سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بەسەرهاتی شەیتان لەگەڵ أبو هریرە...چيرۆك
نووسينى /هارون نوح طه/كتێبخانهى محوى///أبو هریرە دەفەرموێ: پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) منی دانا بۆ ئەوەی پارێزگاری لە زەكاتی مانگی ڕەمەزان بكەم پیاوێك هاتە لام داوای یارمەتی لێ كردم منیش دەستم گرت ووتم هیچت نادەمێ بۆ لای پێغەمبەرت دەبەم.
ووتی: من پیاوێكی هەژارم ماڵو خێزانم لە ئەستۆیەو كارێكی زۆریشم هەیە. منیش بەڕەلڵام كرد. بۆ بەیانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) فەرموی ئەی أبوهریرە پیاوە دیلەكەی دوێنێ چی كرد؟ أبوهریرە ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا پاڕایەوە ووتی ماڵو منداڵم هەیە، كارم هەیە بەزەییم پێی هاتەوە بەڕەلڵام كرد. پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) فەرموی درۆ دەكات بەڵام دێتەوە لات. منیش دڵنیا بوم كە دێتەوە لام لەبەر قسەی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت). بۆیە خۆم بۆی ئامادە كرد یەكسەر هاتەوە داوای خواردنو یارمەتی لێ كردم ووتم: ئەمجارە بۆ لای پێغەمبەر ڕەوانەت دەكەم ووتی وازم لێ بێنە ناچارم. ماڵو خێزانم لە ئەستۆیە ناگەڕێمەوە. بەزەییم پێی هاتەوە بەڕەلڵام كرد. بەیانی پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت) فەرموی پیاوە دیلەكەی دوێنێ چی كرد؟ ووتم ئەی پێغەمبەری خوا پاڕایەوە ووتی ماڵو منداڵم هەیە. منیش بەزەییم پێی هاتەوە بەڕەلڵام كرد. پێغەمبەر فەرموی درۆ دەكا بەڵام ئەمجارەش دێتەوە. منیش خۆم ئامادە كرد لە جاری سێیەم. یەكسەر هاتەوە بەهەمان شێوە داوای یارمەتی لێ كردم. ووتم ئەمجارە بۆلای پێغەمبەر دەتبەم ئەوە سێیەم جارە هەر دەڵێی نایێمەوە كەچی هاتیتەوە.

