه‌یتانى داناوه ؟ خواى گه‌وره‌ش ئایه‌تى : { لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُواْ .. } تادوایى ئایه‌ته‌که‌ى دابه‌زاند. (نسائي) و (بيهحقي) له (إبن عباس) ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ، ده‌ڵێت : حه‌رام کردنى مه‌ى کاتێک دابه‌زى بۆسه‌ر دوو هۆز له پشتیوانه‌کان ، که‌وا دواى خواردنه‌وه سه‌رخۆش بووبوون و هه‌ندێکیان گاڵته‌یان به هه‌ندێکى دیکه‌یان کردبوو له‌و بارودۆخه‌شدا شوێنه‌وارى ده‌ست وه‌شاندن به‌ده‌م و چاوى هه‌ندێکیاوه دیارى دابوو . کاتێک به‌هۆش خۆیان هاتنه‌وه له‌نێوان خۆیاندا ده‌یان وت : فڵانه برا وه‌هاى لێکردووم ئه‌مه‌نده‌ش یه‌کتریان خۆش ده‌ویست له‌دڵ و ده‌روونیاندا بوغزوکین نه‌بوو ، بۆیه هه‌ریه‌ک به‌وى دیکه‌ى ده‌وت : به‌و خوایه ئه‌گه‌ر ڕه‌حم و سۆزت هه‌بوایه ئاوات لێ نه‌ده‌کردم ، له‌سه‌ر ئه‌م گله‌یى و گازندانه به‌رده‌وام بوون هه‌تا بوغزوکین چه‌که‌ره‌ى کرد له‌دڵیاندا ئینجا خواى گه‌وره ئایه‌تى : { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ .. } ى دابه‌زاند . هه‌ندێکیش ئه‌و ئایه‌تانه‌یان لێکدایه‌وه سه‌باره‌ت به‌وانه‌ى پێش هاتنه خواره‌وه‌ى ئایه‌ته‌که مردبوون و ده‌یان وت : ئه‌و شه‌ڕابه‌ى گه‌ده‌ى فڵانه‌که‌س که‌له ڕۆژى (ئوحود) دا کوژراوه هه‌مان شه‌ڕاب و مه‌ى ئایه‌ته‌که نییه ، په‌روه‌ردگاریش ئایه‌تى : { لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ.. } ى نازڵ کرد.

