سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شه‌ش پێشه‌واکه‌ى فه‌رمووده ..ئیمام بوخاری (194 ـ 256 ك).......به‌شی یه‌که‌م
نوسینگه‌ى ته‌فسیر......ئه‌بو ئومامه‌تول باهیلی ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ ده‌ڵێ: باسی دو که‌س لای پێغه‌مبه‌ر کرا، یه‌کیان هه‌ر خه‌ریکی خواپه‌رستییه‌و، ئه‌وی تریان زانایه، پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی:
(فَضْلُ العالِمِ علَى العَابِدِ كَفَضْلِي عَلَى أَدْنَاكُمْ) واته: پله‌ی گه‌وره‌یی زانا به‌سه‌ر پله‌ی گه‌وره‌یی خواپه‌رستدا، وه‌کو پله‌ی گه‌وره‌یی من وایه به‌سه‌ر که‌مترین که‌ستاندا، پاشان فه‌رموی: ...(إنَّ اللهَ ومَلائكتَهُ وأهْلَ السَّمَواتِ والارضِ حَتَّى النَّمْلَةُ فِي جُحْڕهَا، وحَتَّى الحُوتُ، لَيُصَلُّونَ عَلَى مُعَلِّمِي النَّاسِ الخيرَ) ترمزی گێڕاوێتیه‌وه‌و گوتویه‌تی: حه‌دیسێکی حه‌سه‌ن و سه‌حیحه . واته: به ته‌ئکید خوای گه‌وره فریشته‌کانی، هه‌روه‌ها هه‌مو دانیشتوانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ته‌نانه‌ت مێروله له ناو کونه‌که‌ی خۆیداو، ماسیش دوعا بۆ ئه‌و که‌سه ده‌که‌ن که مامۆستای خێرخوازی و ئامۆژگاری خه‌ڵکی بۆ کاری چاکه ده‌کات. (صحيح الترغيب والترهيب) ب١ /لا ٣٧ ژماره ٧٨.
ـ ئیمام ئه‌حمه‌دی کوڕی حه‌نبه‌ل گوتویه‌تی: هه‌مو خۆراسان که‌سێکی تری وه‌کو محمدی کوڕی ئیسماعیل(واتة بوخاري) پێ نه‌گه‌یاندوه.
ـ ئیمام ئیبنول مه‌دینی، مامۆستای بوخاری گوتویه‌تی: بوخاری که‌سی تری وه‌کو خۆی نه‌دیوه.
ـ ئیمام موسلیم به ئیمام بوخاری ده‌گوت: که‌س تۆ نابوغزێنێت، مه‌گه‌ر که‌سێکی به‌غیل و حه‌سود بێت، شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌م، که یه‌کێکی تری وه‌کو تۆ له‌م دنیایه‌دا نییه.
ـ ئیمام ئیبنو خوزه‌یمه ده‌یگوت: له ژێر ئه‌م ئاسمانه شینه‌دا، که‌سێکی تری تێدا نییه شاره‌زای حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ر بێت، وه‌کو محمدی کوڕی ئیسماعیل.
ـ ئیمام زه‌هه‌بی گوتی: بوخاری، شیخ الاسلام، پێشه‌وای حافزان ، ئه‌وی، که پێشه‌وای زیره‌کییه، پێشه‌وای زانست و له‌خواترسان و خواپه‌رستییه، خۆزگه باسی لایه‌نه چاکه‌کانی ژیانی ده‌خرایه دو توێی کتێبێکی گه‌وره‌وه، جا ده‌بینرا باسی چه‌ند سه‌یری تێدا ده‌بو .
ـ ئیمام ئیبنو حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی ده‌ڵێ:گه‌رئه‌و باس و خواسانه‌ی ئیمام بوخاری بکرێته‌وه، که ئه‌و زانایانه‌ی دوای خۆی کردویانه، ده‌روازه‌یه‌ک ده‌بو، دانه‌ده‌خرا... لاپه‌ڕه کۆتایی پێ دێت و، هه‌ناسه‌ی تێدا سوار ده‌بێت، بوخاری ده‌ریایه‌که که‌ناری نییه.
ـ محمد بن یوسفی ئه‌لفه‌ریری ـ یه‌کێکه له‌وانه‌ی، که حه‌دیسه‌کانی بوخارییان گێڕاوه‌ته‌وه ـ ده‌یگوت: جارێک له خه‌ونمدا به خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری نازدار گه‌یشتم، فه‌رموی: ئه‌وه بۆ کوێ؟ عه‌رزم کرد: ده‌چمه خزمه‌ت محمدی کوڕی ئیسماعیل، فه‌رموی: (اِقْرَءْهُ مِنِّي السَّلامَ) واته: سلآوی منیشی پێ بگه‌ێنه.

