سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خیانەت...چيرۆك
نووسينى/ هارون نوح طه/كتێبخانهى محوى//إبن الجوزی دەڵێ: پێمان گەیشتوە لەخەلیفە منصور كە جارێك پیاوێكی غەمبار لە كۆڕەكەی دانیشتوە پرسیاری لێ كرد؟ كابرا ووتی: من جارێك دەرچووم بۆ بازرگانی ماڵێكی زۆرم قازانج كرد.
ماڵەكەم هێنایەوە ماڵی خۆم دامەوە دەستی خێزانەكەم. ڕۆژێك خێزانم ووتی هەموو پارەكەو كەلو پەلەكانت دزراوە. خەلیفە منصور ووتی: چەند دەبێ ئەو ژنەت مارە كردوە؟ ووتی ساڵێك. منصور ووتی: ئایە كچە؟ ووتی نەخێر. منصور ووتی: كوڕی تری هەیە لە مێردەكەی تر؟ ووتی نەخێر. منصور ووتی: گەنجە یان پیرە؟ ووتی تازە پێڕادەگا. خەلیفە منصور شوشە بۆنێكی تایبەتی پێ دا ووتی ئەمە خەمەكانت لێ لادەبا.خۆت بەم بۆنە بۆن خۆش بكە. پیاوەكە ڕۆیشت لە لای منصور. منصور فرمانی بە چوار پیاوی ڕاستگۆ كرد پێی ووتن بڕۆنە سەر هەر چوار دەروازەی شار. هەریەكێ ئەم بۆنەی لێ هات خێرا بیهێن بۆ لام. پیاوە غەمبارەكەش بۆنەكەی بردەوە ماڵێ دای بە خێزانەكەی ووتی: ئەمە دیاری خەلیفەیە. كە ژنەكە بۆنی كرد یەكسەر دای بە پیاوێك كە خۆشی دەویست. ماڵە دزراوەكەش هەموی بەخشرابوو بەم پیاوە. ژنەكە ووتی خۆت بۆن خۆش بكە ئەمە دیاری خەلیفەیە. پیاوەكەش بۆنی لەخۆی دا. ئینجا دەرچوو لە شار. پاسەوانەكانی دەروازە هەرچی دەیانبینی بۆنیان لێ دەكرد تاكو پیاوە بۆن خۆشەكە هات بۆنیان لە ئەویش كرد ووتیان ئەم بۆنە چی یە؟ دەست بەجێ كابرایان هێنایە لای خەلیفە. پرسیاری لێ كرد ئەم بۆنەت لە كوێ هێناوە زمانی تێكەڵ كردو قسەی بۆ نەهات بەدەر كەوت كە هەموو پارەكانی ئەم پیاوەی دزیوە. خەلیفەش هەموی لێ وەرگرتەوە دای بە خاوەنەكەی وە ژنەكەشی پێ تەڵاق دا

