سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
عیبادەت قوتی رۆحە...عيبادهت
ناصح ابراهيم سازانى/نووسينگهى تهفسير/// مرۆڤ تەنها ئەو بەرگە ماددییە نیە كە دەیبینین و هەستی پێ دەكەین, ئەوەی كە داوای بەشی خۆی دەكات لە خواردن و خواردنەوەكانی سەر زەوی,
بەڵكو حەقیقەتی مرۆڤ ئەو گەوهەرە بەنرخەیە كە كردوویەتی بەو مرۆڤە بەڕێز و گەورەیە لەم بوونەوەرەدا, ئەو گەوهەرە بەنرخەش رۆحە..كە زیندوێتی و گەشەكردنی و تەزكیەی بەسراوە بە عیبادەت و موناجاتی خوای گەورەوە. بەردەوام رۆژانە پێویستی بەو قوتەیە وەك چۆن جەستە پێویستی بە خواردن و خواردنەوەیە.
رۆح لە زمانەوانی ئیسلامیدا بە چەند مانایەك لێكدراوەتەوە لەوانە: ئەوەیە لە مرۆڤ جیا نابێتەوە تا كاتی مردنی دێت, خوای گەورە دەفەرموێت: {وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْڕ رَبِّي وَمَا أُوتِيتُمْ مِنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا (85)} [الإسراء]. واتە: ئەی موحەممەد! پرسیارت لێدەكەن دەربارەی رۆح, پێیان بڵێ: منیش هیچی لێ نازانم چونكە لە فەرمانە نهێنیەكانی پەروەردگارمە, بە دەسەڵاتی خۆی بەدیهێناوە و, مرۆڤ و گیانلەبەرانی پێ دەجوڵێ و دەژی, ئەو هەر خۆی لێی بە ئاگایە, ئێوە لەبابەت رۆحەوە بەشێكی كەم زانیاریتان پێدراوە..
هەروەها مەبەست لە وشەی رۆح: وەحی, جوبریل, قورئان, ئەرك و فەرمان .
لێرەدا ئێمە مەبەستمان لە وشەی رۆح بەو مانایەیە لەبری نەفس دەشێت بەكار بهێنرێت. خوای گەورە دەفەرموێت:{اللَّهُ يَتَوَفَّى الْأَنْفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَالَّتِي لَمْ تَمُتْ فِي مَنَامِهَا فَيُمْسِكُ الَّتِي قَضَى عَلَيْهَا الْمَوْتَ وَيُرْسِلُ الْأُخْرَى إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (42)} [الزمر)(ابن كپیر)دەڵێت: خوای گەورە لەم ئایەتەدا دووجار باسی مردنی مرۆڤ دەكات, جارێكیان مردنی گەورە كە رۆح لە جەستە جیا دەبێتەوەو دەردەچێت, جارێكیش مردنی بچوكە كە رۆح لە كاتی خەودا لە جەستە جیادەبێتەوە بەڵام كاتێك بەخەبەر هاتەوە دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی.
هەروەها خوای گەورە ئەو زاتەیە لەشەودا بەندەكانی دەمرێنێت بەوەی خەویان لێدەخات, دەشزانێت لە رۆژدا چ كارو كردەوەیەك ئەكەن, پاشان ئەگەر ویستی لەسەر بوو زیندوویان دەكاتەوە بەوەی بە خەبەریان دێنێتەوە.. وەك لەم ئایەتەدا ئاماژەی بۆ دەكات:{وَهُوَ الَّذِي يَتَوَفَّاكُمْ بِاللَّيْلِ وَيَعْلَمُ مَا جَرَحْتُمْ بِالنَّهَاڕ ثُمَّ يَبْعَثُكُمْ فِيهِ لِيُقْضَى أَجَلٌ مُسَمًّى ثُمَّ إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ ثُمَّ يُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (60)} [الأنعام]

