سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
تەنها دوو زمانی دەكات...چيرۆك
نووسينى/هارون نوح طه/كتێبخانهى محوى///ڕۆژێك پیاوێك چاوی بە كۆیلەیەك كەوت كە دەفرۆشرا هیچ عەیبێكی نەبوو تەنها دووزمانی دەكرد واتە قسەی ئەوەی دەگواستەوە بۆ ئەو. پیاوەكە ئەم شتەی بە عەیبێكی بچووك سەیركردو یەكسەر كڕی هێنایەوە ماڵێ
چەند ڕۆژێك لەلای مایەوە. پاشان بە خێزانی گەورەكەی ووت: دەزانی مێردت دەیەوێ ژنت بەسەر بێنیو دڵی لەسەر تۆ نەماوە. ئەگەر پێت خۆشە دڵی بكەوێتەوە سەر تۆ وەكو جاران خۆشی بوێی ئەوە من بیرۆكەیەكم هەیە بۆت ژنەكە ووتی چی بكەم باشە؟ خزمەتكارەكە(كۆیلە) ووتی: ئەمشەو بڕۆ لای كە خەوی لێ كەوت موسێكی تیژ لەگەڵ خۆت بەرە هەندێ مووی ریشی لێ بتاشە لەلای خۆت هەڵگرە. ژنەكە لە دڵی خۆی ووتی باشە وا دەكەم.بڕیاری دا كە ئەمشەو ئەم كارە بكات. كە پیاوەكە هاتەوە خزمەتكارەكە یەكسەر چووە لای پێی ووت دەزانی گەورەم ژنەكەت دڵی لەسەر تۆ نەماوەو بیزارە لێت وە جگە لەتۆ یەكێكی تری خۆش دەوێت. بۆیە بە نیازە ئەمشەو بێتە لات سەرت ببڕێ تاكو ڕزگاری بێ لە دەستت. شەوێ ژنەكە لەسەر بڕیاری خۆی چوو. پیاوەكەش لەسەر بیری سەر بڕینی بەخەبەرە لەدڵی خۆی ووتی والله خزمەتكارەكە ڕاست دەكات كە ژنەكە موسی دانا لەسەر موی پیاوەكە یەكسەر پیاوەكە موسەكەی لێ وەرگرتو سەری ژنەكەی بڕی. بەوەش خزمو كەسی ژنەكەی پیاوەكەیان كوشت. ئینجا شەڕو كوشتن دروست بوو.

