سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌عدى کوڕى ئه‌بى وه‌قاص .. شێره له هه‌ڵمه‌ت بردندا / (کۆتایى)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى ../ له‌شه‌ڕى (مه‌دائن) دا (سه‌عد) تووشى ناڕه‌حه‌تیه‌کى گه‌وره بوو..جه‌نگى (مه‌دائن) نزیکه‌ى دوو ساڵ پاش جه‌نگى (قادسیه) بوو که تێیدا پێکدادان له نێوان سوپاى (فارس) و موسڵمانه‌کاندا به‌رده‌وام بوو، هه‌تا هه‌موو پاشماوه‌ى سوپا رووخاوه‌که‌ى فارس له (مه‌دائن) کۆبووه‌وه و.. بۆ دوا هه‌ڵوێست و یه‌کلابوونه‌وه خۆى ساز کرد..(سه‌عد) تێگه‌یشت که کات له به‌رژه‌وه‌ندى دوژمنه‌کانیدایه، بۆیه بڕیارى دا
که ئه‌و هه‌له‌یان له‌ده‌ست بدات.. به‌لآم ئه‌وه‌ى چۆن بۆ بکرێت له کاتێکدا رووبار‌ى (دیجله) له وه‌رزێکى پڕ لافاو و شه‌پۆڵداردا ده‌که‌وێته نێوان ئه‌و و (مه‌دائن)..
ئا لێره هه‌ڵوێستێک هه‌یه که ده‌یسه‌لمێنى به‌ڕاستى (سه‌عد) هه‌روه‌ک (عبدالرحمن ى کوڕى عه‌وف) وتى، شێره له هه‌ڵمه‌ت بردندا..!!
ئیمان و سوور بوونى (سه‌عد) و چوست و چالاک بوون له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى مه‌ترسیدا و، به شێوه‌یه‌کى نه‌به‌ردانه به‌سه‌ر (مه‌حاڵ) دا زال بوو..!!
به‌مجۆره، (سه‌عد) فه‌رمانى بۆ سوپاکه‌ى ده‌رکرد که له (ديجلة) بپه‌ڕنه‌وه و.. فه‌رمانى ده‌رکرد که بگه‌ڕێن بۆ بواربَک له رووباره‌که‌دا تا بتوانن بپه‌ڕنه‌وه لێى.. له دواییدا ته‌نکاوێکیان دۆزیه‌وه که په‌ڕینه‌وه لێوه‌ى که‌م مه‌ترسیدار نه‌بوو..
به‌ر له‌وه‌ى که سوپا کارى په‌ڕینه‌وه‌ى ده‌ست پێ بکات (سه‌عد) ده‌رکى به‌وه کرد که پێویسته جێگایه‌ک بۆ گه‌یشتن له‌وبه‌ر دابین بکرێت که دوژمن ده‌وره‌ى گرتووه.. له‌و کاته‌دا دوو ده‌سته‌ى ئاماده کرد..
یه‌که‌میان: که ناویان نا ده‌سته‌ى ناڕه‌حه‌تیه‌کان(كتيبة الاهوال)، (عاصمى کوڕى عه‌مرى) ى کرده فه‌رمانده‌یان..
دووه‌میشیان: که ناوى ده‌سته‌ى بێ ده‌نگه‌کان(كتيبة الخرساء) بوو، (قه‌عقاعى کوڕى عه‌مر) ى کرده فه‌رمانده‌یان..
ئه‌رکى سه‌ر شانى ئه‌و دوو ده‌سته‌یه بوو که به‌ره‌نگارى ناخۆشیه‌کان ببنه‌وه تا جێیه‌کى بێ ترس بۆ سوپا له‌وبه‌ره‌وه دابین بکه‌ن که به شوێنیان‌دا دێت.. به‌شێوه‌یه‌کى لێزانانه‌ى سه‌ر سوڕهێنه‌ر ئه‌و چالاکیه‌یان ئه‌نجام دا..
نه‌خشه‌که‌ى (سه‌عد) ئه‌و رۆژه سه‌رکه‌وتنێکى وه‌هاى به‌ده‌ست هێنا که مێژوونووسانى سه‌رسام کردووه..
سه‌رکه‌وتنێک که (سه‌عدى کوڕى ئه‌بى وه‌قاص) یشى سه‌رسام کرد..
هه‌روه‌ها (سه‌لمانى فارسى) هاوڕێ و هاوه‌ڵى شه‌ڕه‌که‌شى سه‌رسام کردبوو.. له‌سه‌رسامى و خۆشی‌دا ده‌سته‌کانى ده‌دا به‌یه‌کدا و ده‌یوت:
به‌ڕاستى ئیسلام نوێیه..
سوێند به‌خوا ده‌ریاکانیشیان بۆ ملکه‌چ کرا، هه‌روه‌ک چۆن وشکاییان بۆ ملکه‌چ کرا..
سوێند به‌و زاته‌ى گیانى (سه‌لمان)ى به‌ده‌سته، به‌کۆمه‌ڵ لێى ده‌رده‌چن هه‌روه‌ک چۆن به کۆمه‌ڵ چوونه ناویه‌وه..
هه‌رواش بوو.. چۆن به کۆمه‌ل چوونه ناو رووبار‌ى (دیجله)وه، به هه‌مان شێوه و به‌کۆمه‌ڵ لێى هاتنه ده‌ره‌وه ته‌نها یه‌ک سه‌ربازیان له‌ده‌ست نه‌دا.. به‌ڵکو لغاوى ئه‌سپێکیشیان تێدا نه‌چوو..
یه‌کێک له سه‌ربازه‌کان په‌رداخه‌که‌ى لێ که‌وت، پێى ناخۆش بوو که له نێو هاوه‌ڵه‌کانیدا ته‌نها ئه‌و شتى لێ ون بێت، بۆیه هاوارى له هاوه‌ڵه‌کانى کرد تا هاوکارى بکه‌ن بۆ گرتنه‌وه‌ى، شه‌پۆلێکى به‌رز به‌ره‌و لایه‌کى برد تا هه‌ندێک له‌وانه‌ى که ده‌په‌ڕینه‌وه توانیان بیگرنه‌وه..!!
یه‌کێک له سه‌ربرده مێژووییه‌کان جوانى دیمه‌نى ئه‌و په‌ڕینه‌وه‌یه‌ى (دیجله)مان بۆ باس ده‌کات و، ده‌ڵێت:
(سه‌عد) فه‌رمانى کرد که بڵێین: حسبنا الله ونعم الوکیل..
پاشان به‌سوارى ئه‌سپه‌که‌یه‌وه خۆى کوتایه ناو (دیجله)وه.. خه‌ڵکه‌که‌ش له‌دواى ئه‌و خۆیان تێ کوتا، که‌س دوا نه‌که‌وت، پێیدا ده‌ڕۆشتن هه‌روه‌ک به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕۆن، له‌مبه‌ر تا ئه‌و به‌ریان پڕ کردبوو، واى لێهاتبوو له‌به‌ر ده‌سته‌ى ئه‌سپ سوار و پیاده رووى ئاوه‌که دیار نه‌ما بوو، خه‌ڵکه‌که له‌کاتى په‌ڕینه‌وه‌دا پێکه‌وه ده‌دوان وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر زه‌وى به‌یه‌که‌وه قسه بکه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و دڵنیایى و ئاسایش و بڕوابوون به فه‌رمانى خوا و سه‌رکه‌وتنى و، واده و به‌ڵێنى پیشتگیرییه‌ى هه‌ستیان پێده کرد..!!
ئه‌و رۆژه‌ى (عومه‌ر) والیێتى (عێراق)ى به (سه‌عد) سپارد، ده‌ستى دایه ئاوه‌دانکردنه‌وه و دروست کردنى خانوو بۆ خه‌ڵک و، (کوفه)ى بنیات نا و، رێساکانى ئیسلامى له‌و ولآته پان و به‌رینه‌دا دامه‌زراند..
رۆژێکیان خه‌ڵکى (کوفه) لاى ئه‌میرى بڕواداران شکاتیان لێ کرد.. سروشته هه‌ڵگه‌ڕاوه راڕاییه‌کان به‌سه‌ریاندا زاڵ بوو، شتێکى پێکه‌نیناویان بۆ هه‌ڵبه‌ست، وتیان: (سه‌عد) نازانێ جوان نوێژمان پێ بکات..!!
(سه‌عد)یش پڕ به‌ده‌مى پێکه‌نى، وتى:
سوێند به‌خوا من به شێوه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) نوێژیان پێده‌که‌م.. له دوو رکاتى یه‌که‌مدا درێژى ده‌که‌مه‌وه و، له دوو رکاتى دووه‌مدا کورتى ده‌که‌مه‌وه..
(عومه‌ر) بانگى ده‌کات بۆ (مه‌دینه)، هیچ توڕه نابێت، به‌ڵکو ده‌ست به‌جێ داواکه‌ى جێبه‌جێ ده‌کات..
پاش ماوه‌یه‌ک (عومه‌ر) سوور ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که بیگێڕێته‌وه بۆ (کوفه)، (سه‌عد) به پێکه‌نینه‌وه وه‌لآمى ده‌داته‌وه:
ئایا فه‌رمانم پێده‌که‌یت که بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ناو هۆزێک که‌وا هه‌ست ده‌که‌ن من به‌جوانى نوێژ ناکه‌م؟؟!!
واى به‌باش زانى هه‌ر له (مه‌دینه) بمێنێته‌وه..
کاتێک ئه‌میرى بڕواداران (عومه‌ر) بریندار کرا، له نێو هاوه‌لآنى پێغه‌مبه‌ردا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) شه‌ش پیاوى هه‌ڵبژارد، تا کاروبارى هه‌ڵبژاردنى خه‌لیفه‌ى نوێیان به‌ده‌ست بێت، له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌وانه‌وه وتى که ئه‌و شه‌ش که‌سى هه‌ڵبژاردوه کاتێ پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) وه‌فاتى کرد لێیان رازى بوو.. (سه‌عدى کوڕى ئه‌بى وه‌قاص) یه‌کێک بوو له‌و شه‌ش که‌سه.
به‌ڵکو له دوا وته‌کانى (عومه‌ر)دا ده‌رده‌که‌وێت گه‌ر ئه‌و یه‌کێکى له‌و هاوه‌لآنه هه‌ڵبژاردایه بۆ خه‌لیفایه‌تى ئه‌وا (سه‌عد)ى هه‌ڵده‌بژارد..
ئه‌وه بوو له کاتێکدا که هاوه‌ڵه‌کانى راده‌سپارد و ماڵئاوایى لێده‌کردن پێى وتن:
گه‌ر (سه‌عد) گرتیه ده‌ست ئه‌وا چاکه..
خۆ ئه‌گه‌ر به که‌سێکى دیکه‌یان سپارد ئه‌وا با پشت به (سه‌عد) ببه‌ستێت.
ته‌مه‌نى (سه‌عد) درێژ ده‌بێت و.. ئاشووبى گه‌وره دێت به‌سه‌ردا و.. ئه‌و گۆشه گیر ده‌بێت لێى.. بگره فه‌رمان به خاو و خێزان و که‌س و کارى ده‌کات که هیچ هه‌واڵێکى ئه‌و ئاشووبه‌ى بۆ نه‌هێنن..
رۆژێکیان رووى خه‌ڵک به‌ره‌و لاى ئه‌و وه‌رگه‌ڕا، (هاشمى کوڕى عوتبه‌ى کوڕى ئه‌بى وه‌قاص)ى برازاى ده‌ڕوات بۆ لاى و پێى ده‌ڵێت:
مامه ، ئا لێره‌دا سه‌د هه‌زار شمشێر تۆ به ره‌واترین که‌س ده‌زانن بۆ ئه‌م کاره.
(سه‌عد) وه‌لآمى ده‌داته‌وه:
له‌و سه‌د هه‌زار شمشێره.. ته‌نها شمشێرێکم ده‌وێت.. که گه‌ر پێى له بڕوادار درا هیچى لێ نه‌کات و.. گه‌ر پێى له بێباوه‌ڕ درا بیبڕێت!!
برازاکه‌ى له مه‌به‌سته‌که‌ى تێگه‌یشت و، له گۆشه گیرى و ئاشتیه‌که‌یدا وازى لێهێنا..
کاتێکیش کاروبار بۆ (معاوية) یه‌کلا بووه‌وه و، کورسى فه‌رمانڕه‌وایه‌تى له ده‌ستى ئه‌ودا جێگیر بوو، له (سه‌عد)ى پرسى:
ئه‌وه بۆچى له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نه‌جه‌نگایت..؟؟
وه‌لآمى دایه‌وه:
من به ڕه‌شه‌بایه‌کى تونددا تێپه‌ڕیم، وتم: (ئخ)..(ئخ).. حوشتره‌که‌م پاڵى دایه‌وه تا منیش خۆم دایه پاڵى...
معاویه وتى: له قورئاندا (ئخ)..(ئخ) نیه، به‌ڵکو خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى:
وَإِن طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا فَإِن بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَى فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّى تَفِيءَ إِلَى أَمْڕ اللَّهِ: ئه‌گه‌ر دوو ده‌سته له بڕواداران له‌گه‌لأ یه‌ک جه‌نگان، ئێوه ئاشتیان بکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌کیان ویستى ناهه‌قى له‌وىتر بکا، ئێوه له‌گه‌ل ئه‌وه بجه‌نگن که ناهه‌قى ده‌کا، هه‌تا بۆ فه‌رمانى خوا ملکه‌چ ده‌کا.حجرات/٩
تۆش له‌گه‌ڵ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کاندا نه‌بوویت له دژى دادگه‌ره‌که.. یان له‌گه‌ڵ دادگه‌ره‌که‌دا نه‌بووى دژى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌که.
(سه‌عد) وه‌لآمى دایه‌وه و وتى:
نه‌مده‌توانى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پیاوێکدا بکه‌م - مه به‌ستى عه‌لى کوڕى ئه‌بى طالب بوو -که پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) پێى فه‌رمووبێت: تۆ بۆ من له پایه‌ى (هاڕون)دایت بۆ (مو‌سا)، به‌لآم له دواى من هیچ پێغه‌مبه‌رێک نایه‌ت..
له یه‌کێک له رۆژه‌کانى ساڵى په‌نجا و چوارى کۆچیدا، ته‌مه‌نى (سه‌عد) له هه‌شتا تێپه‌ڕیبوو، له ماڵه‌که‌ى خۆیدا له (عه‌قیق) خۆى بۆ دیدارى خوا ساز ده‌کرد..
کوڕه‌که‌ى دوا ساته‌کانى ژیانیمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت:
سه‌رى باوکم له‌کاتى گیاندانا له‌سه‌ر کۆشم بوو، گریام، وتى:
کوڕم چى وات لێ ده‌کات بگریت؟؟
خواى گه‌وره هه‌رگیز ئازارى من نادات و.. من له‌ئه‌هلى به‌هه‌شتم!!
پته‌وى ئیمانه‌که‌ى هیچ شتێک لاوازى ناکات، ته‌نانه‌ت ترس و له‌رزى مردنیش..
ئه‌و پێشتر پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت) مژده‌ى پێدابوو، ئه‌ویش پته‌ودارترین ئیمانى به راستگۆیى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت) هه‌یه.. ئیدى له‌چى بترسێت..؟
خواى گه‌وره هه‌رگیز ئازارى من نادات و.. من له ئه‌هلى به‌هه‌شتم..!!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ده‌یویست که ده‌گاته‌وه به خواى گه‌وره هه‌ڵگرى جوانترین و رازاوه‌ترین یادگارى بێت که له‌گه‌ل ئاینه‌که‌ى کۆى کردوه‌ته‌وه و به پێغه‌مبه‌رى خواى (درودى خواى له‌سه‌ربێت) گه‌یاندوه.. پاشان ئاماژه‌ى بۆ سندوقه‌که‌ى کرد و کردیانه‌وه، کراسێکى کۆنى دڕا و شڕیان لێ ده‌رهێنا، فه‌رمانى دا به خاو و خێزان و که‌سه‌کانى که له‌وه‌دا کفنى بکه‌ن و وتى:
له رۆژى به‌دردا له نێو ئه‌و کالآیه‌دا به‌ره‌و رووى هاوه‌ڵپه‌رستان بوومه‌وه و، بۆ ئه‌م رۆژه هه‌ڵمگرتبوو!!
به‌ڵێ.. ئا ئه‌و به‌رگه کۆنه، ته‌نها کالآیه‌ک نیه و به‌س.. به‌ڵکو ئالآیه‌که به‌سه‌ر ژیانێکى دوور و درێژى سه‌ربڵنده‌وه ده‌شه‌کێته‌وه که خاوه‌نه‌که‌ى به بڕوادارى و، راستگۆیى و، ئازایه‌تى گوزه‌راندویه‌تى!!
له‌سه‌ر شانى پیاوان لاشه‌ى دواین موجاهیدى کۆچکردوو به‌ره‌و (مه‌دینه) هه‌ڵگیرا، تا جێگاى خۆى به هێمنیه‌وه له ته‌نیشت ده‌سته‌یه‌ک له هاوه‌لآنى پاکى مه‌زنیه‌وه بگرێت که به‌ر له‌و به‌ره‌و لاى خوا بوو بوونه‌وه و، لاشه تێکۆشه‌ره‌کانیان ئارامگه‌یه‌کیان له گڵکۆى (به‌قیع) دۆزیه‌وه.
ماڵئاوا.. ئه‌ى (سه‌عد)..!!
ماڵئاوا، پاڵه‌وانى (قادسیه) و، رزگارکارى (مه‌دائن) و، خامۆشکارى ئاگرى په‌رستراوى (فارس) بۆ هه‌تا هه‌تایى..!!

